Home / مێژووى جیهان / مێژووی خوێناوی چەتەی دەریا

مێژووی خوێناوی چەتەی دەریا

49635936_788856584786072_2958079590347571200_n
نووسین و ئامادەکردنی : مەزن ڕێبوار هۆگر

ماوەیەکی زۆر لەمەو بەر لە ڕابردوویەکی دووردا دەریاکان زۆر مەترسیداربوون بۆ گەشتکردن ،لەبەر زریان و تۆفان و توڕەیی دەریاکان ئەستەم بوو گەشتێکی سەلامەت بکەیت،لەگەڵ ئەوەشدا کەشتیە ئاڵا ڕەشەکانیش ئاوی دەریاکانیان بە خوێن سوور ئەکرد،و بنکی دەریاکانیش پڕی بوو لە کەشتی تێکشکاو .
هیچ کەس نەیئەتوانی خۆی لە مەترسیان لادات..ئەمە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی دەریایی چەتەکانی کاریبی و ڕۆژئاوای زەریای هیندی بوو کە سەردەمانێک فەرمانڕەوای ڕێگای بازرگانی و گەشتی ئەوروپا و ئەمریکا و بەشێکی زۆری دەریاکانی جیهان بوون …

مێژووی دامەزراندن و دەرکەوتن :

دەرکەوتنی چەتەکان بە دوو شێوە بوو بەشێک لە دەریا و بەشێکیش لە وشکانی .دامەزراندنی گرووپی چەتەگەری ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزە لە باکووری ئەفریقا هۆزی بارباری کۆرسەر دایان مەزراند کە لە وشکانیدا کاری کوشتن و تاڵانیان ئەکرد .دواتر لە ئەنجامی بازرگانی کۆیلەییەوە لە سەدەی شانزە ناوبانگیان بۆ تەواوی جیهان گواسترایەوە.

چەتەکانی دەریا کە بەشێکن لە گرووپی چەتەیی وشکانی ۱۰۰ ساڵ دواتر دامەزا لەلایەن کەشتیوانێک و تاقمەکەی کەناوی جۆن کێد هاوکینز بوو.جۆن پێشتر کاپتنی کەشتی بەڕیتانی HMS بوو .دوای یاخی بوونی لە شاژن ی بەڕیتانیا لە ۱٦٥۰ چەتەی دەریای لە ڕۆژئاوای زەریای هیندی دامەزراند.دوای ئەمەش بە لێشاو لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا خەڵک لە هەردوو ڕەگەز هاتنە ناو ئەم گرووپەوە.

هۆی دامەزراندن:

جیهان بە هەنگاوەکانی گەیشتن بە سەرمایەداری تێپەڕ ئەبوو بە ڕێگای نا یاسایی و لەسەر ژیانی کەسانی تر بۆیە ئەم گرووپە دروست بوو تا دادپەروەری بگێڕنەوە بۆ جیهان و چیتر دەسەڵات دارانی ئیسپانیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و پرتوگال و هۆڵەندا و وڵاتانی تر خەڵکی سڤیل نەکەن بە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان.بەڵام کاتێ خەڵکی ڕازیبوون بەوەی بەسەریان ئەهات. چەتەکان سڤیلیشیان ئەکوشت و تاڵان ئەکرد.تا جیاوازی نەمێنێت

هێما و دروشم و ئاڵا :

هێمای چەتەکان وەک ناسراوە کەللە سەرێکی مرۆڤ و دوو ئێسکی یەکتربڕن لەسەر باکگراوندێکی ڕەش یان سوور .کە ئەمەش مەترسیداری ئەم گرووپە دەرئەخات و واتای مردن ئەدات..ئەم هێمایە لە ساڵی ۱۷۱۰ وە لەلایەن کاپتنی چەتەی دەریا ئێدوارد تیچ ناسراو بە بلاک بێرد ،واتا ڕیش ڕەش دانرا و دوای ئەمیش هەریەک لە کاپتنەکان ئێدوارد ئینگلاند و بلاک سام و جۆن تایلەر بەکاریان هێناوە بە دیزاینی جیاواز جیاواز.

پێش ئەمان تەنها ئاڵایەکی ڕەشی سادە بوو
دواتر کرایە دڵێک کە لە ناوەڕاست ببووە دوو لەت.دیزاینەکەی بلاک بێرد بووە ڕەمزی چەتەی دەریا .

هێز و دەسەڵاتی چەتەی دەریا بەسەر جیهان :

چەتەکانی دەریا زیاد لە شوێنێک دەسەڵاتدار بوون دەیان قەڵای دەریایی و دورگەو نیمچە دوورگە و ڕێگای هاتنوچوونی دەریاییان لە ژێر دەستدا بووە ،لە چین و ئەفریقا و دەریای کاریبی و باشووری ئەمریکای لاتین و کەناری پەنەما و هایتی و کەیپ بۆندسڤانیا و ساڤانا و کەیپ هۆڕن و ڕووباری ئۆرینکۆ . بەشێک لە زەریای ئەتڵانتیک .

ئەم شوێنانەش لوتکەی دەسەڵاتیان بووە ،زۆربەی کەشتیە زەبەلاحە ئەوروپیەکان لە لایەن چەتەکانی دەریاوە نقوم کران یان دەستیان بەسەردا گیرا لەوانە کەشتی ڕۆیاڵ فۆرچن کە چەتەی دەریا بارثێلۆمیۆ ڕۆبێرت ۱٦٨۲-۱۷۲۲ دەستی بەسەرداگرت کە پرتوگالی بوو لە ئیپانیۆلا لە هایتی.

ڕێگای بازرگانی شەکر و چا و شەراب و قوماش کە لەسەر هێڵی بۆندسڤانیا بوو لەلایەن چەتە( کاپتن فلینت) و کەشتی واڵڕوس walrus حوکم ئەکرا کە مەترسیدارترین ڕێگا بوو بۆ بازرگانەکان .

چەتە ئافرەتەکان و سەرکێشیەکان :

ئێمە وامان بیستووە کە چەتەکانی دەریا تەنها پیاو بوون،بەڵام نەخێر ڕێژەیەکی زۆر ئافرەتیش لەناویان هەبوون ،وەک خانمان

ئانا بۆنس خێزانی جەیمس بۆنس و کالیۆجاک کە چەتە بوون ئەوانیش

خانمی شۆخ و شەنگ ماری ڕێد کە کاپتنی ٥۰ کەشتی بوو لە کاریبی

گرەیسی ئۆ مالیک کە کاپتنی ۲۰۰ کەشتی بوو لە ئیسپانیۆلا و تۆگاراکا

چانگ ئای سیۆ کە ٥۰ هەزار چەتەی لە ژێر دەست بوو لە ڕۆژهەڵاتی دەریای چین.

ئەلیزابێس کرایم لە لەشفرۆشیەوە بووە چەتەی دەریا و بووە خاوەنی ٥۰۰ کەشتی لە ئەفریقا.
سامانی چەتەی دەریاکان :

تا ئیمڕۆ ٥ لە سەدی سامانەکەیان خەمڵێنراوە کە زیاد لە ۱۲ ملیۆن پاوەند زێڕ و خشڵ و کەلوپەلی گرانبەهایە.وەک ئەلبێرتۆ دیل کرۆس ی چەتە ئەڵێت هەموو زەوی گەنجینەی ئێمەیە..بۆیە ئەکرێ بڵێین زۆر لەوە زیاتر لە گەنجینەکانیان بە شاراوەیی ماونەتەوە لە ژێر دەریا یا ژێر خاک.

کۆتایی هاتنی چەتەی دەریا :

سەدەی نۆزدە سەردەمی هەڵگەڕانەوەی ئیمپڕاتۆریەتەکان بوو لە چەتەی دەریا کاتێک جەنگی ئیسپانیا و بەڕیتانیا کۆتایی هات پاشگرتنی جامایکا لەلایەن ئینگلیزەوە ڕێگای بازرگانی چەتەی دەریا لە کاریبی داخرا.فەڕەنساش کەنارەکانی فلۆریدا و کارۆلینا ی پاککردەوە لە چەتەکانی نێو دورگەکان و هێزی ئەمریکیش هاتنە ئەم دورگانەوە.

هێرشی یەکگرتوویی وڵاتانی ئەوروپا لە ۱٨۲٦ جین لافایت کۆتا چەتەی دەریا کوژرا و بەم شێوەیەش سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی چەتەی دەریا بەکۆتا هات.

چەتەی دەریا لە نێو لاپەڕەکانی کتێبدا

لەو ساتەوەی چەتەی دەریا نەمان جیهان دەستی کرد بە نووسینی مێژوو و گێڕانەوەی شکۆمەندیان لەلایەن ئەو وڵاتانەی لەناویان بردن.ڕۆبێرت لویس ستیڤنسن نووسەرێکی بەڕیتانیە و لە ۱٨٨۱ چیرۆکی treasure island دوورگەی گەنجینەی نووسی کە بووە بەناوبانگترین کتێبی چەتەی دەریا لە مێژوودا.کە باس لە گەڕان بە دوای گەورەترین گەنجینەی چەتەیەک بەناوی فلێنت ئەگەڕێن لە دوورگەی سپایگڵاس لە زەریای هیندی.

سەرچاوەکان

http://www.thewayofthepirates.com/types-of-pirates/buccaneers/

www.history.com\buccaneers

کتێبی دوورگەی گەنجینە

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …