Home / مێژووى جیهان / له‌ ئیتاڵیا، ئێسك و پروسكی 9 مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه

له‌ ئیتاڵیا، ئێسك و پروسكی 9 مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه

له‌ ئیتاڵیا، ئێسك و پروسكی 9 مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه

لە دۆزینەوەیەکی دەگمەندا لە ئەشکەوتێکی نزیك رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، ئێسك و پروسکی ژماره‌یه‌ك مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە، کە مێژووەکەیان بۆ 100 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە. وەزیری رۆشنبیری ئیتاڵیا دەڵێت: ئەم دۆزینەوەیە پێویستە لە هەموو جیهان باس بکرێت، چونکە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەکانی تایبەت بە نیاندەرتاڵەکان دەوڵەمەندتر دەکات.

ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌می كنه‌ و پشكنینه‌كانی شوێنەوارناسانی ئیتاڵیایه‌ و توانیویانه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئیسك و پروسك و پاشماوەی 9 مرۆڤی نیاندەرتاڵیان له‌و ئه‌شكه‌وته‌ بدۆزنه‌وه‌. پێشتر و بۆ یەکەم جار لەو ئەشکەوتەدا لە ساڵی 1939 پاشماوەی نیادەرتاڵەکان دۆزراونەتەوە.
پاشماوە دۆزراوەکان ئێسکی سەر و دوو ددان و چەند پارچە ئێسکێکی دیکەی تێدایە، یەکێکیان کۆنترینە و مێژووه‌كه‌ی بۆ 90 تا 100 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە. هەشتەکەی دیکە مێژووەکەیان بۆ 50 تا 68 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە.
داریۆ فرانسێس چینی، وەزیری رۆشنبیری ئیتاڵیا جه‌ختی كرده‌وه‌، “ئەمە دۆزینەوەیەکی ناوازەیه‌، یەکێکە لەو دۆزینەوانەی پێویستە لە هەموو جیهان باس بکرێت، چونکە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەکانی تایبەت لە نیاندەرتاڵەکان دەوڵەمەندتر دەکات. ئەم دۆزینەوەیە ئەنجامی کاری پێکەوەیی ئێمە و زانکۆ و لێکۆڵەرانە و کارێکی ناوازەیه‌”.
جیا لە ئێسك و پروسکی نیاندەرتاڵەکان، پاشماوەی فیل، ئاسك و چەند گیاندارێکی دیکەش دۆزراونەتەوە. واتە لەم ئەشکەوتەدا ژینگەی 50 هەزار ساڵ لەمەوبەر پارێزراوە.

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …