Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

لە لایەن ڕامیاری، بەغدادەوە، لە ١٣ حوزەیرانی ١٩١٩
دوبارەکراوەتەوە بۆ قاهیرە، ئەستەمبوڵ، تاران و هەروەها لە ڕێگای پۆستەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەو سیملا و وێنەیەک بۆ فەرماندەی گشتی هێزەکان لە بەغداد کە بروسکەکەی بینیوە پێش ناردنی.
گەیشتوە لە ١٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ٤٥:١٠ ی شەو.
١- کوردستان. ئاماژە بە بروسکەتان لە ٥ی حوزەیران وهەروەها بروسکەتان لە ٢١ی ئایار کە ئەمەی دواتریان تەنها بۆ من دوبارەکراوەتەوە لە لایەن حکومەتی هندستانەوە لە ١٠ی حوزەیران هەربۆیە وەڵامدانەوەی بۆ من کارێکی ئێجگار سەختە.
٢- نەخشەی ئەتنیکی ڕۆژهەڵاتی تورکستان لە ئاسیا کە لە لایەن وەزارەتی جەنگەوە بە ژمارە. ٢٩٠١ دەرچوەو هەروەها لە لایەن کۆمەڵگای جوگرافی شاهانەوە بڵاوکراوەتەوە ئەو ڕاستیە دەردەخات کە کوردەکان زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکان پێکدێنن و ئەمەش بە تەواوی دروستە. نەخشەکە بە شێوەیەکی کاریگەر ئاڵۆزی کێشەکان دەخاتەڕوو.
٣- بە شێوەیەکی گریمانەیی سنورەکانی تورکیا و ئێران ڕوژهەڵاتی ئەو ناوچانە پێک دێنن کە بەوە ناسراون کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن.
لەبەر هۆکاری ئابوری و ستراتیژی و هەروەها لە پێناو پاراستنی دەوڵەتی عێراق،تایبەتمەندی چڕی دارستانی زنجیرە چیاکان و توانای گەشەسەندنیان هۆکارن بۆ خواستی ئەوەی بەڕیوەبەرایەتی میسۆپۆتامیا ناوچەکانی سلێمانی و ڕانیەو کۆی سەنجاق بگرێتەوە. هەولێر بەشێکی جیانەکراوەیە لە ویلایەتی موسڵ، کاتێک لە ٦ی حوزەیران سەردانی شارەکەم کرد لە ڕێگای ئاسمانییەوە، کۆدەنگی هەبوو لە نێوان دانیشتوانی سەرەکی شارەکەدا لە دەربڕینی نیگەرانیان بەرامبەر تەنها ئەگەری ئەوەی کە بخرێنە چوارچێوەی کوردستانەوە. لەوەش زیاتر، هەولێر یەکێک لە دیارترین ‌هێڵی شەمەندەفەر لە خۆدەگرێت کە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ موسڵدا و هەروەها وەکو ئاکرێ پێویستە سەربە کوردستان نەبێت. دهۆکو زاخۆش هەروەها دەبێت سەر میسۆپۆتامیا بن بەڵام ئامیدی نابێت سەر بە میسۆپۆتامیا بێت.
٤- سنوری باشور، هەربۆیە، لەوانەیە دەست پێدەکات لە باشوری ڕۆژئاواوە لە شاخی قەندیلەوە بۆ خاڵی ١١-١٣ لەسەر پەڕەی ١/١،٠٠٠،٠٠٠ )،هەروەها لەوێوە بۆ هێڵی یەکتربڕی پانی ٣٧ و هێڵی درێژی ٤٤، هەروەها لەوێشەوە بۆ هێڵی یەکتربڕی پانی ٣٧ و هێڵی درێژی ٤٣.
٥- ئامادەم بۆ بیرلێکردنەوە لەوەی کە سنوری باشوری ئەو ناوچەی کە کە کورد زۆرینەی دانیشتوانەکەی پێکدێنی دەبێت دەست پێبکات لە کەمێک باکوری جەزیرەی ئبن عومەر، باکوری نوسەیبین، باشوری ماردین، باکوری راس العین(حەسەکە )، بە درێژی هێڵی پانی ٣٧ بۆ برجیک لەسەروی فورات و وە دواتر بەدوای سنوری ویلایەتی خەرپوت، بەدلیس و وان و بەدەر لە ئەرزنجان و ئەرزەڕوم.
٦- لەگەڵ ئەم ناوچەیە کە ویلایەتی دیاربەکر دەگرێتەوە هێڵێکی گەەورە دەردەکەوێت لەسەر نەخشەکە کە ئەرمینیەکان زۆرینەی دانیشتوانەکەی پێک دێنن. هەرچەندە لە ڕێگەی مەیجەر نۆیڵ و سەرچاوەکانی ترەوە لەوە تێدەگەم کە ئەرمینییەکان لەم ناوچانە کەمینەیەکی زۆر بچوکن و بۆیە دانانیان بە باڵا دەست یان سەربەخۆ لەم ناوچانە بە کارێکی گونجاو نازانم. لێیانگەڕێین بۆخۆیان ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارێکی سەخت نابێت کە پارێزگاری لە پێگەی خۆیان بکەن لە ژێر چاودێری وڵاتانی ئەوروپاداو پێدەچی چیژ ببینن لە هەرێمایەتی زیاتری دیاریکراوی خۆیان. بۆ ئەوەی کە دەمێنێتەوە پێدەچێت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی گەرەنتی ژیان و مامەڵەی دادپەروەرانەیان بۆ بکات و لەگەڵ ئەگەری پەرەسەندنی نەتەوایەتی لە ویلایەتەکانی ئەرزەڕۆم و تەرابزۆن، کە پارێزگاری لێکردنیان و بەڕێوەبردنیان بە شێوەی بەراوردکاری کارێکی ئاسانە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بۆ ئەمریکا زۆری تێناچێت.
٧- کوردستان دابەش بوە بۆ دوو گروپ، پارتی لایەنگری کورد، ئەمانە لە ژێر بەڕێوەبردنی بەردەوامدا لەوانەیە لایەنگری بەریتانی بن هەروەها پارتی لایەنگری تورک کە بە شێوەیەکی توندڕەوانە مەیلی دژە مەسیحی و دژە بێگانەیان هەیە. هەر یەک لەم دوو گروپە(پارتە ) دەتوانن بە شێوەیەکی گاریگەر کۆنترۆڵی وڵات بکەن لەگەڵ هەندێک پشتیوانی دەرەکی و بۆ ئێمە پێویستە یەکێکیان هەڵبژێرین. هەرچەندە ئەگەر حوکمی تورک دوبارە دابمەزرێتەوە لە ئەرمینای کوردستان(ئەرمینیا و کوردستان ) ئەوا بیرۆکەی دەوڵەتی کوردی و ئەرمەنی شکست دێنێت.
٨- کوردەکان ژمارەیان زۆر و بە توانان و بە ئەندازەی هەستی نەتەوایەتیان بەهێزن، ئەوان زۆر پەرش و بڵاون و لە ڕووی جەگرافییەوە زنجیرە شاخەکان بە تەواوی لەیەکی دابڕیون هەربۆیە بە تێڕوانینی من مەحاڵە بتوانرێت ئەمانە یەکبگرن تەنها ئەوە نەبێت کە لە ژێر بەڕوەبردنی لایەنێکی بەهێزی دەرەکیدا نەبێت کەمەڵبەندەکەیان بەدلیس یان وان بێت .
0

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …