Home / بەشی مێژووی كورد / ئایینی خوریەکان

ئایینی خوریەکان

ن

622-urartu-helmet-fragment-2-MWCCW6

نوح رۆژهەڵاتی

خورییەکان، بەشێوەیەکی فراوان لە چەندین ناوچەی جیاوازی جوگرافی و شارستانیدا بڵاوبووبوونەوە، ئەوەش بۆتە یەکانگیر نەبوون هاوشێوە نەبوونی بیرو باوەڕ و ڕێوشوێنی ئایینی خوری. لەو چەندین خوداوەندەی، کە خورییەکان دەیان پەرستن ژمارەیەکیان لەو ناوچە تازانەدا وەردەرگرت کە لێی بڵاوببونەوە، دواتر لەگەڵ کۆمەڵە خواوەندانی خۆیاندا دەیانگونجاند. کۆمەڵەی خواوەندانی خوری چەندین خواوەندی لە خۆگرتبوو، خواوەند تیشوب پاشای خواوەندان بوو، کە بەخواوەندی کەش ناسراوە، ناوەندی سەرەکی پەرستنی لە ) بووە، Kumme-Kummijaشاری (کومی- بۆیە نازناوی (پاشای کوومیا)ی لێنرابوو، لە ئەڕاپخادا و نوزیدا گرنگی زۆری هەبووە، بڕگەی دووەمی ناوی هەموو پاشایانی ئەڕاپخای پێکهێنا بوو، وەک: کیپی-تیشوپ، ئیخی-تیشوپ، خیشمی-تیشوپ و موش-تیشوپ(موشتیا)، پایەی لە دەوڵەتی میتانیدا زۆر بەرز بووە و توشراتا وەک سەروەری وڵات و بەهاوتای ئاموونی خواوەندی میسری ناوبردووە. هەروەها، لە چەندین شاری تردا پەرستراوە وەک: شاغربازار، ماری، نوگاریت، کەرکەمیش، ئالالاخ و بوغازکۆیدا وەک خواوەندی باوبۆران پەرستراوە. خواوەند (خیپات)ی خێزانی تیشوپ، خواوەندێکی تری گرنگی خوریبووە، ئان خواوەندە زیاتر لە ناوچەکانی باکووری سوریادا پەرستراوە، چونکە پاشماوەی پەرستگاکانی لەو ناوچانەدان، کە لە خۆرئاوای دیجلەدان، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوە کەسییەکانی نوزیدا، هەیە، وەک: شوەر-خیپات و شەتور-خیپات، کە خزمی میرێکی نوزی بوون. ناوی دوو کچە شازادەی میتانی، کیلو-خیپات و تادو-خیپات بوون، کە لە لوتکەی کۆمەڵگای خوریدا بوون. خواوەند شەوشکا-عەشتاری خوری پلەیەکی باڵای لە کۆمەڵەی خوداوەنداندا هەبووە، خوشکی تیشوپ بووە، لەچاخی سێیەمی ئور ناوی براوە و زۆرجار بە عەشتارەوە لکێنراوە، بەتایبەت لە نەینەوا و لە خۆرهەڵاتی دیجلەدا، دەوڵەتی میتانیدا پایەکی بەرزی هەبووە، ئام خوداوەندە بەوە ناسرابوو، کەتوانایەکی بەهێزی لە چاکبوونەوەی نەخۆشیدا هەبووە، لە نوزیدا پەرستگایەکی گەورەی هەبووە، ساڵانەش بە بۆنەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگەکە ئاهەنگیان گێڕاوە، پێدەچێت خوداوەند تیشوپیش لەهەمان پەرستگادا پەرسترابێت، هەروەها لە ئەزوخینا و کوڕوخانیدا پەرستراوە. کوماربی، خوداوەندێکی تری کۆمەڵە خواوەندانی خوری بووەو زۆربەی چیرۆکە ئەفسانەییەکانی خوری لە دەوری ئەم خواوەندەدا دەخولێتەوە. ئورکیش لە هەزارەی سێی پێش زاییندا مەڵبەندی سەرەکی خواوەند کوماربی بوو، بۆیە نازناوی (سەروەری ئورکیش)ی لێنرا بوو. خوریەکان بە درێژایی مێژوویان چەندین خواوەندیان وەرگرتووە، یەکێک لەوانە، (نیرگال)ە، کە پێدەچێت وەرگیراو بووبێت، بەڵام شوێنی بنەڕەتی ئەم خواوەندە نەزانراوە، ئەتەل-شینی پاشای ئورکیش، بەبۆنەی بنیاتنانی پەرستگایەک بۆ نیرگال نەخشێکی تۆمارکردووە، ئەوەش نیشانەی بەرزڕاگرنییەتی. لەگەڵ ئەوەشدا لە تۆمارە خۆرئاواییەکانی خوریدا نەهاتووە، بەڵام لە دەقە خوری-هیتیەکاندا بە شێوازە باوەکەی ) نەهاتووە و نەزانراوە، ئایا UNU-ga یان ((iR.Gri-ri) مەبەست لە هێما سۆمەرییەکەیەتی ، یان هەر هێمای (U.GUR ( ی دەقەکانی ئەراپخایە.(Ugur) یەکێک لە خواوەندەکانی تر (تیللا)یە، کە لە پێکهاتەی ژمارەیەکی زۆری ناوە کەسییەکانی ناوچەکانی نوزی و ئەڕاپخادا هەیە. چەندین خواوەندی تر، بەپلای لاوەکی هەن، لە دوای خواوەندەکانی سەرەوە دێن، وەک: ئایا، نیکال، شیمیک، کوشوخ و…هتد.

سەرچاوە/ مێژووی کۆنی کەرکوک لەبەر ڕۆشنایی دەقەکانی نوزی دا (توێژینەوەیەکی مێژوویی، سیاسی و ئابووریە). نووسینی/ کامەران کوێخا جەلال.

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …