Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

لە دۆسیەی وەزارەت دەرەوی بەریتانیاوە
وێنەیەک لە یاداشتی نهێنی ژمارە ب.س/١٥٥/٤ لە ڕێککەوتی ١٧ی تەموزی ١٩٢٠، لە لایەن ئەفسەری سیاسی هەولێرەوە بۆ کۆمیسییاری مەدەنی لە بەغداد.
لە سەردانەکەمدا بۆ کۆیە بۆم دەرکەوت کە هەموو شتێک هێمنە و بارودۆخی گشتی سیاسیش جێگەی ڕەزامەندییە. حاکمی شار مەلا محمد ئەفەندی و یاریدەدەرەکەی جەمیل ئاغا لەبارەی ئایندەی کوردستانەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کردم. مەلا محمد قسەکەری ناوچه کەیە و بە بڕوای من نوێنەرایەتی چینێکی باشتری ناوچەکە دەکات هی ئەوانەی کە بەرژەوەندی بەریتانیایان دەوێت. بۆچونەکانی زۆر لەوانەی کاپتن رێندلو ناچێت کە یەک بە دوای یەک خراونەتە ڕوو لە ژمارەکانی (٠٠٠٥ و ٠٠٠٦) لە ڕێککەوتی (٧ و ٩) ی ئازار کە نێردراونەتەوە بە ناوی ئەوەی منەوە بە ژمارە (ه.١٣٨) لە ڕێککەوتی ٢٠ ئازاری ١٩٢٠.
مەلا محەمەد بەوە دەستی پێکرد کە باوەڕی بەوە نیە ئەندامانی کۆنفرانسی ئاشتی بەو ڕادەیە نەزان بن کە ئەوە نەزانن (ا) بیرۆکەی یەکگرتنی کوردەکانی باکوری سنوری ویلایەتی موسڵ بۆ پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆ کارێکی نەگونجاوەو هەروەها (ب) ئەگەر بە بۆنەی هەر چانسێکەوە حکومەت پێکبهێنن ئەوا بێگومان کوردەکانی باشوری کوردستان هەرگیز خەون بەوە نابینن کە لەگەڵیان یەکبگرن. مەلا محمد هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کەوا خۆی و ئەو خەڵکەش کە ئەو لە جیاتیاندا قسە دەکات بێزارن لە بیرۆکەی سەربەخۆی ڕەها بۆ باشوری کوردستان، بەڵکو ئەوان بیر لە سەرپەرشتی بەریتانیا دەکەنەوە بە شێوەیەکی نزیک لەوەی کە لە ئێستادا وەک پێویستییەک پراکتیزە دەکرێت. ئەوان بە تایبەتی ترسیان هەیە لە حکومەتی خراپ وەکو تورکیا کە خەڵکەکە دەچەوسێنێتەوە.
ئەوان بە هیچ شێوەیەک خوازیاری ئەوە نین کە بکەونە ژێر دەسەڵاتی بەغداد و حکومەتی عەرەبی مەگەر ئەوەی کە ئێمە فشاریان لێ بکەین. ئەوان دەڵین کەوا کورد خەڵکانێکی باشترن لە عەرەب و هەروەها پێیان وایە کە تەنانەت مانەوەی خودی پێغەمبەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە نێوان عەرەبەکاندا نەبوەتە هۆی گۆڕان وپێشکەوتنی کەسایەتیان. وای بۆ دەچن کە دەبێت کەرکوک و هەولێر سەر بە کوردستان بێت. سەبارەت بە هەولێر تەنها کەسیك کە ڕێزی بگرن مەلا ئەفەندییە. ئەوانیتر بەتایبەتی عەلی پاشا و حاجی ڕەشید ئاغا تورکن و هەردەم دڵیان لای تورکە. بە مەلا محمدم وت کەوا خەڵکی هەولێر دەکری زۆر بە توندی دژی ئەوە بن کە سەر بە کوردستان بن، ئەو وەڵامی دایەوە کە شتی وا ناکەن لەبەر ئەوەی خەڵکەکەی هەموو کوردن. لە کۆتاییدا مەلا محمد وتی کە پێویستە هەموو کوردستان لە چوارچێوەی ناوچەی ئینتدابی بەریتانیدا لە ژێر حوکمی یەک سەردا بێت جا ئەگەر ئەو کەسە حەمید بەگ بێت یان هەرکەسێکی تر کە بتوانرێت بۆ ئەم مەبەستە بدۆزرێتەوە. پایتەختەکە دەکرێت سلێمانی، کەرکوک، هەولێر یان هەر جێگەیەک بێت کە بمانەوێت. باوەڕی وایە کە ڕەواندز ناڕازی نابن بەرامبەر حەمید بەگ بەو پێیەی کە ناتوانێت دەستوەردان بکات لە کاروباریاندا. لە وەڵامی ئەوەی من ئاماژەم پێکرد سەبارەت بە حەمید بەگ، مەللا محمد وتی ئەو هەر ئەوکەسەیە (بەوشیوەیە) کە پێویستە وا بێت. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی داواکردنی پاشا بۆ ڕازیکردن و ڕەواندنەوی نیگەرانی ئەوانەیە کە پێیان وایە خزمەتکردنی حکومەتی غەیرە مەسیحی عەیبەیە. کەمێک لەوەش زیاتر پێویستە بۆ فەرمانڕەواکەیان بەدەر لەوەی کە دەبێت محمدی (ئیسلام) بێت. لە نێو ئەو بابەتانەی تر کە کەمتر گرنگن، مەللا محمد داوای دامەزراندنی بەشێکی گەورەی لێپرسراوانی کوردی دەکرد لە ناوچەکە. وادەردەکەوێت کە بیرۆکەکەی مەلا محمد دەنگ و بۆچونی سەرەکییەو دەکرێت رەزامەندی گشتی لە نێو کوردان بەدیبهێنرێت ئەگەر بێتو پێشنیازەکانی مەلا جێبەجێ بکرێت. دانیشتوانی تورکمانی هەولێر و کەرکوک سەرەکیترین بەربەستی بەردەم ئەم پرۆژەیەن.
وێنەیەک بۆ ئەفسەری سیاسی کۆیە
بروسکەی کۆمیسیاری مەدەنی بەغداد بۆ ڕامیاری هەولێر
ژمارە: ٩٠٥١
ڕێککەوتی ٢٧ی تەموزی ١٩٢٠
90 91

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …