Home / وێنه‌ / ٧ ڕاستی مێژوویی کە پێشتر لامان شاردراوە بووە!

٧ ڕاستی مێژوویی کە پێشتر لامان شاردراوە بووە!

خێزان

بەرامبەر هەموو ڕووداوە مێژوییەکان هەندێک ڕاستی هەن کە تەنها هەندێک کەس دەیانزانی و بۆ چەند هۆکارێک بە نهێنی مابونەوە، هەر لە نقوم بونی تایتانکەوە بۆ روخانی دیوارەکەی بەرلین. لێرەدا هەندێک لەو ڕاستییە سەرنجراکێشانە دەخەینە ڕوو:

 

– لە ڕوداوی نوقمبونی کەشتی تایتانک دا، 706 کەس لە 2,224 کەس ڕزگاریان بوو لە نوقمبونەکەدا، بەڵام لە کەشتییەکەدا 12 سەگیش هەبو کە تەنها 3 سەگیان رزگاریان بوو، ئەویش خاوەنەکانیان هەڵیان گرتبوون.

-لە ساڵی 1415 دا، سەربازانی ئینگلیز بە بێ پانتۆڵ و جلی ژێرەوە دەجەنگان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەخۆشی سکچون لەو سەردەمەدا زۆر بوووە  و دەبوە بەربەست بۆیان، هەر بەو هۆیەشەوە لە جەنگەکەیان دژی فەرەنسا سەرکەوتن.

-حکومەتی ئەڵمانیا دوای لابردنی دیوارەکە دانە بە دانەی بلۆکە دیواربەندەکانی فرۆشت.

–  چەندەها ساڵە خەڵک وادەزانێت هەسارەی مارس ڕەنگی سور دەنوێنێت، بەڵام بەهۆی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوت کە مارس چەندەها ڕەنگ لەخۆدەگرێت.

– لە جەنگی جیهانی دووەم دا، سوپای ئەمەریکی هەوڵی دا بۆمبەکانیان لەرێگەی شەمشەکوێرەوە بگوازنەوە.

– لە کاتی کوشتنی قەیسەر ی رۆم دا، قەیسەر دەیزانی لەلایەن برۆتوسە وە دەکوژرێت، چونکە پەیوەندی لەگەڵ دایکیدا هەبوو،  زۆرێک دەڵێن برۆتۆس کوری ڕاستەقینەی قەیسەر بووە.

– لەبەر ئەوەی قەیسەر ی ڕۆم لە زمانی ئینگلیزیدا بە سیزەر دەخوێندرێتەوە، زۆرینەی خەڵک وابیردەکەنەوە زەڵاتەی سیزەر بەناوی قەسەری رۆمەوە ناونراوە، بەڵام لە راستیدا سیزەر لە ساڵی 1924 بەناوی شێفەکەیەوە ناو نراوە کە ناوی سیزەر گاردینی بووە.

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …