Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

لە دۆسییەی وەزارەتی دەرەوە Foreign Office/371,5069
وێنەیەک لە یاداشتی نهێنی ژمارە (٦٨٠٥/س/٦) لە ئەیلولی ١٩٢٠، لە لایەن ئەفسەری سیاسی موسڵەوە بۆ کۆمییسیاری مەدەنی لە بەغداد.
بابەت: بارودۆخی هەنووکەیی لە سەر سنوری تورکیاو ئێران و هەروەها پرۆژەی دەوڵەتی کوردی
ئەمەی خوارەوە تێبینییەکی کورتە لەسەر بۆچونەکانی سەید تەها کە لە لە ٢٠ ئەیلولی ١٩٢٠ دا خستویەتیە ڕوو. ئەفسەری سیاسی هەولێر، مەیجەر های،زۆر بە وردی گفتوگۆی لەگەڵ سەید تەها کردوە لەسەر ئەم کێشانە. پرسیارکرا لە ئەنجومەنی ئەم دواییەی سەرانی کوردی کە لە لایەن سمکۆوە سەرۆکایەتی دەکرا، لەم بارەوە ڕاپۆرتەکانمان پێگەیشت، کە سەید تەها ڕایگەیاند کەوا سێ کۆبونەوەی لەم جۆرە ئەنجامدراوە. کە ئامانجیان گفتوگۆکردن بوە لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە درێژایی سنورەکانی تورکیا و ئێران. بڕیاری ئەوە درا کە ئەم جۆرە دەوڵەتە دەتوانرێت و دەکرێت دابمەزرێت و هەروەها ئەو بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەم پرۆژەیە هاتبوو.
تەها دەڵێت ئێستا بەڵشەوییەکان گەیشتونەتە باکۆ و سنورەکانی تورکیا و ئێران لەگەڵ بەشێکی گەورە لە پێداویستیەکانی چەک و زەخیرە و پارە. ئازەربایجانییەکانی نێو کۆماری ئازربایجان پەیوەندیان کردوە با بەڵشەوییەکانەوە. مستەفا کەمال دەست بە دەست لە گەڵیان بو بە نیەتی بەدەستهێنانەوەی هەرێمە لە دەستچوەکانی تورکیا. پاش لێبونەوە لە قەوقاز، ئامانجیان سڕینەوەی بەربەستە لە ڕیگەی نێوان ئێران و کوردستان وەک تاکە بەربەستی بەردەمیان لە گەیشتن بە میسۆپۆتامیا، ئەو سنورە پێویستە لە ڕووی سروشتییەوە ئێمە لەگەڵ مانەوەیدا بین.
سەبارەت بە وڵاتی فارس، فارسەکان بە دڵنیاییەوە رێککەوتنی فارسی-تورکی ڕەتدەکەنەوە. تەواوی لایەنی تەبریز دژی ئەمەن و تەبرێز ئارەزوی ئەوە ناکەن کە فەرمان لە تارانەوە وەربگرن. مردنی جێرد گوزارشتە لەمە. حکومەتی تورکیا هەتا ئێستا پارێزگاری لە زۆری هەیبەتی خۆی دەکات لە کوردستان. (پێگەکە هیچ نیە بۆی، بەڵکو دەستخستنی دەسەڵاتەکەی لەو ڕاستیەوەیە کە ئەو لێپرسراوێکی تورکیە ؟؟). تورکەکان هەمیشە هەر جۆرە نیشانەیەکی پێنەگەشتوی ناسوێنالیزمی کوردی لە ناو دەبەن و ئەگەر بێتو ئێمە پارێزگارییان لێی نەکەین ئێستاش تورک هەر ئەم کارەیان بەرامبەر دەکەن. بەمدواییانە مەدحەد بەگی والی وان لە لایەن مستەفا پاشاوە لابراوە بە چەند هۆکارێک کە لە لایەن سەید تەهاوە نەزانراون (بە بەراورد بە قسەو باسی لابردنی ئەم دواییەی ئاکیف بەگی فەرماندەی گشتی هێزی دووەم لە مقاتەعەی سەر بە سرت. ئەو پشتگیرییەی پێویستە لەسەر ئێمە بیکەین، دەکرێت بە دەرەجەی یەکەم ناساندنی و دانانی ئەفسەرێی هەماهەنگی بێت لە لایەن حکومەتەوە لە موسڵ یان هەولێر یان باشترە هێشتا لە کوردستان ئێمە بەردەوام بین لەسەر پرۆپاگەندەکان.
هۆزەکانی بۆتان لە ئێستادا لە چوارچێوەی دەوڵەتە پێشنیارکراوەکەدا نین، بەڵام نوێنەرەکان نێردراون بۆ سرت و هتد… لە پێناو بە دەستهێنانی دڵسۆزی و پشتیوانیان.
من وەڵامم دایەوە کە لە کاتێکدا بێگومان پێویستە وەڵامەکە لە بەغدادەوە بێت، من دڵنیام کە حکوەمەت بە شێوەیەکی ئەرێنی لەم پرۆژەیە دەڕوانێت. بە ڕاشکاوی بەندەکانی ئاشتی ئەگەری دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و سەردانی کۆمیسێونی هاوپەیمانان بۆ وڵاتەکە و دڵنابوونەوە لە ویستی خەڵکەکەی لە خۆ دەگرێت (سەید تەها وتی کە ئەو ئاگاداری ئەمەیە بەڵام لەوانەیە هەندێک کات پێش گەیشتنی بە سەیرکردنی کرداری شتەکان دەربکەوێت). پێشنیارم وایە کە فشار لە ئەوروپاو و شکستە کارەستبارەکانی ئەمدواییانەیان، شەڕەنگێزییەکانی بەلشەوییەکان بەم ئاراستە سنوردار دەکات.
سەبارەت بە دەوڵەتی پێشنیازکراوی کوردی، پێشنیازم کروە ئەوان بە باشی لە هەمو بارودۆخێکدا ئەوە ئەنجام ئەدەن کە زۆر بە لەسەرخۆی و هوشیارییەوە هەنگاو دەنێن بۆ دامەزراندنی ئامرازەکانی حکوەمەت بە بێ هێچ ڕاستیەک لە ژێر ناوی ئەوەدا. پێشنیازی ئەوەم کردوە کە وەکو هەنگاوی سەرەتایی هەماهەنگی کۆنفیدراسیۆنی (یەکگرتنی) خێڵەکی، بەڵێنی ڕادەستکردنی لە یاسا دەرچوەکان، پارێزگاری لە ئاشتی نێوان هۆزەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارێکی سودبەخشە. وەڵامیدایەوە کەوا بەتەواوی لەگەڵ بۆچونەکەمدایەو ئەوەش ئەو هێڵانەیە کە ئەوان پێشنیازیان کردوە کاری لەسەر بکەن. ئەگەر ئێمە تەنها پشتگیریان بکەین ئەنجامەکەی سەرسوڕهێنەر دەبێت.
سەبارەت بەوەی سەرەوە، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم بەشەی کوردستان لە ژێر کاریگەری هەڕەشەی بەڵشەویدایە، بە تایبەتی کاتێک دەبینن کە دەست بە دەستن لەگەڵ تورکەکاندا. ئەوان تا ڕادەیەکی زۆر لەوە تێگەیشتون کە دەبێت لایەک یان ئەویتر تر هەڵبژێرن، و لەو نێوەندەشدا ئێمەیان پێباشترە وەکو ئەگەرێکی بەهێز کە ئێمە گاریگەریمان دەبێت لەسەر خواستە ناسیۆنالیزمەکانیان، بەڵام ئەگەر لە ئایندەدا پشتگیری ئێمە نەبێت بۆیان ئەوا پیویستە ئەمانە رێگەی کەمترین بەرخودان بگرنە بەر. سەبارەت بە یەکگرتنی خێڵەکان، شەرناخ نمونەیەکی ناوخۆییە. ئەم هۆزە وادەردەکەوێت کە کار لەسەر ئەم هێڵانە دەکات و بەم دواییانە (عبدالرحمن) یان هەڵبژاردوە وەکو جێگری سەرۆکەکەیان سلێمان ئاغا. وا دەردەکەوێت کە کاروبارەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن بە بێ خوێنڕشتن و هەوڵی بێوچان بۆ کاریگەری لە دەرەوەی هۆزەکان.
34 35

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …