Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / تاوانێك لە سەدەی ڕابردوودا کە کۆمەڵگای عیراقی هەژاندووە 

تاوانێك لە سەدەی ڕابردوودا کە کۆمەڵگای عیراقی هەژاندووە 

تاوانێك لە سەدەی ڕابردوودا کە کۆمەڵگای عیراقی هەژاندووە :

FB_IMG_1541603745807۴

چیرۆکی ئەم وێنانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۱۷ ز کاتێك ولایەتی موسڵ لە ژێر دەسڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دا بوو ، لەو ساڵەدا بێبارانییەکی زۆر روی لە ناوچەکە کردبوو، بەروبومە کشتوکاڵیکان توشی داڕوخان هاتبوو ، هەروەها بە هۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە و هێرش کردنە سەر ناوچەکە لە لایەن ئینگلیزەوە برسێتییەکی یەکجار زۆر رووی لە خەڵکەکە کردبوو و نرخی ئۆقە گەنم گەشتبووە یەك لیرەی ئاڵتۆنی ، ولایەتی موسڵ زەرەری یەکجار گەورەی پێگەشتبوو ، ئەو ساڵە ناونرابوو ( ساڵی برسێتێکە وگرانی لیرە) ، ئەوە بوو خەڵکە مام ناوەندەکە قاب وقاچاخە زیوەکانیان دەفرۆشت بە کەنم کە نرخەکەی یەکجار کەم بوو تەنها گەنمەکە بەشی ژمێك خواردنی دەکردن ، و خەڵکە هەژارەکەش دەستیان کردبوو بە خواردنی سەگ وپشیلە وبەو هۆیەوە نەخۆشی سكچوون وڕشانەوە لە ناوخەڵکدا بڵاو بوبویەوە .
“عەبود و خەجاوە ” دوو ناوی ترسناك کە چوونەتە ناو مێژوو وە وهەتا ئیستا لە بیرەوەری خەڵکی موسڵدا ماونەتەوە .. دڕندەترین و قیزەوەنترین تاوان کە لەو سەردەمەدا رویداوە تاوانی خواردنی گوشتی مرۆڤ بووە کە هەتا ئێستا وەك چیرۆك لە ناو خەڵکی ئەو شارەدا باس دەکرێت .
کورتەی ڕوداوەکە:
پیاوێك کە ناوی عەبود بووە لە گەڵ ژنەکەیدا کە ناوی خەجاوە بوو منداڵیان ڕاوکردووە ودواتر سەریان بڕیووە و بە گۆشتەکەی مەرگەیان لێدروست کردووە لە دوکانێکی خۆیاندا فرۆشتویانە و بەردەوام بوون لە سەر ئەم کارەیان بۆ ماوەی چەند مانگێك هەتا ڕۆژێك بەڕێکەوت تاوانەکەیان ئاشکرا بووە کاتێك کەسێك خواردنی لێ کڕیون و لە ناو خواردنەکەدا پەنجەی مرۆڤی تیا بەدی کردووە وبۆیە گومانی لا دروست بوو کە مەرگەکە بە گۆشتی مرۆڤ دروست کرابێت وپۆلیسی لێ ئاگادار کردۆتەوە .کاتێك پۆلیس دەدا بە سەر ماڵەکەیاندا چاڵێکی قوڵ دەدۆزنەوە کە پڕ بووە لە کەلە سەر وقاچ ودەست کە زۆرینەیان هی منداڵ بووە .
پۆلیس عەبود و خێزانەکەی دەست بەسەرکردووە و ڕاپێجی دادگای کردون و لە دوای لێکۆڵینەوە خێزانەکەی دانی ناوە بە تاوانەکەیاندا، لەو سەردەمەدا گۆڤاری (علمدار) ی تورکی بەم شێوەیە باس لە گفتووگۆی نێوان دادوەر و خێزانەکەی عەبود دەکات :
دادوەر: چۆن توانیتان ئەم کارە بکەن ؟
خەجاوە: برسێتێکی زۆرمان چەشت تا ڕادەیەك کە ئیتر توانای خۆڕاگریمان نەما و بۆیە بڕیارمان دا کە پشیلە بخۆین ئەوە بوو ڕۆژانە پشیلەمان ڕاودەکرد ودەمان خوارد و کاتێك کە پشیلە نەما ودەستمان بە خواردنی سەگ کرد هەتا ئەویش بنبڕبوو و گۆشتەکەی زۆر خۆشتر وبە چێژتر بوو لە گۆشتی پشیلە ، دواجار گۆشتی مڕۆڤمان تاقی کردەوە .
دادوەر : بە کێ دەستان پێکرد ؟
خەجاوە : پیرەژنێکی دراوسێمان کاتێك هات بۆ ماڵمان ، ئەوە بوو عەبود زۆری برسی بوو ولە توانایدا نەما و خۆی پێڕانەگیرا و پەلاماری پیرەژنی داو وخنکاندی ودواتر هەردووکمان سەرمان بڕی ولەت وپەتمان کرد و کردمان بە مەرگە و سەر و ئێسك وپروسکەکەیمان شاردەوە لە چاڵێکی قوڵدا کە هەڵمان کەندبوو لە ناو ماڵەکەماندا ، ئەوە بوو ئەو شەوەیە زۆر ڕشاینەوە چونکە گۆشتەی پیرەژنەکە زۆر چەورو و پیس بوو ، دواتر گۆشتی منداڵێکی بچوکمان تاقی کردەوە ،بەڵام گۆشتی منداڵەکە زۆر ناسك وبەتام بوو .
دادوەر : چۆن منداڵەکانتان ڕاو دەکرد ؟
خەجاوە : بە هۆی مناڵەکەمانەوە ، هەموو ڕۆژێك منداڵێکی دەهێنا بە هۆی ئەوەی کە یاری بکەن پێکەوە ، ئێمەش دەمانخنکاندن و دواتر لەت وپەتمان دەکردن وسەر قاچ ودەستیان مان دەکردە چاڵەکەوە .
دادوەر :چەند منداڵتان والێ کرد ؟
خەجاوە :نازانم بەڵام ئەتوانن بەپێی ئیسك وپروسکەکانیان هەژمارەیان بکەن .
دواتر لە دوای لێکۆڵینەوەی دادوەر لە تاوانەکە بۆیان دەرکەوت کە نزێکەی سەد منداڵیان سەڕبڕیوە بۆیە داگا بریاری لە سێدارەدانی بۆ عەبود وخەجاوەی خێزانی دەرکرد ، ئەو بەیانێی کەبڕیاری لە سێدارە دانیان جێ بە جێ کرا سواری دوو کەریان کردن و بەڕێ کران بۆ مەیدانی (باب الطوب ) و لە ڕێگادا خەڵکی بەردیان تێدەگرتن وجنێو وقسەیان پێدەوتن ، ئەوە بوو عەبود جنێوەکانی بە خەڵکە کە ئەدایەوە و دەیوت بڕۆن قسە بە حکومەت بڵێن چونکە ئەو بەرپرسە لە وەی کە ئێمە کردومانە ، ئەوان بەرپرسیارن لەوەی کە برسێتیان لە ناو خەڵکدا بڵاوکردۆتەوە .
هەر لەوێدا ژنێك هات وقەپی کرد بە قاچی خەجاوە دا و بەدانەکانی پەنجەی قاچی بڕی و بە حەسرەتەوە هاواری کرد وتی :سێ منداڵی منتان خوارد !

وەرگێڕانی /ڕۆزا حەمەساڵح

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …