Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / کلێسا یان کاته‌درائیه‌ی نۆتردام

کلێسا یان کاته‌درائیه‌ی نۆتردام

57038279_1377591962380278_5752205160721940480_n

کلێسا یان کاته‌درائیه‌ی نۆتردام
ئا:چۆمان ته‌قێدین
ئەم کلێسایه‌ یان کاته‌درائیه‌‌یه‌له‌ساڵی(1160ز)بیرۆکه‌ی دورستکردنی دانراوه‌ له‌لایه‌ن مه‌ترانی شاری پاریس مه‌تران مۆریس دی سوللی له‌سه‌ر پاشماوه‌ی کلێسایه‌کی کۆنی ڕۆمانی لەشارەدوورگەی سانت لویس کە ئەڕوانێتەسەر ڕوویاری سین لەناو شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەهەرێمی پاریسی سەر ناوچەی ئێل دۆ فرانس.دورست کردنی کلێسا یان کاتەدرائیەی نۆتردام له‌ساڵی(1163ز)ده‌ستکرا به‌دورستکردنی له‌سه‌رده‌می شالویسی حه‌وته‌م(1137-1180ز)ی شای ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خانه‌دانی شاهانه‌ی کاپیتیانی فه‌ره‌نسی بووه‌ .دورست کردنی بۆئه‌وه‌بوو که‌ئه‌وه‌ کاته‌درائیه‌ بتوانێ پێشوازی وه‌ژماره‌یه‌کی زۆری ئیمانداری مه‌سیحی له‌خۆ بگرێت که‌دێن بۆکاته‌درائیه‌که‌ بۆبه‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌ ئایینییه‌کانیان.کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام له‌سه‌ر شێوازی هونه‌ری ته‌لارسازی گۆتیگییه‌کان دورستکراوه‌لە ڕووی ته‌لارسازییەوە بەیەکێک لە گەوهەرەکانی هونەری ته‌لاسازی گۆتیکی سەدەکانی ناوه‌ڕاست هەژمار ئەکرێت،که‌ئه‌م شێوازه‌ی ‌هونه‌ری ته‌لاسازی گۆتیگی له‌و سه‌رده‌مدا باو بووه‌ له‌فه‌ره‌نساوئه‌وروپا.له‌ساڵی(1196ز)مه‌تران مۆریس دی سوللی کۆچی دوایی که‌هێشتا کار کردن له‌و کلێسایه‌ به‌رده‌وام بوو،که‌دورستکردنی ئه‌و کاته‌درائیه‌ نزیکه‌ی(182)ساڵی خایاند واته‌له‌ساڵی(1345ز)ته‌واوبووه‌ له‌سه‌رده‌می شاژانی دووه‌م یان ژانی ئازا(1319-1364ز)ی شای ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاستداریه‌تی خانه‌دانی شاهانه‌ی ڤالوا بووه‌ که‌له‌بنچینه‌دا به‌شێک بووه‌له‌خانه‌دانی شاهانه‌ی کاپیتیانی فه‌ره‌نسی بووه.له‌مێژووی ئه‌م کاته‌ردائیه‌ گه‌لێگ ڕووداوی ئاینی وسیاسی گرنگی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ وه‌کو لە ساڵی 1431 پاشا هینری شەشەم(1422-1461ز)(1470-1471ز)ی ئیمپراتۆریای ئینگلتەرا وەکو پاشای ئیمپراتۆریای فەرەنسا لەکاته‌ردائیه‌ی نۆتردام سوێندی یاسایی خواردووه‌، هەروەهاله‌ساڵی(1572ز)هێنری چواره‌م(1589-1610ز)ی شای ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ شازاده‌خاتوون مارگرێت ڤالوا له‌و کاته‌ردائیه‌ به‌رێوه‌چووه‌،له‌ساڵی(1804ز)ئیمپراتۆر ناپلیۆنی یه‌که‌م(ناپلیۆن پۆنەپارت)(1804-1814ز)(1815ز) لە هەمان شوێندا واته‌له‌کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام تاجی ئیمپراتۆریەتی خرایەسەر بووه‌ ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای فه‌ره‌نسا وه‌له‌ساڵی(1909ز)له‌و کاته‌ردائیه‌دا‌ مه‌راسیمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێزوشکۆ بۆکچه‌قاره‌مانی فه‌ره‌نسی سه‌رده‌می جه‌نگی سه‌دساڵه‌(1337-1453ز)ی نێوان فه‌ره‌نساوبه‌ریتانیا خاتوو ژان دارک ڕێکخرا له‌گه‌ڵ چه‌ندان بۆنه‌وئاهه‌نگی دینی وسیاسی.له‌سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی داس نزیکه‌یی(28)په‌یکه‌ری ئه‌و کاته‌ردائیه‌یان ڕووخاند،له‌ساڵی(1831ز)ڤیکتۆر هیگۆ نووسه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی ڕۆمانی (احداب نوتردام)که‌به‌کوردی به‌قه‌مووره‌که‌ی نۆتردام ناسراوه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای فه‌ره‌نسای ئاگادار کردووه‌ گرنگی وبایه‌خ به‌کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام بده‌ن وه‌ئه‌بوو له‌ساڵی(1909ز)ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی فه‌ره‌نسی فیولی لۆدۆک سه‌رپه‌رشتی چاک کردنه‌وه‌ونۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ ودواتر له‌ساڵی(1920ز)ته‌واو کرا.له‌ساڵی(1944ز)له‌دوای ئازادکردنی فه‌ره‌نسا له‌ده‌ستی ئه‌ڵمانییه‌کان وسه‌رکه‌وتنی وڵاتانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر وڵاتانی ته‌وه‌ره‌ییه‌کان ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ له‌و کاته‌درائیه‌ به‌رێوه‌چوو وله‌و ئاهه‌نگدا ژه‌نه‌ڕاڵ شارل دیگۆڵ(1959-1969ز)سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاته‌ی فه‌ره‌نسا له‌هه‌وڵێکی تیرۆر کردن رزگاری بوو وه‌له‌ساڵی(1998ز)له‌و کاته‌ی که‌ کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام نۆژه‌ن ئه‌کرایه‌وه‌ چه‌ند په‌یکه‌ر دزران.له‌ناو کاته‌ردائیه‌که‌ چه‌ندی وێنه‌وپه‌یکه‌ری هونه‌ری دورستکراوه‌ن که‌مێژووه‌که‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ده‌کانی(13)و(14)ی زایینی وه‌ناوی نۆتردام به‌کوردی به‌واتای(خاتوونه‌که‌مان)دێت.کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام سێ ده‌روازه‌ی هه‌یه‌ به‌ناوه‌کانی(ده‌روازه‌ی قه‌دیس ئان)و(ده‌روازه‌ی قیامه‌)و(ده‌روازه‌ی پاکیزه‌) وخاوه‌نی دوو قولله‌یه‌ که‌درێژی هه‌ریه‌کیان نزیکه‌یی(69)مه‌تره‌ که‌به‌(286)پیلکانه‌ بۆی سه‌رئه‌که‌وی،وه‌هه‌رووه‌ها ڕووکاری ده‌ره‌وه‌ی به‌گوڵێکی شوشه‌یی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕازێنراوه‌ته‌وه‌ که‌تیره‌که‌ی نزیکه‌یی(51)مه‌تره‌،وه‌له‌ناوه‌وی کاته‌ردائیه‌که‌دا هۆڵێکی گه‌وره‌ هه‌یه درێژییه‌که‌ی نزیکه‌یی(120)مه‌تره‌‌وپانه‌یه‌که‌ی نزیکه‌یی(50)مه‌تره‌ وبه‌رزه‌که‌ی نزیکه‌یی(52)مه‌تره‌ که‌نزیکه‌یی(9.000)که‌س له‌خۆئه‌گرێت وه‌درێژی ته‌واوی کاته‌ردائیه‌که‌ نزیکه‌یی(128)مه‌تر درێژه‌،که‌سالانه‌ نزیکه‌یی(13)ملیۆن که‌س سه‌ردانی ئه‌که‌ن وه‌ڕێکه‌وتی(15-4-2019)له‌و به‌شه‌ی نۆژه‌ن ئه‌کرایه‌وه‌ ئاگر که‌وته‌وه‌ وبه‌شه‌که‌ی سوتا.
سه‌رچاوه‌:
1-یاسین سابرساڵح:ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2-د.که‌ریوان ئازادئه‌نوه‌ر:مێژووی‌ئه‌وروپاله‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا-سلێمانی2013ز.
3-کۆمه‌ڵێ نووسه‌:شۆڕشی فه‌ره‌نسی1789-وه‌:گه‌ورامام وریا قانع-سلێمانی2006ز.
4-ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

57038279_1377591962380278_5752205160721940480_n

57176950_1377591865713621_6004257227748147200_n

57297675_1377591885713619_4965128553776545792_n

57262798_1377591732380301_7757225967579299840_n

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

102152019_lhkolenawaaaaa2152019

میژووی پەرستنی ئەندامە سیكسیەكانی مرۆڤ

 پەیسەر پرێس هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە پەرستنی ئەندامە سێكسیەكانی مرۆڤ لە سەیرترین ئەو پەرستانانەیە …