Home / بەشی مێژووی كورد / [قەڵای پاشای گەورەی ڕواندز]

[قەڵای پاشای گەورەی ڕواندز]

59648582_2172980532757842_7833965475401826304_n

[قەڵای پاشای گەورەی ڕواندز] ( ئیچ قەڵا ) قەلایەكی گرنگی شوێنەوارییە و لەسەر گردێك دروست كراوە لەباكووری ڕواندز بە دووری (۱٥۰۰)م ڕوبەری بینایەی ۱۹م پانە و ۲۲م درێژە كە دەكاتە ٤۱۸ م۲ کەوتۆنە نێوان سەر ڕێگای( ڕواندز ـ سۆران) لەسەردەمی میرنشینەکانی کورد لەکوردستان قەڵا وەک کارگێری و شوێنێکی زۆر پیرۆز و گرنگ و قائم بووە،ئەو قەڵایانەی کە دروستیان کردوە بۆ ڕاپەڕاندنی کارو باری سەربازی و کاروباری هاوڵاتیانی سەر بەم میرنشینانە یان دیارە میرنشینی سۆرانیش یەکێک بووە، لەو میرنشینانە کەچەندین قەڵای گەورەی لەهەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دروست کردبوون بەتایبەتی لەسەردەمی میر محەمەد بەگ کوڕی مستەفا بەگ ئینجا میر (میر محەمەد بەگ)کەبۆتە میری ڕواندز یەکەم قەڵای کەدروستی کردوە قەڵای ڕواندز بووە، لەساڵی (۱۸۲٤)ی زاینی وادیارە میر محەمەد
بەگ پاشای ڕواندز یەکەم قەڵای لەسەر گردێکی بەرزی بەرامبەر شاری ڕواندزدروستکرد ئەم قەڵایەی کە
دروستکردبوو بۆچاودێری کردنی هەموو ڕێگاکانی بەرزێوە و بناری چیای زۆزک و بەشێکی دەشتی دیان و گردەکانی دەوروبەری پاشای گەورە ئەم گردە بەرزەی کە دیار کردوە وکردویەتی بەقەڵا شوێنێکی زۆر گونجاو بووە،بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژانەی قەڵا، بەزمانی تورکی پێی دەڵێن(ئیچ قەڵا)شوێنێکی بەرز و گونجاو بووە وەک ڕەسەد بۆ چاوێری شارەکەو هەرچواردەوری ڕواندزودەوروپشتی وەهەروەها تەماشاکردنی ڕێگاکانی پشتی ڕواندز و بناری چیای کۆڕەک لەدوای نەمانی میر محەمەد بەگ کەعوسمانیەکان بەتەواوەتی میرنشینەکە و شاری ڕواندزیان داگیر کرد بەقەڵایان دەگوت(ئیچ قەڵا) بۆیە ڕواندزیەکانیش لەسەر زاریان وا ڕاهاتن ناوی قەڵایان بە(ئیسقەڵا)لە
جیاتی (ئیچ قەڵا)دەهێنا هەموو میرنشینەکان لەهەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان میرەکان کەقەڵایەکیان دروست کردبوون بۆ بەڕێوەبرنی کارو بارەکانی ڕۆژانەی هەوڵاتیان،چونکە قەڵا وەک ئیدارەیەکی کارگێڕی میرنیشینەکەی خۆی وەک دیوەخان و میوان خانە و شوێنی خۆی بووە وەشوێنێکی گرنگی سەربازی وچەک وتەقەمەنی بووە لەم قەڵایە هەندێک کەسی خوێندەوارو زاناو وەک دەستەیەکی کارگێڕی و ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆژانەی خەڵکی دەڤەرەکە دامەزراندبوو، وەک ژووری (قازی) واتە حاکم ژووری شارەوانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی و دارای و لەناو ئەم قەڵایەدا، ڕۆژانە کاری خەڵکی و میرنیشینەکەیان بەڕێوە دەبرد و هەموو وەک وەزیرو ئەنجومەنی گوند و شارەکان و دەستەی کارگێڕی پێکەوە دادەنیشت بۆ جێبەجێ کردنی کاروباری سەربازی هاوڵاتیانی دەڤەرەکە و میرنشینەکە ئەم قەڵایەواتە(ئیسقەڵا) سێ نهۆم بووە واتە
(سێ قات بووە) لەژێرەوی نهۆمی یەکەم پێکهاتبوو لەهۆڵێکی دوور و درێژی بەردینی کەبێ دینگە(ستون)
و دار سەرەکەی بە بەردو قسڵ و گەچ لێک دراوە زۆر بەڕێکی و قایم و بەهێز دروست کراوە وادیارە
کەئێستاش ئەو هۆڵە هەرماوە وەک خۆی تەنها پڕبۆتەوە لەخۆڵ و بەرد ئەو کاتی لەناویدا کانیاوێکی چوار گۆشە هەبووە لەهەر چوار لای کە هەر لای یەک مەترو نیو دەبوو وەقوڵای دوو مەتر دەبوو ئاوی لەبناری چیای زۆزک ئاوەکەی بۆ دەهێنا بۆ ناو قەڵاکەی بەڵام تائێستاکە نەزانراوە ئەم ئاوەی چۆن بۆ ڕاکێشاوە،ئەم هۆڵە بەهاوین زۆر ساردبووە، بەزستانیش مام ناوەندی بووە نەگەرم بووە نەسارد ئەم هۆڵە بۆکاتی حەسانەوە و کۆبوونەوەکانی خۆی بووە لەگەڵ میوانەکانی گەلێ جار میری گەورە لەوێ دادەنیشت،بەتایبەتی لەوەرزی هاوین و کاتی گەرما ئەم هۆڵە لەژێر قەڵاکە بووە وەئێستاکەش ماوە. نهۆمی دووەم هۆڵێک و پێنج ژوور بووە لەگەڵ ساباتێک و حەوزێکی گەورەی ئاوی هەبووە لەناوەندی حەوشەکەی ناو قەڵاکە لەوەرزی هاوین زۆر فێنک بووە وە هەروەها نهۆمی سێیەم یان قاتی سێیەم لەسەرەوەی بووە پێک هاتبووە لە شەش ژوور، ژوورێکی گەورەی بۆ خۆی تەرخان کردبوو لەکاتی هاتنی میوانەکان پێشوازی کردنیان بەتایبەتی میوانی بیانی ژوورەکانی تریش بۆ سەر لەشکر و ئەفسەرە گەورەکان کەتایبەت بوون،بەکاروباری سەربازی و لەشکرەکانی خۆی لە نهۆمی دووەم ، ژوورەکانی تەرخان کردبوو بۆ کار و ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان ناوچەکە ئینجا لەدەروەوەی قەڵاکەبەتایبەتی لەکاتی هاویندا چەند کەپرو سابات و خیوەت و ڕەشماڵهەڵدرابوون بۆ پێشوازی خەڵکی هەروەها بۆ پاسەوان و میوانەکان و سەربازەکانی دەروپشتی خۆی لەگەڵ چەند خانوێکی بچوکی لەگردەکانی دەوروپشتی و سەر ڕێگاکانی میر محمد بەگ و سەلامەتی ڕێگاکە خۆی ڕۆژانە هاتوو چۆی لەڕواندز بۆ قەڵاکەی دەکرد. هەروەها لەدەورو بەری قەڵاکە چەند خانووی وەک سەنگەر (ڕەبایە) و شوێنی چاودێری کردن لەگردەکانی باپشتیان و دەشتی دیانە کردبوون بۆ پاراستنی ئەم قەڵایە و میرنشینەکەی خۆی و شاری ڕواندز هەرچەندە،شوێنەواری هەندێک لەو قونگرو سەنگەرانە نەماون، ئینجا مێژووەکۆنەکەی دروستکردنیقەڵای ڕواندز واتە(ئیسقەڵا)دەگەڕێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (۱۸۲٤)ی زاینی کە یەکەم بەردی بناغەی ئەم قەڵایەی لە شاری ڕواندز دانراوە دروستکردنی ئەم قەڵایە بەشێوەی هەرەوەرزی کراوە،هەموو کەرستە وەک بەرد و ئاویان لە ڕووباری ڕواندزی کۆن(کاولۆکان) بۆ سەر ئەم گردە هێناوە ، بەشێوەی زنجیرە هەموو پیاوەکان یەک بەیەک لەدوای یەکتر بەڕیزە، وەستابوون بە دووری چوار مەتر لەیەک نزیک بوونە ،لەڕووبار تاسەر گردی ئیسقەڵابەر لەوەی ئەم گردە ببێتە قەڵا بەسەدان کەس، لەدروستکردنی ئەم قەڵایە بەشداریانکردبوو، لەو شوێنەی کە کەرستە و بەردیان لێ دەهێنا بەڕیزە بەدرێژای (٥۰۰)مەترتا(۷۰۰)مەتر پیاوەکان بەڕیزە یەک لەدوای یەکتری دەوەستان بێ ئەوەی کەسیان ماندو بێت ئەو کەرستە و ئاو بەردەکانیان یەک بەوەی تری داوە تاگەیشتۆتە سەر ئەو گردە،شوێنی کارکردنەکەیان،کە بۆ قەڵایان تەرخان کرابوو لەلایان میر محەمەد بەگ،دیارە ئەو کاتی چیمەنتۆ نەبوو، تەنها قسل هەبوو،بۆیە کە قەڵاکەیان دروست کردوە بەقسڵ و گەچ و هێلکە. دروست دەکرا ئینجا بەردەکانیان لەڕووبار و دەوروپشتی کۆ دەکردەوە بەهەرەوەزی زنجیرەی بەسەریان دەخست، هەروەها بۆ قسڵ و گەچ بەردیان کۆ دەکردەوە لەشوێنێکی دیاری کراو تەنوری گەورەیان دروستکردبوون،لەناو تەنورە بەردیان لەسەر یەکیان دادەنا داری زۆریان لەژێربەردەکان دادەنان
ئاگریان تێبەردەدا و بۆ ماوەی شەو ڕۆژێک ئاگرەکە بەردەوام دەبوو،تا هەموو بەردەکان سۆردەبوونەوە
ڕەنگیان دەگۆڕا ، ئینجا ئەو کاتی هەموو بەردەکان لەناو ئەم تەنوورەوەدا دەرز دەرز و شەق و پەت دەبوون تادوای نەمانی ئاگرەکە گەرمای نەدەما تەنورەکەبەتەواوەتی سارد دەبووەوه، ئینجا هەموو بەردەکانی ناو تەنوورەکە سارد دەبوونەوه ، لەشوێنێکی ڕەق دایان دەنان بە کوتک و چەکوشی گەورە دەکەوتنە سەریان و پارچە پارچەیان دەکردن لە خەربیل دەکراو تا وەک ئاردی لێ دەهات تادەبووە گەچ و قسڵ ئینجا کەدەبوو بەقسڵ بەم قسڵە دیوارەکانیان دروست دەکردن وەک چیمەنتۆ وابوو بۆ دیوارەکانی ئەو کاتی ئەم قەڵاو قونگرانەیان بەم شێوەیە دروست دەکردن.ئینجا ئەو وەستایەی کە ئیسقەڵای ڕواندزی دروست کرد(وەستا برایم) بوو خەڵکی گوندی ماویلیانی بناری چیای هەندرێن بووە، وەستا برایم ماویلی وەستایەکی زۆر زاناوزیرەک وبەهێزبووە زۆربەی قونگرو قەڵایەکانی ناو میرنشینی سۆران ئەو وەستا بەتوانایە دروستی کردونە. ئینجا هێنانی ئاو بۆ ناو ئەو قەڵایە واتە(ئیسقەڵا) زۆر لەخەڵکی پرسیار دەکەن و دەپرسن کەچۆن لەم گردە ووشکە ئاو هەبووە ئەو ئاوەی کەلەناو ئەم قەڵایە بووە، دەسکرد بووە سرووشتی نەبووە، بەڵکو میری گەورە بە لولە واتا بە(بۆڕی) ئاو بۆ ناو ئیسقەڵاکەی هێناوە، ئەو بۆڕەیانەی لەقوڕ دروستکردوە بەشێوەی گۆزە هەر گۆزەی یەک مەتر درێژ بووە.
_________
پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …