Home / ناوداران / دواى هه‌موان شه‌ره‌فنامه‌ سه‌رنجى كوردى ڕاكێشا

دواى هه‌موان شه‌ره‌فنامه‌ سه‌رنجى كوردى ڕاكێشا

محه‌مه‌د بەکر

” ڕیـــچ” گەڕیدەو خەوەردزێکی ئینگلیز بوو، کە هاتە کوردستان لەساڵی ۱۸۲۰ زۆر بەتاسەوە لای هەردوو میری ئەردەڵان و بابان هەواڵی کتێبی شەرەفنامەی پرسی، واتە ئەو یەکەمین کتێبەی کە تایبەت بەکوردو ڕەچەڵەک و مێژووی کوردان نوسراوە، بابزانین ئەو کتێبەی کەئەم کابرا ئینگلیزە دەیهەوێ دەستی کەوێ کوردان خۆیان چۆن ڕێزیان لێناوە؟؟ بە بەراورد بەوانی دی…..

،،

شه‌ره‌فنامه‌، به‌زمانی فارسی نووسراوه‌ و وه‌ڕگێڕدراوه‌ته‌ سه‌رچه‌ندین زمانی بیانی.

 

 

ســــەرنج بدەن:

شەرەفخانی بەدلیسی لەساڵی ۱٥۹۸ لەنوسینەوەی هەردوو بەرگی شەرەفنامە بویەوە، هەڵبەت ڕوونە شەرەفنامە بەزمانی فارسی نوسراوە، لەساڵی ۱٦۰٦ حەسەنی کوڕی نورەدین یەکەم ڕوونوسی شەرەفنامەی کردووە. دیسان لەساڵی ۱٦٤٥حەسەن بەگی یەزدی شەرەفنامەی نوسیوەتەوە. ئەمە دیارە هەر بە فارسی.

 

لەساڵی ۱٦٦۷ بۆ ۱٦٦۸ شەرەفنامە کرایە تورکی لەسەر دەستی محەمەد بەگی ئەحمەد بەگی میرزا، ۲۰ ساڵ دواتر سامی ناوێک دوبارە شەرەفنامەی بۆ زمانی تورکی وەرگێڕا.

 

 

 

لەساڵی ۱۸٦۰ لەلایەن زانای ڕووسی زێڕینۆفەوە بەرگی یەکەمی شەرەفنامەی بۆ زمانی فەرەنسی وەرگێڕاوە، دواتریش لەساڵی ۱۸٦۸ تا ۱۸۷٥ ف.ب. شارموا هەستا بە وەرگێڕانی شەرەفنامە بۆ زمانی فەرەنسی

 

لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە شەرەفنامە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی ئەڵمانی لەسەردەستی گ.ا.بارب

 

لەساڵی ۱۹٦۷ لەسەردەستی خاتون ڤاسیلێڤا شەرەفنامە وەرگێڕدارایە سەر زمانی ڕوسی.

 

لەساڵی ۱۹٥۳ و ۱۹٥۸ دووجار شەرەفنامە بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە.

 

لەساڵی ۱۹٦۷م.شەمسی لە ئازەربایجان دکتۆرای لەسەر شەرەفنامە وەرگرتووە.

 

 

 

بەداخەوە دوای هەموان شەرەفنامە سەرنجی خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی ڕاکێشا و لەسەر دەستی مامۆستا هەژار موکریانی بەرگی یەکەمی لەساڵی ۱۹۷۲ وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی (سۆرانی) و لەم دوایەنەشدا سەلاحەدین ئاشتی بەرگی دوەمی شەرەفنامەی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.

هاوکات هەردوو زانای کورد (جەمیل بەندی ڕۆژبەیانی و محمد عەلی عەونی) لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستدا شەرەفنامەیان کردبوو بەعەرەبی…

 

،،

پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌نوسینه‌وه‌ی مێژوو بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ خۆمان بناسین.

 

ئێمەو ئەوانی دی ئاوەها ڕێزمان بۆ ئەو میرە کوردە دانا کە بۆ نوسینەوەی مێژووی کورد بەخواستی خۆی، وازی لە میرایەتی و دەسەڵات هێنا.

 

نەتەوەیەک نەیەوێ خۆی بناسێ، ناشتوانێ بەو جۆرەی کە دەیەوێ مێژوو دروست بکات، بەڵکو بەو جۆرەی مێژوو دەیەوێ دروست دەبێت…..ئێمە زادەی مێژووین…بەداخەوە

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

Screen Shot 2017-01-31 at 8.19.52 PM

شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیڕاجه‌دینى نه‌قشبه‌ندیى دووه‌م پێشه‌وایه‌كى ئایینیى نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕابه‌رێكى سۆفیگه‌ریى میانڕه‌و

دواى هاتنى مه‌ولانا خالیدى نه‌قشبه‌ندى و بوژاندنه‌وه‌ى ڕشته‌ى ته‌سه‌وف ‌و عیـرفان له‌ كوردستاندا، خه‌ڵكانێكى زۆر …