Home / مێژووى جیهان / پێشینەی هەندێک لە نەخۆشییە عالەمگیرەکان:

پێشینەی هەندێک لە نەخۆشییە عالەمگیرەکان:

للللللللل
تاعوون:
تاعوون کە بە کوشندەترین نەخۆشی ناو دەبرێ، بۆ یەکەمجار ساڵی ٥٤١ی زایینی لە میسر سەریهەڵدا و نزیکەی ٢٥ میلیۆن کەسی لە سەرانسەری جیهان کوشت.

تاعوونی رەش:
ساڵی ١٣٤٧ی زایینی لە ناوچەی کریمە سەریهەڵدا و لە ماوی شەش ساڵدا نزیکەی ٣٠ میلیۆن کەسی کوشت. ئەو تاعوونە تا سەدەکانی دواتریش ماوە ماوە دەردەکەوتەوە.

تاعوونی بوبۆنیک:
ساڵی ١٦٦٤ بۆ ماوی دوو ساڵ لە بڕیتانیا بە تایبەت شاری لەندەن، نزیکەی ٢٠ لە سەدی دانیشتووانی ئەو شارەی کوشت. تاعوون تا ساڵی ٢٠١٦ لە زۆرێک لە وڵاتان وەکوو فەڕانسا، ژاپۆن، چین و ئەمریکا بینراوە.

کۆلێرا:
کۆلێرا لە سەدەی نۆزدەهەمی زایینی لە هیندوستان و بەنگلادیش سەریهەڵدا و تا ئێستا ٩٥ هەزار کەسی کوشتووە. کۆلێرا ئەگەر ڤاکسینەکەی دروست نەکرابا قوربانی زۆر لە تاعوون زیاتری دەبوو، چەنکە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و لە چەند کاتژمێردا کەسەکە دەکوژێ.

ئانفۆلانزای ئیسپانی:
بە پێچەوانەی ناوەکەی، ئانفۆلانزاکە لە ماوەی شەڕی یەکەمی جیهانی لە وڵاتی چین سەریهەڵدا، بەڵام لەبەر ئەوە ناوی لێنرا ئانفۆلانزای ئیسپانی، چونکە ئیسپانیا یەکەم وڵات بوو کە زانیاری لە سەر ئەو پەتایە بڵاو کردەوە. وڵاتەکانی دیکە دەیانزانی بەڵام بۆ ئەوەی ورەی سەربازەکانیان لە شەڕدا دانەبەزێ، باسیان لێوە نەدەکرد، بەڵام ئیسپانیا ئەو کات لە شەڕدا نەبوو. ئەو پەتایە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەسی کوشت، لە حاڵێکدا کە ئاماری کوژراوانی شەڕی یەکەمی جیهانی ١٨ میلیۆن کەس بوو. ساڵی ١٩٥٦، ئانفولانزایەکی دیکە جیهانی گرتەوە کە بۆ یەکەمجار لە وڵاتی چین سەریهەڵدا و نزیکەی ٧٠ هەزار کەسی کوشت. هەر ئەو ماوەیە ئانفۆلانزایەکی دیکە سەریهەڵدا کە نزیک ٤ میلیۆن خەڵکی کوشت.
ساڵی ١٩٦٨ ئانفلۆنزایەکی دیکە لە هۆنگ کۆنگی وڵاتی چین سەریهەڵدا کە ئەویش نزیکەی ١ میلیۆن خەڵکی کوشت.

سیل:
بە ڤاکسین تا رادەیەک کۆنتڕۆڵ کراوە بەڵام تا ئێستاش زیاتر لە میلیۆنێک و نیو کەس بە هۆی ئەو پەتایەوە مردوون.

ئایدز:
نەخۆشی ئایدز ساڵی ١٩٨١ سەریهەڵداوە و تا ئێستا بووە بە هوۆی مردنی ٣٧ میلیۆن کەس لە جیهاندا.
دیلان هەردی

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …