Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

لە دۆسێی وەزارەتی دەرەوە Foreign Office/ 371/6346
داڕشتنەوەی بروسکە لە نوسینگەی داگیرگەکانەوە، بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری داگیرگەکان، قاهیرە.
(نێردراوە لە کاتژمێر ٤:٢٠ پاش نیوەڕۆ، لە ١٧ ی ئازاری ١٩٢١)
ڕوونکردنەوە، ژمارە: ١١
تکایە بڕوانە بروسکەکەم لە ١٥ی ئازار، کوردستان.
وەڵامی یەکەم پرسیاری بروسکەی ١٥ی ئازارتان بەڵییە، بەوپێیەی کە پێشنیازی گۆڕانکارییەکان تەنها ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لە بەندی ٦٢ی ڕێککەوتنی سیڤەردا هاتوە، بۆ نموونە، هەرێمی باکوری میسۆپۆتامیا.
سەبارەت بە ئامێدی، بیر لە هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوەتەوە لە سنوری میسۆپۆتامیا. ئەگەر وە هەروەها کاتێک تورکەکان پێشنیازەکانی ئێستایان قبوڵ کرد ئەوا ئەکرێت کە داوای خستنە ڕووی ئامێدی بکرێت بە مەرجێک کە پاساوی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش بکرێت. بەڵام کارێکی مەحاڵە کە ئەوە قبوڵ بکرێت.
ئەوەی سەرەوە نێردرا بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەروە.
شۆکبێرگ، بریکاری وەزارەتی دەرەوە.
277096410_4893770674033704_2498864315641675440_n

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …