Home / مێژووى جیهان / حەشاشیەکان کێ بوون؟

حەشاشیەکان کێ بوون؟

نووسینی/مەزن ڕێبوار هۆگر
قل هو اللە احد.لم یلد ولم یلد. لا الە الا اللە و محمد رسول و نبې.
ئەم چەند دێرەی سەرەوە بۆ زیاد لەسەدەیەک دروشمی مەترسیدارترین گرووپی ئیسلامی بوو، کە ببوونە مایەی مەترسی بۆسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە دەرمان فرۆشتنەوە بوون بە خوێنڕێژ و خوێنی هەزاران کەسی تاوەنبار و بێ تاوانیان ڕشت .
وشەی حشاشین یان ئەساسین بە واتای چی دێت؟
ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئەساسین ئەگەڕێتەوە بۆ وشەی “اساسیون”ی عەرەبی کە لە وشەی (اساس) وەرگیراوە بە واتای ڕێسا دێت و (ون)ی کۆتایی نیشانەی جمع مذکر سالمە لە زمانی عەرەبی کە بە کوردی نیشانەی کۆی نێرە پێکەوە ئەبێتە (پیاوانی ڕێسا) بەڵام ڕێسای چی؟ ڕێسا لێرەدا بەواتای ڕێسای ژیان دێت واتا پیاوانی ڕێسای ژیان . هەرچی وشەی حشاشینە لە وشەی “حشاش”وەرگیراوە کە بەواتای ئەوەدێ کەسێ حەشیش بەکاربێنێ یان بیکێشێت. لێرەدا واتایەکی تری هەیە و مەبەست لێی دەرمانفرۆشانی گەڕۆکن کە لە ئێران هەبوون و بە دنیادا گەڕاون و باشترین دەرمانیان پێشکەشکردووە کە لە پێکهاتەیدا (حەشیشە و ڕۆنی بی) هەبووە لە ئینگلیزی بە Assassin´s ناسراون کە ڕەگی ئەم وشەیەش هەر لە وشەی (ٲساس)ی عەرەبی وەرگیراوە. لە پەرتووکە مێژووییەکان چۆن ناویان هاتووە؟ حەشاشیەکان لە کتێبەکانی (سر الاسرار)واتا نهێنی نهێنیەکان کە بەشێکە لە نووسینەکانی خۆیان بە حەساسیە نزاریەکان ناویان هاتووە. وشەی حساس لە وشەی حسن وەرگیراوە کە ئاماژەیە بۆ ناوی حەسەن السباح ی دامەزرێنەر و ئیمامی گەورەیان.
لە کتێبی secret of crausade ی ئۆلیڤەر باودن کە باسی حەشاشیەکانی سوریا ئەکات بەم شێوەیە پێناس کراون people who are faithul to the foundation. مارکۆ پۆلۆ و نیکۆلۆپۆلۆی باوکی بە بانگهێشتکاران ناوی حەشاشیەکانیان هێناوە. پۆل ئامیری نووسەری بەناوبانگ بە حەشاشیەکان و خۆبەختکاران ناوی هێناون. محمد صادق کوردستانی نووسەرێکی فارسە و ئیمام بووە لە کتێبی (کلمات-وشەکان)بە ئەساسن ناوی هێناون کە بەواتای پیاوانی ڕێسای ژیان دێت. کەواتە ئێستا ئەساسنەکان کێن؟ گرووپێکی موسڵمانی شیعەمەزهەبی شوێنکەوتەی ڕێبازی ئیسماعیلی نیزاری و باطنیەت بوون لەساڵی ۱۰۹٤ -۱۰۹٦ لە لایەن حسن السباح لە قەڵای ئەلەموت لە ئێران دامەزرا،پاشانیش بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت ئەوروپا و بەشێکی ئاسیاش بڵاوبوونەوە. ئامانجی ئەم گرووپە گێڕانەوەی ئازادی بوو بۆ ئێران چونکە بەبڕوای ئەوان عەرەب داگیرکەر و لەناوبەری کلتور و مێژوو و زمانی گەلانی ئێران بوو . هەر بۆیەش دژایەتی عەرەبە سوننە مەزهەب و سەلجوقیەکان کە ئەوانیش هەر سوننە بوون ئەکرد.
شوێن و بارەگاکانی حەشاشیەکان … حەشاشیەکان بۆ سەلامەتی گیانیان پشتیان بە شوێنی سەخت ئەبەست هەر بۆیەش قەڵاکانیان بەسەر لوتکەی چیاکانەوە دروست ئەکرد ،نموونەی قەڵاکانیان… قەڵای ئەلەموت(هێلانەی هەڵۆ) لە ئێران قەڵای مەسیاف لە سوریا ئەم دوو قەڵایە مەڵبەندی سەرەکی بوون هەروەها قەڵای تەبەس و نەوەهان و شرین شام و ڕەودەهان و بەس مەڵبەندی خۆبەختکاران بوون. ٭٭بەداخەوە ئەم قەڵایانە زۆربەیان نەماون یان تەنها بناغەکەیان ماوە و ئەوی تری ڕوخاوە لەساتی هاتنی مەگۆلەکان بۆ ئێران و عێراق و شام. بانگهێشتکارانی نێو حەشاشیەکان یان ئیمامەکان کێن؟
ئیمامی گەورە (حسن سباح ۱۰٥۰-۱۱۲٤)
کیا بۆزور ئومێد (بانگهێشتکار)
محمد بۆزور ئومێد(بانگهێشتکار)
شێرزاد قهرستانی (بانگهێشتکار)
جەلالەدین حەسەن (بانگهێشتکار)
مالیک کوردستانی (ئیمامی نیزامیە)
ڕاشد عبداللە سینان (ئیمامی مزگەوت)
کەریم شا پەهلەوی(ئیمامی مزگەوت)
شەرەفەدین توسی(زانا ی نیزامیە)
موسا درەخشانی (بانگهێشتکار)
ڕۆمی حەلەبی(ڕاوێژکاری گەورە)
عەلی بن ابو طالب (ڕاوێژکاری نیزامیە)
یوسف تەبەسی(ئیمامی بانگهێشتکار)
محمد تەبەسی (ڕاهێنەری سەربازی)
کەریم توسی(ڕاهێنەری سەربازی)
شازاد کیان (ڕاهێنەری سەربازی)
عەلی کەرمەنی(ئیمامی نیزامیە)
اسماعیل تورکانی(زانای ئاینی)
سوڵتان شا(زانای ئاینی)
لوقمان حەکیمی(زانای ئاینی)
ئەو زانایانەی ماستەریان هەبوو لە شەریعەتی ئیسلامی بریتیبوون لە … محمد پەهلەوی شاباز عەباسی عەلی فیدائی تورکان فیدائی شەکرستانی جاهید ڕودانی عومەر کوڕی طاهیر ئەم زانایانەی خاوەن بڕوانامەی ماستەربوون لە میسر خوێندبوویان و هەمووشیان زیاد لە ۱۰۰ بۆ ۲۰۰ کتێبی شەرعیان لەبەربوو کاریان پەروەردەکردنی منداڵ بوو لە تەمەنی ٥ ساڵی بە دەستووری ئیسلامی هەر لە زووەوە فێری نوێژیان ئەکردن و قورئانیان پێ لەبەر ئەکردن بۆی خۆشەویستی بۆ ئیسلام لە ناخیاندا پەروەردە بکەن. پاشان ئەو دەستە ئیمام و بانگهێشتکار و زانایانەی لیستەکەی سەرووتر ئەرکی پەروەردەییان ئەگرتە ئەستۆ. هەر تاکێک توانای خوێندنی قوڵی هەبا بۆ ئیسلام ئەچووە زانینگەی نیزامیە یان زانینگەی تەلا لە مەسیاف تا زاناکانی ئەوێ فێریان بکەن . کار و چالاکی فیدائیەکان یان خۆبەختکاران دەوروبەری سەدەی یانزەی زاینی کۆمەڵەی شاخ دەرکەوتن کە دژی سوننە مەزهەبەکان کاریان ئەکرد ئەمانە بە نیزاری یان ئیسماعیلیەکان ناسرابوون و ڕێبازی باطنیەتیان پەیڕەو ئەکرد . توانیان چەندین قەڵای سەخت لە ژێر دەست سەلجوقیەکان دەربهێنن و بیکەن بە بارەگای خۆیان ئەمەش ساڵی ۱۰۹٤ بۆ ۱۰۹٦ز بوو.لەم کاتەدا قەڵای ئەلەموت کرایە بارەگای سەرەکی حەشاشیەکان ی ئێران و قەڵای مەسیاف یش هی حەشاشیەکانی سوریا.
لیستی ئەو کەسانەی حەشاشیەکان کوشتویانن لە ۱۰۹۲ تا ۱۲۷۰ گەر کۆی کوژراوان وەرگرین هەزاران کەس زیاترن بەڵام گرنگترینیان بریتین لەمانە …
خەواجە نیزام موڵک خەلیفەی سەلجوقیەکان ،
موسا شەیپوری لە ۱٤ی ۱۰ ی ۱۰۹۲ لە نەهەوەند کوشتی .
خەلیفە ابن مولەیب لە ۲ ی ۳ ی ۱۱۰٦ لە سوریا کوژرا.
سوڵتان محمد تاتاری .ساڵی ۱۱۰۷ لە ئەسفەهان کوژرا.
مەودود ئاڵتون تاش ساڵی ۱۱۳۰ لە قاهیرە کوژرا.
ابن ڕاشید (خەلیفەی عباسی) ساڵی ۱۱۳٨ لە موسڵ کوژرا.
ڕایمۆند فەرماندەی هێزی بەڕیتانی ساڵی ۱۱٥۲ کوژرا.
پاشای ئۆرشەلیم کۆنراد مۆنتفراد ۲٨ ی ٤ ی ۱۱۹۲ کوژرا.
مۆنگی خان لەساڵی ۱۲٥۷ لە قەڵای مەسیاف کوژرا .
کۆتا کەسیش کە لەلایەن کۆتا حەشاشی کوژرا (فلیپ مۆنفۆرت)بوو لە tyre لە ۱۷ ی ۳ ی ۱۲۷۰ کوژرا و بکوژەکەش خۆی کوشت.
بۆچی حەشاشیە خۆبەختکارە ڕەهاکان ئەخەسێنران؟
حەشاشیەکان لە تەمەنی ۷ ساڵی غسل دماغ یان بە کوردی مێشکیان ئەشۆردرایەوە بە کۆمەڵێ بابەتی دینی پڕ لە خورافیات و بێ بنەما .پاشان لە مزگەوتەوە ڕەوانەی زانینگەکان ئەکران بۆ فێربوونی شەریعەت و ئامانجی باطنی . دوای فێربوون و مەشقی سەربازی کە قۆناغی ئامادەییان ئەبڕی و ئەچوونە قۆناغی پێگەیشتن ئەنێردرانە قەڵای تەبەس لە ئێران و مسیاف لە سوریا . لەوێ فەرماندەی قەڵا لە نزیکەوە چاوی پێ ئەکەوتن و پرسیاری ئەکرد دەربارەی ئەوەی لە نیزامیە فێری بوون . لە کۆتاییشدا پرسیاری ئەکرد ئایا ئامادەیت ببیتە خۆبەختکاری ڕەها ی پلە یەک؟ ئەگەر وەڵام نەخێر بایە ئەوا ئەیانکوشتن ،بەڵام بۆ بەڵێ ئەیانخەساندن !! خەساندن بریتیە لە لابردنی ئەندامی وەچەخسنەوە لە ڕەگەزی نێر . ئەمە بۆچی ئەکرا؟؟
++خەساندن بەبڕوای ئەوان ڕێگر بوو لە ترس و زاڵبوونی سۆز بەسەر دەرووندا ، مرۆڤ کاتێ ترس و سۆز بەسەریدا زاڵ ئەبێ هێز و توانایی لەدەست ئەدات. و کاتێ ئەرکێکیان پێ ئەسپێردرێ ئەگەر بکەونە داوی ئافرەت ئەوا چێژی سێکسی ڕێگریان لێ ئەکات بەباشی کارکەن.و مرۆڤ لە کاتی سێکسدا وزە و توانا لەدەست ئەدات. مرۆڤ هەر چەند بەهێز بێ لە بەردەم سۆز و هەست لاوازە. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەمەدا ئەبێ ئامێری وەچە خستنەوە و شوێنی وروژانی هەست و سۆز لاببرێت. لەبەر ئەم هۆکارانە خۆبەختکارەکان ی نێو حەشاشیەکان لە پیاوەتی ئەخران. بەهۆی نەمانی هۆرمۆنی تێستسترۆنی نێرینە زۆربەیان دەنگیان وەک دەنگی ئافرەت ناسک و شێوەشیان وەک ئافرەت دەرئەکەوت…. دید و بۆچوونی حەشاشیەکان یان ئەساسنەکان بۆ ئاینی ئیسلام لە ڕووی ئاینەوە بۆچوونیان وایە کە یەکەم بنچینەی ئیسلام کە شەهادەیە تێگەیشتن لێی زۆر گەورەتر و گرنگترە وەک لە لەبەرکردنی قورئان و یەکێکە لە نهێنی نهێنیەکان (سر الاسرار) کە ئەویش (لا الە الا اللە) ئەم بەشە لە وتنی شەهادە کە مرۆڤی بێ باوەڕ ئەکاتە باوەڕدار هەموو ئاینی ئیسلامی لەسەر بنیات نراوە . و هەر لەم دێرەوە پێوانەی عەقڵ ئەکرێ و ئەزانرێ عەقڵی مرۆڤ سنوور دارە . خوای گەورەش لە قورئاندا ئەم دێرەی بە نهێنی هێشتۆتەوە چونکە تێگەیشتن لێی ئەبێتە هۆی لەدەستدانی عەقڵ. حەشاشیەکان باوەڕیان بە پێغەمبەر هەبووە و گشت سونەتەکانیان جێبەجێ کردووە .
بەڵام هەندێ جار بەهۆی نهێنی نهێنیەکان واتا و مەبەستی هەندێ سونەتیان گۆڕیوە. بۆنموونە پێغەمبەر و تەنانەت ئیسلامیش بەگشتی دژی کوشتن و بڕین و خراپەکارین. ئەمان ئەڵێن کوشتنی مەسیحی و جولەکە خێرە چونکە هەوڵی تێکدانی کۆمەڵگای ئیسلامین. لە ئیسلامدا لە دوای پێغەمبەرەوە تەنها مەلاکان بوون بە ڕێبەری ئاینی و هیچ پلە بەندیەک نییە لە نێوان مەلاکان . بەڵام باطنیەکان و حەشاشیەکان پلەبەندیان کردووە و مەلا نزمترین پلە بووە و خواوەند بەرزترین پلەبووە کە هاوتای پلەی پاپایە لای مەسیحیەکان. ئەمەش لادانێکە‌ لە دەستووری ئیسلام ،بە بۆچوونی ئەوان کۆمەڵگا چەند چینێکە لە زانست و هۆشیاری تاک بۆیە هەر تاکێک بۆ کامل بوون لە ئاین ئەبێ لای چەند شارەزایەکی ئاینی جیاواز بخوێنێت و وتار ببیستێت. هۆکاری لە ناوچوونیان : لەسەرەوە باسی خەساندنمان کرد ئەم بابەتە وای کردبوو کە حەشاشیەکان خۆڕاگر و بەهێز بن و تەنها کار بۆ یەک شت بکەن. بەڵام لە ساڵانی ۱۲٥۰ تا ۱۲٥۷ ڕێساکان بەهۆی هاتنی لەشکری مەگۆلەکان گۆڕا . ئیمامی گەورە ڕێسای دەرکرد کە پێویستە ژنانیش بێنە ڕیزی جەنگاوەرانەوە شانبەشانی پیاوان. لەم کاتەشا ڕێسایەکی تر هەبوو خەساندن کاری پێنەئەکرا .
ژن و پیاو بەیەکەوە نانیان ئەخوارد و مەشقیان ئەکرد شەوانیش بەیەکەوە ئەخەوتن !!! ئەمەش ڕێگەیەک بوو بۆی شوێن سۆز و سێکس بکەون بۆیە بیریان لای ڕێساکانی خواوەندی ئەلەموت نەما کە وتبووی شوێن سێکس و سۆز مەکەون چونکە شکستتان پێ ئەهێنێت. هەر لەگەڵ هاتنی مەغۆلەکاندا قەڵاکانیان لەدەستدا هەرچەندە بەرگری زۆریشیان ئەکرد بەڵام لەکۆتاییدا گشت سەرکردەکانیان لەسێدارەدران بەفەرمانی هۆلاکۆ خان لە ۱۲٥۷ . ئیتر کۆتایی هات بە دەسەڵاتی حەشاشیەکان لە ئێران و شام . بەڵام ئەوەی سەیرە لە کتێبی وشەکانی خواوەند لاپەڕە ٥۷۲ وتەیەکی حەسەن سەباح هەیە کە ئەڵێت (…خوشکان و برایان ئەو ڕێبازەی شوێنی ئەکەوین و ئەو شمشێرەی هەڵمان گرتووە بۆ پارێزگاری لە ئێوە هەرگیز داینانێین و ناوەستین لە هەنگاوەکانمان بۆ ڕزگاری لە وڵاتەکەمان. باطنی و حەشاشیەکان هەر ئەمێنن بە نەمانی ئێمەش، کۆتاییمان نایەت هەرگیزاو هەرگیز ،تەنانەت ئاڵا ڕەشەکانیش هەر درێژە پێدەری خەباتی ڕزگاری خوازی ئێمەن…) ئەم وتەیە کە بە کۆتا وشەکانی حەسەن سەباح ناسراوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام لە میانەی نووسینی ئەم لێکۆڵینەوەیەمدا لە دوای حەسەن سەباحەوە تەنها دوو گرووپی ئاڵا ڕەش پەیدا بوون ئەوانیش چەتەکانی دەریا و داعشە .
ئایا مەبەستی یەکێ لەم دووانەیە یاخود هێشتا ئەوەی ئەو وتوویەتی دەرنەکەوتوون؟؟ بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە کە بەشێوەیەکی پوختەکراو لە بەردەستتاندایە سوودم لە ژمارەیەک سەرچاوە وەرگرتووە کە ئەمانە هەندێکیانن کتێبی یاداشتنامەی حەسەن سەباح کتێبی قەڵای ئەلەموت نووسینی پۆل ئامیر هەر ۱٦ کتێبی ڕێبازی بکوژان نووسینی ئۆلیڤەر باودن. بەڕێز (ئالان جەمال عبدالرحمان) ماستەر لە جوگرافیا بۆ زانستی سەربازی لە وڵاتی ڕوسیا ،بەڕێزیان سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە حەشاشیەکانی لێ ژیاون وەک قەڵای ئەلەموت و تەبەس و مەسیاف ، بەڕێزیان هاوکارم بوون لەم بابەتە و ئامادەکردنی لیستی زانا و ئیمامەکان و لیستی ئەو کەسانەی حەشاشیەکان کوشتوویانن سوودم لە کتێبی نهێنی نهێنیەکان وەرگرتووە
نووسینی/ مەزن ڕێبوار هۆگر خوێندکاری بەشی پەیوەندیەگشتیەکان و بازاڕگەری لە زانکۆی پۆلتەکنیکی سلێمانی و خاوەنی بڕوانامەی لێکۆلینەوەی مێژوویی لە ڕێکخراوی UE بەڕیتانی
53217008_826728247665572_8754915238005964800_n 53292185_826729680998762_2569862478624194560_n 53407639_826728197665577_5769932724135526400_n 53530401_826728747665522_2414925093948882944_n 53734521_826728490998881_7381803486121295872_n

 

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …