دۆسێی وەزارەتی داگیرگەکان Foreign Office/730/5
داڕشتنەوەی بروسکە.
لە: کۆمیسیاری باڵا، بەغداد.
بۆ: ڕامیاری سلێمانی
ژمارە:٩٥٠/س.
ڕێککەوتی: ١٩ی ئابی ١٩٢١
………………..
ئاماژە بە نامەکەت ژمارە ٩٦١ لە ڕێکەوتی حوزەیرانی ١٩٢١.
بە مەرجی دڵنیابوون لە سەلامەتی کەسەکە، ئەوا دەتوانێت لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی خۆت ئەفسەرێکی بەریتانی بۆ سمکۆ بنێریت.
ئەمانەی خوارەوە پێویستە ببنە بنەما بۆ گفتوگۆکردن:
١. سمکۆ وادادەنرێت کە وەکو سەرۆک تا ئەندازەیەکی سەربەخۆ دەسەڵاتی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیەی هەبێت کە لە ڕیگەی ئەمەوە کەسانی لێپرسراو بۆ کێشەکان لە ڕەواندزو دەوروبەریدا دێن و دەچن. تۆ هەروەها دەزانیت کە سمکۆ دەسەڵاتی دیفاکتۆی هەیە بەسەر زەوی کریستیانەکان لە ئورمیە.
٢.تۆ هەروەها خوازیاری کە سمکۆ دڵنیا بکەیتەوە لەوەی کو ئیدارەی عێراق بە هەستێکی باشەوە باوەڕی بە دراوسێکانی هەیە وە خوازیاری ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵیاندا بژی لە ڕێگەی گفتوگۆ کردنەوە نەک بە شەڕکردن لەسەر هەر ناکۆکیاک کە لەوانەیە سەرهەڵبدات.
٣.لە پێناو ئەوەی کە کێشەکە بخرێتە بەردەم حکومەتەکەت، تۆ خوازیاری ئەوەی کە دڵنیابیتەوە لەو هۆکارانەی کە بۆچی محمد فەدهیل و باندەکەی ڕێگەی تێپەڕبوونیان پێدەدرێت لە سنۆرەکەیدا بە بێ ڕێگری، هەروەها تێڕوانینی سمکۆ بۆ ئەگەری ئاشتی لەم سنۆرەدا هەروەها بۆ ئەو مەرجانەی کە لە جوارچێوەیاندا کریستیانەکان دەتوانن بە پارێزراوی بگەڕێنەوە.
پێشنیاز خراوەتەڕوو کەوا سمکۆ دژی بنەماکانی مامەڵەی ئێمەیە لەگەڵ شێخ محمود. تکایە دڵنیابەرەوە لەوەی چی ڕاستیەک لەمەدا هەیە. بێگومان دواین هەواڵەکان سەبارەت بە یۆنان و ڕوسیایشی پێدەگەیەنیت
فففففففففففففففففففففففففففف

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …