Home / بەشی مێژووی كورد / ئەو پێشمەرگەيه کێ بوو لە کارەساتى دەستگیرکردنى عبدالله ئۆج ئالان ئاگرى لە جەستەى خۆی بەردا(١٩٩٩)

ئەو پێشمەرگەيه کێ بوو لە کارەساتى دەستگیرکردنى عبدالله ئۆج ئالان ئاگرى لە جەستەى خۆی بەردا(١٩٩٩)

ئەو پێشمەرگەيه کێ بوو لە کارەساتى دەستگیرکردنى عبدالله ئۆج ئالان ئاگرى لە جەستەى خۆی بەردا(١٩٩٩)

چیرۆکی سووتان، تێکەڵآو بە ژیانی هەونەر.

سێروان ڕەوف پێشمەرگەیەکی هونەرمەند لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕادەستکردنەوەی عبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد بە تورکیا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پێش شەهید بوونی وتی: هەست بە گەورەترین بە ختەروی دەکەم کە ئەو کارەم ئەنجامداوە، بە بچۆکۆلەترین کاری دەزانم بۆ ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردم کردبێت.

شێڕکۆی بیکەسی  شاعر لەوەسفی چالاکیەکەی لەپەخشانیکدا دەلێت:

ڕووتبوونەوە زەریایەک بوو لە بەردەمی

زەریای بێ باکاندا.

لە هەموو خۆشەویستی یەکی گەورەدا

لو تکەیەک هەیە… لەتکەی توانەوەیە لە حەقیقەتدا…

لوتکەی بریار و نە گەرانەوە

ئەسپی بە کورژن بە چەپۆکەکانی  بەردی ئۆقرە لی بڕا.

لە وێدا… ژیان داوی مەرگێکی نوی دەکات.

لە وێدا… ڕەواڵەت جەوهەر لە یەکتر جوێ ئەبنەوە.

لە وێدا… خەونێکی هەتا هەتای ئە بینرێ و

زەمان ئەبی بە یەک  زەمان

مەزنترین ئەوینداریش هەر ئەوانەن کە بەڕۆشانی جەستەی

سوتاوی خۆیان دڕ بەمەترسی دۆشدامان ئەدەن.

سیروان وایکرد.

شەهید سیروان ڕەوف کەبە (سیرە شیبر) ناسراوە لە ساڵی ١٩٦٣ لە گەرکەی چوارباخی دێرینی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە، خاوەنی حەوت براو دوو خوشک بوە،دووم منداڵی گەورەی ماڵ بوو، سیرە شیبر قۆناغی سەرتای خوێندی لە خوێندگەی سەرەتای چوارباخی شاری سلێمانی خوێندوە، دواتر قۆناغی ناوندی لە خوێندگەی ناوەندی سلێمانی خوێندوە قۆناغی ناوەندی تەواو ناکات هەستی نەتەوەی دڵ و دەرونی پڕ دەکات.

لە پێشمەرگایەتی وەر ناگیرێت

 لە تەمەنی ١٦ ساڵی بە ئامانجی  بوون بە پێشمەرگە دەچیت بۆ شاخ بۆ ئەوەی پەێوندی بە حیزبی سوسیال دێموکارتی کوردستانەوە بکات، بەڵام لەبەر کەمی تەمەنی ئەو حزبە وەری ناگرێت، لەو کاتاندا مۆدێل وابوو پیشمەرگە بۆ ئەوەی وەر بگێریت لە حیزبەکان و نیت پاکی بۆ پێشمەرگەو و ڕقی خۆی بەرامبەر دووژمن پێشان بدات لە ناوشاردا نارنجۆک(قومبەلە)-یان دەکردە ناو سیارە یان بارەگای دووژمن، سیراوان رەوف هەوڵیدا هەمان چالاکی ئەنجامبدا بەڵام لە بەر ئەوەی ڕوومانەی دەست نەکەوتوە لە باتی ڕوومانە باینجانێکی ڕەش دەگرێتە دەستیەوە فڕی دەداتە ناو ئیڤایکی سەربازی پر لەسەر باز، سەربازەکان هەموویان وا تی گەیشتبوون کە ڕوومانەیە بۆیە هەموویان لە ترسا ڕایانکردبوو کەووتبوون بەسەر و ملی یەکتردا یەک دوو کەسیان دەستیان شکا بوو، ئەو ڕووداوە لە سلێمانی دەنگی دایەوە لەو کاتەی کە هەوری ڕەش ئاسمانی کوردستانی تاپۆشی بوو ترسێکی زۆر هەبوو شەهید سیروان ڕەوف بەو چالاکیە خندەی خستە سەر لێوی هەموو خەڵک وەک ڕوداوێکی خۆش پێکنیانوی بڵاو بۆیەوە، لە هەمان کاتدا ورەو ئیرادەی گەنجانی کوردی لە بەرامبەر ڕژێمی سەر دەست پێشان ئەو چالاکیە دەنگ دانەوەی هەبوو پێشمەرگە ئەو چالاکیەی بیست  سێروان ڕەوف-یان لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حزبی سوسیال دێمواکرت کوردستان قەبووڵکردو ناسناوی (سیرە شیبر) پێ بەخشیرا کە شیبر بە واتای کەسێکی چاو نەترسو جسور دێت.

خاون پرنسیبکی بڵندبوو

سیرە شیبر لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە بەکەسیكی چاو نەترس بویری ناوی بڵاو بۆیەوە بەرپرسانی پێشمەرگە و هەڤاڵەکانی ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرت لەبەر ئازایەتی بوێری لە ژیانی پێشمەرگایەتی خاوەن پەرنسیبێکی بڵند بوو لە ناوچەی سورێن، شارباژێرو قرگە چەندین جار دەستی لە دووژمن وەشاندوە، لە ماوەی پێشمەرگایەتی سێ جار دەستگیر کراوە لە لاین ڕژێمی بە حسی ئەو کاتە، کۆی گشتی گرتەنەکانی ماوەی ٣ ساڵ نێو لە زیندان ماوەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیان توانیەوە هێچی لەسەر ساغ بکەنەوە ئازاد کراوە، سیروان ڕەوف لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٨٨ لە دوای ئەنفال پێشمەرگە توشی نسکۆ بوو سیروانش هاتەوە ناو شار.

ژیانی هونەری و ڕەخنە گرتن لە دەسەڵات

لەدوای ڕاپەرێنی بەهاری ساڵی ١٩٩١-ی باشوری کوردستان سیروان ڕەوف لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوور کەوتەوە، دەستیکرد بە کاری فۆت گرافی لە ژیانی هونەری خۆشید پێنج پێشنگای کردۆتەوە، لە پێشنەگاکانی بە وێنەکانی  ڕەخنەی لە دەسەڵاتی کوردی ئەو کاتە دەگرت کە لە دوای شۆرش دەستیان کردبوو بەتاڵان کردن دزینی ماڵی گشتی، بۆیە لە لاین دەستەڵاتی ئەوکاتەوە ڕیگری لە کارەکانی دەگیرا هەر لەبەر ئەوەش لە یەکیک لە پێشنگەکانی کامیرەی فۆتۆکەی لە ناو قەفەسێک نمایش دەکات وەک سیموڵیک بۆ نوبوونی ئازادی رادەربێن ئاستەنگی بۆ کاری هونەری.

لاینەکی تری کە سیروان ڕەوف گرینگی پیدەدا شیتەکانی سلیمانی بوون کە بە هۆی زەخت زۆری ڕژێمی پێشو لە ڕوو دەروونیەوە تێک چووبون، سیروان زۆر گرێنگی بە ژیانی شیتەکانی شار دادا وە لە پێشنەگاکانی بە وێنە نمایشی کردوون جەختی لەوە کردۆتەوە کە شیتەکان بەشیکن لە کۆمەڵگا نابێت فرێبدرێن و پەراوێز بخرین، هەروەها زۆر گرینگی بەژیانی منداڵانی هەژار و کلینس فرۆش دەست گیرەکانی سەر جادە و شەقامەکان داوە لە پێشنگاکانی ئەوانی لە بێر نەکردوە بە وێنە نمایشی کردون بۆ ئەوە لەو ڕیگایەوە  نادادی کۆ مەڵگا پێشان بدات.

دارا ڕەوف برای شەهید دەگێرێتەوە دەڵێت:  لە ساڵی ١٩٩٢ ئێمە وەک دووم گروپی گەنجانی باشوری کوردستان ڕۆێشتین بۆ شام بۆ ئەوەی چاومان بە سەرۆک ئاپۆ بکەوێت، بەڵام لە کاتی چونم بۆ شام هەر بیرم لەوە دەکردەوە کە ڕؤێشتمەوە چۆن وڵامی سیروانی برا گەورەم بدەمەوە، کاتی گەرامەوە هەموو ئەوشتانەی کەبیرم لێ دەکردەوە پێچەوانەوە بۆوە سیروان باوشی پیداکردم وتی ئەو ڕێگایەی تۆ هەڵت باژردوە ڕیگایکی راستی نەتەوەی دێموکارتیکە، سەرکەتنت بۆ دەخوازم، بەوە زانیم کە سیروانی برام سۆزی بۆ پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ هەیە.

لەو کاتەی شەری نە گریسی برا کوژیلە ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥  سیروان زۆر تورە دەبێت وە هەڵویستی توند بەرامبەر یەکێتی پارتی دادەنێت چەندین جار بە چالاکیەکانی خۆی هەتا کەناری مەرگ دەبات لە پێناو ڕاگرتنی شەری برا کوژی . سیروان بەم شیوەیە لە وشیار کردنەوە کۆمەڵگاو کارە هەنوریەکانی بەردەوام دەبێت تاکو  ١٥ شوباتی ساڵی ١٩٩٩ هەواڵی ڕادەسکردنی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجەلان بە تورکیا بلاو دەبێتەوە سیروان ڕەوف ناتوانی خۆی لەبەرامبەر  ئەو هەواڵە بی هەڵوێست بێت ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات، دوای ئەوەی ئاگر لەجەسەتی بەردەدا ڕەوانەی نە خۆشخانەی سلێمانی دەکرێت ماوەی دە ڕۆژ لە ژیاندا بەردەوام دەمینێت، تاکو لە شەوی ٢٦/٢٧ هەمان مانگ بۆیەک جاری چاوکانی لەیەک دەنی و شەهید دەبێت

 لەو ماوەیەدا کە لە نەخۆشخانە بوو  ڕۆژنامەی وڵات چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەکەن کە لە ژمارە ٣٣٦ی  ١ ئاداری سالی ١٩٩٩ بڵاویان کردەوە، پرسیار لە شەهید سیروان دەکەن. “تەندروستیت چۆنەو هەست بەجی دەکەی لە دوای ئەو چالاکیە؟”

شەهید سیروان لە وڵامدا دەلێت: “هەست بە گەورەترین بە ختەوەری دەکەم لەسەر زەوی بە بچوکترین کاری دەزانم کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەم کردبێت، سەبارەت بە تەندروستیم باشە، بەرەو باشتر دەچم”.

شەهیدبوونی سیروان لە باشوری کوردستان و بەتایبەتی لە شاری سلێمانی دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆێدا هێناو بە تایبەتی نوسەر ڕۆشنبیرانی شاری سڵیمانی بە بیستنی هەواڵی شەهید بوونی سیروان هەموو خەمگین بوون لە پێناو جوانیو هەڵوویستە مرۆڤ دۆستەکانی شەهید سیروان کەڵە نوسەر شاعێرانی باشوری کوردستان هەریەک لە

دڵشاد محمد، دلاور قەرداغی، شێرکۆ بێکەس، میدیا حسین، دڵشاد مستەفا، ئومێدا محمەد و دەیان شعری تر نوسەری باشوری کوردستان بە چالاکی سیر شیبر کاریگەر بوون پەخشان هۆانراوەیان نوسیەوە ، کۆی بەرهەمەکان لە دوو تۆی کتیبێک بەناوی ( وێنەیەک پر پر لە کزەی جەرگ )کۆ کراوەتەوە.

٨

١٧

١٨

٢٦

٤٢

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …