Home / مێژووى جیهان / هیتله‌ر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى جووت نه‌بووه‌

هیتله‌ر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى جووت نه‌بووه‌

مێژوونووسێك ئاشكراى ده‌كات به‌ پێى هه‌ندێك به‌ڵگه‌، به‌ هۆى نه‌خۆشیى ئیڤا بڕوانى هاوسه‌رى ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، هه‌رگیز پێوه‌ندى سێكسى له‌ نێوان ئه‌م دووانه‌دا نه‌بووه‌.
 به‌ پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌ پوخته‌یه‌كى له‌ ماڵپه‌ڕى “سكاى نیوز” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌دۆلڤ هیتله‌رى دیكتاتۆرى به‌ناوبانگى سه‌ده‌ى بیسته‌م، پێوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ ئیڤا بڕاونى هاوسه‌رى نه‌بووه‌، به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیش مێژوونووسێك ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێ.
تۆماس لۆندمارك كه‌ كتێبى له‌ باره‌ى ژیانى ئیڤا بڕوان نووسیویه‌تى،  ئاشكراى كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ هیتله‌ر عاشقێكى سه‌رشێتى ئیڤا بووه‌، به‌ڵام پێوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت تا ئه‌و رۆژه‌ى له‌ مانگى نیسان/ ئیپه‌ڕه‌یلى ساڵى 1945 هه‌ردووكیان خۆیان كوشتووه‌.
 مێژوونووسه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هۆكاره‌كه‌ پێوه‌ندى به‌ نه‌خۆشیى ئیڤاوه‌ هه‌بووه‌، كه‌ كێشه‌ى له‌ ئه‌ندامى زاوزێ هه‌بووه‌، بۆیه‌ هیتله‌ر نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ جووت بێته‌وه‌ و سێكسى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌م مێژوونووسه‌ باس له‌ پزیشكێك ده‌كات كه‌ پێشتر پشكنینى بۆ ئیڤا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت، به‌ر له‌ خۆكوشتنى هیتله‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌ى، ئه‌م پزیشكه‌ له‌ بارودۆخێكى گوماناوى ژیانى له‌ده‌ست داوه‌.
جیا له‌م به‌ڵگانه‌ لۆند مارك پشتى به‌ نووسه‌رێكى تر به‌ستووه‌، كه‌ ئه‌ویش ژیاننامه‌ى ئیڤاى نووسیوه‌ته‌وه‌، ئه‌و نووسه‌ره‌ گوتوویه‌تى ئیڤا رۆژێك به‌ وه‌رگێڕه‌كه‌ى گوتووه‌ هه‌رگیز پێوه‌ندى گه‌رموگوڕى له‌گه‌ڵ هیتله‌ر نه‌بووه‌، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك دوو براده‌رى دڵسۆز هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه‌.
ئه‌دۆلف هیتله‌ر یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ى نازییه‌كان و ئه‌ڵمانیا به‌گه‌وره‌ترین دیكتاتۆرى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت، له‌ ساڵى 1945 دواى هه‌ره‌سهێنانى سوپاكه‌ى له‌ جه‌نگى دووه‌مى جیهان كۆتایى به‌ژیانى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى هێنا.
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

2017031608070171

40 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی میسر و سووریا دژ به‌ ئیسرائیل تێپه‌ر ده‌بێت

لە ٦/١٠/١٩٧٣ جەنگ لە هەردوو بەرەی سوری و میسری دەستیپێکرد، سوپای میسری توانی لە هەمان …