Home / مێژووی ئیسلام / شجرة الدر

شجرة الدر

download
موراد هۆشه‌نگ
١- ڕەچەڵەک و ناو و نازناوی –
شجرة الدر لە ساڵی ١٢١٦ لەداێک بووە وە هەروەها لە ٢٨/٤/١٢٥٧ کۆچی دوایی کردوە وە هەروەها سەبارەت بە ڕەچەڵەکی (شجرە الدر ) لە هەندێ سەرچاوەکان (شجرە الدر) ناوی هاتووە لە هەندێک سەرچاوەش بە (شجرە الدور) هاتووە ڕای جیاواز هەیە هەندێک پییان وایە (شجر الدر ) ئەرمەنییە ، هەندێکی تر پێیان وایە کە تورکە بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانین بیان کەین بە دوو گروپ بۆچوونی یەکەم پێیان وایە (شجر الدر )ئەرمەنییە لە سەرووی هەموویانەوە (عصام الشاور) کە خاوەن پەرتوکی ( السلاطين في المشرق العربي ) دەڵێت ((شجر الدر بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە و تورک نیە )) بۆچونی دووەم پێیان وایە کە (شجر الدر) تورکە لە یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژە دەکات شجر الدریان هێناوە لە شاری (حصن كيفا) لە کاتی هێرشی مەغۆل و تەتەرەکان سوپای (مەلیک صالح) لەم شوێنە بووە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی دوژمن (شجر الدر ) هەڵاتووە وهاتۆتە ناو سوپای ئەیوبی سەبارەت بەوەی( شجر الدر ) کەوا کەنیزەبووە یان کۆیلە ئەوا شجر الدر لە ڕیزی کەنیزە و کۆیلە بووە ، چونکە کەنیزەی مەلیک صالح بوو ، کە لە سەردەمی باوکی کڕیبوو هەر جەندە لە زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بە وە دەکەن کە (مەلیک صالح) ئەمەی کڕیوە .
بۆچونێکی تر هەیە کەوا خەلیفەی موسڵمانان عباسی (مستعم بالله ) ئەمەی کردووە بە دیاری بۆ ( نجم الدین ایوب) پاشای میسر سەبارەت بە ناو و نازناوی (شجر الدر ) خێزانی (مەلیک صالح نەجمەدین ) بووە کە بە (شجر الدر ) ناوی دەرکردبوو نازناوی ،( دایکی خەلیل) بوو ناسراو (عصمة الدين ) شجر الدر زۆر حەزی بە نازناوی (دایکی خەلیل) بوو یاخود (عصمة الدين دایکی خەلیل ) بوو نەوەک بە شاژن بناسرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بەردەوامی هەبێت لە گەڵ بنەماڵەی ئەیوبییەکان (شجر الدر ) ئافرەتێکی جوان و ژیر و زیرەک بوو ئەوەی پاسەوانانی کۆشکی توشی سەرسامی کرد تەنیا جوانییەکەی نەبوو بەڵکو زیرەکی ئەو بۆ زانست و زانیاری کە سەرەنجی هەمووانی راکێشابوو لە کاتی هاتنی (شجر الدر ) پاسەوانەکە چوو بۆ لای مەلیک هەوالی پێدا کە کچێک لە گەل ئافرەتانی کۆشک دایە ئەو لە تەمەنی گوڵ دایە ، مەلیک صالح گوتی بڕۆ بیهێنە ئەویش چوو هێنای (مەلیک صالح) سەیری کردوو بێدەنگ بوو لەو کاتە پاسەوان سەری هەڵبڕی بە وتنی گەورەم مروارییە گەورەم مەلیک صالح وتی : (پاسەوان تەنها مرواری ؟ بەڵکو بلی داری مرواری) لەو کاتەدا ناسراو بە( شجر الدر ) وتی درەختی مرواری *
لە دایک بوون و پێگەیشتن و شووکردنی :
سەبارەت بە ساڵی لە دایک بوونی لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێ نەکراوە چونکە ئەو کاتەی (مەلیک صالح ) (شجر الدر )ی کڕی کچێکی بچووک بوو ، هیچ شتێکی دەربارەی ڕەچەڵەکی خۆی نەزانیوە دووای ئەوەی شوو دەکات بە (مەلیک صالح) لە گەڵی دەبێ تا شاژنایەتی وەردەگرێت کوڕێکی دەبێت بە ناوی (خالیل) بەلام هەر لە منداڵییەوە مرد ، مێژوونوس (ابن العماد الحنبلي) دەڵیت (ئەو خاوەن حەزمو ئیرادەبوو نوسەرێکی خوێندەوار و شارەزاییەکی تەواوی هەبوو لە ناوچەکە ئەو خۆشی و پلە بەرزیەی ئەو بە دەستی هێنا هیچ ئافرەتێک نە لە پێش ئەو نە لە دووای ئەو بە دەستی نەهێناو ) لە کاتی خۆشی و ناخۆشی لە گەل مەلیک صالح بوو هەتا لە زیندانیش کاتێک پیش دەسەڵات وەرگرێ و لەلایەن خاووەنی (کەرەک) زیندانی کردبوو هەر لە خزمەتی مەلیک صالح بوو لیی جیا نەدەبۆوە لەبەر زۆری خۆشەویستی بۆی * گەیشتنی شجرە الدر بە دەسەڵات وە زیرەکاتی ئەم ئافرەتە شجرة الدر دوای نەخۆش کەوتنی مەلیک صالح نەخۆشیەکە لەسەری توند کرد کە دواتر بووە هۆی مردنی لە ڕۆژی دوشەممە لە ساڵی( ٦٤٧ك/١٢٥٠ز)پێش مردنی فەرمانی کردبوو کە کورەکەی جێگەی بگرێتەوە ببێتە پاشای میسڕ کەناوی (تور أنشاه ) بووو مەلیک صالح هەموو کاروبارەکانی وڵاتی لەگەڵ شجرە الدر رێکخستبوو ئەوکاتەی لەسەر لێواری مەرگ بوو ، ئەو کاتەی شجرە الدر مێردەکەی مرد یەکسەر ئەو هەواڵەی شاردەوە تەنیا چەند کەسێک بەمەیان زانی لە پیاوانی دەوڵەت و لە خەلکی شاردەوە تاوەکو( تورانشاه ) کوڕی دێت بە شێوەیەکی نهێنی لە کۆشک دەریان هێناو ناشتیان بێ ئەوەی کەس بزانێ لە ترسی دروست بونی پەشێوی و وردەی سەربازان دانەبەزێ چونکە ئەوکات لە شەڕدا بوو لە گەڵ خاچییەکان ١٢٤٩ کە حملەی سەلیبی نۆیەم بوو بۆئەوەی ڕیزەکانیان تیک نەچێ کارووبارەکان بە ڕێوە دەچوون هەروەك ئەو پاشا زیندووە هەموو نوسراوەکانی لەسەر دەردەچوون ئیمزای پاشای لەسەر بوو وەک ئەوەی پاشا خۆی ئیمزای لەسەر کردووە ئەوکاتە خزمەتکارێک بە ناوی (سهیل)ئەو نوسراوانەی ئیمزا دەکرد شارەزاییەکی زۆری هەبوو لە ئیمزاکردن ئەو کارانەی ئەو کردی تەنیا بۆ تێک نەچوونی ڕیزی سوپای موسڵمانان بەرامبەر بە شاڵاوی حەوتەمی خاچییەکان چونکە ئەو کاتە (تورانشاه) لە (حصن كيفا) بوو دەسەڵاتی تەواوی میسڕ لە ژێر دەسەڵاتی (شجرە الدر ) بوو (تورانشاه) لە ساڵی( ٦٤٧ك/١٢٥٠ز)، گەیشتە میسڕ و هەواڵی مردنی باوکی ڕاگەیاند بە شێوەیەکی ڕەسمی دواتر شجرە الدر پاشایەتی پێ سپارد لەوکاتەدا لەشکری خاجیەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرش کردنە سەر شاری (منصوره) تورانشاه توانی هەڵمەتی حەوتەمی خاچیەکان بشکێنێ و (لویسی نۆیەم)بە دیل بگری و ئەم شەرە لە ڕۆژی دوشەممە لە ساڵی (٦٤٧ك/١٢٥٠ز) بوو تورانشاه مەرجی لەسەر لویس و بەندکراوەکان دانا و پەیمانێکی مۆر کرد کە ڕیکەوتن لەسەر ئەوەی (دمياط)بدرێتە موسڵمانان و شەری موسڵمانان نەکەن بۆ ماوەی دە ساڵ تورانشاە هەستی بە بەرپرسیارەتی کردووە و هەڵسوکەوتی خراپ بوو لە گەڵ مەمالیکەکانی باوکی کە ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە سەرکەوتنی لە گەڵ خاچییەکان ئەو سیاسەتەی بەرامبەر بە (شجرە الدر) بەکاری هێناو تۆمەتباری دەکرد کە مردنی باوکی شاردۆتەوە تۆمەتی ئەوەشی خستەپاڵ بە شاردنەوەی سەروەتی باوکی داوای لێکرد هەموو سەروەتەکەی بگەڕێنێتەوە ئەو هەڵسوکەوتانەی وای لە (شجرەالدر) و مەمالیکەکان کرد بڕیاڕی کوشتنی بدەن بەرلەوەی ئەو ئەوان بکوژێ (تورانشاه) بە دەستی مەمالیکەکان کوژرا ماوەی حوکمرانی چل ڕۆژ بوو نەهاتە قاهیرە و لەسەر تەختی پاشایەتی دانەنیشت ابن خلدون ،( ١٩٨٨ ،٣/٢٠٠) دەسەلاتیان دا بە شجرە الدر بۆ ماوەی سێ مانگ حوکمی کرد لە دوای ئەویش (مەلیک ئەشرەف) لە مینبەرەکان ناویان دەهێنا ، ناوی لە سکەی دراوو نەخشینرا و نوسرا بوو ((دراو ئةلمستعصمية ئةلصالحيه، شاژنی موسڵمانان ، دایکی منصور خلیل)) دانانی هێماکانی لە بۆنەکان کە نیوەی هێماکەی (دایکی خەلیل) بوو ( ابن خلدون ، ١٩٨٨ ،٧/٦٩٣) بەم جۆرە دەوڵەتی خاتوو (شجرە الدر ) لە میسڕ و شام و لە وڵاتانی موسڵمانان ڕاگەیاندرا ولاتی میسر شاژنێکی وای بە خۆوە نەدیبوو لە جیهانی ئیسلامی دواتر هەواڵ بڵاو بووەوە سەرکردە و پلە باڵاکان و میرە مەزنەکان پۆل پۆل سەردانی مەلیکە خانیان دەکرد و پیرۆزباییان لێ دەکرد خەڵک سەرسام بوو بەم هەواڵە پێیان سەیر بوو کە ئافرەتێک بووتە فەڕمانڕەوایی میسڕ ، بڕوایان بە ڕاستی و دروستی هەواڵەکە نەدەکرد ناوی لە مینبەرەکانی میسڕ بەم شێوەیە دەهات ((خودایە مەلیکەی موسڵمانان بپارێزی ، خۆڕاگری دونیا و دین ، لایەنی صالحي دایکی خەلیل مستعصميه ، خاوەنی سوڵتان مەلیک صالح)) بۆ ئەم مەبەستە زۆرێک لە مێژونوسانیش لە سەرووی هەموویانەوە ((المقریزی)) (شجرە الدر) بە یەکەمین فەرمانڕەوایی مەمالیکەکان دادەنرێ ( ١/ ٣٦٧)بەڵام مێژوونووس (ابن ایاس )بە کۆتا مەلیکی ئەیوبییەکان دادەنێ ( ١٩٨٢ ، ١/ ٨٩) لە گەڵ هەندێ لە مێژوونووسانی تر
سەبارەت بە سیاسەتی ناوەخۆ و دەرەکی سیاسەتی ناوەخۆ :
کاتێک (شجرە الدر) دەسەلاتی وەرگرت تەمەنی (چل) ساڵ بوو لەو پەڕی بەهێزی بوو (شجرە الدر )بۆ بەرێوە بردنی دەوڵەت (عزالدین ایبیك )ی هەلبژارد یەکەم ئافرەت بوو لە جیهانی ئیسلامی دەسەڵاتی گرتە دەست بە شێوەیەکی جوان کاروباری خەڵکی بەڕێوەدەبرد و خەڵکیش زۆر لێی ڕازی بوون داوای لە (ایبیك )کرد بە دابەشکردنی پۆست بەسەر پیاوانی ڕاستگۆ و بەوەفا , ڕۆڵی سەربازە مەمالیکەکانی لە بەر چاو بگرێت هەروەها بۆ وەزارەتەکەی (بهاءالدين على محمد ) کە بە (ئیبن حنا ) ناسراوە لە بواری ناوەخۆ چەند کارێکی ئەنجامدا فەرمانی دا باج و سەرانە لە جوتیاران و هاوڵاتیان هەڵبگرێت.
٢.سیاسەتی دەرەکی
سیاسەتی دەرەکی هەستا بەو کارانە کە تەواو نەکرابوون لە سەردەمی (تورانشاه )ئەوەی شاژنی زۆر بیری لێ دەکردەوە کۆتایی پێهێنانی هێرشی خاچییەکان بوو چونکە هێشتا بەشێکیان لە ناو میسڕ مابوونەوە ئەمەش گەورەترین کێشەبوو بۆیان (لویسی نۆیەم ) ئەوکات ئەسیر بوو لە شەڕی (منصوره) بۆیە (شجرە الدر) بیری لێدەکردەوەشاری (دمیاط) بوو لە ژێر لە ژێر دەستی فەڕەنسیەکان پێش هەر کارێکی تر بۆ ئەم مەبەستەش (شجر الدر ) هەستا بە ناردنی نێردراوێک بۆ لای (لویسی نۆیەم ) پیی گوت: ((ئازاد دەکرێت ئەگەر بێتو شاری (دمیاط ) بگەڕێتەوە ژێر دەستی موسڵمانان )) پاشان هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێک کەوتن :
ناوەرۆکی ریکەوتنامەکە
١. گەڕانەوەی( دمیاط) بۆ ژێر دەستی موسڵمانان
٢. دەبێت لویس و هاوەڵەکانی کە لە بەندینخاندان (٨٠٠٠٠٠٠)دینار وەک قەرەبووی جەنگ بدەن بە موسڵمانان
٣. ئازاد کردنی دیلە موسڵمانەکان
٤.ئازادکردنی لویس و هاوەڵەکانی وە ڕێگەیان پێ بدرێت بەناو خاکی میسڕدا بڕۆن
٥. ڕیگەبدرێت بە هێزی خاچییەکان کە ڕیگەی دەریایی بەکاربهێنن لە کاتی دەرچونیان لە شاری دمیاط

٦. پاشان هەردوولا لەسەر بەندەکان رێکەوتن بەشێکی ئەم بڕە پارەیان دا بەرامبەر بەمەش نزیکەی ( ١٦،٠٠٠ ) دیلی خاچیەکان لای موسڵمانەکان مانەوە تاوەکو ئەو بڕە پارەیە بدەن بە موسڵمانان . پاشان لویسی نۆیەم و شوینکەوتووەکانی ساڵی ( ٦٤٨ك/١٢٥٠ز) لە دەریاوە ڕۆیشتن بەمەش ئەم شاڵاوەی خاچیەکان کۆتایی پێهات *

 

سەبارەت بە شووکردنی بە عزالدین ایبیك
هەرچەندە لە پاڵ ئەوەی (شجرە الدر) ڕۆڵێکی پاڵەوانی بێنی لە دوای مردنی مێردەکەی کە جەنگی دژ بە خاچییەکان و سەرکردەکەیان( لویسی نۆیەم)ئەنجامدا بەڵام ڕای گشتی لە میسر و جیهانی ئیسلامی ڕازی نەبوون کە وا ئافرەت فەرمانڕەوایی بگرێتە دەست وە هەروەها خەڵیفەی موسڵمانان (المستعصم باللە) زۆر توڕە بوو وە هەروەها قاضی القاضی ئەوکاتە(الإمام العز بن عبدالسلام) فتوای دەرکرد کە تەرکیز لەسەر تیگەیشتنی اسلام دەکرد (کە ئافرەت حەق نابێت ئەگەر بوو بە دەسەلاتدار) بۆیە رازی نابین بەدانانی ئافرەتێك بۆ پلەی سۆلتانی مصر چونکە ناتوانی هەموو ئەرکەکان جێبەجی بکات وەکو پیاو وەکو پێش نوێژی و سەرکردایەتی سۆپا بویە خەلیفە نامەیەکی نارد بۆ میسر کە پێی ڕاگەیاندن “إن کانت الرجال قد نفدت أخبرونا کی نبعث لکم رجلا” واتا::ئەگەر پیاوتان تێدا نەماو ئەوا من پیاوێکتان بۆ دەنێرم حوکمتان بکات هەروەها فەرموودەیەکی پێغەمبەریش(د.خ)لەسەر بێت هێنابوو بە نمونە کە دەفەرموویەت (لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمْ امْرَأَةً )رواە البخاری٤٤٢٥ بەم شێوەیە پەشێوی دروست بوو لەوکاتەدا جێهانی اسلامی تووشی هێرشی(تەتارەکان)ببووەوە بۆیە مەمالیکەکان کۆبوونەوە بە زووترین کات لە نێوان خۆیان بڕیاریاندا کە پیاوێک هەڵبژێرن کە(شجرە الدر)شووی پێ بکات ئەویش (عزالدین ایبیك) بوو بەرهەر جۆرێك بێت(عزالدین ایبیك)توانی فەرمانڕەوایی وەربگری لەژێر ناوی(الملك المعز) لەساڵی(٦٤٨ك/١٢٥٠ز) بەڵام ئەم ئافرەتە هەر زاڵ مایەوە بەسەر ئەو دەسەڵات. بەلام ئەم بڕیارانە نەبووە هۆی بێ دەنگکردنی ناڕەزاییەکان بەڵکو بنەماڵەی ئەیوبیش ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەوەی کە یەکێك لە نەوەکانی ئەیوبی بکرێتە دەسەڵاتدار بەم شیوەیە ئەیوبییەکانی شام دەستیان بەسەر دیمەشق داگرت و بەرەو میسر هاتن لە کۆتاییدا بڕیاراندا بەوەی کە(ئەشرەف موسی) کە نەوەی(مەلیك کامل)بوو لە هەندێک سەرچاوە دەڵین تەمەنی ٦ساڵ بووە وە هەندیکی تر دەڵین ١٠ساڵ بوە لەپاڵ(عزالدین ایبیك)حکومی کرد فەرمانەکانی بەناوی هەردووکیان دەردەچوو ناوی هەردووکیان لەسەر بوو بڕیارەکانی بەدەست عزالدین بوو *
سەبارەت بە کۆتایی ژیانی شجرە الدر
هەرچەندە مەلیك(ئەشرەف موسی) فەرمانڕەوایی بوو بەڵام هەر بەناو بوو دوای چەند رووبەرووبوونەوە و مڵمڵانێ لەگەڵ ئەیوبییەکان گرتە دەست بەم جۆرە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەیوبییەکان هات لە میسر پەێوەندی نێوان(شجرە الدر)و(ایبیك)باش نەبوو بۆ ئەم مەبەستەش ایبیك نامەیەکی بۆ( بدرالدین لوءلوء) حاکمی موسڵ نارد داوای ئەنجامدانی پەیماننامەیەکی هاوسەرگیری لێکردبوو کە لەڵایەن مێژوونووسان و سەرچاوەکان دەستاو دەستی پێکراوە کەوا کەس نەیزانیوە بە چ شێوەزیەك خوازبێنی کیژەکەی(بدرالدین)لەلایەن ایبیك کراوە چونکە ئەم خوازبێنیە ناچیتە عەقلەوە بە حەزهینان نێە بەڵکو مەبەستی پەیمانێکی ستراتیژی بووە سەرچاوەکان دەڵین ئەم هەوالە بە شجرە الدر گەیشت زۆر توڕە بووە دەڵین ئاگری دڵپێسی لە دڵی هەڵگیرسا بۆیە (شجرە الدر )کەوتە سەرکردایەتی کردنی بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستکاری ناوەخۆ و دەرەکی دژ بە دەسەڵاتی (ایبیك) سەرچاوەکان دەڵین سەرەتا نامەیەکی بۆ(مەلیك ناصر یوسف) ناردووە پێی وت((ئەو بە نیازە ایبیك بکوژێت و شوو بەو بکات کورسی دەسەڵاتی میسری تەسلیم بکات)) بەلام مەلێك(ناصر)لەترسی ئەوەی نەوەکو فێل بێت وەڵامی نەدایەوە.. شجرە الدر لەگەل مەمالیکەکان رێککەوت تاوەکو ایبیك بکوژن لەساڵی (٦٥٥ك/١٢٥١ز) کوشتیان لەدوای ئەو کوڕەکەیان دانا بەناوی(مەلیك منصور علی) بەم شێوەیە (شجرە الدر) لەکۆشکەوە گواستراوە بۆ بورجی((الأحمر))وەهەروەها ئەم مەمالیکانە یارمەتیان دابوو لە سێدارەدران هەموویان (المنصور) شجرە الدری تەسلیمی دایکی کرد ئەویش داغ لەدڵ بوو هۆکارەکەشی بۆئەوە دەگەراوە ببووە هۆکاری جیابوونەوەی لە (ایبیك) لەگەل خزمەتکارەکانی کوشتیان لە قەڵاکە فرێیان دایە خوارەوە وە هەندیک سەرچاوەکان دەڵین بە (بالقبابیب والنّعال) لیان داوە هەتاوەکو مردووە وە کۆتایی بەدەسەڵات و ناوی(شجرە الدر) هات بەخاك سپێردرا لەو شوێنەی کە بۆ خۆی داینابوو کە لە ناو مزگەوتێکی بچووك بوو لە ئەسڵدا قوتابخانە بوو کە(شجرە الدر) دروستی کردبوو لەنزیك شەقامی خەلیفە هەتا رۆژگاری ئەمرۆ بەم ناوە ناسراوە ( عوجرەی شجرە الدر یان مزگەوتی خەلیفە) بەم شێوەیە کۆتایی بە حوکمرانی ئافرەتێك هات کە شوێن پەنجەی دیارە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوەخۆ و دەرەکی لەهەمووی سەرسامتر ئەوەیە ماوەی فەرمانڕەواییەکەی (٨٠)ڕۆژ بووە لە هەندیک سەرچاوەی دەڵین زیاتر بوە بەنزیکە (٣)مانگ دەرەنجام ١ – لە سەرچاوەکان بەدەر دەکەوێت کە شجر الدر ئافرەتێکی بە توانابوو لە هەمان کاتدا ئافرەتێکی زیرەک و لێهات و جوان بووە لە پاڵ ئەمەشدا ئافرەتێکی دڵ پیس بوە دڵ پیسیەکەی زاڵ بووە بەسەر ویستەکانی خۆی
٢- ئەگەر چی لە دوای مردنی (مەلیک صالح) شجر الدر ڕۆڵێکی گرینگی بینی لە شاردنەوەی مردنی مێردەکەی بۆ پاراستنی جیهانی ئیسلامی بوو لە ڕووبەڕوو بونەوەی خاچییەکان ئەم ئافرەتە کەمتەر خەمی نەکردووە لە پاراستنی وڵاتەکی لە بەرامبەر هێرشی دەرەکی تا هاتنی(تورانشاه) توانی سوپا و دەوڵەت بە ڕێوەببات
٣- شجر الدر ئەو کاتەی دەسەڵاتی وەرگرت ڕۆڵی مەمالیکەکانی زۆر بە گرینگ زانی بەهۆی سەرکەوتنیان بە سەر هەڵمەتی خاچییەکان پۆستی گرینگی پێدان لە کارووباری دەوڵەت
٤- توانی هێرشی خاچیەکان بۆ سەر میسر ڕابگرێت و شارێکی میسریش بگەڕێنێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی
٥- لێرە راستیکمان بۆ دەردەکەوێت کە ئاشتی و سەقام گیری میسر و جیهانی ئیسلام گرینگ تر بووە لەلای شجرة الدر بەم شێوەیە وازی لە فەرمان ڕەوایت میسر هێنا بۆ (ایبیک) و شوو پێ کردنی
٦- لەبەر چارەسەر کردنی کێشەکان و دانایی وای لە مەمالیکەکان کرد کە هەڵیبژێرن بۆ پۆستی فەرمانڕەوای میسڕ ———————
ليستی سەرچاوەکان
١_نورالدین خلیل:شجرة الدر قاهرە الملوك ومنقذە مصر. دارالکتاب المصریة.الجزء الاول
٢_د.محمود عبدالحمید الرفای.بعنوان حکم السلطانة شجرة الدر
٣_شجرة النور الزکیە فی طبقات الملکیە.. تألیف.محمد بن محمد بن عمر بن قاسم مْغلُوف.الجزء الثانی.توفی ١٣٦٠هـ.. دارالكتاب العلميه.بيروت_لبنان١٩٧١
٤_ابن منظور. محمد بن مكرم الإفريضي. لسان العرب
٥_ تخبيل من حرف التوراة والإنجيل. تأليف الامام القاضي ابي القاء صالح بن الحسين الجعفري الهاشمي.تحقيق_د.محمود عبدالرحمان قديع متوفي ٦٦٨هـ
٦_ابن تغري بردي. النجوم الزاهرة في ملوك مصر والقاهيرة، تأليف جمال الدين ابي المحاسن يوسف بن تغري بردي الاتاسكبي .مصر .ت ٨٧٤هـ/١٤٦٩م
٧_یاقوت الحموی. معجم البلدان
٨_الصلابی_علی محمد الصلابی. مغوڵ تەتار لەنێوان بلاوبوونەوەی تێکشکاندن.وەرگێرانی (بکر رسول محمد نارین )سالي ٢٠١٠ بيروت
٩_ ابن كثير، البداية والنهاية،دار الفكر
١٠_ بدر الدين محمود العيني،عقد الجمان في تاريخ أهل الزمان،المحقق:محمود رزق محمود،دار الکتاب و الوثائق القومیة، ٢٠١٠،مصر القاهرە،ط٢
١١_لەگەل کۆمەلێک راپۆرتی ميژووی وە دیکۆمینتاری لەسەر کەسایەتی شجرة الدر
١٢_لەگەل بەکارهێنانی چەندین تویژینەوە ئەکادیمی لەئاستی ماستەر و دکتۆرا سەبارەت بە شجرة الدر

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …