Home / بەشی مێژووی كورد / چی دەزانیت دەربارەی مێژووی قورئانەکەی نگڵ؟

چی دەزانیت دەربارەی مێژووی قورئانەکەی نگڵ؟

232201902414ewnwenfewnf

کە سنوری هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێنیت بەرە و ڕۆژهەڵاتى کردستان، پاش کاتژمێرێک ڕۆیشتن دەگەیتە گوندى نگڵى سەخت و دڵگیر، نگڵ ئەو گوندەی لە دامێنى چیایەکى سەختدایە و دەکەوێتە ڕۆژئاواى شارى سنەوە و زیاتر لە ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوەندى پارێزگاکەوە دوورە.

هەرگەشتیارێک بە نگڵدا گوزەربکات، سەرنجى دەچێتە سەر منارەی مزگەوتى گوندەکە، کە ناوى عەبدوڵاى کوڕى عومەرى خەتابە، لەم مزگەوتەدا مۆزەخانەیەکى بچوکی تێدایە کە قورئانێکى سەرنجڕاکێشى قەبارە گەورەى تێداهەڵگیراوە، کە بە قورئانە گەورەکەى نگڵ ناسراوە.

قورئانە گەورەکەى نگڵ بە رێنووسى کوفى و بەئاوى زێڕ بەجوانکارى بۆکراوە و لەسەر پێستى ئاسک نووسراوەتەوە و لەنێو مزگەوتى گوندەکەدا شورایەکى ئاسنینى بۆ دروستکراوە و پارێزراوە.

مێژووى نووسینى قورئانەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى عوسمانى کوڕى عەفان خەلیفەى سێیەمى موسڵمانان لە دەوروبەرى ساڵانى ٦٥٠ى زاینى، چیرۆکى دۆزینەوەى قورئانەکە بەجۆرێکە کە نزیکەی هەزار ساڵ لەمەوبەر شوانێک لە کەژ و کێوەکانى گوندەکەدا لە ناو چاڵێکى گەورەدا سندوقێکى گەورەى دۆزیوەتەوە، پاش ئاگادارکردنەوەى خەڵکی ناوچەکە سندوقەکەیان کردووەتەوە و قورئانێکى گەورەى تێدابووە، کە درێژییەکەى شەست سانتیمەترە و پانییەکەى ٢٢ سانتیمەترە و بەرزییەکەى ١٥ سانتیمەترە.

بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لەکاتى دروستکردنى مزگەوتى گوندەکە لەلایەن عەبدوڵاى کوڕى عومەرەوە، قورئانەکەش هێنراوەتە ناوچەکە.

ساڵى ١٩٣٢ و بەبڕیارى رەزا شاى ئێران، قورئانەکە گوێزرایەوە بۆ تارانى پایتەخت، بەڵام خەڵكى گوندەکە لە سەربازخانەى شارى سنە گردبوونەوە و حکومەتى ئێران قورئانەکەیان هێنایەوە بۆ جێگەکەى خۆى، هەروەها لەدوای شۆڕشى گەلانى ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دا جارێکی دیکە قورئانەکە دزراوە، بەڵام ئەم جارەش گەڕێندراوەتەوە شوێنی خۆی.

جگە لەوەى بوونى قورئانەکە بووەتە هۆى ڕاکێشانى سەرنجى گەشتیارێکى زۆر بۆ ناوچەکە، ئەوەى جێگەى سەرنجە بەشێکى زۆرى دانیشتووانى شارەکانى ڕۆژهەڵات بۆ سوێندخواردن و بڕواپێکردنیان، سوێند بە قورئانە گەورەکەى نگڵ دەخۆن.

ع.م

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …