Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

Foreign Office ,371,5069 سەرچاوە: دۆسییەی وەزارەتی دەرەوە
وێنەیەک لە یاداشتی نهێنی لە لایەن ئەفسەری سیاسی لە سلێمانییەوە بۆ کۆمیسیاری مەدەنی لە بەغداد بە ژمارە: پ.٢٨٠٧/١/١ لە ٤ی ئابی ١٩٢٠.
ئاماژە بەوەی تۆ ژمارە ٩٠٥١ لە ٢٧ی تەموزی ١٩٢٠
یاداشتی هەولێر لە ١٧ی تەموزی ١٩٢٠
پەشیمانم لە درەنگ وەڵامدانەوەی زانیاری ئەم بروسکەیە کە تەنها لە ڕێگەی هەولێرەوە پێمگەیشتوە. وێنەیەک لە یاداشتی ئەفسەری سیاسی هەولێرم لەبەردەستدایە بە ژمارە ١٥٥/٤، بەو بۆنەیەوە ئەتوانم ئاماژە بەوە بکەم کە یاداشتەکەی من بە بێ ئاگاداری هەرجۆرە وەڵامێک کە ئێستا تێبینی دەکرێت نوسراوەو پشتگیری بۆچونی ئەفسەری سیاسی هەولێر دەکات.
شایەنی ئاماژەپێدانە کە لە کاتێکدا ئەفسەری سیاسی هەولێر سەرقاڵی نوسینی یاداشتەکەی بوو، من دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە گفتوگۆ لەگەل موفتی هەولێر بکەم کە یەکێکە لە لایەنگرانی مەللا ئەفەندی کە زۆر ڕێز لێگیراوە. بە دڵنیاییەوە، حاکمی شاری کۆیە، مەلا محمد هیچی نەوتوە جگە لە دەربڕینی ڕاستی کاتێک کە بیرۆکەی یەکگرتنی کوردی سنوری باکوری ویلایەتی موسڵی بە گاڵتە جاڕی داناوە وە کاتێک کە ڕایگەیاندوە کە ئەگەر ئەوەش ڕووبدات باشور هەرگیز خەون بەوە نابینێت یەکبگرێت لەگەڵیان. ئەمەش ڕاستیەکی سادەیە.
لە یاداشتەکەمدا ژمارە پ٢٧٠٧/١/١، لە فۆرمێکی جیاوازتردا بۆچونەکانم سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردندا تا ڕادەیەکی زۆر لەوانەی مەلا محمد ئەفەندی دەچن. لە هەموو قسەکەرە ڕاستگۆکانی ئێرە ئەو ئەنجامەم دەستکەوت کە هەر گۆڕانکارییەک لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئێستادا بە گەڕانەوە بۆ دواوە دادەرێت.
سەبارەت بە نەویستنی حکومەتی عەرەبی، چەندین جار ئەمەم لە نێردراوەکانی پێشودا دوپاتکردوەتەوە. دەبێت بڕوام وابێت کە پێشنیازەکانی سەبارەت بە حەمید بەگ مەعقولترین پێشنیازن کە تا ئیستا پێشکەشکرابن. بە باوەڕی من زوو یان درەنگ هەندێک لەو هەنگاوانە دەگیرێنەبەر بۆ چەک دانان و باوەر وایە کە ئەم کاندیدە دیاریکراوە تەنها سەرۆکی ڕەمزی نابێت. سروشتی ئەم پۆستە پێویستی بە مامەڵەیەکی دروستە بەوپەڕی وریاییەوە بۆ بیرلێکردنەوە بەوپێیەی کە ئێمە دەبێت هەوڵ بدەێن بۆ ڕازیکردنی (ا) ویستی ئێمە بۆ بەردەوامی بەڕێوەبردنی گونجاو، (ب) دانیشتوانی گووند (جوتیارەکان) کە بەڕیوەبردنی گونجاو بێزاکەر نیە (س) کاندیدکردنی خودی خۆی (د) دژە بەریتانی یاخود دژە بەریتانییە ئاژاوەگێرەکانی نێو شارۆچکە.
بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ بۆچونەکانی مەلا محمدم کە وا دەردەکەوێت نوێنەرایەتیەکی دادپەروەرانەی بەشێکی گەورە لە خەڵکی باشوری کوردستان دەکات. دیاریکردنی سنوری ئەم هەرێمە بەو شێوەی کە ئەو ئاماژەی بۆ کردوە، هەندێ بەربەستی تیایە کە بە گوێرەی هەندێک پێوەر بۆ ساڵی ١٩١٨ و سەرەتای ١٩١٩ دەگەڕێتەوە.
ئەگەر پێویست بێت کە ئێمە پێداگری بکەین ئەوا من وای بۆدەچم کە دەبێت شوێن ئەو هێڵە ئەتنۆگرافییە بکەوین کە وا دەخوازێت بەشێک لە ناوچەکانی کفری و کەرکوک پێکەوە لەگەڵ ناوچه کانی نێوان مەخمور و هەولێر لە خۆ بگرێت. لە لایەکی ترەوە لە خۆگرتنی خودی شارۆچکەکان بۆ ئەم سنورە لەوانەیە جگە لە کفری، کارێکی گونجاو نەبێت. لە ژێر ئەم هەل و مەرجەشدا لە خۆگرتنی کوردانی دزەیی کارێکی نا کرداری دەبێت. لە ناوچەکانی کەرکوک و کفری کێشەکە بەم شێوەیە ئاڵۆز نیە. بە شێوەیەکی تەواو ئاسان دەتوانرێت شوان و قەرە حەسەن لە لایەن چەمچەماڵەوە بەڕێوەببرێت تا لە کەرکوکەوە، وە ئەگەر کەرکوک لە نێو سنورەکەدا بێت، ئەوا هەرێمە کوردییەکەی مەلا محمد لە ڕووی کارگێڕییەوە بەو شیوەی ئێستا دەمێنێتەوە.
هەرچەندە ئەم کێشەیە یەکێکە لەو کێشانەی کە من بە هەندم وەرگرتوە، بەڵام لە ئێستادا بە پێویست نازانرێت بە وردی قسەی لەسەر بکرێت.
وێنەیەک بۆ ئەفسەری سیاسی لە هەولێر.
71 72

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …