Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

دۆسێی وەزارەتی دەرەوە Foreign Office/371/6364
شەقامی داونینگ
٢٤ی نیسانی ١٩٢١
بەڕێز،
لە لایەن وەزیر چەرچڵەوە فەرمانم پێکراوە بە ناردنی وێنەیەک لە بروسکەی هاوپێچی کۆمیسیاری باڵای حکومەتی خاوەنشکۆی بەریتانیا لە میسۆپۆتامیا بۆ تۆ بە مەبەستنی خستنە بەردەم ئێرل کرزنی کیدلستون (وەزیری کاروباری دەرەوە)، کە پەیوەندی هەیە بە بە بارودۆخی کوردستان و بە تایبەتییش بە هەندێک نموونەی پرۆپاگەندەی دژە بەریتانی.
بەڕێز چەرچڵ دڵنیاییە لەوەی کەوا لۆرد کرزن پێزانینی دەبێت بۆ ئەو ڕاستییەی کەوا سەرلەبەری بەرنامەی کەمکردنەوەی سەربازگەکان لە میسۆپۆتامیا پشت دەبەستێت بە ڕووبەڕوو بونەوەی هێرشی دەرەکی. هیواخوازە کە خاوانشکۆ بتوانێت هۆکاری گەێشتن بە لێکتێگەێشتن لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە بدۆزێتەوە بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دەستێوەردانی دژە بەریتانی لە سەر سنورەکانی میسۆپۆتامیا.
زۆر دڵسۆزتان
شوکبێرگ، بریکاری وەزارەتی کاروباری دەرەوە
12 13

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …