Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

دۆسێی وەزارەتی دەرەوە Foreign Office 371/6346
داڕشتنەوەی بروسکەی بەڕێز شۆکبێرگ بۆ بەڕێز چەرچڵ، قاهیرە
نێردراوە لە کاتژمێر ٩:٣٠ ی ئێوارەی ١٥ی ئازاری ١٩٢١،
ڕوونکردنەوە، ژمارە: ٥
تکایە بڕوانە بروسکەکەتان لە ١٥ی ئازار، دەقی بەندی تایبەت بە کوردستان کە خراوەتە بەردەم وەفدی تورکی لە ١٢ی ئازار بەم شێوەی خوارەوە:
لە دەستپێکدا سەبارەت بە کوردستان هاوپەیمانان ئامادەن بۆ مەرجی هەبوونی ئاسانکاری ئۆتۆنۆمی ناوخۆی و پارێزگاری پێویست لە بەرژەوەندییەکانی کوردو ئاشوریەکان بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکاری لە ڕیککەوتننامەدا بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئەو ڕاستیانەدا بگونجێت کە لە هەل و مەرجی ئێستادا بوونیان هەیە. کۆتایی. سەبارەت بە بروسکەی ١١ی ئازاری من، وای بۆ دەچم ئێستا کورتەی ناوەڕۆکی مەرجەکانی تری تورکتان بە تەواوی بە دەست گەیشتوە. سەبارەت بەو خاڵانەی کە لەو بروسکەی تۆدا کە لە ژێر وەڵامدایە ئاماژەت پێکردوە ئەوا سبەینێ بروسکەی زیاتر دەنێرم.
شۆکبێرگ، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
ppp

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …