Home / بەشی مێژووی كورد / سەڵاحەدینی ئەیوبی، لە تكریتەوە تا میسر‌

سەڵاحەدینی ئەیوبی، لە تكریتەوە تا میسر‌

 پەیسەر

Tyre_1187

سەركردەی موسڵمانی كورد سەڵاحەدینی ئەیوبی، ناوی تەواوی سەڵاحەدین كوری نەجمەدین ئەیوبی كوری شادی كوری مەروانه، لە سالی ١١٣٧ز لە شاری تكریت لەدایك بووه. سەڵاحەدین سەر بە هۆزیكی كوردە بە ناوی ڕەوادی لە گوندی دوین لە ناوچەی ئاران لە ئازەربایجان دەژیان، هۆزی ڕەوادی دەگەریتەوە بۆ تیرەی هەزبانی كە یەكیكە لە گەورەترین تیرەكانی میللەتی كورد.

تەمەنی لاویتی لە شاری بەعلەبەگ و دیمەشق بەسەر بردووه، سەڵاحەددین وەكو هەموو مندالیكی میر و سەركردەكانی ئەو سەردەمە خراوەتە بەر خویندن لە خویندنگەكانی ئەو كاتەدا كە بە زۆری مزگەوتەكان بوون فیری خویندن بووە و قورئانی پیرۆزی لەبەر كردووە جگە لەمانەش له ‌بەردەستی زانا و ناودارەكانی ئەو سەردەمەدا زانیاری زمان و چەندەها زانیاری تر فیر بووه ئەوەی كە زیاتر بووەتە مایەی پەروەردەبوونی سەڵاحەددین و پیگەیشتن و ئامادەبوونی بۆ ئەوەی لە ناهەموارترین و دژوارترین كاتدا سەركردایەتی موسلمانان بگریتە دەست، سەڵاحەددین ساڵانی مندالیی لە بەعلەبەگ بەسەر برد كە بە خۆشترین ساڵانی ژیانی دەژمیردریت لەسەر دەروونبەرزی سوارچاكی و خواناسی پەروەردە كرا و فیری هونەری جەنگ و جیهادكردن بووه ‌و بە ئازایەتی و بەجەرگی و عیزەتی ئیسلامییانەوە ناوی دەركردووه ئەم پەروەردەكردنە وای لئ كرد كە كەسایەتییەكی پایەبەرزی لئ دەرچیت و شایەنی ئەوە بیت هەموو جیهان لە بەردەستیدا بلەرزیت و ئاراستە و ریرەوی میژوو بگۆریت، سەڵاحەدینی ئەیوبی لە تەمەنی ٥٧ سالیو لە ساڵی ١١٩٣ز كۆچی دوایی كرد و لە مزگەوتی ئومەییە، دیمەشق لە سووریا نێژرا، دوای خۆشی میراتەكەی یەك دیناری زێرو٤٧ درهەمی ناسری بوو وە بۆ كفن و خستنە نێو گۆڕ پارەیان بۆ قەرز كرد بوو ,ئیتر بئ ئەوەی مولكیك یان زەوی و زاریك یان كۆشكیك دوای خۆی بە جێ بهێڵێت، مێژونوسانیش بە یەكێك لەهۆیەكانی سەركەوتنی سەڵاحەدینی دەزانن

لە تكریتەوە بەرەو میسر
ئە‌حمەدی ئیبن خەلەكان دەڵێت: پرسیارم كردووە لە چەندەها كەس لەناو بنەماڵەی سەلاح الدین كە ئایە دەزانن كەی لە تكریت كۆچیان كردووە بەرەو موسڵ؟ ئەوانیش وەكو بیستویانە لە بنەماڵەی خۆیان دەڵێن كە لەو شەوەی تیایدا سەڵاحەدین لەدایك بووە كۆچیان كردووە، بۆیە پێی شووم بوون، بەڵام هەندێكیان ووتیان بەشكو شووم نەبێت و بەپێچەوانەوە چاكەو خێری پێوە بێت و پێی نازانن.. ئیتر هەر ئەوەبوو خواش دەزانێت.
سەڵاحەدین بەو شێوەیە لە دیمەشق نیشتەجێ بوو لەگەڵ باوكی و تاكو تەمەنی لاوێتی بڕی، لە ساڵی 541ك پادشا عمادالدین كوژرا لە قەڵای جعبر بەڵام ایوب و شێركۆ مانەوە لە خزمەت كوڕی پادشا بەناو محمود ناسراو بە نورالدین دەسەڵاتداری دیمەشق و حەلەب، ئەویش ڕێزێكی زۆری لێ گرتن، لێرەدا ایوب لەقەبی خۆی دانا بە نەجمەدین و شێركۆ بە ئەسەدین و یوسف بە سەڵاحەدین.
بۆیە لەو كاتەی نورەدین كوڕی عیماددین زەنگی بووە پادشای دیمەشق نجم الدین ئەیوب بەردەوام لە حزمەتیدا بوو لەگەڵ كوڕە لاوەكەی صلاح الدین كە هەر لەو كاتەوە نیشانەی دڵگەشی و چاكێتی پێوە دیاربوو و لە بارێكەوە بۆ بارێكی باشتر و بەرزتر سەردەكەوت و پادشا نورالدین نازی پێ دەدا و پێشی دەخست و ڕێزی بەرزی لێ دەگرت، هەر بۆیە صلاح الدین لەوەوە فێری چاكەكردن بوو لەگەڵ ئیجتیهادكردن لەكارباری جیهاد و بەرگری لەسەروەری موسڵمانان. هەر لە دیمەشق پێگەیشت و وانەكانی فیقه و فەرموودەو زانستی خوێند لەسەر دەستی زانا پایە بەرزەكانی ئەوێ و پاشان خوێندنەكەی لە قودس و میسر تەواو كرد.

دامەزراندنی دوڵەتی ئەیوبی 
دامەزراندنی دەوڵەتی ئەییوبی و كارەكانی  پێش ھاتنی سەلاحەددین میسر مەڵبەندی دەوڵەتی فاتیمی بوو. خەڵیفەی فاتیمی دەسەڵاتێكی وای نەبوو و ھەموو كاروبارەكان بەدەست وەزیرەكانیەوە بوو. بەم شێوەیە ئەسەدەددین شێركۆ بوو بە پیاوی یەكەم لە وڵاتدا و كاتێك ئەو مرد خەڵیفەی فاتیمی وەزراەتی دا بە سەلاحەددین. مێژوونوسان باس لەوە دەكەن كە زەنگییەكان بۆ دانانی سەلاحەددین لەو جێگایەدا زۆریان بۆ خەڵیفەی فاتیمی ھێنا. لەبەر لاوازیی ئەو كاتەی فاتیمییەكان و بەھێزیی زەنگییەكان و زۆریی ژمارەی پشتیوانانی سەلاحەددین خۆی، خەڵیفە ناچار بە پەژیران بوو. لەگەڵ ئەمانەشدا، وەرگرتنی وەزارەت بۆ سەلاحەددین بە ئاشتی نەڕۆیشت و چەند مانگێكی نەبرد كە سەرباز و فەرمانڕەوا فاتیمییەكان ھەوڵی كوشتنییان دا.
لەم كاتانەدا نورەددین زەنگی سەرگەرمی كێشە ناوخۆیییەكانی وڵاتەكەی لە شام بوو. دوای وەرگرتنی وەزارەت لەلایەن سەلاحەددینەوە، خاچپەرستان ھەڵمەتێكی نوێیان برد و لە ٢٥ی تشرینی یەكەمی ١١٦٩ زایینیدا بە كەشتییەكانیانەوە بەندەری دومیاتیان گەمارۆ دا. سەلاحەددین ھەواڵی نارد بۆ نورەددین زەنگی، ئەویش لای خۆیەوە دەستی كرد بە ھێرشبردن بۆ سەر میرنشینە خاچپەرستەكانی شام تا گوشاری سەر میسر كەم بكاتەوە. پاسەوانەكانی دومیات ڕۆڵێكی گەورەیان بینی لە پاراستنی شارەكە و دوای ٥٠ ڕۆژ گەمارۆدان خاچپەرستانیان ناچار بە گەڕانەوە كرد. گەردەلوولێكی بەھێزیش ھەڵی كرد و دەریاوانەكان كۆنتڕۆڵیان بەسەر كەشتییەكاندا نەما و زۆربەیان نوقم بوون. لە باكوورەوە، سەلاحەددین بە سوپاكەیەوە دوای خاچپەرستە كشاوەكان كەوت ھەتا لە شاری دەیر بەلەح بەیەكیان دا ساڵی ١١٧٠. پاشای خاچپەرستان لەگەڵ پاسەوانەكانی لە شاری غەززەوە بۆ شەڕ لەگەڵ سەلاحەددین بەرەو ئەوێ دەرچوو. بەڵام سەلاحەددین ڕێگەی گۆڕی بەرەو غەززە و ئەو شارەی خاچپەرستەكان لە دەرەوەی قەڵای شارەكەدا دروستیان كردبوو ڕووخاندی. ھەروەھا، بەپێی ھەندێك لە سەرچاوەكان، لەو ماوەیەدا سەلاحەددین قەڵای ئیلاتیشی گرت.
دوای ئەم سەركەوتنە، زەنگییەكان پێیان لە میسر قایم بوو. نورەددین زەنگی ناردی بەشوێن سەلاحەددینا كە وتاری ھەینی ڕابگرێت بۆ خەڵیفەی فاتیمی و بیگەڕێنێتەوە بۆ خەڵیفەی عەبباسی. بەڵام سەڵاحەدین لەبەر دەسەڵاتی شیعە لە میسردا لەمە ئەترسا و دوای ئەخست. ھەتا نورەددین ھەڕەشەی لە سەلاحەددین كرد كە خۆی دێت بۆ قاھیرە، سەلاحەددین ھەموو كاروبارێكی بۆ ڕێك خستبوو بەڵام كەس غیرەتی نەئەكرد جێبەجێی كات تا شێخێكی سوننە لە مووسڵەوە ھات و وتاری بۆ خەڵیفەی عەبباسی دا لە یەكەم ھەینیی مانگی ئەیلولی ساڵی ١١٧١دا پاشان، ھەموو قاھیرە ئەوەیان ئەنجام دا. لە كاتێكدا خەڵیفەی فاتیمی لەسەر جێی مردن بوو، زۆری نەبرد وەفاتی كرد. سەلاحەددین بوو بە حاكمی میسر. بەمەش، دوای ٢٦٢ ساڵ بەردەوامی، دەوڵەتی فاتیمی سەرەنجام كۆتاییی پێھات

هێرشی خاچپەرستان بۆسەر میسر
پاش ئەوەی خاچ پەرستەكان زانیان كاروباری میسر كەوتۆتە دەست سەڵاحەدین و دەركی ئەوەشیان كرد كە چیتر دەسەڵاتی ئەمانیش لەناوچەكەدا كەوتۆتە ژێر مەترسی و بێگومان قەڵا و شوێنەواریشیان لە ڕەگەوە هەڵدەكێشێت بەو هەموو دەسەڵات و موڵكەی وەدەستی هێناوە، خاچ پەرستەكان لەگەڵ ڕۆمەكان یەكیان گرت و بەنیازی ناوچەكانی میسر كەوتنە ڕێ، یەكەم جار ڕوویان كردە شاری (دمیاگ) لە باكوری میسر و هەموو چەك و كەلوپەلی گەمارۆدانیان لەگەڵ خۆ هانی، كاتێك نورالدین زەنگی ئاگاداری شاڵاوی خاچ پەرستان و ڕووكردنیان بەرەو شاری (دمیاگ)ی زانی یەكسەر هێز وعەسكەری ناردە شارۆچكەی كەرەك (الكرك) كە یەكێك بوو لە بنكەكانی خاچ پەرستان بەنیازی ڕێگرتن لە شەپۆلیان وچیتر نەگەنە (دمیاگ) بەئاسانی، بەڵام خاچ پەرستەكان ڕێچكەكانیان گۆڕی و لەڕووی قەراغی دەریاكانەوە ڕوویان كردە (دمیاگ) و پاشان هێزەكانی نورالدین (كرك)یان بەجێ هێشت و ویستیان بگەنە خاچ پەرستان و بجەنگێن لەگەڵیان تا ڕێیان لێ بگرن، بەڵام فریایان نەكەوتن.
سەڵاحەدین كاتێك ئاگاداری مەبەستی خاچ پەرستان بوو بۆ داگیركردنی (دمیاگ)، خۆی ئامادە كرد بۆیان بە هەرچیەك لە توانایدایە بە چەك و پیاو و كەرەستە، یەكەم هەنگاو یارمەتی ناردە ناو شارەكەوەو پەیمانی پێ دان كە فریایان دەكەوێت و هێز و چەكی زیاتریان بۆ بنێرێت گەر خاچ پەرستەكان بگەنە شارەكە.
كاتێك خاچ پەرستان گەیشتنە سەر شارەكەو هێزی موسڵمانان لە ناوەوەی شارەكە كەوتنە بەرەنگاربوونەوەیان و سەڵاحەدین یش لە دەرەوەی شارەكەوە هێرشی بۆ هێنان، ئەنجامی شەڕەكەش بە ویست و ڕەحمەتی خوا بە سەركەوتنی سەربازی موسڵمانان كۆتایی پێ هات، بە وتەی مێژنوسانی ئیسلام  فەزڵی گەورەش پاش خوای گەورە دەگەڕێتەوە بۆ سەڵاحەدین كە وەكو وەزیرێك زۆر بە دانایی پلان و نەخشەی شەڕەكەی گێڕا، بۆیە هەرچی هێزی خاچ پەرستان هەیە تێك شكا و هەموو مەنجەنیقەكانیان سوتێنرا و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكانیان كوژرا و هەموو چەك و كەرەستەكانیان مایەوە بۆ موسڵمانان و خەڵكی شارەكه.

شەڕی حەتین
نەخۆشیەكەی پاشا بلدوینی چوارەم زیادی كرد و لە ساڵی ١١٨٥ز كۆچی دوایی كرد و بلدوینی پێنجەم لە جێگەی دانرا، ئەمیش ساڵێكی نەبرد كۆچی دوایی كرد و سیبێلای دایكی دەسەڵاتی گرتە دەست، كە ئەمیش گی ئال لۆزینیانی دەست نیشانكرد بۆ پاشایەتی، لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵاتی گی، جیابوونەوە كەوتە ڕیزی خاچپەرستەكان و فراوان بوون، ژمارەیەك لە فەرمانڕەواكان ناڕازی بوون لە وەرگرتنی دەسەڵاتی گی لەوانە ڕیمۆندی سێیەم خاوەنی تەڕابلس كە ئەمە وایلێكرد بنێرێت بۆ لای سەڵاحەدین و لەگەڵی ڕێبكەوێت كە دژایەتی نەكات و شمشێری لێ بەرز نەكاتەوە، سەلاحەدین ڕۆیشت و لە نزیك تەبریا دابەزی، و خاوەنی تەڕابلس دای بە دەستەوە، كە پاشای فەڕەنجیەكان ئەمەی بیست ھەموو سەربازەكانی كۆكردەوە بۆ ڕووبەڕوونەوەی سەڵاحەدین و خاوەنی تەڕابلسیش چووە ڕیزی فەڕەنجیەكان بۆئەوەی ئیشەكەی خۆ دابپۆشێت.

لە ٢٥ تەممووزی ١١٨٧ز، خاچپەرستەكان لە نزیك شاخی حەتین دابەزین، بەڵام سەڵاحەدین پێشیان كەوت بۆ ئەوێ و سوپاكەی كۆكردەوە لە بەرزاییەكانیدا لەو شوێنەی ئاوەكە ھەڵئەقوڵێت، و ئامادەسازییە جەنگییە قورسەكانی فەڕەنجیەكان ھۆكاری دواكەوتنیان بوو، كە گەیشتن ھیلاك بوون لە تینوودا، پەلاماری ھێزی سەڵاحەدینیان دا و ژمارەیەك لە ھەردوو لا كوژران، و لە سەرەتادا خاچپەرستەكان زۆر بە حەماس بوون بۆ بەدەستھێنانی ئاو، لە سەرەتای ڕۆژەكە سەركەوتن بەڵام لە كۆتایی ڕۆژەكەدا ئەیوبیەكان پەرتەوازەیان كردن، و شەڕەكە چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو، خاچپەرستەكان زیانێكی گەورەیان لێكەوت زۆربەی سەربازە لاوەكانیان لە دەستدا و شا غی ئال لوزینیان و براكەی و ئەرناتی خاوەنی كرك و زۆر لە گەورە خاچپەرستەكانی تر بە دیل گیران، بەڵام ڕیمۆندی سێیەم ڕۆیشت برەو شاری سوڕ و تێیدا مایەوە.

فەتحی قودس 
سەڵاحەدین لە قودس مایەوە تا ھەموو كاروبارەكانی ڕێكخست و پاشان ڕۆیشت بەرەو قودس بۆ فەتحكردنی، و گەیشت لە ٢٠ی ئەیلولی ١١٨٧ز، لەلای عەین سەلوانەوە تا ئاو نزیك بێت لە سوپاكەیەوە و لە شارەكەدا ھێزێكی گەورە نەبوو بۆ بەرگری نزیكەی ١٤٠٠ سەرباز بوون، ئەوانەی تر خەڵكی ھەژاری شارەكە بوون كە ھیچ لە شەڕ و كوشتار نازانن، بالیان كوڕی بارزان یەكێك لە سوارچاكەكانی فەڕەنجیەكان بوو و كاروبارەكانی گرتبووە دەست دوای ئەوەی شا غی بەجێی ھێشتبوو، و بالیان خاوەنی شاری ڕامەڵە بوو پێشتر، سەركردایەتی شەڕەكەی كرد و لێھاتووبوو لە بەڕێوەبردنی كوشتاردا، و ئەترسا لەوەی موسڵمانان ھەموو مەسیحی شارەكە بكوژن وەك ئەوەی خۆیان پێش زیاتر لە سەدەیەك كردیان لە كاتی گرتنی شارەكە، و داوای لە خەڵك كرد كە بەرگری لە خۆیان بكەن و كاتێك سەڵاحەدین داوای لێكرد خۆی بدات بە دەستەوە نەیكرد و سوربوو لەسەر كوشتار و شەڕ ١٤ ڕۆژ بەردەوام بوو.

سەلاحەدین كە بینی شەڕەكە قورس ئەبێت، یوسف بەتیت كە یەێك بوو لە پیاوە ئەرسەدۆكسیە پیرۆزەكان، ڕایسپارد وەك نوێنەر تا مەسیحیە عەرەب و ڕۆمەكان دڵنیا بكات و بەڵێنیان پێ بدات كە سەڵاحەدین لێیان خۆشدەبێت ئەگەر یارمەتی فەڕنجیەكان نەدەن، ئەوانەی سەڵاحەدین نەیئەویست لێیان خۆش بێت ئەگەر شارەكەی فەتحكرد ھەڕەشەیان ئەكرد بە كوشتنی دیلە موسڵمانەكان كە ٤٠٠٠ كەس بوون و ھەڕەشەی ڕوخانی شوێنە پیرۆزە ئیسلامیەكانیان ئەكرد یان قوبە سەخڕە و مزگەتی قبلا كە مزگەوتی ئەقسا پێك دەھێنن، ئەگەر سەڵاحەدین لێیان خۆش نەبێت.

سەڵاحەدین ڕاوێژی بە مەجلیسەكەی كرد و مەرجەكانی قبوڵ كرد بە مەرجێك فدیە بدەن بۆ ھەر پیاوێك ١٠ دینار و ژنان ٥ دینار و كچ و كوڕان ٢ دینار، ئەوەی لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا بیدات سەربەست دەبێت، ئەوەی نەیتوانی لەو ماوەیەدا بیدات پێویستە بڕوات لە شارەكە، لە شەوی میعراج لە ٢ی تشرینی یەكەمی ١١٨٧ز سەڵاحەدین چووە قودسەوە، و ڕێگەیدا بە یەھود تا بگەڕێنەوە شارەكە، و كەنیسەی قیامەی داخست بە ڕووی فەڕەنجیەكاندا لە دوای فەتحی شارەكە، و فەرمانی كرد بە چاكسازی میحرابی عومەری دێرێن و لابردنی ئاسەوارە مەسیحیەكان لە مزگەوتی ئەقسا وەك ئەو خاچەی فەڕەنجیەكان بەرزیان كردبوویەوە لەسەر مزگەوتەكە، و بەردە پیرۆزەكایان بە ئاوی گوڵ پاككردەوە و ومزگەوتەكایان ڕێكخستەوە و كردی بە خوێندنگەیەك بۆ زاناكانی شافعی، پاشان گەڕایەوە كەنیسەكەی كردەوە.

موسڵمانان زۆر دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەی قودس بۆ سەر زەوییە ئیسلامیەكان، و خەڵكێكی زۆر ئامادەبوون تا سڵاو لە سوڵتان سەڵاحەدین بكەن و ھەروەك یەكێك لە شاعیرە گەرەكان بە قەسیدەیكی گەورە پیرۆزبایی و دەست خۆشی ئەو فەتحەی لێكرد

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …