Home / بەشی مێژووی كورد / ئەشکەوتی شانەدەر؛ کۆنترین شوێنەوارەکانی جیهان تیمێکی زانکۆی کامبرێج بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دوبارە دەگەڕێنەوە شانەدەر

ئەشکەوتی شانەدەر؛ کۆنترین شوێنەوارەکانی جیهان تیمێکی زانکۆی کامبرێج بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دوبارە دەگەڕێنەوە شانەدەر

خەندان-

ئەشکەوتی شانەدەر، وەک یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارەکانی جیهان هەژماردەکرێت و تا ئێستا چەندین لێکۆڵینەوەی لەبارەیەوە ئەنجامدراوە، دۆزینەوەی کۆمەڵێک پەیکەرە ئێسکی مرۆڤەکانی نیاندەرتاڵ لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردو لەلایەن راڵف سولیکی، شوێنەوارناسی ئەمریکایی وایکردوە، بە درێژایی نیو سەدەی رابردو، شوێنەوارناسان و شارەزایان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەبن تیایدا.

لە پێنج ساڵی رابردودا، تیمێکی زانکۆی کامبرێجی بریتانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بون لەو ئەشکەوتەدا و 14 مەتریان لەناوەڕاستی ئەشکەوتەکە هەڵکۆڵیوە

 

لە پێنج ساڵی رابردودا، تیمێکی زانکۆی کامبرێجی بریتانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بون لەو ئەشکەوتەدا و 14 مەتریان لەناوەڕاستی ئەشکەوتەکە هەڵکۆڵیوە، بۆ ئەوەی بتوانن لێکۆڵینەوەکانییان بکەن، بەڵام پارساڵ گرێبەستەکەیان تەواو بو، بڕیاریشە لە 28ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە تیمەکەی زانکۆی کامبرێج بە کۆمەڵێک پسپۆڕ و شارەزای بواری شوێنەوارناسی بگەڕێنەوە بۆ ئەشکەوتی شانەدەر.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر ئاماژە بەوە دەکات، لێکۆڵینەوەکان بە سێ قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیون، لە 28-8-2019 دا تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆی کامبرێجی بریتانیا دێنە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە لێکۆڵینەوە لەم شوێنە دەکەن بەمەبەستی گەیشتن بە دەرەنجامی کۆتایی لەبارەی مێژوی تەواوی ئەشکەوتی شانەدەر.

ساڵی 1950 کاتێک شوێنەوارناسی ئەمریکایی راڵف سولێکی سەردانی عێراقی کرد و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار سەردانی ئەشکەوتەکەی کردوە و دەیکاتە بیرۆکەیەک کە کاری لەسەر بکات

 

سۆران ئەمیر شێروانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر بە ئاژانس-ی ئەنادۆڵ-ی راگەیاندوە، “تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بە سێ قۆناغدا تێپەڕیوە، یەکەمییان لە ساڵی 1950 کاتێک شوێنەوارناسی ئەمریکایی راڵف سولێکی سەردانی عێراقی کرد و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار سەردانی ئەشکەوتەکەی کردوە و دەیکاتە بیرۆکەیەک کە کاری لەسەر بکات هەر بۆیەش دوای مۆڵەت وەرگرتن لە 7-10-1951دا دەستی بەکارکرد و لە قۆناغەکانی سەرەتایی چەند مەترێک چوە خوارەوە و ئێسکە پەیکەرێکی دۆزیەوە کە منداڵێکی نۆ مانگانەبو”.

لەگەڵ دۆزینەوەی ئێسکە پەیکەری منداڵێکی نۆ مانگ هاوکات چەندین یاری بەردینی کۆنی دۆزیەوە کە ژمارەیان دو هەزار و 792 پارچە بو

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کارەی بەردەوام بو تا ساڵی 1960 و لەگەڵ دۆزینەوەی ئێسکە پەیکەری منداڵەکەش هاوکات چەندین یاری بەردینی کۆنی دۆزیەوە کە ژمارەیان دو هەزار و 792 پارچە بو، ئەو کاتە کاربۆن 14 هەبو کە جۆرێکە لە پشکنین کە پشکنینێکی سادە بو، ئەوکات ناوبراو رایگەیاند، کە پێش 60 تا 70 هەزار ساڵ مرۆڤایەتی لێرە ژیاون.

قۆناغی دوەم لە 1953دا دەستیپێکرد و ئەوکات هەندێک ئێسک و پەیکەری مرۆڤی دۆزیەوە

 

شێروانی وتیشی، “قۆناغی دوەم لە 1953 دا دەستیپێکرد و ئەوکات هەندێک ئێسک و پەیکەری مرۆڤی دۆزیەوە و ئێسکە پەیکەری مرۆڤی نیاندەرتاڵیشی تێدابو ژمارەیان نزیکەی 21 پارچە بو، دواتر لە کتێبێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕستانێک هەبوە کە دوای مرۆڤی نیاندەرتاڵ بوە، وای بۆ دەچێت کە مرۆڤ بە مەبەستی ئاژەڵداری لەو ناوچەیە ماوەتەوە و ژیانییان لەم ئەشکەوتە کردووە، هەر لە قۆناغی دوەم، راڵف سولێکی تۆزێک دەچێتە خوارەوە دەبینێت چەند جۆرێک گوڵ لەگەڵ مردوەکان نێژراون”.

لەبارەی قۆناغەکانی دواترەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر دەڵێت، ئێستاش تیمێکی کامبرێجی بریتانی هەمان بۆچونییان هەیە کە ئەم شوێنە بە وڵاتی گوڵ ناودەبەن و لەمبارەیەوە دەڵێت، “راڵف سولێکی لە نوسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئێسکە سەرێکی مرۆڤی نیاندەرتاڵی لەگەڵ بەشێک لە جەستەی لە شوێنێک بەجێهێشتون و ئەمەش بۆ ئەوەیە کە تیمەکانی دوای خۆم بتوانن ئاسانتر کارەکانییان جێبەجێ بکەن”.

تیمەکە کارەکەیان بە کۆتا نەهاتوە، بەڵام گرێبەستەکەیان کۆتایی هاتوە و داوایان کردوە بۆیان نوێ بکرێتەوە و لە 28ی مانگدا ئەو تیمە دێنەوە هەرێمی کوردستان

 

سەبارەت بە قۆناغی کارەکانی تیمی کامبرێجی بەریتانیا، سۆران ئەمیر رونیکردەوە،  “تیمەکە کارەکەیان بە کۆتا نەهاتوە، بەڵام گرێبەستەکەیان کۆتایی هاتوە و داوایان کردوە بۆیان نوێ بکرێتەوە و لە 28ی مانگدا ئەو تیمە دێنەوە هەرێمی کوردستان و چەند رۆژێک دواتر دەستبەکاردەبن و ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبن لە کارکردن لەم ئەشکەوتە”.

ئەشکەوتی شانەدەر دەکەوێتە سەر بەرزایی لوتکەی چیای برادۆست لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر

 

ئەشکەوتی شانەدەر دەکەوێتە سەر بەرزایی لوتکەی چیای برادۆست لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر، دو هەزار و 200 پێ لە ئاستی روی دەریاوە بەرزە، بۆ گەیشتن بەم ئەشکەوتە پێویستە 390 پلیکانە سەرکەویت.

مێژووی ئەشکەوتی شانەدەر بۆ 80 هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە و بە کۆنترین و گەورەترین ئەشکەوت دادەندرێت لە عێراقدا، بەرزاییەکەی ئەشکەوتەکە 18 مەتر و درێژییەکەی 40 مەترە، پانیی 27 مەتر تا 60 مەترە لە ناوەوە.

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …