Home / مێژووى جیهان / مێژووی سەرهەلدانی مورتەزەقە ( بەکرێ گیراو )

مێژووی سەرهەلدانی مورتەزەقە ( بەکرێ گیراو )

Il_Condottiere
سەرەتا مورتەزەقە بە هەموو ئەو کەسانە دەگوتریت کە لەلایەن دەسەڵاتیك بەکرێ دەگیرێن بە پێدانی برێک پارە ، کە ئەو کەسانە هیچ پەیوەندیەکی خاک یان نیشتیمان یان زمان یان نەتەوە بەیەکەوەیان گرێ نادات جگە لە پارە ئەمانە گرێبەستێکی کاتی لەنێوانیان داهەیە تا تەواو بونی کارەکەیان و دواتر دەگەرێنەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتوون ، زۆر جاریش لە مێژوو ئەمانە لە دەسەلاتدارەکە هەلگەراونەتەوە شەریان لە دژی کردوە . مورتەزەقە بەهۆی ئەوەی هیچ ئینتیمایەکی نیشتیمانی یان نەتەوەی یان دینیان نەبوو بۆیە درندانە بەکار دەهاتن بۆ سەرکوت کردنی بزاڤە ناوخۆیەکان و یان بەکارهێنانیان لە شەرەکاندا ، ئەوەی مورتەزەقە ئەبەستێتەوە بەو دەسەڵاتەی کە کاری بۆ دەکات تەنها پارەیە

مێژووی سەرهەڵدانی مورتەزەقە

مێژوی بەکارهێنانی مورتەزەقە بۆ سەردەمانێکی زۆر زوو دەگەرێتەوە ، بەدیاری کراوی سەرەتای سەرهەڵدانی مورتەزەقە دەگەرێتەوە بۆ سالی 1288 پ ز ، کاتێک مسریەکان لە شەری قادیشۆ لە سەردەمی فیرعەون رەمسیسی دووەم لە دژی حوثیەکان کۆمەڵیک خەلکی لیبی بەکرێ گرت و لە چوارچێوەی سوپای مصری لەم شەرەدا بەژداری پێکردن دواتریش لەلایەن فیرعەونەکانی تر ئەمە دوبارە بووە وە

ئەم دیاردەیە لە لایەن پاشایانی وڵاتانی تریش دوبارە بووە وە ، کاتێک کۆرشی بچوک روو بەروی براکەی بوەوە لە بابل ، کۆرش دە هەزار سەربازی یۆنانی بۆ ئەم مەبەستە بە کرێ گرت لە شەریك لە دژی براکەی بەژداری پێکردن لە سالی 401 پ ز کۆرش شکستی هێنا و ئەم بەکرێگیراوانەش لە رێگای رۆژ هەڵات گەرانەوە یۆنان ، زەینەفۆن ئەم روداوانەی لە کتێبەکەی بەناوی گەشتەکەی زەینەفۆن باس کردوە

ئەم دیاردەیە وای لێهاتوە هەتا هێزە نیزامیەکانیش پشتیان بە مورتەزەقە بەستوە ، بەتایبەت لە شەری گەوگەمێلا لە نزیک شاری هەولێر لە سالی 331 پ ز کە لە نیوان ئەسکەندەری مەقدۆنی و دارای سێەم ئیمپراتۆری ئەخمینیەکان روی دا ، لەم شەرە ئەسکەندەر لە چورچێوەی سوپاکەی ژمارەیەکی زۆری بەکرێ گیراوی لەگەڵ بوو هەر ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ سەرکەوتنی ئەسکەندەر و لەناو بردنی ئیمپراتۆری ئەخمینی

رۆمەکان بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە هیچ کارێکیان نەبوو ئارەزووی شەرکردنیان هەبوو لە ناو ئیمپراتۆریەتی رۆمی لە چوارچێوەی سوپایەک کۆی کردنەوە ، تەنانەت ئەم سوپایەی کە لەو بەکرێگیراوانە درووست کرا بوو لەناو سوپای رۆمەکان دە گەیشتە دوو فەیلەق ، سوپای رۆمەکان ئەم دوو فەیلەقەی وەک سوپایەکی ئامادە بەکار دێنا لە دژی دوژمنەکانیان وە لە چوار چێوەی یاسا رێکی خستن و بونە هاوڵاتیەکی رۆمانی
قرتاجەکان هەمان رێگەیان پیادە کرد بە بەکارهێنانی مورتەزەقە لە رێزی سوپاکەیان کە پێک هاتبوون لە غالیەکان و فنیقینیەکان ولیبیەکان و ئیسپانیەکان بە مەبەستی ئەوەی کە سوپاکەیان بە هیز ببێت بەڵام ئەمە کاری گەری خەرابی لەسەر سوپاکەیان بەجێ هێشت بەوەی ئەمانە هیچ ئینتیمایەکی نیشتیمانی و نەتەوەییان نەبوو بۆیە بەشێوەیەک خەلکیان دەچەوساندەوە ئەمەش کاری گەری خەرابی لەسەر خەلک هەبوو دوای رۆشتینی بەکرێگیراوەکانیش

بیزەنتینیەکانیش لەم دیاردەیە بێبەش نەبوون ، ئەوانیش زۆربەی سوپاکەیان لە مورتەزەقە پێکهاتبوو ، بە شێوەیەک کە ئەو سوپایەی بلیزاریۆس سەرکردایەتی دەکرد لە دژی وەندالەکان لە ساڵی 532 ز زۆربەی هەرە زۆری مورتەزەقە بوون ، بیزەنتینیەکان بە شێوەیەک گرنگیان بە مورتەزەقەکان دەدا کە چەندین فەیلەقیان لێ دروست کردبوون تەنانەت ، جستنیان کە سەرکرداەتی هەموو ئەوروپای دەکرد یەکێک بوو لە بەربەریەکان

هەتا دوای چەندین سال شەر و ئاشتی لە ئەوروپا مورتەزەقەکان بێ کار نەبوون ، چونکە چەندین سەرکردەی سیاسی بەکرێیان دەگرتن و سوپایان لێ دروست دەکردن ، بۆ تیرۆرکردن و دزی و تاڵانی بەکاریان دێنان ، لە پێشەنگی ئەمانەش جیسکار بوو یەکێک لە بنەمالەی بارۆن بوو کە سوپایەکی لە مورتەزەقە دروست کرد بۆ رێگری کردنو دزی و تاڵانکردنی خەلک

بە جۆرێک ئەو سوپایە بەهێز بوو کە پاپا گریگۆری چوارەم لە سالی 1059 ز کە پاشای ئیتالیا بوو فەرمانێکی دەرکرد بە پێکهێنانی سوپایەکی مەزن لە مورتەزەقەی فەرەنسی و نورماندی و ئیطالی ئەوانیتر بۆ ئەوەی یارمەتی سوپای بەریتانی بدەن

وەحشیگەریەتی مورتەزەقە لە ئەوروپا وای لە فەرمان رەواکانی ئەوروپا کرد کە حەملەیەکی گەورەو فراوان ئەنجام بدەن بۆ رزگار بوون لە دەستیان ، بۆیە بریاری شەرکردنیاندا ، ئەو شەرانەی کە رۆژئاوا دەستی پێکرد بەتایبەت شەری خاچ دروشمان ، لێرە ئامانجی سەرکردەکانی ئەوروپا لەناو بردنی مورتەزەقە بوو ، لە بەرامبەریشدا مورتەزەقە ئامانجیان دەستکەوتەکانی جەنگ و تالانکردن بوو ،
لێرەدا کەنیسە یارمەتیەکی زۆری مورتەزەقەی دا و پشتی پێ بەستین ، بەتایبەت لە حەملەی دوەمی خاچدورشمان و دوای کە هێزی سەرەکی بوون لەم حەمەلاتانە ، بەڵام دوای کۆتای هاتنی ئەم حەملانە دوو بارە مورتەزەقەکان گەرانەوە ئەوروپا ، نەهامەتیەکانی ئەوروپا دوبارە دەستی پێکردوە بەوی کە بەشێک لە پاشاکانی ئەروپا مورتەزەقەیان بۆ سەرکوت کردنی هاوڵاتیان و لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی خۆیان بەکاریان دێنا ،

ئەو شەرە ئاینیە دورو درێژانەی کە لە ئەوروپا رویدا ، هیزی مورتەزەقەی کردە شتێکی ئاسای بۆ بەکارهێنانی و سەرکوت کردنی یەکتری ، سوسرا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە مەلبەندی دروستکردنی هێزیی مورتەزەقە بوو ، گەنجانی سویسرا لە رێزی سوپای مورتەزەقە بەژداریان کردوە لە چەندین جەنگی ئاینی و سیاسی لە ئەوروپا ، لە شەرەکانی ئەلمانیا ئینگلتەرە هۆلەندە مورتەزەقە هێزێکی سەرەکی بوو بۆ یەکلای کردنەوەی شەرەناوخۆیەکان و دەرەوە
لویسی یازدەهەم پاشای فەرەنسا ژمارەیەکی زۆری مورتەزەقی سویسری بەکرێ گرتبوون بە پێدانی برێک پارە بە پێی رێکەوتنێک لەگەل هەرێمەکانی سوسرا لە سالی 1474 ز کە فەرەنسا بۆی هەیە بەکرێ گیراوانی سوسری لە رێزی سوپای پیادە و دەریای بەکار بێنێت ، لە بەرامبەر پێدانی برێک پارە کە لەلایەن خەزێنەی دەولەتی فەرەنسی دەدرا ، وە ئەم رێکەوتن نامەیە کاری پێکرا تا سەردەمی لویسی دوازدەیەم ، لە سالی 1509 ز پاپا یولیوسی دووەم رێکەوتنامەکەی هەڵوەشاندەوە و شەش هەزار مورتەزەقەی سوسری بەکرێ گرت لە چوارچێوەی ( هاوپەیمانی پیرۆز ) بۆ دەرکردنی فەرەنسیەکان لە ئیتالیا

ناپلیۆن پۆناپارت رێژەیەکی زۆری مورتەزەقە لەرێزی سوپەکەیدا هەبوو لەو جەنگە فراوانەی کە بەرپای کرد ، بەجۆرێک نیوەی سوپاکەی کاتێک هێرشی کردە سەر روسیا لە سالی 1812ز لە مورتەزەقە پێک هاتبوو ، وە لە کۆماری فەرەنسی دوەم لا سالی 1848 ز فەرەنسا پشت بەستنی زیاتری بە کەسانی بیانی و ئەوناوچە داگیرکراوانەی ژێر دەستی بوو بۆ دروستکردنی سوپا ، دەبینین سەربازی مەغریبی و هندی و سینی وڤێتنام و ئەفریقی لە رێزی سوپاکەی بوون لە بەرامبەر وەرگرتنی موچەی مانگانە و لە بەرامبەردا بەژداری شەرەکانی پێدەکردن بۆ پاراستنی ئیمپراتۆریەتی فەرەنسی و بەرژەوەندیەکانی

بەشی یەکەم
سەرچاوە : هیرۆدۆتس مێژووی جەنگی پارسەکان
زەینەفۆن : گەشتەکەی زەینەفۆن
بەشیک لەو بابەتانەی کە لەسەر مێژووی ئەوروپا و ئیمپراتۆریەتئ ئەخمینی و یۆنانی و رۆمانی و مێژووی کۆنی مسر خوندومەتە وە

شاخەوان حاجی حەمەدەمین

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …