Home / مێژووى ئاینەکان / هۆزی چۆڵمەکی چۆن لە مەزهەبی کاکەیی یەوە بون بە مەزهەبی سونی

هۆزی چۆڵمەکی چۆن لە مەزهەبی کاکەیی یەوە بون بە مەزهەبی سونی

 57227745_385668188686467_3360084474804043776_n

سەیدەکان میری سور لە مەزهەبی کاکەیی هێرشیان کردە سەر هۆزی چۆڵمەکی لە سەرەتای نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم چونکە سەید پلەی یەکەمە لە ڕێبازی کاکەیی لەبەر ئەوە نابێت پلەی عام واتە مورید بەڕویان بوەستێت بۆیە کێشە لە نێوانیاندا ڕوویدا بوە هۆی کوشتنی دوو پیاوی مەزن لە هۆزی چۆڵمەکی بەناوی دەروێش علی کوڕی کوێخا سڵێمان سەرۆکی هۆزی چۆڵمەکی و حسن امین مولود ئەم ڕوداوەش بوە هۆی کۆچ کردنی هۆزی چۆڵمەکی لە ناوچەی کاکەیی یەوە بۆ ناوچەی تاڵەبانی لە قەزای داقوق بۆ بۆلای شێخ فەیزوڵا سەرۆکی هۆزی تاڵەبانی لەوێ لە گوندی عبداللە غانم نیشتەجێ بوون لەسەر داوای شێخ فیزوڵا.

شێخ فیزوڵا کاتێک زانیتی دەروێش علی کوڕی کوێخا سڵێمان سەرۆکی هۆزی چۆڵمەکی تیرۆر کراوە بە دەستی سەید حسێن کاکەیی زۆر خەفەتی خوارد وتی دەروێش علی هاوڕێم بوو زۆر ئازیز بوو لام چونکە کاتێک تاڵەبانی و کاکەیی کردیانە بە شەڕ کوێخا سڵێمان سەرۆکی عەشیرەت چۆڵمەکی بەشداری ئەو شەڕەیان نەکرد لە بەر ئەوەی سەرەتا عشیرەت چۆڵمەکی لە گوندی مەینەتاوەبوون دوو ساڵ لە نێوان تاڵەبای و کاکەیی لەبەر ئەوەی دراوسێی یەکتربووین وەک دووماڵ کوێخا سڵێمان بە سەید خلیل ئاغای کاکەیی وت ئێمەی چۆڵمەکی بەشداری ئەم شەڕە ناکەین ئاغا سەید خلیل چونکە ئێمە دراوسێی تاڵەبانین ناتوانین شەڕ لە گەڵ ئەوان بکەین وەک دوو ماڵ واین ئاغا سەید خلیل هیچی نەوت.ئەم شەڕە لە کۆتای سەیدەی نۆزدەم ڕوویدا. شێخ فیزوڵا وتی من ئەو چاکەیەیی کوێخا سڵێمانم قەد لە بیر ناچێت لەبەر ئەوە سوێندی خوارد تا خوێنی دەروێش عەلی نەسێنم ناگەڕێمەوە بۆ خاکی تاڵەبانی،کاتێک شێخ فیزوڵا عەشرەتەکەی ئامادەکردوو خۆی عەگالێکی سێ قوبەی سورمەداری لەسەر بوو دایگردوو کردیە ملی و سواری ئەسپێکی ڕەشی عوبەیەبوو ئینجا هاواری کردوو وتی دەی هێرش بکەن بۆ کاکەیی ئینجا شەڕێکی گەورە ڕوویدا لە نێوان هەردوولا لە ئەنجامی شەڕەکە چوار کاکەیی کوژرا لە تۆڵەی خوێن دەروێش علی کوێخا سڵێمان سەرۆکی عشرەت چۆڵمەکی تاماوەیەکی زۆر چۆڵمەکی و کاکەیی پەیوەندیان بچڕا بەهۆی خوێن ڕشتن لە نێوانیاندا.دوای ئەوە سەید خلیل ئاغای کاکەیی و سەید فتاح ئاغای کاکەیی ئاشتیان لە نێوان کاکەیی و چۆڵمەکی دروست کردەوە چونکە قەد کێشە لەنێوان سەید ابراهیمی و چۆڵمەکی ڕوینەداوە لەمێژوودا ئەمەش مایەیی خۆش حاڵی یە چونکە سەید ابراهیمی پلەی یەکەمە لەڕووی دەسەڵاتەوە لە ڕێبازی کاکەیی لە هەموو جیهاندا.سوپاس بۆ خوای گەورە ئێستا هیچ کێشەیەک لە نێوان کاکەیی و چۆڵمەکی نەماوەو نیە وەک برا مامەڵە ئەکەین لە گەڵ یەکتری.تەنها جیوازی پەیڕەوی مەراسیمی ئایینیمان هەیە ئەمەش بۆ ئەم ڕوو داوەی لای خوارەوە ئەگەڕێتەوە. عەشرەت یان هۆزی چۆڵمەکی کەی لە مەزهەبی کاکەیی یەوە بون بە مەزهەبی سونی لە سەرەتای ساڵی 1920 زایینی لە گوندی عبداللە غانم لە ناوچەی تالەبانی لە ڕۆژ ئاوایی قەزای داقوق سەر بە پارێزگای کەرکوک. هۆزی چۆڵمەکی لە لەسەر مەزهەبی یارسانی یەوە واتە کاکەیی یەوە بوون بە مەزهەبی سونی واتە لە مەزهەبی ئەسڵی خۆیان کە مەزهەبی سوڵتان ئیسحاق بەرزنجی (کاکەیی) وەرگەڕان بونە سونی مەزهەب و دەستیان کرد بەنوێژ کردن و ڕۆژوگردن واتە لە سەر مەزهەبی ئیمامی شافعی.

مەزهەبەکەی خۆیان واز لێهێنا.بەڵام وازیان لە خزمایەتی هۆزەکەیان نەهێناوە تا ئەمڕۆ هاتوچۆ و سەردان بەردەوامە لەڕووی کۆمەڵایەتی یەوە. ئەم وازهێنانە لە ڕووی مەزهەبیەوە ئەگەڕێتەوە بۆ شێخ حەسەن قەرە چێوار لە ناوچەی قادر کەرەم یان ناحیەی قادر کەرەم لە ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکوک. شێخ حەسەن لە گوندی قەرەچێوار تەکیەیەیی قادری هەبووە. خاوەن تەکیەو موریدێکی زۆر بووە لە دێی قەرە چێوار پێش ئەوەی تەکیەکەی بگوازێتەوە بۆ ناحیەیەی قادر کەرەم. کاتێک شێخ حەسەن هات بۆ ناوچەی تاڵەبانی چوو بۆ گوندی عبداللە غانم کات دەمەو ئێوارە بوو لە خەڵکی گوندەکەی پرسی کێ میوان ڕائەگرێت؟ خەڵکی گوندەکە وتیان خاڵۆ ئەو ماڵە تەکیەییان هەیە بەس لەسەر ڕێبازی کاکەیین مەڕۆ بۆ ماڵیان. یاشێخ وتی وەڵا ئەڕۆم بۆ ماڵ ئەوان لە خەڵکەکەی پرسی خاوەن تەکیەکە ناوی چیە؟ وتیان ناوی خەلیفە حمەخان قادر سڵێمان.

ئیتر شێخ حەسەن چووە ماڵ خەلیفە حەمەخان و پێشوازی لێکراو خزمەتکرا تا بەیانی شێخ زۆر هەوڵی دا شەو لە گەڵ خەلیفە حەمەخان تا سپێدەی بەیان تا بێتە سەر ڕێبازی سونی ئیسفادەی نەبوو لە کۆتایدا خەلیفە حەمەخان وتی ڕێبازی کاکەیی حەقە ئێمە ناتوانیین واز لە ڕێبازی باوباپیرانمان بهێنین کەسەدان ساڵە کاری لەسەر دەکەین ئەم ڕێبازە لای ئێمە زۆر پیرۆزە. بەیانی دوای قاوەڵتی شێخ حەسەن خوا حافیزی کرد لە گەل خوا حافیزیکردن دوعای خراپی کرد بەرامبەر ماڵباتی خەلیفە و وتی بۆنابنە سونی خەلیفە حەمەخانیش وڵامی دایەوەو وتی ئێمە بەرامبەر بە میوان هیچمان پێناکرێت چونکە میوان ئازیزە لای کاکەیی ئێمە شەو تا بەیانی خزمەت تۆمان کرد و ئەوە سیفەت و پیاوەتیەکەتە شێخ حەسەن ئیتر شێخ داوای لێ بوردنی کردو ئینجا خوا حافیزی کردوو ڕۆیشت. زۆر پێ نەچوو دوای شێخ حەسەن خەلیفە حەمەخان توشی حاڵەتی دەروونی هات .

ئیتر چوون دێ بە دێ گەڕان تاشێخ حەسەنیان دۆزیەوەو هێنایان ئیتر شێخ قورئانی خوێند لە سەر خەلیفە حەمەخان و چاک بۆوەو لە شێخی پرسی چیبکەم شێخ حەسەن وتی نابێت بگەڕێیتەوە بۆ ڕێبازی کاکەیی ئەگینا نەخۆشەکەویت و ئەمریت لەدنیا دەر ئەچیت. ئیتر خەلیفە حەمەخان تەکیەکەی لە ڕێبازی کاکەیی یەوە گۆڕی بۆ تەکیەیەی ڕێبازی قادری کە بۆ عبدالقادر گەیلانی ئەگەڕێتەوە. کاتێک چۆڵمەکی بوون بەسونی مەزهەب لەسەر ئیمامی شافعی.لەماوەی یەک ساڵ ۷ کەس لە خێزانی خەلیفە حەمەخان کۆچی دواییان کرد. کاکەیی یەکان وتیان سەیرکە هەرکەسێک لە ڕێبازی ئەسڵی خۆی هەڵگەڕێتەوە خوا چی لێ ئەکات واتە خوا تۆڵەی ئایینەکەی خۆیانی لێسەندەوە واتە ئینتیقامی لێ سەندنەوە. خەلیفە حەمەخان ۱۷ ساڵ تەکیەیەی کاکەیی (یارسانی)هەبووە لە سەر ڕێبازی سوڵتان ئیسحاق بەرزنجی و خەڵکی کردووە بە کاک

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

132052019_HHAAAQQAAA20520195

بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازتر له‌ بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌‌

 پەیسەر پرێس هه‌ر میلـله‌تێك له‌ ژێر ده‌ستی زوڵم و سته‌م بچه‌وسێنرنه‌وه‌، هه‌موو ڕێگاكان ده‌گرنه‌ به‌ر …