Home / بەشی مێژووی كورد / لیستی شەهیدانی ڕاپەڕینی ساڵی (١٩٢٥) کە لە گەڵ شێخ سەعیدا لە 30 حوزەیرانی ئەو ساڵەدا لەسێدارەدران.

لیستی شەهیدانی ڕاپەڕینی ساڵی (١٩٢٥) کە لە گەڵ شێخ سەعیدا لە 30 حوزەیرانی ئەو ساڵەدا لەسێدارەدران.

‌ دکتۆر جەبار قادر
چەند وتەیەکی پێویست:
کاتی خۆی ئەم لیستەم لە سەر تۆڕی ئینتەڕنێت بەرچاو کەوت و یەکسەر چاپم کرد. هەر ئەو کاتە هەندێ تێبینیم لە پەراوێزی لیستەکەدا تۆمار کرد. ئەمڕۆ جارێکی تر گەڕانێکی زۆرم بە دوای ئەو سایتەدا کرد کە لە کاتی خۆیدا لیستەکەی بڵاوکردبووەوە، بەداخەوە بۆم نەدۆزرایەوە. هەڵبەتە هەڵەی منە کە هەر ئەو کاتە ناوی سایتەکەم تۆمار نەکرد و لە سەر لاپەڕە چاپکراوەکانیش نیە. لەم گەڕانەمدا دوو مەبەستی سەرەکیم هەبوو، یەکەمیان ئەوە بوو ئاماژە بە سەرچاوەکە بکەم و زانیاری زۆرتری لە بارەوە بەدەست بێنم و بیخەمە بەردەستی خوێنەرانی تامەزرۆی ئەم ڕووداوە گەورەیەی مێژووی هاوچەرخی کورد. دووەمیش ئەوە بوو، لە لاپەڕەی دووەمی لیستەکەدا، کە لە سێ لاپەڕەی کۆپیکراو پێکدێت، تەمەنی شەهیدەکان ناخوێنرێنەوە، لە کاتێکدا لە لاپەڕەکانی یەکەم و سێیەمدا بە باشی دەخوێنرێنەوە.
دیارە سەرچاوەی لیستەکە بڵاوکراوەیەکی ئیسلامییە، چونکە ناوەکان بە زمانی عەرەبی و بە دەستوری ئاینیی نووسراون، بۆ نموونە ناوی شێخ سەعید بەم جۆرە تۆمار کراوە: الشیخ محمد سعید إبن الشیخ محمود الفیضي الپالوي الأرضرومي…٦١.
لە زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان ناوەکان بە شێوازی جیاواز تۆمار کراون و گەلێ جار تەنها ناوی یەکەمیان دبینین. دەبێ ئەوەش بڵێم کە ئەم لیستە تەنها ناوی ئەوانەیە کە لە گەڵ شێخ سەعیدی پیراندا بە یەک ڕۆژ و لە یەک شوێندا لە دیاربەکر لە سێدارەدران. هەندێ لە هاوڕێیان و هاوبیرانی شێخ سەعید بەر لە دەسپێکردنی ڕاپەڕێنەکە گیران و لەنێوبران.
ئەوەندی کرا ناوەکانم کردەوە بە کوردی و تەمەنی ئەوانەیشم تۆمار کرد کە بۆم خوێندراونەوە. هیوادارم هەر خوێنەرێکی بەڕێز ئەم لیستەی لە شوێنێک بەرچاو کەوت و زانیاری زۆرتری لە بارەیەوە پەیدا کرد، خوێنەرانی لێ ئاگادار بکاتەوە.
لیستی ناوەکان:
1.شێخ سەعیدی شێخ مەحمود فەیزی پاڵۆیی ئەرزەڕۆمی، تەمەن ٦١ ساڵ.
2.شێخ عەبدوڵای شیخ مەحمود فەیزی مەلەکانی سوڵخانی بنگیۆلی ٣٨ ساڵ.
3.شێخ حەسەن شێخ ئەحمەد چانیی بنگیۆلی ٧٠ ساڵ.
4.شێخ ئیبراهیم مفتی چەپاقچور کوڕی شێخ خالید چانی بنگیۆلی ٥٣ ساڵ.
5.شێخ جەلالەدین شێخ خالیدی چانیی بنگیۆلی ٤٨ ساڵ.
6.شێخ عەبدوڵای شێخ خالیدی چانیی بنگیۆلی ٤٩ ساڵ.
7.شێخ عەلی شێخ خالیدی چانیی بنگیۆلی ٣٤ ساڵ.
8.شێخ محەمەد شەریفی شێخ مستەفای کەلخاسیی سیوانی بنگیۆلی ٤٤ ساڵ.
9.شێخ ئادەمی شێخ محەمەدی هانەوی دیاربەکری ٥٠ ساڵ.
10.شێخ عومەری شێخ بەکری هانەوی دیاربەکری ٦٠ ساڵ.
11.شێخ عەبدوڵای شێخ عەلی هانەوی دیاربەکری ٥٧ ساڵ.
12.شێخ شەمسەدین شێخ یوسفی سەلوانی دیاربەکری ٦٠ ساڵ.
13.شێخ ئسماعیل شێخ حەسەنی دیاربەکری ٥٢ ساڵ.
14.شێخ عەبدولەتیفی شێخ حەسەنی دیاربەکری ٣٠ ساڵ.
15.شێخ عەلی شێخ موسای حاجی بەگی وارتۆیی مووشی ٧٠ ساڵ.
16.شێخ جەمیلی شێخ مستەفای زورابادی وارتۆیی مووشی ؟؟.
17.سەید ساڵح بەگ مفتی ئەرغەنی و کوڕی سەعید بەگی هانەوی دیاربەکری.
18.فقێ حەسەن فەهمی حاجی سلێمانی مودانی گەنجیی بنگیۆلی.
19.مەلا مەحموودی ڕەشیدی پیرانی دیاربەکری.
20.مەلا محەمەد ئەمینی حاجی خالیدی گرواسی سوڵخانی بنگیۆلی.
21.مەلا جەمیلی خەلیلی موسیانی بنگیۆلی.
22.حاجی سادق بەگی حوسین بەگی گەنجیی بنگیۆلی.
23.حاجی خالیدی حاجی یوسفی بوگلیانی سوڵخانی بنگیۆلی.
24.محەمەد بەگی عیزەت بەگی غەریبیی بنگیۆلی.
25.کامیل بەگی خالید بەگی جیزانی کانی ڕەشیی گوێنگیی بنگیۆلی.
26.بابا بەگی خالید بەگی جیزانی توقلیانی گوێنگیی بنگیۆلی.
27.تەیب عالی موتەوەلی زادەی ئیسماعیل چەپاقچوریی بنگیۆلی.
28.مستەفا بەگی حاجی عەلی بەگی هانەوی دیاربەکری.
29.مەحموود بەگی مستەفا بەگی هانەوی دیاربەکری.
30.قەدری ئەفەندی حەسەن مەعدەنیی دیاربەکری.
31.تاهیری کوڕی محەمەد(کاتب تاهیر)ی لیجەیی دیاربەکری.
32.محەمەد ئاغای خەلیل ئاغای قڕقەپازاڕی گوێنگیی بنگیۆلی.
33.خالیدی کوڕی محەمەد قڕقەپازاڕی گوێنگیی بنگیۆلی.
34.محەمەد بەگی ئیبراهیم بەگی باغلی عیسای گوێنگیی بنگیۆلی.
35.سلێمان بەگی ئیبراهیم بەگی باغلی عیسای گوێنگیی بنگیۆلی ٤٧ ساڵ.
36.بەحری بەگی سەلیم سوڵتانی وارتۆیی مووشی ٤١ ساڵ.
37.تەیموور ئاغای ئەسعەد ئاغای دیادینی وارتۆیی مووشی ٣٣ ساڵ.
38.عەبدولەتیفی کامیل بەگی خنسی ئەرزەڕۆمی ٣٣ ساڵ.
39.چەرکەزی یوسفی خنسی ئەرزەڕۆمی (خزمەتکاری شێخ سەعید) ٢٠ ساڵ.
40.سلێمانی کوڕی عومەر (دەمیرجی سلێمان)ی ئازیی بنگیۆلی ٥٥ ساڵ.
41.سلێمانی حەسەنی شینگیی ڤراردی بنگیۆلی(کاتب شێخ شەریف) ٣٩ ساڵ.
42.سلێمانی کوڕی شەریفی چەپاقچوری بنگیۆلی ٢٦ ساڵ.
43.عەلی کوڕی حوسێنی عەلی بادونی شینگیی ڤراردی بنگیۆلی ٤٠ ساڵ.
44.عەلی کوڕی ڕۆستەم (عەرەب عەبدی) چەپاقچوری بنگیۆلی ٨٠ ساڵ.
45.یوسفی کوڕی سەلیمی دەگیرمەنجی یوسفی چەپاقچوری بنگیۆلی ٥٠ ساڵ.
لە گەڵ ئەم شەهیدانەدا دەیان هەزار کەسی تر کوژران و لە سێدارەدران، کە ناوی زۆربەیان تا ئێستا تۆمار نەکراون. شەهیدانی بنگیۆل(بنگۆل) لەم لیستەدا ٢٧ شەهید و دیاربەکر: ١٢ و مووش:٤ و ئەرزەڕۆم: ٣. شێخان و زانایانی ئاینی لەم لیستەدا ٢١ شەهیدن.
سەرچاوە مێژووییەکان باس لە سێدارەدانی 47 کورد دەکەن لەو ڕۆژەدا، بەڵام لەم لیستەدا ناوی 45 کەس تۆمار کراوە.
تێبینی:
سوپاس بۆ مامۆستا سوداد ڕەسووڵ کە لیستەکەی لە لاپەڕەی برادەرێک بینیوە، کە ناوی زەفەر ئۆنورە، منیش سەیری لاپەڕەکەیم کرد و بۆم دەرکەوت کە هەمان لیستەکەی منە. لە کۆمێنتی یەکەم لینکەکەیم داناوە.
ئەمەش وێنەی هەندێک لە شەهیدانی ساڵی 1925ە.
dddd

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …