Home / وێنه‌ / خاوه‌نی وێنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كۆڕه‌وه‌كه‌ی كورد كۆچی دوایی كرد

خاوه‌نی وێنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كۆڕه‌وه‌كه‌ی كورد كۆچی دوایی كرد

ئەو وێنەگرە یۆنانییه‌ی له‌ كاتی كۆڕه‌وی گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان، به‌ كامێراكه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی گه‌لی ئاواره‌بووه‌كانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراقی گرت و بڵاوكرده‌وه‌، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

یانیس به‌هراكیس، وێنه‌گری ناوداری یۆنانی

ئه‌و وێنه‌گره‌ ناوی “یانیس به‌هراكیس”ـه، ساڵی 1960 له‌ شاری ئەسینای پایته‌ختی یۆنان له‌ دایك بووه‌. وه‌ك وێنه‌گرێك له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی پڕ رووداوی گه‌رم و كاره‌ساتبار به‌ كامێراكه‌یه‌وه‌ ئاماده‌ بووه‌ و له‌ رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزه‌وه‌ بڵاوی كردوونه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌و رووداوه‌ مێژووییانه‌ی ئه‌و وێنه‌گره‌ یۆنانییه‌ وێنه‌ی دیمه‌نی نه‌هامه‌تییه‌كانی گرتووه‌، كۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 بووه‌.

فۆتۆگرافه‌ره‌ یۆنانییه‌كه‌ له‌ کۆڕەوه‌كه‌ی کورد لە ساڵی 1991، جه‌نگی ئەفغانستان ساڵی 1988، له‌ كاتی ده‌ربه‌ده‌ربوونی هەزاره‌ها هاووڵاتیی کۆسۆڤۆ و شه‌ڕی چیچان، زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی کشمیر و رووداوه‌كانی “بەهاری عەرەبی” و نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چه‌ندین وێنه‌ی دیار و به‌ناوبانگی گرتووه‌.

یه‌كێك له‌ وێنه‌ ناوداره‌كانی یانیس به‌هراكیس له‌ كاتی كۆڕه‌وه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد له‌ ساڵی 1991

به‌هراكیس له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، وه‌ك وێنه‌گرێكی به‌ناوبانگ ناسرابوو، به‌ هۆی وێنه‌كانییه‌وه‌ چه‌ندین جار خه‌ڵات كراوه‌ و خه‌ڵاتی “فۆتۆ ژۆرنالیستی جیهانی”ـشی وه‌رگرتووه‌.

دواجار یانیس له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا به‌ هۆی توشبوونی به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌، كۆچی دوایی كرد.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …