Home / بەشی مێژووی كورد (page 41)

بەشی مێژووی كورد

تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی كورد

كاك فاتیح‌ و بەندە ‌و نەتەوەبوونی كورد

نووسینی: مام جەلال بەشی یەکەم* كاك فاتیح رەسوڵ، تێكۆشەرێكی دێرینی كۆییە. پەنجا ساڵەی تەمەنی تێكۆشانی خۆی بە سەربەرزیی بردۆتە سەر. خۆشی ناڵێ (ومنیش هەروەها) كە هەموو هەوڵ‌و كۆشش‌و تەقەللا‌و فیداكاریی‌و راوبۆچوونەكانی راست‌و دروست بوونە. بەڵام هەمووی هەر لە رێبازی خەبات‌و فیداكاریدا بوونە. لەدوا كتێبی دا بەناونیشانی (لە كاروانێكی دوورودرێژدا- كورتەی …

Read More »

بۆچی دكتۆر مەحمود عوسمان لەیەكەم هەڵبژاردنی كوردستاندا لەبەرانبەر مام جەلالدا نەكشایەوە؟ مەحمود عوسمان، پیاوی نهێنیەكانی مەلا مستەفا و شۆڕشی ئەیلول

سالار مەحمود    هەرچەندە دە ساڵ بەر لەوە پەیوەندی بەپارتییەوە كرد بوو، بەڵام ناكۆكییەكانی نێوان مەلا مستەفاو باڵی مەكتەبی سیاسی هەلی ئەوەی بۆ دەسازێنێ كە بگاتە ئاستی مەكتەبی سیاسی‌و ببێتە یەكێك لە نزیكەكانی مەلا مستەفا. دكتۆر مەحمود عوسمان لە ساڵی 1955وەو سێ ساڵ بەرلەوەی مەلا مستەفا لە ڕووسیاوە بگەڕێتەوە بۆ …

Read More »

سامی عەبدولڕەحمان بۆ لەپارتی جیابوویەوەو چۆن گەڕایەوە بۆ ناو پارتی؟

تا ناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی ڕابردوو، لەگەڵ حیزبی شیوعی عێراقدا دەبێت، لەگەرمەی ململانێكانی نێوان مەلا مستەفاو باڵی مەكتەبی سیاسیدا پەیوەندی بە پارتییەوە دەكات‌و وەك كریس كۆچێرا باسیكردووە، لەماوەی سێ ساڵدا بروسكە ئاسا پلەكانی بەرزبوونەوەی حیزبی دەبڕێت‌و دەبێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی. بێگوومان ئەم گرنگیدانە بە سامی عەبدولڕەحمان‌و بەو خێراییە كردنی بە …

Read More »

سیڤەرو لۆزان و گۆڕانکاریەکی تازە

سیڤەرو لۆزان و گۆڕانکاریەکی تازە سەردار پشدەری لەدوای لەناوچونی ئیمپڕاتۆری میدەکان، کوردەکان بوو ون بە دووبەش، بەشێکی کەم خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردنە لەرێگای سەرشۆڕکردن بۆ داگیرکەرانی کوردستان و دەسەڵات بەدەستهێنان، بەشی دووهەمیش وەک کوردپەرەوەرێک هەوڵی پاراستنی خاکی کوردستان و بێدەسەڵات کردنی داگیرکەران دەدات. بەشی یەکەم کە کوردو کوردستان فرۆشەکانن، بەدرێژی …

Read More »

خۆپیشاندانەكانی ئێران لەروانگەی موفتی زادەوە ” رۆحت شاد محمد رەزا شا”

خۆپیشاندانەكانی ئێران لەروانگەی موفتی زادەوە ” رۆحت شاد محمد رەزا شا” ڕەزوان زەڵمی . كاك ئیبراهیم مەردۆخی وەك یەكێك لە هاوەڵە نزیكەكانی كاك ئەحمەدی موفتی زادە، ساڵی 2011 لەمەریوان لەماڵی بەرێزیان، بۆی باسكردم: كۆتایی حەفتاكان واتە دوای شۆرشی گەلانی ئێران ساڵی 1979، كاك ئەحمەد زۆر هەوڵی دەدا بەدیالۆگ لەگەڵ خومەینی …

Read More »

ئه‌و زانا كورده‌ى بۆ يه‌كه‌م جار مه‌كينه‌ و مرۆڤى ئالى دروست كرد

ئه‌و زانا كورده‌ى بۆ يه‌كه‌م جار مه‌كينه‌ و مرۆڤى ئالى دروست كرد ئامادەكرنی : ماكوان كه‌ريم ناوی ئەبو عزی کوڕی ئیسماعیلی جەزیرەیییە خەڵکی دیار بەکرە( 561-607 كـ =1136-1206ز)… ئەم زانا ئەندازیارە ناسراوە بە بدیع و زەمان.. بەناوی جزیرەی عومەرەوە نازناوی جەزیری وەرگرتوە، کە ئەو دەمە سەر بە وولایەتی شام بووە …

Read More »

مێژوو و بیروباوەڕی ئایینی کاکەیی (یارسان)

جووتیار نەریمان حسێن لەدایکبووی ١٩٨٣ سلێمانی بەکالۆریۆس لە فەلسەفە و تەسەوفی ئیسلامیدا، ماستەر لە زمان و ئەدەبی فارسیدا. چه‌ند وتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه‌ هاوبەشییەکی یەکجار زۆر لە نێوان میتۆلۆژیای کاکەیی و تەسەوفی ئیسلامیدا هەیە گوزەرێک بە مێژوو و بیروباوەڕی ئایینی کاکەیی (یارسان)دا پێشەکی کاکەیی ناوێکە کە بەزۆری لە باشووری کوردستان …

Read More »

تۆماس مەرگەیی، ئەو مێژوونوسە کریستیانەی کە نزیکی هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر لە گەرمیاندا مێژوو و ژیانی قەشەی کڵێساکانی کوردستان و ناوچەکەی نووسیوە، کێ بووە؟

تۆماس مەرگەیی، ئەو مێژوونوسە کریستیانەی کە نزیکی هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر لە گەرمیاندا مێژوو و ژیانی قەشەی کڵێساکانی کوردستان و ناوچەکەی نووسیوە، کێ بووە؟ هەندێک لە مێژوونوسە کوردەکان بڕیاریان داوە کە خۆیان یەک ئایین بۆ ڕابردووی کورد هەڵبژێرن، بە دڵنیایی ئەوە هەوڵێکی ئایدۆلۆژیە بە مەبەستی ئەوەی کە بە …

Read More »

بۆ دوو هەزار ساڵە مید و هەزەبانیەکان لە کێشمەکێشی ڕۆم و عەجەمدا چۆنیان گوزەراندووە؟

بۆ دوو هەزار ساڵە مید و هەزەبانیەکان لە کێشمەکێشی ڕۆم و عەجەمدا چۆنیان گوزەراندووە؟ نووسینی: سۆران حەمەڕەش کە منداڵ بووم کاتێک کە کتێبە کوردیەکانم دەخوێندەوە، زۆر جار وشەی ڕۆم و عەجەم دەهاتە بەرچاوم. دەمبینی شاعیرە کوردەکان هەتاوەکو سەدەی ڕابردووش تورک بەڕۆم ناو دەبەن. ئەو کات دەمویست تێبگەم، بۆ ئەوان تورکیان …

Read More »

خەندان..تروسكەیەك بۆ دەوڵەتی كوردی

خەندان..تروسكەیەك بۆ دەوڵەتی كوردی شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای کوڕی حوسێن پاشای ئەحمەد ئاغای خەندانە. باوکی شەریف پاشا کەسایەتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لە ناو دەوڵەتی عوسمانی هەبووە و دواهەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.شەریف پاشا، ساڵی 1865 لە دایک بووە، لە سلێمانی چۆتە خوێندنگەی خواجەکان، لەگەڵ شێخ مەحموودی …

Read More »