Home / ناوداران / دەوڵەتی موڕِابتین چۆن دروست بوو؟

دەوڵەتی موڕِابتین چۆن دروست بوو؟

58381476_2158080507581178_5249164821349269504_n

دەوڵەتی موڕِابتین چۆن دروست بوو؟
…………………………………………
رەنگە زۆربەمان لە باسی دەوڵەتی مورابتیندا، ناوی یوسفی كوڕی تاشفینمان بیستبێت، بەڵام كەمن ئەوانەی ناوی (عەبدوڵڵای كوڕی یاسین)یان بیستووە، كە بە دامەزرێنەری دەوڵەتەكە دائەنرێت و بە رزگاركەری دووبارەی گەلی ئەفریقیا دێتەژمار بۆ دووبارە گەرانەوەیان بۆ دینی حەق و پاككردنەوەی لە بیدعە و خورافات.
ناوی تەواوی
(عەبدوڵڵا كوڕی یاسین كوڕی مكوك كوڕی سیر كوڕی عەلی ئەلجزولی)یە، یەكێك بووە لە گەورە زاناكانی وڵاتی مەغریب، لە شارەزایانی مەزهەبی مالكی بووە لە قەیرەوان لە نیوەی سەدەی 5ك.
سەرەتای گەشت و دەركەوتنەكانی ئەم شێخە موجاهیدە دەگەرێتەوە بۆ هاتنی یەحیای كوری ئیبراهیمی جەدالی بۆ قەیرەوان پاش ئەوەی لەساڵی 440 لە سەفەری حەج گەرایەوە لە ناوچەی قەیرەوان لایدا و لەوێ‌ ئاشنا بوو لە دەرس و دەورەكانی ئەبا عیمرانی فاسی كە یەكێ بوو لە گەورە شارەزایانی مەزهەبی مالیكی و لەوێ‌ داوای لێكرد تاوەكو كەسێكی لەگەڵ بنێرێت بۆ ئەوەی بیباتەوە بۆ مەملەكەتەكەی خۆی و خەڵكی شارەزا بكاتەوە لەم دینە جوانە، چونكە وڵاتەكەی خۆی خەڵكەكەی زۆر دووركەوتبوونەوە لە دینی راستەقینە، ئەویش عەبدوڵڵای كوڕی یاسینی لەگەڵدا نارد، عەبدوڵڵا یەكسەر رازی بوو، وازی لە ماڵ و حاڵی هێنا و شوێنی ئیبن جەدالی كەوت كە گەورەی هۆزی جەدالیە بوو لە مۆریتانیا.
كاتێ‌ چوونە ئەوێ‌ لەلایەنی شارستانی و خۆشگوزەرانییەوە تەواو بێ كێشە بوون میللەتەكەی، ئەوە بوو ماوەی 4ساڵ لە جەدالە مایەوە بۆ چاككردنی خەڵكی ئەوێ‌ تاوەكو بێنەوە سەر دینی یەكتاپەرستی و راستی، بەڵام زۆرێك لە گەورانی ناوچەكە ئەمەیان بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندی خۆیان دائەنا، هەربۆیە پشتیان تێكرد و تەنانەت یەك كەسیشی بۆ چاك نەكرا و دواجاریش لە شارەكە وەدەریان نا.
عەبدوڵڵا لە جیاتی ئەوەی بگەرێتەوە بۆ قەیرەوان، هەستا چوو بەرەو سەنیگال لەوێ‌ لە باكوری سەنیگال لە خەیمەیەكدا بۆ خۆی مایەوە، لەوێ‌ لەگەڵ ئەو كاروانانەی بەوێدا ئەرۆیشتن، یان ئەو راوچییانەی ئەهاتنە ئەوێ‌ دائەنیشت و باسی دینی بۆ ئەكردن، ئیتر وردە وردە یەك یەك و دوو دوو خەڵك لە دەوری بانگەوازەكەی كۆبوویەوە، هەتاوەكو پێنج ساڵ ژمارەیەك گەنجی باش لە دەوری كۆبوونەوە و لە پاڵ خەیمەكەی ئەودا ئەوانیش مانەوە،، كە ناوبران بە (مورابتین) بەهۆی ئەو وابەستەییەی بە گەوركەیانەوە بوویان، وە لەسەر راوكردن ژیانی خۆیان دەگوزەراند.
تاوەكو سەرۆكی هۆزی ئەلمتونە (دووەم هۆزی گەورەی مۆریتانیا پاش جدالە) كە لەلایەن یەحیا كوڕی عومەری ئەلموتنییەوە سەركردایەتی دەكرا هاتە ریزەوە، كە یەكێ بوو لە پیاوە باش و چاكەكانی سەردەمی خۆی، بەمەش عەبدوڵڵا ئەوی كردە ئەمیری دەوڵەتەكەو خۆشی بووە رابەری گشتی دەوڵەتەكە… ئیتر لە پاش ئەوە ناوبانگی ئەم دەڵەتە بڵاوبویەوە كەوا چەند دادپەروەر و خاوەن دینن، شەرعزان و زانایانی شار و ناوچەكانی مەغریب پەیدا پەیدا نامەیان بۆ دەناردن تاوەكو بێن بە هانایانەوە، ئەوانیش لەساڵی 445كیەوە دەستیان كرد بە رزگاركردنەوەی سەرجەم و ناوچەو وڵاتەكانی مەغریب لە سەنیگال و غاناوە بەرەو شاری ئەغمات لەوێ‌ ئەوێیان كردە پایتەختی خۆیان، تا ئەوەی دواتر شاری مەغریبییان لەساڵی 454ك بونیادنا و پایتەختییان گواستەوە.
ئەمە مێژووی سەرەتای دروستبوونی ئەو دەوڵەتە گەورەیە بوو، كە لە سوپایەكی هەزار كەسییەوە لە باكوری سەنیگال بووە خاوەنی سەد هەزار سەرباز و تەواوی ناوچەكانی سەنیگال و مۆریتانیا و گانا و تونس و جەزائیر و لیبیا و مەغریب و ئیسپانیا و پورتوگالی گرتەوە.
عەبدوڵڵا یاسین لەساڵی 451ك شەهید بوو لە یەكێ لە شەرەكانی مورابتین لە نزیك شاری ئەغمات و بەمەش دەیكردە 11ساڵ لە دەرچونییەوە لە شاری قەیرەوان!
سەرچاوەكان
عبد الله بن یاسین مجدد الإسلام بإفریقیە دعوە الحق 119 العدد
عبد الله بن یاسین، سایتی قصە الإسلام

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …