Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد
دۆسێی وەزارەتی دەرەوە، Foreign Office/731/6346
کۆمیسیاری باڵای بەریتانیا لە ئەستەمبوڵ
١١ی مایسی ١٩٢١
ژ: ٤٧٦ (٣٨٠٩/٣٣٧/٢١)
نهێنی
گەورەم،
لەگەڵ ئاماژەکردن بە نێردراوی نهێنی ئێوەی خاوەنشکۆ، ژ:٣٥٨، لە ٢١ی ئازار، (٤٦٧٦/٤٦٧٦/٤٤)،شەرەفمەندم بەوەی ڕایگەیەنم کە بۆ من وا دەردەکەوێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە یۆنانییەکان لەوانەیە بگەڕێن بە دوای ئەگەرەکانی هاندانی کوردەکان بۆ دروستکردنی کێشە بۆ کەمالیەکان لەسەر سنورەکانی ڕۆژهەڵاتیان. هەروەکو ئێوەی خاوەنشکۆ ئاگادارن، هەر پلانێک بۆ کەمکردنەوەی کەمالییەکان بە هێز یان چەک کەم تا زۆر پلانی ناروون لە خۆ دەگرێت بۆ هەستانی کوردستان دژیان هەروەها هەردەم ژمارەیەکی دیاریکراو لە کوردەکان هەن کەکاریگەرن بە بیرۆکەی ناسیۆنالیزمی کوردی و دوودڵن بۆ بینینی ئەوەی ئەم جۆرە پلانە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوپێیەی کە کەمالیەکان بە بەردەوامی دژی ئەوەن هەر جۆرە ئۆتۆنۆمیەکی ڕاستەقینە بدرێت بە کوردەکان، زۆر کەمتر لە سەربەخۆی.
٢. هەرچەندە من بە گومانم لەوەی کە هەتاکو تەنانەت ئەگەر پرۆسەی کوردستانی یەکگرتووش کارێکی گونجاو بوایە سەرکردە بەرپرسیارەکانی کورد بە تەواوی ئامادە دەبوون بۆ چونە نێو پەیوەندی فەرمی لەگەڵ یۆنانییەکان، ،لەبەر ئەوەی هەستی نەژادی و دینی پرۆسەی یەکگرتنی کوردەکان لەسەر ئەم چەشنە پلاتفۆرمە قورس دەکات. ئەو دوو کەسەی کە ناوەکانیان ئاماژەی پێکراوە لە نێردراوی ئێوەی خاوەنشکۆ هەمان بەرژەوەندیان هەیە، ئەگەر چی زەحمەتە وەک سەرکردەیەک تەماشا بکرین بە مانا ڕاستەقینەکەی.
٣. مستەفا پاشا کە یەکێکە لە ئەفسەرە تورکە(مەبەست ئەفسەری تورکیایە، ئەگەرنا خۆشی ئاماژەی پێکردوە کە خەڵکی سلێمانییەو بێگومان کوردێکی ناسراوە) ناسراوانەی کە ڕەسەنایەتی دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. مستەفا پاشا لە هەمانکاتی دوای ئاگربەست ناوبانگی دەرکرد وەک پشتیوانێکی سەرسەختی فەرید پاشای دژە سیاسەتی کەمالی. دواین بەشی کارەکی جێگیربوون بو لە دادگای تایبەتی سەربازی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکان و تاوانەکانی تری جەنگدا. لەم پێگەیەدا ڕۆڵێکی پەرۆشیانە و جێگای ستایشی نیشاندا کە بوە هۆکاری ڕقێکی زۆر لە ناوەندەکانی ناسیۆنالیزمی تورکی بەرامبەری. دوای شکستی فەرید پاشا لە تشرینی یەکەمی ڕابردوو، مستەفا پاشا دەستگیرکرا بە تۆمەتی کاری ناڕەوا لەکاتی چالاکیەکانی لە دادگای سەربازیدا، تەنها بە بۆنەی دەستتێوەردانی کۆمیسۆنی باڵاوە توانی هەڵبێت لە کاتێکدا بە ٧ مانگ حەپسکردن حوکمدرا بوو، وە پێش تەواوکردنی ئەو ماوەیە لێبوردنی بۆ دەرچو. بەمدوایانە رێگەپێدانم بۆ وەرگرتوە بۆ گەڕانەوەی بۆ ميسۆپۆتامیا، هیوادارم لە ماوەیەکی کورتدا بگەڕێتەوە بۆ ئەوێ بە پێیەی مانەوەی لە ئێرەدا ناخوازراوە بە گوێرەی بەرژەوەندی خودی خۆی.
٤. مستەفا پاشا کەسێکی ڕاستگۆ و نیەت باش هەروەها پڕ لە وزەیە، بەڵام ئە کەسێکی بە ئاگا نیە تا نرخی گەورەی خۆی بزانی،زیاتر لەوەی وەک ئامرازێک بێت دەستێکی وریادا. لەوانەیە کەسێكی بەسود بێت ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بۆ نموونە وەک ئەوەی دەسەڵاتی بەریتانی لە میسۆپۆتامیا دەیکات، بەڵام ئەو بە دڵنیاییەوە ئەو کەسە نیە کە هانی کوردەکان بە گشتی بدات بۆ جێبەجێکردنی هاوکاری تەواوی خۆیان لەگەڵ یۆنانییەکان. ئەم ڕاپۆرتە کە ئەو و ئەوان ئەکرێت هەمان پلانیان لە هزری خۆیاندا دانابێت، لە بارودۆخێکی وادا پشتیوانی ئەڕاستیە بەدەست دێت کە دەوترێت مستەفا پاشا لەوانەیە بڕوات بۆ میسۆپۆتامیا، ئەو پرسیارە دەکات سەبارەت بە ڕێگەپێدانی بۆ بردنی هەندێکی تر لە ئەفسەرە کوردەکانی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ خۆیدا. من هانی نادەم بۆ ئەمە، بەوپێیەی کە هۆکارەکانی من بۆ ئارەزوی ئاسانکاریکردن بۆ دەرچونی لێرە کەسێتیە بۆ خودی خۆی.
٥. کەم دەزانم لەبارەی کورد حەقی بەگ، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بەم دواییانە داوای لە من کرد بۆ ئاسانکاری بۆ بەردەوام بون لەسەر رۆیشتن بۆ بەغداد بە ڕێگای وڵاتی خۆی لە نزیک سنوری دیاربەکر، لەگەڵ هەڵبژاردنی گروپێک لە کەسایەتییە دیارەکانی تری کورد. بە گوێرەی زانیارییەکانی خۆی، مستەفا پاشا لە پاریس بوە، لە دەست تورکە لاوەکان هەڵهاتوە کاتێک کە جەنگی گشتی (یەکەمی جیهانی) دەستی پێکردوە، و پاشان ڕوشتوە بۆ ئەسینا و هەروەها دواتر لە میسر بوە کاتێک کە تورکیا چوە نێو شەڕەوە. لە میسر زیندانیکراوە وەکو دوژمنێک و نێردراوە نۆ ماڵتاو لەوێ ماوەتەوە بە دڕێژای ماوەی جەنگ و یەکەم مانگەکانی ئاگربەست. لە کۆتایدا وەکو دیلی جەنگی تورکیا نێردرایەوە بۆ ئەستەمبوڵ و لەو کاتەوە لێرەیە. وادەردەکەوێت کە لە ماڵتا بە هەندێک ئاڵۆزی و ناڕەحەتێدا تێپەڕیوە کە ژمارەیەک تورکی تێدا کوژراوە، دەڵێت بەڵام ئەو لە لایەن دادگای بەریتانییەوە کە لەوبابەتەی کۆڵیوەتەوە بێتاوانی سەلمێندراوە. ئەو بانگەشەی بوون بە سەرۆکی هۆزی مەلیکان دەکات. کەسێکی بە باشی دامەزراوە، بەڵام لە هامانکاتدا سەرکێش دەردەکەوێت.
٦. سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە داخوازی کورد هەقی بەگ بووم لە کاتێکدا کە نێردراوی ئاماژەپیکراوی ئیوەی خاوەن شکۆم پێگەیشت. بە تێڕوانین لەو زانیاریانەی کە پێتگەیشتوە وا داردەکەوێت باشترە کە بۆ ئێوەی خاوەنشکۆی بەجێبهێڵم چی بڕیارێک بدرێت ئەگەر هەر کارێک پێویست بێت ئەنجام بدرێت. خۆشحاڵ دەبم ئەگەر ئاگادار بکرێمەوە لە بڕیاری ئێوەی خاوەنشکۆ لە وبارەیەوە.
٧. لە ئەنجامدا،سەرنجی ئێوەی خاوەنشکۆ ڕادەکێشم بۆ بروسکەکەم بۆ بەغداد لە ٣ی مایس کە دوبارەکراوەتەوە بۆ وازارەتی دەرەوە لە بروسکەی ژمارە (٣٢٠)مدا لە هەمان ڕێککەوت. من هێشتا هیچ زانیارییەکی دیاریکراوم نیە لە سەر دژە کەمالییەکان کە ماوەیەک پێش ئێستا لە نێوان کوردەکان ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سیواس دەستی پێکرد. وادەردەکەوێت کە بوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە ئەنقەرە بوبێتە هۆکاری گرنگیدانێکی تەواو بە پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەیەکی سەربازی بەهێز. هەرچەندە هێچ هۆکارێک نییە بۆ من وایدابنێم کە هیچ فراوانخوازیەک هەبێت لە پشت قزڵباش و کوردە عەلەوییەکانەوە، کە ژمارەیەکی زۆرن لە دەرسیم و ناوچەکانی دراوسێی، وە ژمارەیان زیاترە لە ئەوانەی کە ڕاپەڕیون لە ناوچەکە، کە دەسەڵاتدارانی کەمالی لەگەڵ لیپرسراوانی باڵای دەزگای سەربازی و کەرەستەکانیان توانای سەرکوتکردنیان هەیە.
خۆم بە شەرەفمەند دەزانم،
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕیزمدا،
ئەوپەڕی دڵسۆز و خزمەتکاری ئێوەی خاوەنشکۆ،
هوراس جورج مونتاجو رومبولد، کۆمیسیاری باڵای بەریتانیا لە ئەستەمبوڵ
1 2 34

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …