Home / ڤیدیۆ / دیكۆمنتاری / بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت

بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت

yakamkas9166838271542199336
بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت
دوای راگەیاندنی فرۆشتنی وێنەی ئەرشیفی یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەرکەوت، کەسانێکی زۆر کەوتنە خۆیان و پەرۆش بون بۆ زانینی.
بەپێی زانیارییەکانی BBC ئەو کەسە ناوی “ویلیام تاینتۆن”ە و لەلایەن “جۆن لۆجی بیرد”ەوە خرایە سەر شاشەی تەلەفزیۆن وەک یەکەمین کەس لەجیھاندا.
جۆن لەخێزانێکی ھەژاری سکۆتلەندا لەدایک بووە و لەمنداڵییەوە خواستی کۆکردنەوەی شڕە و فرۆشتن و چاککردنەوەی بووە بۆ ھاوکاری باوکی لەدابینکردنی بژێوی ژیانیدا، دواتر بیرۆکەی داھێنان و پەرەپێدانی تەلەفزیۆن ھات بەخەیاڵیدا ھەرچەند کەسانی تریش ھەمان شتیان کردبوو بۆیە یەکەم کەس بوو کەتوانی وێنەیەکی تەلەفزیۆنی جوڵاو و زیندوو دروست بکات کەتایبەتمەندیی شکانەوەی رووناکی ھەبێت.
ساڵی ١٩٢٤ توانی سستمی تەلەفزیۆنی و میکانیکی پێکەوە ببەستێت و یەکەم وێنەی تەلەفزیۆنی رەنگ خۆڵەمێشی بەرێژەی ٥ وێنە لەچرکەیەکدا بنێرێت.
دواتر وێنەی “ولیام تایتنۆن”ی پەخش کرد کەیەکێک بو لەیارمەتیدەرەکانی، بەوەش بووە یەکەمین دەم و چاویی مرۆڤ کەلەسەر شاشەی تەلەفزیۆن ئاشکرابکرێت.
“بێرد”یش خۆی بووە دووەمین کەس کەلەسەر شاشەی تەلەفزیۆن ببینرێت.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

گرفتی داروین

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری بیردۆزەکەی داروین بۆ دەرکەوتن و پەرەسەندنی زیندەوەران بەردی بناغەی زانستی زیندەوەرزانییە. بەشێکی …