Home / بەشی مێژووی كورد / دابەشكردنی میراتی عوسمانیەكان و زیانەكانی لەسەر گەلانی ناوچەكە‌

دابەشكردنی میراتی عوسمانیەكان و زیانەكانی لەسەر گەلانی ناوچەكە‌

كاتێك 1914جەنگی یەکەمی جیهانی  هاتە پێشەوە، لە ژێر ئاگری تۆپەکاندا وڵاتان تووانەوە و سەرلەنوێ نەخشەکێشرانەوە، دەسەڵاتدارەكان داڕمان و هی نوێ دروست بوونەوە، لە میراتی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی چەندین دەوڵەت کەوتەوە، هێڵە سەرەکییەکانیان   لە پەخشی هەموو دەنگوباسە

کاندا دەبینرێت شەقڵ و شێوە نوێکەیان، حەتمی نەبوو، بەڵکو ئەوە سیاسەتکار و جەنەڕاڵەکان، دیبلۆماتکاران و سیخوڕەکان، ئەوەیان بەڕێوە دەبرد، سەربازەکان، ئەوانەی کە شەڕیان دەکرد، هەندێک بە چەکی مۆدێرن و هەندێکیش بە ڕاوەشاندنی شمشێر بە سواری حوشترەو كارەكتەری ئەو نەخشەیە بوون كە لە پشتی پەردەوە بۆیان كێشرابوو.

بڕیاردەرەكان  تەنها سێ کەس بوون، دووانیان خاوەن بیروباوەڕ و یەکێکیان هەلپەرست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەر سێکیان بەریتانی بوون، هەرسێکیشیان ڕامان و چاوەڕوانییەکی تەواویان لەوە هەبوو، کام سنوورگەلێک، دەبێت دوای جەنگ رۆژهەڵاتی ناوین رێک بخاتەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا بۆچوون و ڕامانەکانیان پێکەوە نەدەگونجان و هەریەكەشیان خەیاڵی تایبەت بە خۆیی هەبوو.

یەكێك لەو داڕێژەرەانەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوین ئەفسەر تۆماس ئێدوارد لۆڕانسە،کە لە ساڵی١٩١٧ وە دەركەوتووە،  یەکێکە لە مێژووی پاڵەوانێتی تراژیدیایی مۆدێرنە.

دووەمیان ئەرستۆکرات مارک سایکس دەربارەی ئەو، نووسەری ئەمەریکیScott Anderson بە کورتی دەنووسێ: “زەحمەتە کەسێک بدۆزیتەوە،کە لەسەدەی بیستەمدا بێ  نیەتی خراپی شەڕانی و بێ سوپا بتوانێ ببێتە هۆکاری ئەو هەموو وێرانکاریەجگە لە مارك سایكس.

سێیەمیش کیمیاکار حاییم وایزمانی لە دایك بووی روسیا و گەورەبووی بەریتانیا و چالاكی بواری زایۆنیزمە، کە لەڕاستیدا دەبوو لاوازترینی ئەو سییانە بوایە، بە بێ  دامو و دەزگایەکی سیاسی ، بێ پارە، لەگەڵ ئەوەشدا، لە ئاکامدا گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێناو توانی گرەوەكە لە بەرژەوەندی خۆی بباتەوە.
مێژووی هاوبەشی ئەمانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە دەست پێ ناکات،  بەڵکو لە لەندەنەوە، داون ستریت Dawning Street 10 لە شوێنی دانیشتنی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کاتێ لە پاییزی ١٩١٥ دا، ئەندامانی کابینەی جەنگ، بەسەر نەخشەیەکی گەورەدا دەچەمنەوە و پرسیار لە خۆیان دەکەن: چۆن  ئێمە ڕێگری لەوە بکەین، کە ئەڵمانەكان شەڕەکە ببەنەوە؟

حکومەتی بەریتانی مەترسی لێ نیشتبوو: ئەڵمانیا و سوڵتانی عوسمانیش  وەک لایەنگری ئەڵمانیا هاتبووە جەنگەکەوە و تازە بە تازە، بانگەوازی لە هەموو موسڵمانانی جیهان کردووە، بۆ شەڕی پیرۆزو بانگەوازی جیهادیان لە دژی هاوپەیمانان بەرزكردبوویەوە، لە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی کۆلۆنیالی ئینگلیزدا، ملیۆنان موسڵمان دەژیان، لەم پاییزی ساڵی ١٩١٥یەدا لەندەن بە خێرایی پێویستی بە بیرۆکەیەکی ستراتیژی هەبوو كە ئەمانە مەترسی بوون  نەبادا ببنە لایەنگری دەوڵەتی عوسمانی و لەناوخۆدا كێشەی بۆ دروست نەبێت.

کۆمیساری باڵای بەریتانیا (ت. ئی. لۆڕانس) لە میسر هاتە سەر هێڵ كە تەمەنی تەنها ، ئەو بەڕیوەبەری  ساڵ بوو بەڵام دەسەڵاتی کۆلۆنیالی بەریتانی لەدەستی ئەودابوو، لە قاهیرە هاوکارەکانی دەستییان کرد بە داڕشنی نەخشەیەک، کە هەر دوو  ئامانجەکە  لە خۆ بگرێت وئامانج بپێکێ: ڕابوونی مەترسیداریی موسڵمانەکان بخنکێنێ و ئەڵمانەکانیش بە چۆکدا بهێنێت.

لۆرانس هەر لە تەمەنی گەنجییەوە بە تەنیا، ڕووی لە رۆژهەڵاتی ناوین کردووە و سەردانی  قەڵای خاچپەرستەکانی کردووە، دواتر لە سوریا دەستی کرد بەکارکردن لە چاڵ هەڵکەندندا، لە خوارووی فەلەستین  هونەری نەخشەکێشان- کارتۆگرافی- بیابانی دەکرد، زمانی عەرەبی بە ڕەوانی دەزانی و خەڵک و کولتوورەکەی چاک دەناسی، ئیدی ئەوە بوو، دەزگا سیخوڕییەکانی خاوەنشکۆکەی هەر زوو لەگەڵ شەڕ هەڵگیرساندا، بەکرێیان گرت و هێنایانە ریزی خۆیانەوە.

لە بارەگای ئیدارەی بەریتانی، لۆڕانس نەخشیەکی گەورەی دەسەڵاتی عوسمانی هەڵواسی، هەندێ جاریش تێبینیەكانی خۆی دەنووسی، لەبەردەم نەخشەکەدا چەندین خولەک دەوەستا و بەقوڵی بیری دەکردەوە.

سایکس نەخشەیەکی لابوو کاتێك  لە ١٦/دیسەمبەری ١٩١٥ دا چووە کۆشکی سەرۆک وەزیران، سایکس تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو و پێنج ساڵ بوو ئەندام پەرلەمانتاربوو، ڕۆژهەڵاتی لە نیزیکەوە دەناسی و تازە کتێبێکی دەربارەی دەڤەرەکە بڵاوکردبۆوە.
سایکس گرنگترین سیاسەتمەدارەکانی وڵاتەکەی بینی  بەو پەڕی باوەڕبەخۆبوونی نەجیب زادەیەکی ئینگلیزییەوە، نەخشەکەی لەسەر مێزەکە بڵاو کردوەوە وتی: ” من پێشنیاز دەکەم هێڵێک بکێشین لە  (E) لە تەوەرەکەوە تا  کۆتایی (K) لە کەرکوک”، ئەو بە پەنجەی بەسەر نەخشەکەدا كێشا، هەموو ناوچەکانی سەرەوەی هێڵەکە بەر فەرەنسا بکەوێت كە دەكاتە  (سوریای ئیمڕۆ، لوبنان،خوارووی تورکیا،باکووری عێراق) ئەوەشی دەکەوێتە خوارەوە هێڵەکەوە دەبێت بۆ بەریتانیا مەزن بێت (ئیمڕۆی ئیسرائیل، فەلەستین،ئەردەن، بەشی گەورەی عێراق و نیوە دورگەی عەرەبی)، ئەو پەنجەیەی سایکس کە ناوچەکەی دابەشکرد، نەدەگونجا بۆ ئەم جۆرە سنوورانە،  نە بۆ بونیادە ئێتنی و نە بۆ ئایینییەکان، بەڵام ئەوەی كە بە ئەستەم دەهاتە بەرچاو ڕوویدا، ئەم جۆرە سنوورانە گەلانی دابەش کرد، هۆز و بنەماڵەكانی دابەش بوون بەسەر دوو دیوی یەک سنووردا.

پێشنیازەکەی سایکس ئاماژەیەکی کۆلۆنیالی بوو، لێ بە دڵی سەرەک وەزیران بوو، بەم شێوەیە فەرەنسا هێمن دەبێتەوە و بەریتانیای مەزنیش بازێک دەچێتە پێشەوە، بێگومان سەرەک وەزیران دەزانێ ئەم چارەسەرە،لەگەڵ ئەو گفتەی  بە شەریف حوسەینیان داوە بۆ ئەوەی دەوڵەتێكی عەرەبی بۆ دروست بكەن لەبەرامبەر ئەوەدا هاوكارییان بكات بۆ تێكشكانی دەوەڵەتی عوسمانی بەریەکدەکەون، مەسەلەکان هەر لەمەڕ هەمان وڵاتەوەیە، لێ ئەو دەبێت چی بکات؟   بڕیار بدات بۆ عەرەب و دژی فەرەنسا بوەستێتەوە، زیان بە هاوپەیمانێتیەکەی دژ بە ئەڵمانیا دەگەیەنێ بڕیار بۆ فەرەنسییەکان  بدات دژ بە عەرەبەکان، ڕەنگە ئەمانە بچنە بەرەی دوژمنەوە.

لە هەمان كاتیشدا سەرەک وەزیران هەردوو لای دەوێت، دەستاوێژی بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەش، بریتییە لەوەی پاراستنی مەسەلەکەیە بە نهێنی بمێنێتەوەو نەچێتە دەرەوەی خۆیان تا كارەكان دەگەنە دوا مەنزڵ عەرەبەکان نابێ ئاگایان لەو قسانەی لەگەڵ فەرەنسا کردوویانە  ئەگەر ئەوان بەراستی هەر سوور بوون لەسەر ئەوەی دەوڵەتی خۆیان دەوێ، بیانوو بدۆزرێتەوە و پێیان بڵێن جارێ بردنەوەی جەنگ پێویستە،ئاخر فەرەنسا لە هەنووکەدا گرنگتر و لە پێشترە.

کاتێ مارک سایکس لەو رۆژانەدا داونت ستریتی ١٠ بەجێهێشت،کابینەی جەنگی قەناعەت پێهێنا، جڵەوی سیاسەتی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی نیزیک لەدەستی خۆیدا بێت وەزیر باوەڕی وابوو سایکس زمانی عەرەبی و تورکی دەزانێ، کەچی هیچیانی نەدەزانی.

پێنج رۆژ دواتر بۆ یەکەمجار سایکس چاوی بە پیکۆی فەرەنسی کەوت لە ماوەیەکی کورتدا دیکۆمێنتێکیان ئامادە کرد، رێکەوتننامەی سایکس ـ پیکۆ ،کە تەنیا سێ لاپەڕەیە و نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی لە خۆ گرتووە و کە بەناوجەرگەی دڵیدا هێڵ ڕاکێشراوە هاتەكایەوە، سەرەوەی هێڵەکە بەڕەنگی شین هی فەرەنسایە و خوارەوەی بە ڕەنگی سوور هی بەریتانیایە، فەلەستینیش بە شارە پیرۆزەکانییەوە هەردوو رێکەوتن نێونەتەوەییانە حوکمی تێدا بکرێ، لە بەشی ڕاستی خوارەوەی رێکەوتنامەکە هەردوو ئیمزای لەسەر دەکەن و ئەم دیکۆمێنتە زۆر بە نهێنی پارێزراو تا ئێستەش هەموو گەلانی ناوچەكە گیرۆدەی ئەو نەخشەیەن.

لە ٣١/ئۆکتۆبەری ١٩١٧ لە هۆڵێکی کۆنفراسی وەزارەتی دەرەوەی شاری لەندەن سەرلەنوێ کابینەی جەنگ کۆببنەوە لە بەردەم دەرگای، ژوورێکدا وایزمان دانیشتووە و چاوەڕێ دەکات،  دوای ئەو مارک سایکسی درەوشاوە بە ووشەکانی د. وایزمان ئەمە گەنجە! کابینێتەکە تێکستێکی ئامادەکراوی وایزمانی وەرگرت كە پێشتر بەباشی بیری لێكردبوویەوەو دایڕشتبوو، بەجۆرێك یەك خاڵ نەبوو ئەو وەڵامی گونجاوی بۆ دانەنابێت.

دوو رۆژ دواتر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیمانی بەلفۆڕی بڵاو کردەوە، حکومەت و خاوەنشکۆ، بە خێرخوازییەوە دامەزراندنی نیشتمانێ بۆ گەلی جولەکە لە فەلەستین بەگوێی هەمواندا داو گوتی بەو پەڕی توانایەوە هەوڵی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە دەدات.

سنوورەکانی سایکس پیکۆ خۆی چەسپاند، نەک هەر لەم لایەوە. لەو دیوی سنوورەوە بەریتانییەکان دوو دەوڵەتی دەستکردیان قووتکردەوە، عێراق و ئەردەن، لە عێراق فەیسەڵیان کردە پاشا  لە عەممان عەبدوڵڵای برایان خستە سەر تەختی دەسەڵات .کوڕەکانی حوسەین هەردوو ئارەزوومەند بوون دەسەڵاتەکەیان و سنووری خۆیان بپارێزن.

بەڵام لەفەلەستین ئینگلیزەکان خۆیان حوکمیان گرتە دەست، پشتیوانی کۆچکردنی جولەکەیان کرد، هەر بەو شێوەیەی وەک گفتیان بە وایزمان دابوو نزیکی نیو ملیۆن جولەکە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا کۆچیان کردە ئەم وڵاتەوە، لە نێویاندا زۆر لەوانەی لە ڕاوەدونانی نازییەکان ڕزگاریان ببوو لە کاتێکدا فەلستین وڵاتێکی بێ میللەت نەبوو،کە تەنیا چاوەڕێ ئەم خەڵکەی کرد بێت، لە ماوەیەکی کورتدا کوشتن دەستی پێکرد، دانیشتوانە عەرەبەکە لە دژی جولەکە کۆچکردووەکە و  ساڵی ١٩٤٨ بەریتانیا لە فەلەستین کشایەوە، بێ ئەوەی ئاوڕێ لە دواوە بدەنەوە كە چی ڕوو دەدات ، جولەکە بۆشایی هێز و دەسەڵاتیان پڕ کردەوە ، لەبەر ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکاندا ژێرخانێکی شێوە دەوڵەتییان دامەزراند بوو ،کە عەرەبەکان ئەو کارەیان نەکردبوو، ئەوان تەنها لە بیری خۆیاندا بوون و بیریان لە شتی لاوەكی و بچووك دەكردەوە، ئەمەش ژانی لە دایکبوونی ئیسرائیلە.

سکۆت ئەندەرسۆن ی نووسەری بیۆگرافیای لۆرانس نووسیویەتی: لە واقیعدا ڕەنگە دەسەڵاتێکی ناوەندی لاواز و دوورلێمانەوە، باشتر بوایە لە دەسەڵاتێکی بەهێز لە نزیکەوە  نەخشەكە بریتی بوو لەوەی لە دەسەڵاتدارێتییەکی بەرفراواندا، کە تێیدا هەر میللەت و گروپێک خۆی خۆی بەڕێوە بەڕێت، بەم شێوەیە نیشتیمانی عەرەبیش بە پێچەوانەی خواستی شەریف حوسەینەوە درووست بوو.

ئەو لە زاری لۆرانسەوە نوسیویەتی: لەسەر ئەم پارچە زەوییە، پێویستە رۆژێک لە رۆژان خەڵکێک پێکەوە بژین، کە هەرگیز نایانەوێ پێکەوە گوزەران بکەن، ڕقیان لە یەکترە، لەوڵاتی تازە قوتکراوەی عێراقدا، سوونی،شیعی و کورد و عەرەب و توركمان، لە سوریای دروستکراودا، سوونی ،عەلەوی،کورد و کریستیانی و عەرەب  ئەم وشانە هەمیشە تەنیا مانای نادیار دەبەخشن، نەک دەوڵەتی نەتەوەیی.

سەرچاوە:
دۆسییەی هەفتەنامەی دی تیساید/ Die Zeit ،ژمارە ٢٦ ی رۆژی ٢٢/٦/٢٠١٧، كە لەلایەن هەڵۆ بەرزنجییەوە كراوەتە كوردی و لێرەدا كورتەیەكی خراوەتە ڕوو.

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …