Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / قەرەجەكان كێن؟

قەرەجەكان كێن؟

150100366808b8cc5df0c1fb2395146916ae5cc35b_l

قەرەجەكان كێن؟

ئامادەكردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل)

قەرەجەكان قەرەجەكان كێن؟ ناسنامەیان،ئەسڵ و ڕەگەزیان،زمانیان،ئایین و كەلتوریان چییە! بەگوێرەی لێكۆڵینەوەی بیرمەندانی بواری مرۆڤناسی و ڕەچەڵەكناسی،قەرەجەكان تیرەیەكن لەخەڵكانی باكوری هندستان،كەلەسەردەمانی زۆر كۆنەوە دەستە دەستە لەنیشتیمانی خۆیانەوە كۆچیان كردووە و بەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە،لەسەردەمی خەلافەتی مەئمونی كوڕی هارونە ڕەشیدی عەباسیەكان خێڵێكی هندی هاتونەتە بەسرەو نیشتەجێ بوون ،ململانێو ناكۆكی نێوان هەردوو براكە(ئەمین و مەئمونی كوڕی هارونە ڕەشید)بەهەل دەزانن و شاری بەسرە داگیر دەكەن،دواتر مەئمون هێڕش دەكاتە سەریان و زۆربەیان دەكوژێ و(٢٧) هەزاریان لێ بەدیل دەگرێ و بەڕێ دەكرێن بۆ بەغداو دواتر دەبرێنە خانەقین و دواتر دەبرێنە سنوری دەوڵەتی بێزەنتی و ئنجا دەبرێن بۆ ئەستەمبوڵ و لەوێشەوە بڵاودەبنەوە بەوڵاتانی ئەوروپادا (بولگاریا،رۆمانیا،هەنگاریا…) زمانیان لقێكە لەزمانی سانسكرێتی و دابونەریتیان لەهەموو شوێنێكی جیهاندا یەك شێوازە. بەریتانیەكان بەقەرەجەكان دەڵێن جیپسی(Gypsie)چونكە پێیان وایە لەسەردەمی دێریندا ئەو تیرەیە لەمیسرەوە هاتون،فەڕەنسیەكان پێیان دەڵێن بۆهمین(Bohemien)، هۆڵەندیەكان بەهایدن(Hyden)ناویان دەبەن كەبەمانای كافرو بتپەرست دێت،هەروەها لەئەڵمانیاو ئیتالیا ناوی جیا جیایان هەیە .لەوڵاتانی خۆرهەڵاتیش قەرەجەكان ناوی جۆراوجۆریان هەیە، لەهندستان ئەم ناوانەیان بۆ بەكاردەهێنرێت(مانوش،كالو،سنت،نوت)،توركەكان چنگانەیان پێدەڵێن كەواتای بێ ئەدەب دەگەیەنێ،عەرەبەكان حەرامی واتە دزیان پێدەڵێن،میسریەكانیش بەنەحجەر واتە بێ ناموس و ئەفغانیەكان بە(كولی ولولی)واتا خراپەكاران ناویان دەبەن، قەرەجەكان ئاینێكی تایبەتیان نیە،بەڵام بڕوایان بەدوو ڕێچكەی سەرەكی هەیە ،یەكەمیان خودای چاكەیەو كەسەرچاوەی خێروچاكەیەو دووەمیان سەرچاوەی شەڕو خراپەیە كەشەیتانە.قەرەجەكان هیچ رێوڕەسمێكی ئاینییان نیە،واتە ڕێبەری ئاینی وەكو مەلاو قەشەو مزگەوت و كڵێساو شوێنی پیرۆزو پەرستنیان نیە، هەر بۆیە دزیكردن لایان ئاساییە ،نەك هەر ئاسایی بگرە دزیكردن بەهونەرێكی گەورە دەزانن و پاساوی ئاینیش بۆ دزیەكەیان دەهێننەوە. قەرەجەكان چەند سیفەتێكیان هەیە كە جیایان دەكاتەوە لەخەڵكانی ترلەوانە:سواڵكردن،مناڵ رفاندن بەمەبەستی پارە پەیداكردن،سیحروجادوكردن،فاڵگرتنەوە،دروستكردنی پارەی ساختە،كێشانی جگەرەو پایپ و شیشەو خواردنەوە كحولیەكان هەر لەمنداڵیەوە،گرنگی زۆریش دەدەن بەكاری سێكسی،هەروەها زۆربەی قەرەجەكان لەبازاڕی ڕەشدا كاردەكەن و كاری قاچاخچێتی و نایاسایی دەكەن. قەرەجەكان لەمردن ناترسن،بەپرسێكی سادەو سروشتی دەزانن بڕواشیان بەهەرمانی رۆح و جیهانی تر نیەو لەكاتی كۆچكردندا هەر كەسێكیان بمرێت لەهەر شوێنێك هەر لەوێ دەینێژن،تەنها سەرۆكەكانیان لەقەبرسان دەنێژن،پاش ناشتنی مردووەكەش لەسەر گۆڕەكەی شەرابێكی زۆر دەخۆنەوەو بەخۆشی و شادیەوە دەگەڕێنەوە وەكو ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت. بەدرێژایی مێژوو قەرەجەكان سەردەمێكی زێڕینیان نەبووەو بەسەر هیچ نەتەوەیەكدا زاڵ نەبوون و هیچ نیشتیمانێكیان داگیر نەكردووە،لەگۆڕەپانی خەباتدا هیچ پاڵەوانێكی نیشتیمانیان نیە،ئەوان هیچ مەزهەب یان پێناسەیەكی دیاریكراویان لەفەرهەنگنامەی ئەدەبیاتی جیهانی دا نیە،لەڕۆمانیا زمانی ڕەسمی قەرەجەكان تا سەدەی بیستویەك نەكرابوو بەنووسین و زۆربەی رووداوە تاڵ و كارەساتبارەكانی مێژووی قەرەجەكان تۆمار نەكراوە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …