Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی كۆنی كورد / ”مافی تاكە كەسی و كۆمەڵایەتی ژن لە دەقەكانی كۆنینەناسی دا

”مافی تاكە كەسی و كۆمەڵایەتی ژن لە دەقەكانی كۆنینەناسی دا

NB-181562-636111752528947292

“دەسكەوتەكانی ئوستوورەیی نێوان چۆمان(1) و ئیلام”

نووسەران: میهرەنگیزی كار/ شەهلا لاهیجی

وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی

”بەشی یەكەم“

حوزووری ئەسڵی مێوینەی هەستی لە دەقەكانی ”مافی – مەزهەبی“ سومێردا:(2)
(نەنووسراوە)

واتای ”عەداپەت“ لە كۆنترین دەق گەلی مافی سومێردا كە تا ئێستا دیتراوەتەوە، تێكەڵ بە ناوی ”نانشە“ خاتوو خوای عەداپەت و مێهرەبانی‌یە. سومێری‌یەكان بەر لە كۆكردنەوەی یاساگەلی ناسراوی كۆمەڵایەتی، لە ئەسڵ گەلی مەزهەبی بەجێی یاسای شارستانی و كۆمەڵایەتی پێڕەوییان دەكرد، ئەم ئەسڵ گەلە، لە كۆكراوەیەكی نۆزدە بەشی و لەناو لەوحە سومێرییەكان دا دەدیترێتەوە.

دەقی ئەم لەوحانە كە پێوەندی بە چاخێكی زۆر كۆنتر لەچاخی دەسەڵاتداری یاساگەلی نووسراوەی سومێری‌یە، لەسەر حوزووری ”ئەسڵی مێوینەی هەستی“ لە ئەندێشەی مافی خەڵكی سومێری كەونارا پێداگری دەكا، كەنموونەیەك لەم لەوحانە بەم جۆرەیە:

نانشە هەتیوان و بێوەژنان دەناسێ،

نانشە ئاگادارە لەستەمی مرۆڤ، لە مرۆڤ،

ئەو دایكی هەتیوان و پەرەستاری بێوەژنانە،

جێی هاواری خەڵكی هەژارە

شاژنێكە كە پەنای بێ پەنایانە.

لە درێژەی ئەم دەقە دا هاتووە كە «نانشە» لە هەوەڵ رۆژی ساڵی نوێ دا شەرعی خەڵك دەكا، لە لای ئەو ”نیدابا“ خاتوو خوای حیسێب و كتێب و مێردەكەی ”خای“ و چەند شاهیدێكی تر راوەستاون:

ئەوانەی كە ئایینی پاك دەخەنە ژێر پێ،

ئەوانەی كە عدهدو پەیمان دەشكێنن،

ئەوانەی كە لەگەڵ دصوان پەیمانی دۆستی دەبەستن،

ئەوانەی كە لە پێوان و كیلە دا ناڕاستن،

ئەوانەی كە ماڵی خەڵك دەخۆن،

ئەوانەی كە خواردنەوەی خەڵك دەخۆنەوە [بزانن]

نا نشەیە دڵخۆشی هەتیوان دەداتەوە،

نانشەیە یاریدەی بێوەژنان دەدا،

نانشەیە كە زۆرداران سزا دەدا،

نانشەیە ستەمكاران دەسپێرێتە دەس (هەژاران،)

نانشەیە لە دڵی خەڵك دا جێی هەیە.

لەم لەوحە نۆزدە بەشییەدا چۆنیەتی رێ و رەسمی داوەری و عەداڵەت روون نەكراوەتەوە، داخۆ كاهینە یان كاهێنی پەرەستگەی «نانشە» بێ حوزووری شكات كار بۆخۆی داوەری كردووە، یان تەنیا كەسانێك كە زوڵم و زۆریان لێكراوە بۆ دادگەری دەچوونە پەرەستگەی نانشەو داوای بەڕێوەبردنی عەداڵەتیان دەكرد؟ یەستا وڵامێكی باش بۆو پرسیارە نەدۆزراوەتەوە.

جێگای ژن لە دەق گەلی ”مافی“ – نووسراوەی سومێردا:

كۆنترین دەقی مافی كە لە سومێری كەوناراو لە چاخی دەستەڵاتداری یاسای نووسراودا وەدەس هاتووە، هی چاخی سێهەمی ”ئوور“(3) و زەمانی پاشایەتی ”ئوور-نامو“یە. بەشێكی گەورە لەم یاسا گەلە لە لەوحەی ”حەمووأابی“ش دا پێشوازی لێكراوە. بەم شێوەیەش، ئێستا ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵصین كە یاساكانی ”ئوور-نامۆ“ هەوەڵین كۆمەڵە یاسای نووسراوەی دونیایە. چونكە هەر ئەو دەقی ”ئوور-نامۆ“یە وا دەنوێنێ كە یاساگەلێكی نووسراوە یان نەنووسراوە لە رۆژگارانی پێشتردا هەبووە كە ”ئوور-نامۆ“ ویستوویە تا رادەیەك، ئیسلاحیان بكا، یان بیانگۆڕی ، یان بە تەواوی وەریان بگرێ. گرینگی یاساگەلی ”ئوور-نامۆ“ و لایەنە ریفۆرم‌خوازنەكەی ، سرنج دەداتە یاساگەلی جەزایی. لە یاساكانی ”ئوور-نامۆ“ دا ”فیدیە“ یان ”دیە“ بەجێی قەساس هاتووە. جێگەوپێگەی ژنانیان لە مادەیەكی یاسایی دا بەم شصوەیە روون كردۆتەوە:

”ناكرێ و نابێ بێوەژنان ببنە مڵكی دەوڵەمەندان“

لە مادەیەكی یاسایی تردا هاتووە:

”ناكرێ و نابێ هەتیوان ببنە مڵكی دەوڵەمەندان“ و ”ناكرێ و نابێ دارایانی یەك ”شێكێل“4 لە هەمبەر دارایانی شەست «شێكێل» دا كڕنۆش بەرن“ بەم جۆرە، كۆكراوەی یاساگەلی ”ئوور-نامۆ“ لە راستی دا هەوەڵ ریفۆرمی كۆمەڵایەتی ناسراوە كە مافی خەڵكی هەژار دەپارێزێ. رەنگە لە چاخی ئەكێدی و شەڕەكانی پاش ئەو و لە دوای حكوومەتی سامییەكان لە سومێر، بێوەژنان مەجبوور بووبێتن كە تەسلیم بن لەهەمبەر ئەو زۆردارانەی كە ئەوانیان دەویست. یان هەتیوان دەبوو بەهیچ وخۆڕایی ببنە مڵكی دەوڵەمەندان و وەك دەڵێن چینی ژێردەست، دەبوو كڕنۆش بۆ خاوەن ماڵان و سامان داران بەرن. لە كۆمەڵە یاسای ”ئوورنامۆ“دا یاساگەلێكی رێفۆرم خوازانەی تر هەیە كە مافی كۆیلەكان دەپارێزص. بە پێی ئەم یاسایە كۆیلە دەتوانێ مافی وەدەس گرتنی كاری هەبێ و بەجێی ئەو پووڵەی وەری دەگرێ، ئازادی خۆی بكڕێتەوە. ئەو مەودا زەمانیەی كە پیاوێك دەتوانێ خصزانی خۆی لە گرێوی قەرزدا بە بێگاری لە لای خاوەن قەرز دانێ نابێ لە چوار ساڵ زیاتر بێ. خاوەن كۆیلە دەتوانێ كۆیلەی سەركێش بە قەمچی بكوتێ یان داغی كات، بەڵام نابێ ئەم سزادانە ببێتە هۆی مەرگی كۆیلە یان لە كاركەوتنی ئەو. خاوەن كۆیلە نابێ برسێتی بە كۆیلە بچێژێ بەڵكوو دەبێ خواردن و لیباسی تەواوی بداتێ. ئەگەر كۆیلەیەك چ ژن ، چ پیاو لەگەڵ ئازادێك دا زەماوەند بكا منداڵەكانیان لە كوڕو لە كچ ئازادن. لەبەشی ”دیە“كان دا لە یاساكانی ”ئوور-نامۆ“دا، ناویان لە ژن و پیاو نەهێناوە بەڵكوو بەجێی ئەوانە وشەی ”كەس“ بەكار هاتووە، وەك: ”بەجیی بڕینی لاقی كەسێك، تاوانبار دەبێ دە «شێكێلی» زێو بدا و بەجێی شكاندنی ئێسكەكان شەست شێكێل و بە جێی برَینی لووت، چل شێكێل“ بەم جۆرە یاساكان بۆ ژن و پیاو بە یەك رادە بووە.

كۆمەڵە یاسایەكی تر لە مەڵبەندی نێوان چۆمان وەدەس كەوتووە كە بە كۆمەڵە یاسای ”بیلالاما“5 ناوبانگی دەركردووە و بە زمانی ”ئەكێدی – سامی“ نووسراوە و بە تێكڕایی لەمەڕ مووچەو یاساكانی مافی و ماڵیاتیەوەیە. ئەو كۆمەڵە یاسایە لە لایەن حاكمانی غەیری سومێری‌یەوە بۆ ئەم وڵاتە نووسراوە…. كۆمەڵە یاسایەكی تر كە حەفتا ساڵ بەر لە یاساكانی ”بیلالاما“ بە زمانی غەیری سامی و بە وشەی سومێری نووسراوە، دۆزراوەتەوە، و بە كۆمەڵە یاسای ”لیپیت – ئیشتار“6 ناسراوە. تا ئێستا سی‌وحەوت مادە لەم یاسایانە خوێندراوەتەوە كە بە جوانی نیشان دەدەن زۆرتر لە كۆمەڵە یاساكانی ترە وە لەوحەی حەموورابی دەچن. وەرگێڕاوی یەكێك لە مادەكانی ئەو یاسایە لەمەڕ ژنانەوە بەم جۆرەیە:

”ئەگەر قەرزدار بمرێ، خاوەن قەرز كە منداڵەكانی قەرزداری لە گرێودایە نابێ كچی قەرزدار بە كۆیلەیەك بە شوو بدا، چونكە بەم جۆرە منداڵەكانی ئەو دەبنە كۆیلە و قەرزی خاوەن قەرز هیچ پێوەندی بە منداڵی منداڵی قەرزدارەوە نیە“.

لە ناو ئەو سەنەدە گرینگانەی كە لەمەڕ جێگەی ژنان لە سومێڕی كەونارا دا وەدەس كەوتووە، لەوحە گەلێك هەن كە هەڵگڕی حوكمی دادگاكانن و چەند نموونەیەكیان لێ دێنینەوە:

سەنەدی هەوەڵ كە وێدەچێ هی ژنێك بێ كە دژ بە مێردەكەی شكایەتی كردووە و بە دادگای وتووە مێردەكەی كاتێك لەگەڵی هاوسەرین دەبێ پارێز دەكا لە وتنی وشەی شیرین و پڕ لە خۆشەویستی. لەم لەوحەدا كە حوكمی دادگاشی تێدإایە پاش سەنای ”ئینانا“ خاتوو خوای ئەوینی سومێری و پاش ئیشارە بە وشەگەلێكی شیرین و پڕ لە خۆشەویستی كە ”ئینانا“ بە ”دومۆزی“ مێردەكەی خۆی دەوت، هاتووە كە: ”ژن دەبێ وشەی شیرین فێری مێردەكەی بكا و خۆشی ئەم وشانە بەو بڵێتەوە“7

لەوحەیەكی تر كە ئەویش هەر حوكمی دادگاكانی سومێری تصدایە و سومێرناسان ناویان ناوە ”موحاكەمەی ژنی خامۆش“ بەم شێوەیە دەدوێ كە:

پیاوێك بەدەس سێ كەس دەكوژرێ. بكوژەكان ئەم مەسەلەیە بە ژنی پیاوە كوژراوەكە دەڵێن و ژنەكەش لە لای كەس نایدركێنێ. پاشان مەسەلەكە ئاشكرا دەبێ. دادگا بە دووی بكووژەكان دا دەگەڕێ. كۆڕێكی پێك هاتوو لە نۆ كەس كە بەرپرسی مەسەلەكەن، ژنی پیاوە كوژراوەكەش لەگەڵ بكووژەكان دەكێشنە دادگا. دوو وەكیل دەبنە پارێزەری مافی ژنەكە و بە روون كردنەوەی ئەم بۆچوونە كە ژنە بە هیچ شێوەیەك لە مەسەلەی مەرگی مێردەكەی دا دەستی نەبووە، داوای ئازادی ئەو لە دادگا دەكەن. قازی‌یەكان بۆچوونی وەكیلە پارێزەرەكان قەبووڵ دەكەن ، چونكە پیاوە كوژراوەكە لەوە پێش نەفەقەی ژنەكەی نەدەدا و ژنەكەش هەر لەبەر ئەوە مەسەلەكەی نەدركاندبوو. بەم جۆرە سێ كەسەكە وەك گوناحباری راستەقینە ئیعدام دەكرێن و ژنە ئازاد دەبێ. ئەو موحاكەمەیە زۆرتر لەبەر ئەوە لە مێژووی قەزایی جیهان دا بایخی هەیە كە نیشان دەدا سومێرییەكان ، كۆنترین خەڵكێكن كە لە دادگاكانیان دا لە ”هیات منچفە“ كەڵكیان وەرگرتووە.

جێگای ژن لە دەقەكانی مافی بابێڵ دا
”لەوحەی حەموورابی“
حەمووڕابی (لە رەچەڵەكی سامی) ناوی شەشەمین پادشا لە رەگەزی پادشایانی بیانی بابێلە، كە لە ئاخر و ئۆخری هەزارەی سێهەمی (ب.ز) هەڵمەتیان كردە سەر ئەم وڵاتە. ئەو لە (2025) تا (2067)ەوە لەم وڵاتە پاشایەتی كرد. ناوی حەمووڕابی بە هۆی دیتنەوەی كۆمەڵە یاسایەك لە كاولاشەكانی شووش(لە خووزێستان) دۆزراوەو زانرا كە ئیلامی‌یەكان پاش گرتنی بابێل، ئەوەیان لەوێڕا بە غەنیمەت گرتووە و هێناویانەتە پێتەختی خۆیان و دواتر لەتەكانی تری ئەو لەوحەیە لە وڵاتانی تر دۆزرایەوە. بێ شك وەك یاساكانی تر، زۆریك لە یاساگەلی ناو لەوحی حەمووڕابی بەر لە ”حەمووڕابی“ش هەبوون و نووسراون. لە زەمانی حەمووڕابی دا ئەم یاسایانە كۆكراونەتەوە و نووسراون. چونكە حەمووڕابی رێفۆرمێكی كۆمەڵایەتی دەس پێكرد كە وەك دەوترێ كۆمەڵگای ئەوكاتی بابێل بە هۆی كێشە و قەیرانی زۆر، پێویستی پێی بووە. كۆكراوەی یاساگەلی حەمووڕابی نیشانەیەكی روون لەو رێفۆرمە كۆمەڵایەتیەیە كە بۆ وێنە لەوێدا هەوڵ دراوە یاساگەلی پێشكەوتوو كە لە كۆكراوەی یاساكانی سومێری دا باس لە بەرابەری ژن و پیاو دەكا، بە شێوەیەك بنووسرێتەوە. هەمبەربوونی یاساگەلی حەمووڕابی لەگەڵ ”ژن“ لەبەر ئەمە جێی بایخە كە لێكۆڵەران ئێستاكەش ریشەی كۆنترین یاساگەلی كۆكراوەی مێژووی مرۆڤ، یانی حەمووڕابی هەر لە ژیاری سومێریەكان دەزانن. بەم جۆرە واتاگەلی تەعدیل كراو لە یاساكانی حەمووڕابی دا كە تا رادەیەك باس لە بەرژەوەندی ژن دەكا، لەگەڵ ژیارو كولتووری كۆنی مەڵبەندی نێوان چۆمان تێكەڵە و ، وڵاتی ئێمە كە لە باری كولتوورییەوە خزمایەتیەكی زۆر نزیكی لەگەڵ كۆمەڵگاكانی نێۆان چۆمان هەیە ناتوانێ بە دووربێ لە شوصنەواری باش و گیان بەخشی ئەو ژیارە، چونكە بە پێی سەنەدو بەڵگەو دەقە مافی‌یە دۆزراوەكان لە سومێری كەونارادا، ئێمە میراتگری ژیارو كولتوورێكی یەك جار كۆنین كە لەو دا شصوەگەلی فەننی و مافی یاسادانان ناسراوە: ئەوەش هەزاران ساڵ بەر لەئەوەیە كە گەلەكان و نەتەوەكانی تر ”یاسادانان“ بە عەزەمەتی كولتووری خۆیان بزانن. بێجگە لەوە، ژن لە دەقە مافیەكانی كۆمەڵگای سومێری دا كە حەمووڕابی هەوڵی ژیانەوەی داوە، جێگایەكی بەرزو شیاوی بووە…

وێكچوونی نێوان یاساگەلی حەمووڕابی و یاساگەلی تەوڕات كە شەش سەد ساپ دواتر كۆكراوە، وا دەنوێنێ كە گردارەكانی تەوڕات، پێشوازییان لە زۆربەی یاساگەلی حەمووڕابی كردووە. یاسای «تەوڕاتی – ئینجیلی» ”چاو لەجێی چاو“ كە بناغەی سزادان لە دینەكانی «یەهوودی–مەسیحی» دایە، بە پێڕەوی لە یاساگەلی قەساسی حەمووڕابی نووسراوە. بەم جۆرە یاساگەلی حەمووڕابی هەرچەند بە هۆی جێگەی زەمانی و پانتایی پێوەندییە جیهانیەكان لەمەڕ مافی توجاڕەت و پێوەندییەكانی هاوشاری بوون و مافی ژن، لایەنی پێشكەوتن خوازانەی لەخۆ گرتووە، بەڵام بناغەی هزری تووڕەی كولتووری ”شوانی – سامی“ لەودا بە شێوەیەكی روون ، دەبیندرێ.

مافی ژن لە لەوحەی حەموورابی دا:

كۆمەڵە یاسای نووسراوی حەمووڕابی بریتی‌یە لە دووسەدوهەشتاو دو فۆأمۆل (یان بە زاراوەی ئەوڕۆ مادە)، كە تەواوی ئەو ماددانە بەم جۆرەن: ”ئەگەر كەسێك فڵان كارەی كرد دەبێ فڵان بكرێ“. لەم كۆكراوەیەدا ئەسڵ یان قاعیدەیەكی گشتی بەدی ناكرێ، بەڵكوو مادەكانی تەریب لەگەڵ ئیدیعاكانی ژیاری و جەزایی كە لە دادگاكانی بابێل دا دەوترا، گەڵالە كراوە. ئەو ماددانە باس لە مەسەلەی جۆراوجۆر دەكەن: بۆ وێنە ”مافی خاووخێزان“ كە مافی ژن لەودا داپۆشراوە. یاسای حەمووڕابی رێفۆرم گەلێكی لە یاساكانی پێشوودا پێك هێناوە و مافێكی زۆرتری بۆ ژن و منداڵ تەرخان كردووە و بارودۆخی بۆ وان باشتر كردووە. لە یاسای حەمووڕابی دا: ”ژن یەكێكە بەڵام ئەگەر نەزۆك بێ، دەكرێ ژنی غەیری رەسمی هەبێ. زەماوەندی بێ بەڵگە یاسایی نییە. ئەگەر كەسێكی ئازاد لەگەڵ ژنێكی كۆیلە دا زەماوەند بكا، ئەو ژنە كۆیلەیە پلەی ئازادی وەدەس دێنێ. گیازی هی خودی ژن یان بنەماڵەی باوكێتی، بەڵام پیاو دەتوانێ كەڵكی لێ وەرگرێ. ژن و مێرد بەرپرسی قەرزی یەكتری نین، هەڵبەت ئەگەر ئەو قەرزە هی بەر لە زەماوەندیان بێ. ئەگەر مێرد ژنەكەی تەڵاق بدا دەبێ گیازێكەی بداتەوە، و بەشەماڵی كوڕێكی بداتێ. بەڵام ئەگەر ژن نەزۆك بێ تەنیا دەبێ گیازێكەی بدرێتەوە. ئەگەر ژن خەیانەتی كرد مێردەكەی یان دەری دەكا یان دەیكاتە كۆیلە. ئەگەر پیاو بە دیل گیرا، ژن دەتوانێ شوو بكاتەوە بەڵام ئەگەر مێردەكەی پێشووی گەڕاوە، دەبێ بگەڕێتەوە لای. لەمەڕ بێوەفایی ژن یان پیاو بە یەكتری، سزای ژن یەكجار قورسترە. لەمەڕ بوختان كردن بە ژنێك، موحاكەمە دەبێ خودایی بێ، یانی ژن دەبێ خۆی بخاتە چۆمێكەوە ئەگەر ئاوەكە نوقمی نەكرد، ئەوە بێ گوناحە. مێرد لە ژنەكەی میرات ناگرێ چونكە ماڵی ژن هی منداڵەكانیەتی. بەڵام ژن بێجگە لە گیازێكەی خۆی بەشێك لە ماڵی مێردەكەی، كە مردووە، وەك دیاری وەردەگرێ. ژن دەتوانێ بۆخۆی ماڵی خۆی هەڵسووڕێنی یان بە كرێی بدا، گیازی خۆی وەربگرێ یان بیبەخشێ، توجاڕەت بكا، كارێك وەئەستۆ بگرێ یان بچێتە رێزەی رووحانیەكانەوە. بێوەژنان و كچان دەتوانن سەربەخۆ سەودا بكەن. ژنانی مێرددار لە سەوداو موعامەلەدا مێردەكانیان دەكەنە وەكیل. ژن پاش مەرگی مێردەكەی دەتوانێ شوو بكاتەوە و ئەگەر منداڵەكانی نەهێپن دەبێ دادگا ناوبژی بكا. ئەگەر منداڵانی ژنەكە لە مێردی هەوەڵی هەتیو بن، دادگا دەبێ سەرپەرشتیاریان بۆ هەڵبژصرێ و هێندێك لە ماڵی مێردی پێشووی ژن بداتە مێردی دووهەم، بێ ئەوەی كە ئەو مافی فرۆشتنی هەبێ. منداڵ لەهەر دایكێك بن لە میراتگرتن دا وەك یەكن. بەڵام باوك دەتوانێ وەسیەت بكا كە ماڵی نەگۆزراوە(9) بدرێ بە خۆشەویست ترین كوڕی. منداڵ گیازی دایكیان بە قەد یەك دەكەوێ بەڵام دایك دەتوانێ ئەو دیارییەی لە مێردەكەی خۆی وەری گرتووە، بداتە یەكێك لە منداڵەكانی. ئەو كچانەی كە گیازیان وەرگرتووە میرات ناگرن بەڵام ئەوانەی گیازیان وەرنەگرتووە لە میراتگرتن دا وەك كوڕەكان بە ئەژمار دێن. براكان میراتگری خوشكەكانن، بەڵام كوڕ دەتوانێ لە ماوەی ژیانی خۆی دا بەشێك لە ماڵەكەی بداتە كچەكان بەو مەرجە كە ئەوان بە شەرتی وەسیەت بەهەر كەس كە دەیانهەوێ بیدەن.

لەم مەسەلەیەدا براكان هیچ مافێكیان لەمەڕ ماڵی خوشكان دا نییە. ئەو كوڕانەی كە لە ژنانی مارە نەكراو لە دایك بوون و پاشان باوكیان ئەوانی بە منداڵی خۆی ناسیوە لەگەڵ ئەو منداڵانەی كە لە ژنانی مارەكراو لە دایك بوون، بە یەك رادە میرات دەگرن. ئەو كوڕانەی كە بە منداڵ ناناسرێن تەنیا ئازاد دەبن. ئەو كچەی كە لە ژنی مارە نەكراو لە دایك بووە لە براكانی گیاز وەردەگرێ. لە كۆمەڵە یاسای حەمووڕابی دا، بناغەی سزاكان لەسەر قەساسە: ”چاو لەجێی چاو ، ددان لەجێی ددان“ و…. ئەم قاعیدەیە وەها بە جیددی بەرێوە دەچوو كە بۆ وێنە مەمكی دایەنی گوناحباریان دەبڕی.

مافەكانی تری ژن لە بابێل:

بێجگە لەو مافانەی كە لە لەوحەی حەمووڕابی دا بۆ ژن رەچاو كراوە، لەناو لەوحە و بەپگەنامەكان دا چەند وەسیەت نامەیەك وەدەس كەوتووە كە بە پێی ئەوانە مێرد پاش مەرگی خۆی تەواوی ماڵی خۆی بە ژنەكەی بەخشیوە و ئەو ماڵە پاش مەرگی دایك دەبێتە میراتی منداڵ، بەو مەرجەكە منداڵەكان لە ماوەی ژیانی دایكیان دا لەژصر سەرپەرشتی ئەودا بمێننەوە. لە غەیری ئەم شێوەدا دایك دەیتوانی ئەوان لە میرات بێ بەری بكا.

هەروەها ژنان مافی ئەوەیان هەبوو وەك پیاوان لە دادگا شكایەت بكەن یان بەڵگە نامە رەسمیەكان بە مۆركی خۆیان مۆر كەن. بەتایبەت ژنانی چینی دەست رۆییو بە هیچ شێوەیەك لە پیاوانی خۆیان كەمتر نەبوون و بەغیلی‌یان بە بارودۆخی مێردەكانیان نەدەبرد، چونكە ئەوان دەیانتوانی لە بەڵگەنامەی مارە كردن دا، مەرج و ماف گەلێكی تایبەت بۆخۆیان رەچاو بكەن و بێجگە لەوەش وەك مێردەكانیان مافی ئەوەیان هەبوو هەر قەراروبڕێیەك كە بیانهەویستبا بیبەستن. هەروەها لە شوێنەوارەكانی دۆزراوە لە بابێل، دیتراوە كە ژن لەكاروباری حیساب و پیشەسازی دا دەوری هەبووە و بۆ وێنە وتراوە كە: ئەگەرچی زۆربەی حیسێب كاران پیاو بوون، بەڵام بەڵگەنامەگەلێك هەیە كە نیشان دەدا حیسابكاری ژنیش لەناو ئەوان دا هەبووە. ئەم بەڵگەنامانە دەسەلمێنێ كە خزمەتی ژن لە ئیدارەكان دا، یادگاری چاخە كۆنەكانی كەونارایە. بەڵگەنامە و بەردەنووس گەلێكیش دۆزراوەتەوە كە باس لە مووچەدان بە جۆڵاو تەون كاران دەكا. ئەوان هەموویان مووچەی خۆیان لە پەرستگە وەردەگرت.

سەیر ئەوەیە كە هێندێك لەو مووچەخۆرانە كەناویان لە پێرستەكەدا هاتووە ژنن. بەم جۆرە دەكرێ بڵێین ژن لەپیشەسازی بابێل دا دەوری هەبووە و بە هۆی پێوەندی‌یەك كە لەگەڵ چالاكی‌یە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنان بوویەتی شوێنی ئەو لە ئابووری ناوچەی ئێرانی كولتووری دا حاشا هەڵنەگرە. واهەیە لە داهاتوو دا بەڵگەنامە و لەوحە گەلێكی تر بكەوێتە دەست توێژەران كە رادەی ئەو شوێنەوارە روون كاتەوە. ئێستاكە تەنیا دەْكرێ بوونیان بسەلمێنین.

مافی ژنی ئاشووڕی10:

بێ شك ئاشوورییەكان بە نۆبەی خۆیان وەك باقی گەل و نەتەوەكانی نیشتەجێی ناوچە، ماف گەلێكی تایبەتیان بۆخۆیان هەبووە. بەداخەوە دەستی چارەنووس یان بە وتەیەكی تر، بێڵ و قوڵینگی پشكێنەرانی پسپۆڕ ئێستا نەیتوانیوە كۆمەڵەیاسای ئەوان بدۆزێتەوە و تەنیا شوێنەوارێك كە وەدەست كەوتووە، بریتی‌یە لە دەق گەلێك كە هەڵگری زنجیرە زاراوەیەكن كە لە یاساكانی مافی ژنان دا لە ساڵی (1350ی‌ب.ز) دا نووسراون. ئەم یاسا گەلە كە لە قۆناغێكی تر لە پێگەیشتنی كۆمەڵایەتی دا كۆكراوەتەوە جیاوازییەكی یەكجار زۆریان لەگەڵ یاساكانی حەمووڕابی هەیە و شێواز و دەروونیاتی ئاشوورییەكان لە هەمبەر بابێلیەكان دا نیشان دەدا. ئەم یاساگەلە لە بەراوەرد لەگەڵ ئەو شتانەی كە لە كۆمەڵە یاسای حەمووڕابی لەمەڕ ژن دا دەدیترێ، هێدی و هێورتر دەنوێنێ.

سەرچاوە:

”شناخت هویت زن ایرانی ،لاهیجی، شهلا،مهرانگیز كار، روشنگران، تهران، 1371“

پەڕاوێزەكان:

1- مەبەست ناوچەی نێوان دوو چۆمی دیجلە و فوڕاتە كە لە زاراوەی مێژوویی دا پێی دەڵێن ”بین النهرین“.

2- یەكێك لە كۆنترین ژیارەكانی مەڵبەندی نێوان چۆمانە لە چاخی كەونارا دا كە ”خەت“ یان داهصناوە.

3-یەكێك لە شارە گەورەكانی ناوچەی نێۆان چۆمان بووە لە زەمانی كەونارا دا.

4-Shekel واحیدی پووپ بووە لە زەمانی حكوومەتی یاساكانی ”ئوورنامۆر“دا.

5- Bilala ma

6- Lipet-ishtar.

7-Gaddcyril. J-ideasofdisine Rulein Ancient Near East oxfora university Pressity Press 1968.

8- یەكێكە لە ژیارەكانی نێوان چۆمان لە چاخەكانی كەوناردا كە ناوی شارێكی گەورەش بووە.

9- مەبەست ”اموال غیرمنقول“ە

10- خەڵكێك بوون لە باكووری بابێل لە ناوچەی نێوان چۆمان كە پاش قەڵاچۆ كردنی حكوومەتی بابێل دەبنە دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیە و حوكومەتێك پێك دێنن.

About دیدار عثمان

Check Also

بە هیندۆئێرانیی کردنی کوردەکان

هه‌ڵكه‌وت پشده‌ری بەشی دووەم لە ناو ٥١ سەرچاوەی نێوان ٢١٠٠ بۆ ٦٠٠ ساڵ پ. ز. …