Home / شوێنەوارى کوردستان / گڵكۆی حەزرەتی ئیلیاس كە یەكێكە لەو پێغەمبەرانەی ناوی لە قورئان دا هاتووە دەركەوت

گڵكۆی حەزرەتی ئیلیاس كە یەكێكە لەو پێغەمبەرانەی ناوی لە قورئان دا هاتووە دەركەوت

گڵكۆی حەزرەتی ئیلیاس كە یەكێكە لەو پێغەمبەرانەی ناوی لە قورئان دا هاتووە دەركەوت

4 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا
كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دیجلە بەهۆی شكانی یەكێك لە دەرگاكانی بەنداوەكە، بووە هۆی دەركەوتنی پاشماوەی خانووەكانی ناوچەی چاریكۆرەن كە پێشتر ژێرئاو كەوتبوو لەگەڵ گڵكۆی گۆڕی حەزرەتی ئیلیاس پێش گواستنەوەی كە یەكێكە لەو 25 پێغەمبەرەی ناویان لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، لەگەڵ مزگەوتی مێژویی، مەدرەسە و گۆڕستانەكانی ناوچەكە.
دوای ئەوەی لە 13ی كانوونی یەكەمدا بە هۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر ئاو لە بەنداوی دیجلەى توركیادا یەكێك لە دەرگاكانی پاش كردنەوەی شكا، 270 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە سەدەكە دەرچوو، بەمەیش نزیكەی 10 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوەكە دابەزی.
لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوەكە هەندێك شوێنی نیشتەجێبون كە پێشتر ژێرئاو كەوتبوون دەركەوتن.
دوای كشانەوەی ئاوەكە پاشماوەی خانووەكانی گەڕەكی چاریكۆرەن، گڵكۆی پێغەمبەر ئەلیەسەع لە گردی زیارەت بەر لەگواستنەوەی و مزگەوت و مەدرەسە و گۆڕە مێژووییەكان بەدەركەوتنەوە.
بەشێك لە دانیشتوانی پێشوی گەڕەكەكە پاشماوەی خانووەكانیان دیتەوە و چوونە سەر گۆڕی ئەو كەسوكارانەیان كە كەوتبوونەتە ژێرئاو و نزایان بۆ كردن.
عەبدولڕەحمان كڵچ-ی تەمەن 53 ساڵ لە یەكێكە لەو هاووڵاتییانە و بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە لەو گوندە‌وە كۆچیان كردووە بۆ شارۆچكەكە.
عەبدولڕەحمان كڵچ تیشكی خستەسەر ئەوەی كە گوندەكە 78 ماڵی لێبووە و هەموویان خزمی یەك بوون و وتی: “ئەوكاتی بژێوی ژیانمان لەسەر چاندنی سەوزە و میوە بوو لە كەناری رووباری دیجلە”.

 

About دیدار عثمان

Check Also

ئەشکەوتی گەلیمگۆش

هه‌ڵكه‌وت پشده‌ری لە بیست ساڵی رابردوودا، ڕەچەڵەک، دەرکەوتن، بڵاوبوونەوە و نیشتەجێیەکانی مرۆڤی نوێ (هۆمۆسایپیان) لە …