Home / په‌رتووكخانه‌ / گه‌شتی ژیانم مسعود محمد

گه‌شتی ژیانم مسعود محمد

889

گه‌شتی ژیانم
مسعود محمد
بڵاوكار: ئاوێر – هه‌ولێر
چاپی : 2016

(مه‌سعوود موحه‌ممه‌د)، کوڕی (مه‌لای گه‌وره‌) و له‌ بنه‌ماڵه‌ی (جه‌لیزاده‌) بوو‌. ساڵی (1919) له‌ شارۆچکه‌ی (کۆیه‌) له‌دایکبووه‌. کۆڵێژی یاسای له‌ شاری (به‌غدا) ته‌واوکردووه‌. ساڵی (1952) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی (عێراق) بوو. چه‌ندین کاری فه‌رمی ده‌وڵه‌تیشی بینیوه‌ و تا پله‌ی شالیار ڕۆیشتووه‌. ئه‌ندامی کۆڕی زانیاری کورد و ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی (عێراق)یش بوو. چه‌ندین به‌رهه‌می گرنگ و پڕ بایه‌خی، به‌ هه‌ردوو زمانی کور‌دیی و عه‌ره‌بیی، سه‌باره‌ت به‌ زمان، وێژه‌، کێشه‌ی بیر، فه‌لسه‌فه‌ و ڕامیاریی نووسیوه‌.
مامۆستا (مه‌سعوود)، دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی هه‌موو جۆره‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و زۆردارییه‌ک بوو. ده‌س و دڵی زۆر ئاواڵه‌ بوو، ڕووی خۆش و زمانی شیرین بوو. زۆر ساکار و بێ فیز بوو. نیشانه‌ی زانایه‌کی گه‌وره‌ی پیوه‌ دیاربوو. تا بڵێی، پیاوێکی زیره‌ک و به‌ڕیز بوو. خاوه‌نی بۆچوونی تایبه‌تی خۆی بوو. بیریارێکی گه‌وره‌ و فه‌یله‌سووفێکی هه‌ڵکه‌وتووی کورد بوو. نووسینه‌کانی ‌زۆر قووڵ و پڕ بایه‌خن. نه‌وه‌یه‌کی به‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی و ڕاستیپه‌رستی گۆشکرد. ناو و ناوبانگی، نه‌ک هه‌ر له‌نێو کورددا، به‌ڵکوو له‌نیو خوینده‌وار و ڕووناکبیرانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشدا ده‌نگیداوه‌ته‌وه‌ و ناسراوه‌.

داگرتن

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

گەشتى دێى قارەمان لە قەرەداغ

نوسینی ، حسن محمود حمە کریم نیوەڕۆى دووشەممە ڕێکەوتى 17|1|2023 لەخزمەت کاک عەبدولکەریم عارف و …