Home / مێژووى جیهان / سەربازە موسڵمانە لەبیرکراوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی

سەربازە موسڵمانە لەبیرکراوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی

11112018143836dfg

سەربازە موسڵمانە لەبیرکراوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی

دوای سەد ساڵ لە جەنگی یەکەمی جیهانی، مێژووناسان پێیانوایە دانپێدانان بە هاوکارییەکانی موسڵماناندا کێشەکانی وەک “ترس لە ئیسلام” “Islamophobia” چارەسەردەکات.

هایان بابها ئەندام لە گروپی ئەزمونی مسوڵمان “The Muslim Experience” دەڵێت “سەربازە مسوڵمانەکان بەتێپەڕبوونی کات لەبیرکراون، بەپێی گێڕانەوەکانی راستڕەوە توندڕەوەکان مسوڵمانان هیچ شتێکیان لەپێناو ئێمەدا نەکردووە”، بەڵام لە راستیدا بە سەیرکردنەوەی مێژووی ١٠٠ ساڵی رابردوو، دەتوانین بڵێین مسوڵمانان جەنگیون و مردوون لەپێناو مێژوو و ئاسایشی ئەوروپا”.

خەمڵێندراوە کە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سەربازی هیندی شەڕیان بۆ بەرگریکردن لە بەریتانیا کردووە، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ هەزار سەربازیان موسڵمان بوون.

ئەزمونی موسڵمان کار بۆ دەرخستنی هاوکارییە جیهانییەکانی موسڵمانان دەکات لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا و باسلەوەدەکات، زیادکردنی ئاستی هۆشیاری دەکرێت لێدوانی دژی موسڵمانان نەهێڵێت کە لەلایەن گروپە راستڕەوە توندڕەوەکانی بەریتانیاوە دەدرێن.

بابها ئاماژە بەوەدەکات، تیمەکەی لە ئێستادا خەریکی هەڵدانەوەی پەڕەی دۆکیۆمێنتەکان و دۆزینەوەی زانیاری نوێن لەبارەی رۆڵی موسڵمانان لەو جەنگەدا.

ئەو دەڵێت “بە سەیرکردنەوەی ئەرشیڤەکانی سەدەی ١٩، بۆمان دەرکەوتووە کە زیاتر لە چوار ملیۆن موسڵمان لەمیانی جەنگەکەدا یان شەڕیانکردووە یان وەک کرێکار خزمەتیانکردووە”.

یەکێک لەو سەربازە موسڵمانانە سیپۆی خودادادی هیندی بووە کە هاوشانی سەربازە بەریتانییەکان جەنگیوە. ئەو تەنیا کەسێک بووە کە زیندوو ماوە لە چوارچێوەی تیمێکدا کە بۆ پاراستنی بەندەرە گرنگەکانی فەرەنسا و بەلجیکا لەدەست سەربازانی ئەڵمانی هەڵبژێردراوە.

_104211892_videocapture_20181107-122412

بەپێی هەژمارەکان، خان بەتەنیا توانیویەتی دوژمنەکان رابگرێت تا سەربازانی دیکەی بەریتانی گەیشتوون.

لە ٣١ی تشرینی دووەمی ١٩١٤دا، خان بووە بە یەکەمین کەسی باشوری ئاسیا کە لەلایەن ١٢٩یەمین دۆقی بەریتانیەوە بەرزترین شەرەفی سەربازی بەناوی “ڤیکتۆریا کرۆس”ەوە پێبەخشراوە.

گروپەکانی وەک “ئەزمونی موسڵمان” دەیانەوێت چیرۆکی سەربازەکان ببیسترێن. ئەوان دەیانەوێت ئەو سەربازە بەریتانییە موسڵمانانە بدۆزنەوە کە پەیوەندییان بە جەنگی یەکەمی جیهانییەوە هەبووە.

هەروەک د. عیرفان مالیک ئەو کارەی کرد کاتێک هەلی گفتوگۆیەکی لەگەڵ یەکێک لە نەخۆشەکان بۆ گونجا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بۆی دەرکەوت دووان لە باپیرەکانی شانبەشانی بەریتانیا جەنگیون.

_104211898_videocapture_20181107-142618

باپیرەکانی د. مالیک بە ناوەکانی کاتپن غولام محەمەد و سوبیدار محەمەد خان دووان لەو ٤٦٠ سەربازە بوون کە لە گوندێکی بچوک بەناوی دولمیال لە پاکستان نێردراون بۆ شەڕکردن لەماوەی ساڵانی نێوان ١٩١٤ بۆ ١٩١٨دا.

ئەو دەڵێت “یەکێک لە نەخۆشەکانم توێژەرە لە بواری هاوکارییەکانی کۆمۆنوێلس لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، کاتێک باسی گوندەکەم بۆ کرد، ئینجا دۆزیمەوە کە دووان لە باوە گەورەکانم هاوشانی سەربازە بەریتانییەکان شەڕیان کردووە”.

ئەو دەشڵێت “من زۆر بەبەختم کە وێنەی ١٠٠ ساڵی رابردووم هەیە. ئەو گرنگییەکی زۆر بۆم هەیە. وایلێکردووم کە هەست بکەم زیاتر کەسێکی بەریتانی بم و پێموایە ئەم مێژووە هاوبەشە یارمەتی لێکنزیکترکردنەوەی کۆمەڵگە دەدات”.

بابها پێی وایە هەندێک لە موسڵمانە لاوەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ مێژووی سەربازی بەریتانیادا نییە، “چونکە ئەو مێژووەی بە خەڵك دەوترێتەوە بەڕاستی باس لە هەموو ئەو کەسانە ناکات کە لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا بەشداربوون”.

توێژینەوەی رێکخراوێکی بەریتانی بەناوی “داهاتووی بەریتانیا” دەریخستووە تەنیا ٢٢%ی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەزانن کە موسڵمانان لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا شەڕیان کردووە. هەر بۆیە کەمپینێکی لە خوێندنگەکاندا بەڕێوەدەبات بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەو بارەیەوە.

_104211900_spahiverdunreg21457

ستیڤ بالینگەر لە رێکخراوەکە باسلەوەدەکات، زانینی ئەوەی سەربازانی موسڵمان شانبەشانی سەربازە بەریتانییەکان شەڕیانکردووە و گیانیان لەدەستداوە، مێژوویەکی گرنگە و دەبێت هەموو کەسێک بیزانێت.

دالیشا ناز کە خوێندکارێکی ١٤ ساڵانە دەڵێت “ئەمڕۆ دەزانم کە ٤٠٠ هەزار سەربازی موسڵمان شانبەشانی سەربازە بەریتانییەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا شەڕیان کردووە، ئەوەش وایلێکردووم کە زیاتر نزیک ببمەوە لە مێژووی بەریتانیا”.

سەرچاوە: بی بی سی

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …