Home / بەشی مێژووی كورد / حەمامچێتی ‬و ‬نەریتی ‬حەمام ‬لە ‬شاری ‬هەولێر(‬ئەربیل)‬

حەمامچێتی ‬و ‬نەریتی ‬حەمام ‬لە ‬شاری ‬هەولێر(‬ئەربیل)‬

گەرماوەکان ‬یاخود ‬حەمامەکان ‬لە ‬کەلتووری ‬ئێمەدا ‬خاوەن ‬پێگەیەکی ‬گرنگن. ‬مێژووەکانیان ‬بۆ ‬سەردەمە ‬کۆنەکان ‬دەگەڕێتەوە. ‬بەپێی ‬لێکۆڵینەوەی ‬شوێنەوارناسەکان، ‬ئەو ‬پاشماوە ‬دۆزراوانەی ‬گەرماو، ‬ئەگەر ‬مێژووەکانیان ‬بۆ ‬سەردەمە ‬جیاوازەکانیش ‬بگەڕێتەوە، ‬گەرماوی ‬هاوشێوەی ‬ئەو ‬سەردەمە ‬زۆر ‬بە ‬بەرچاو ‬دەکەوێت. ‬ئەو ‬جۆرە ‬باڵەخانانە ‬کە ‬ئاوی ‬گەرمیان ‬هەیە ‬و ‬ناوەوەیان ‬بە ‬سیستەمی ‬ئاو ‬گەرم ‬دەبێت، ‬بۆ ‬یەکەمجار ‬٥‬ ‬سەدە ‬بەر ‬لە ‬زایین ‬لە ‬ئەسینا ‬بەکارهاتووە.‬

بۆ ‬یەکەم ‬جار ‬گەرماوەکان ‬وەکو ‬جۆرێکی ‬جیاوازی ‬گەرماو ‬دەرکەوتن ‬و ‬دواتر ‬وەکو  ‬داب ‬و ‬نەریتێکی ‬لێهات. ‬لەگەڵ ‬ئەوەشدا ‬ئەو ‬کەلتوورە ‬لە ‬سەردەمی ‬عوسمانییەکان-‬دا ‬لە ‬جیهان ‬و ‬بەتایبەتی ‬لە ‬رۆژهەڵاتی ‬ناوەڕاست ‬بڵاوبووەتەوە. ‬وادیارە ‬هۆکاری ‬بەناوبانگبوونی ‬گەرماوی ‬تورکی ‬لەسەر ‬ئاستی ‬جیهان ‬بۆ ‬ئەو ‬هۆکارە ‬دەگەڕێتەوە.‬

لە ‬شاری ‬هەولێر(‬ئەربیل)‬دا ‬نەریتی ‬گەرماو ‬شتێکی ‬باوە ‬و ‬بووەتە ‬میراتێکی ‬کەلتووری ‬شارەکە. ‬

لە ‬سەردەمانێکدا ‬کچەکان ‬کاتێک ‬بە ‬تەمەنی ‬شووکردن ‬دەگەیشتن، ‬هەر ‬لە ‬گەرماوەکاندا ‬بۆ ‬جاری ‬یەکەم ‬خەسووەکانیان ‬دەناسی. ‬

لەبەرامبەر ‬ئەوەشدا ‬زاواکان ‬بەر ‬لە ‬هاوسەرگیری ‬و ‬مەراسیمی ‬گواستنەوە، ‬بۆ ‬گەرماوەکان ‬دەبردران ‬و ‬لەسەر ‬تاشەبەردی ‬زاوا ‬سەریان ‬دەشوورا. ‬

لەئێستادا ‬زۆربەی ‬ئەو ‬نەریتانە ‬رووبەڕووی ‬لەناوچوون ‬دەچێت، ‬بۆیەوە ‬وەکو ‬هەفتەنامەی ‬تەبا ‬هەستاین ‬بە ‬ئەنجامدانی ‬چاوپێکەوتن ‬لەگەڵ ‬جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬کە ‬بۆ ‬ماوەی ‬چەندین ‬ساڵ ‬لە ‬گەرماوەکان ‬کاری ‬کردووە. ‬

جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬ساڵانێکی ‬زۆر ‬لە ‬گەرماوەکاندا ‬کاری ‬کردووە ‬و ‬چەندین ‬بابەتمانی ‬بۆ ‬باس ‬کرد ‬لەسەر ‬گەرماو ‬و ‬کەلتووری ‬گەرماو. ‬

ناوبراو ‬لە ‬دایکبووی ‬ساڵی ‬١٩٥٥‬ی ‬گەڕەکی ‬عەرەبان-‬ی ‬شاری ‬هەولێر(‬ئەربیل)‬ە. ‬جەلیل ‬خەلیل ‬ئاماژەی ‬بەوە ‬کرد ‬کە ‬هەر ‬لە ‬تەمەنی ‬منداڵییەوە ‬لەگەڵ ‬باوکی ‬لە ‬گەرماوی ‬حاجی ‬عەبدولقادر ‬کاری ‬کردووە.‬

هاوکات ‬جەلیل ‬خەلیل ‬حەمامچی ‬ئاماژەی ‬بەوە ‬کرد ‬کە ‬دواتر ‬لە ‬گەرماوی ‬قەڵا ‬کاری ‬کردووە ‬و ‬وتیشی، ‬“لە ‬گەرماوی ‬قەڵا ‬بۆ ‬ماوەی ‬٤‬-‬٥‬ ‬مانگ ‬لەلای ‬ئەحمەد ‬ئاغا ‬کارم ‬کرد. ‬ئەو ‬فێری ‬کاری ‬کولخانی ‬دەکردم”.‬

کولخان ‬بریتییە ‬لەو ‬سیستەمە ‬داخراوەی ‬کە ‬لەسەر ‬شێوەی ‬مەنجەڵێکی ‬فراوانە ‬و ‬لە ‬ژێر ‬گەرماوەکان ‬دادەندرێت، ‬مەبەست ‬لە ‬دانانی ‬کولخان ‬بۆ ‬گەرمکردنەوەی ‬ئاو ‬و ‬ناوەوەی ‬گەرماوەکە ‬دەگەڕێتەوە. ‬

لە ‬درێژەی ‬قسەکانیدا ‬جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬ئاماژەی ‬بەوە ‬كرد ‬كه ‬سەردەمانێک ‬خۆی ‬لە ‬گەرماوی ‬قەڵا ‬کاری ‬کردووە، ‬بەڵام ‬لە ‬ئێستادا ‬ئەو ‬گەرماوە ‬بۆتە ‬شوێنێکی ‬مێژوویی.‬

ناوبراو ‬باسی ‬لەوەش ‬کرد، ‬کە ‬پێشتر ‬لە ‬شاری ‬هەولێر(‬ئەربیل)‬دا ‬دوو ‬گەرماو ‬هەبووە، ‬جەلیل ‬خەلیل ‬وتیشی، ‬“لە ‬نزیک ‬مزگەوتی ‬خانەقای ‬شاری ‬هەولێر ‬دوو ‬گەرماو ‬هەبووە، ‬یەکێکیان ‬تایبەت ‬بووە ‬بە ‬پیاوان ‬و ‬ئەویتر ‬تایبەت ‬بوو ‬بە ‬خانمان. ‬هەروەها ‬گەرماوی ‬پیاوان ‬گەورەتر ‬بوو. ‬حاجی ‬عەبدوڵڵا ‬خاوەنی ‬هەردوو ‬گەرماوەکان ‬بوو”.‬

لەبارەی ‬حاجی ‬عەبدوڵڵا، ‬جەلیل ‬خەلیل ‬ئاماژەی ‬بەوەکرد ‬کە ‬ناوبراو ‬کەسێکی ‬سەرمایەدار ‬بووە ‬و ‬وتیشی، ‬“گەرماوەکانی ‬زۆر ‬خۆش ‬دەویست. ‬ئەو ‬زۆربەی ‬گەرماوەکانی ‬شاری ‬هەولێری ‬دروستکرد. ‬باوکیشم ‬نزیکەی ‬٤٠‬ ‬ساڵ ‬لەلای ‬ئەو ‬پیاوە ‬کاری ‬کردووە”.‬

جەلیل ‬حەمامچی ‬باسی ‬لەوە ‬کرد ‬كە ‬حاجی ‬عەبدوڵڵا ‬دوای ‬ئەو ‬دوو ‬گەرماوە، ‬گەرماوی ‬ئەتلەسی ‬لە ‬گەڕەکی ‬تەیراوە ‬کردەوە. ‬بەڵام ‬ئەو ‬گەرماوەش ‬ئێستا ‬لەو ‬شوێنە ‬نەماوە.‬

جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬ئەوەشی ‬خستەڕوو ‬کە ‬لەدوای ‬چەند ‬ساڵێک ‬حاجی ‬عەبدوڵڵا ‬دوو ‬گەرماوی ‬بەناوی ‬حاجی ‬عەبدولقادر ‬و ‬گەرماوی ‬مۆدە ‬دروست ‬کرد ‬و ‬بەم ‬شێوەیە ‬بەردەوامی ‬بە ‬قسەکانی ‬دا:‬

“لە ‬گەرماوە ‬کۆنەکان ‬تەنها ‬گەرماوی ‬شیفا ‬ماوە ‬کە ‬دەکەوێتە ‬نزیک ‬سینەمای ‬سیروان، ‬ئەویش ‬ئێستا ‬داخراوە ‬و ‬تەنها ‬باڵەخانەکەی ‬ماوە. ‬بەم ‬دواییانە ‬چەند ‬گەرماوێک ‬دروستکران ‬کە ‬بریتیبوون ‬لە ‬گەرماوی ‬سەڵاحەددین، ‬گەرماوی ‬سەعدون، ‬گەرماوی ‬موختار، ‬گەرماوی ‬بێخاڵ، ‬گەرماوی ‬چنار، ‬گەرماوی ‬سیروان. ‬دەمەوێ ‬ئاماژە ‬بەوەش ‬بدەم ‬کە ‬گەرماوی ‬سیروانیش ‬هەر ‬لەلایەن ‬حاجی ‬عەبدوڵڵاوە ‬دروست ‬کراوە”.‬

هاوکات، ‬جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬لەبارەی ‬“کولخان” ‬و ‬مەبەستی ‬بەکارهێنانی ‬زانیاری ‬گرنگی ‬پێ ‬بەخشین ‬و ‬ئاماژەی ‬بەوەدا ‬کە ‬داینەمۆیەکی ‬گەورە ‬لە ‬ژێر ‬گەرماودا ‬هەیە ‬و ‬لە ‬لای ‬ئەو ‬داینەمۆیەش ‬حەوزێکی ‬سووتەمەنی ‬هەیە.  ‬و ‬وتیشی ‬“بۆڕییەک ‬لەناو ‬حەوزەوە ‬بۆ ‬سەرەوەی ‬داینەمۆیەکە ‬درێژ ‬دەکرایەوە  ‬و ‬دڵۆپ ‬دڵۆپ ‬سووتەمەنی ‬دەڕژاندە ‬سەر ‬داینەمۆکە. ‬بەهێزی ‬داینەمۆکە، ‬ئاگرێکی ‬بە ‬گوڕ ‬دەچووە ‬ناو ‬کولخانەکە”. ‬

جەلیل ‬حەمامچی ‬تیشکی ‬خستە ‬سەر ‬سیستەمی ‬گەرمکردنی ‬ئاو ‬و ‬گەرماوەکە ‬و ‬وتیشی، ‬“لەناو ‬کولخانەکە ‬٣‬ ‬لوولەی ‬ئاسن ‬هەبوو ‬و ‬ئەو ‬لوولانە ‬هەموو ‬ساڵێک ‬دەگۆڕدران. ‬لەو ‬سەردەمەدا ‬لوولەکان ‬لەلایەن ‬شاگردێکی ‬عەرەب ‬دروست ‬دەکران ‬کە ‬لەلای ‬فاروق ‬بۆریچی ‬کاری ‬دەکرد. ‬ئەو ‬لوولانە ‬هەموو ‬ساڵێک ‬دەگۆڕدران ‬چونکە ‬بەپێی ‬کات ‬کون ‬دەبون ‬یاخود ‬دەڕزانەوە”.‬

ناوبراو ‬بەردەوامی ‬بە ‬قسەکانی ‬دا ‬و ‬وتیشی، ‬“دوای ‬چەند ‬ساڵێک ‬فاروق ‬و ‬نامیق ‬بڕیاری ‬گۆڕینی ‬ئەو ‬لوولانەیان ‬دا ‬و ‬سیستەمی ‬بۆڕیان ‬بەکارهێنا. ‬دواتر ‬سیستەمی ‬بۆڕی ‬لە ‬هەموو ‬گەرماوە ‬تازە ‬دروستکراوەکانی ‬ئەو ‬کاتە ‬کاری ‬پێکرا”.‬

لەبارەی ‬خاوێنکردنەوەی ‬بەشی ‬کولخانی ‬گەرماوەکان، ‬جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬سلێمان ‬وتی، ‬” ‬بۆ ‬پاککردنەوەی ‬کولخانەکان ‬دەچووینە ‬ناو ‬کولخانەکە ‬و ‬هیسی ‬دووکەڵمان ‬خاوێن ‬دەکردەوە. ‬کاتێک ‬کارەکەمان ‬تەواو ‬دەکرد، ‬دەچووینە ‬گەرماوێکی ‬دیکە ‬و ‬لەوێ ‬خۆمان ‬دەشووشت. ‬لەبەرامبەر ‬ئەوەدا ‬پارەمان ‬لێ ‬وەرنەدەگیرا، ‬چونکە ‬پێشان ‬کاسبکاران ‬یەکتریان ‬خۆشدەویست ‬و ‬جیاوازیان ‬نەدەکرد ‬لە ‬نێو ‬خۆیاندا. ‬لەهەمان ‬کاتدا ‬هاوکاری ‬یەکتریان ‬دەکرد”.‬

سەبارەت ‬بە ‬تێچووی ‬گەرماوەکان ‬، ‬جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬وتی، ‬“نرخی ‬چوونە ‬گەرماو ‬یەک ‬درهەم ‬بوو. ‬بەڵام ‬هەبوو ‬لە ‬گەرماو ‬خواردنی ‬دەخوارد. ‬بەمجۆرە ‬نرخەکە ‬زیادی ‬دەکرد ‬و ‬دەبوو ‬بە ‬٢‬ ‬درهەم. ‬لە ‬بەرامبەر ‬گەرماوی ‬حاجی ‬عەبدولقادر ‬دووکانی ‬پاچە ‬فرۆش ‬هەبوو. ‬هەندێک ‬کەس ‬دەچوونە ‬ئەو ‬دووکانە ‬پاچەیان ‬دەخوارد ‬و ‬دەهاتنە ‬گەرماوەکە. ‬هەندێکیشیان ‬دەهاتنە ‬گەرماو ‬دوای ‬خۆشۆردن ‬داوایان ‬لە ‬کارمەندانی ‬گەرماو ‬دەکرد ‬کە ‬خواردنیان ‬بۆ ‬بێنن. ‬منیش ‬لە ‬دووکانی ‬بەرامبەر ‬خواردنم ‬بۆیان ‬دەهێنا. ‬ئەوانیش ‬لەناو ‬گەرماو ‬خواردنەکەیان ‬دەخوارد”.‬

جەلیل ‬حەمامچی ‬باسی ‬لەو ‬ئامادەکارییانە ‬کرد ‬کە ‬بەر ‬لە ‬چوونە ‬گەرماو ‬دەکران ‬و ‬وتیشی، ‬“جاران ‬یەکێک ‬کە ‬دەچوو ‬بۆ ‬گەرماو، ‬جانتای ‬گەرماو ‬لەلایەن ‬دایکی ‬یاخود ‬هاوسەرەکەیەوە ‬بۆی ‬ئامادە ‬دەکرا. ‬لەناو ‬جانتاکەش، ‬خاولی، ‬جلوبەرگی ‬ژێرەوە، ‬جلوبەرگ ‬و ‬سابوون ‬و ‬کۆمەڵێک ‬شتی ‬دیکەی ‬بۆ ‬دادەندرا. ‬هەموو ‬کەس ‬بەمجۆرە ‬جانتاکەی ‬بۆ ‬ئامادە ‬دەکرا ‬و ‬دەهاتە ‬گەرماو”.‬

لە ‬کۆتایی ‬قسەکانیدا ‬جەلیل ‬خەلیل ‬سلێمان ‬حەمامچی ‬ئاماژەی ‬بەوەکرد ‬کە ‬سەردەمی ‬چوونە ‬گەرماو ‬لە ‬هەولێر ‬کۆتایی ‬هاتووە ‬و ‬ئەو ‬شتانەی ‬باسی ‬دەکات ‬لە ‬لایەن ‬نەوەی ‬ئێستا ‬بە ‬شتێکی ‬سەیر ‬دەیبینن.‬

هەواڵ: عەلی سالم

فۆتۆ: چۆبان تەیمور

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …