حه‌مه ڕه‌شیدخانی بانه و ڕۆڵی له شۆڕشی ئه‌یلولدا
فه‌رمان گوڵه‌دین عه‌بدولڕه‌حمانه
ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه‌یه‌كی (مێژوویی)یە، وه‌ك به‌شێك له پێداویستیه‌كانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له(مێژوو) دا، پێشكه‌شی به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه، كوردستانی نوێ به‌چه‌ند به‌شێك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
پێشه‌كی
گرنگی بابه‌ت:
زۆرن ئه‌و دیدو تێڕوانینانه‌ی باس له ڕۆڵ‌و نه‌خشی تاكه‌كه‌س ده‌كه‌ن له‌ئاڕاسته‌پێدانی مێژوودا، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كانی كه‌هۆشیاریی گشتیی له‌ئاستی گشتیدا وه‌كو پێویست نه‌بێت، بایه‌خی كه‌سایه‌تییه كاریگه‌رو خولقێنه‌ره‌كان زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئامانجی بابه‌ت:
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌وڵمانداوه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تایبه‌تبكه‌ین به(حه‌مه ڕه‌شید خانی بانه‌و ڕۆڵی له‌شۆڕشی ئه‌یله‌لدا 1889- 1974)، كه‌به‌گشتی هه‌وڵمانداوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت‌و پوخت‌و پڕمانا بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین‌و شوێن ده‌ستی حه‌مه ڕه‌شید خانی بانه له‌و قۆناغه‌دا دیاریبـــــكه‌ین.
میتۆد:
له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵمانداوه به میتۆدێكی (مێژوویی -شیكاریی) خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین.
ناوه‌ڕۆك:
هاوكات توێژینه‌وه‌كه‌مان به‌سه‌ر دوو به‌شی سه‌ره‌كیدا دابه‌شكردووه، له به‌شی یه‌كه‌م‌و له‌میانه‌ی باسی یه‌كه‌مدا باسمان له ژیان‌و ته‌مه‌ن‌و هه‌وڵ‌و كاره‌كانی حه‌مه ڕه‌شید خانی بانه كردووه، هه‌ر له له‌دایكبوونیه‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی‌و گه‌نجی‌و خوێندن‌و پێگه‌یشتنی هه‌تا مردنی، له باسی دووه‌مدا تیشكمان خستۆته‌سه‌ر باردودۆخی سیاسی كوردستان له نێوان ساڵانی (1945-1961)و ده‌ره‌نجامه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی‌و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر كورد‌و ناوچه كوردییه‌كانه‌وه شیكراوه‌ته‌وه .
له‌به‌شی دووه‌مدا، له باسی یه‌كه‌مدا باسی شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 كراوه، دروستبوون‌و هۆكاره‌كانی شۆڕش‌و هه‌وڵه‌كانی مه‌لا مسته‌فا‌و بارزانیه‌كانمان شیكردۆته‌وه، پاشان گرنگی‌و بایه‌خی شۆڕشمان باسكردووه، كاریگه‌ریی شۆڕشه‌كه‌مان له‌ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی ڕوونكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیری 1975و شكستی شۆڕشه‌كه ئاماژه‌ی پێدراوه.
كۆتا باس بۆ رۆڵی حه‌مه ڕه‌شید خانی بانه له مێژووی كورد‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشانه‌كانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژووی كورد ته‌رخان كراوه، باسمان له یارمه‌تیه‌كانی بۆ سوپاكه‌ی مام جه‌لال‌و هه‌وڵه‌كانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له شۆڕشی ئه‌یلولدا‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادكردنی پێنجوێن‌و خه‌ون‌و ئاواته‌كانی كردووه.
گرفتی بابه‌ت:
دیاره نوسین‌و توێژینه‌وه كارێكی ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ‌و قۆناغێكی پر له ململانێی وه‌ك مێژووی كورد، به‌تایبه‌تر ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م‌و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958و دواتر سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلولی 1961، چونكه به‌شێكی زۆری مێژووی كورد كه‌وتۆته به‌ر ڕه‌حمه‌تی مێژوونوسه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌پێی تێڕوانینی خۆیان‌و له گۆشه نیگای خۆیانه‌وه مێژووی كوردی‌یان نوسیوه‌ته‌وه، به‌شێكی تریش كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان، كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا مێژوویان نوسیوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی نه‌بوونی كاتی پێویست‌و كه‌می سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو، زۆر گیروگرفتمان هاته پێش له كاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا.
له كۆتایدا سه‌رباری كه‌م‌و كورتی هیوامان وایه بابه‌تێكمان نوسی بێت، شایه‌نی خوێندنه‌وه بێت .
سه‌رچاوه‌كان:
له‌نوسین‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا، زۆر سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنمان به‌كاربردووه،
له‌دیارترینیان كتێبه‌كه‌ی د.كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ره له‌باره‌ی حه‌مه ڕه‌شیدخان، كه وه‌ك نه‌وه‌یه‌ك‌و ئه‌كادیمییه‌ك بابه‌ته‌كه‌ی نوسیووه، هه‌روه‌ها یاداشته‌كانی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ڕه‌سول پشده‌رییه، كه هاوسه‌رده‌رمی ڕووداوه‌كان بووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه.
به‌شی یه‌كه‌م
حه‌مه ڕه‌شیدخانی بانه له نێو ڕووداوه سیاسیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان 1889-1961
بـاسی یه‌كه‌م- ژیان و كه‌سایه‌تی حه‌مه ڕه‌شیدخان:
حه‌مه ڕه‌شیدخانی كوڕی قادرخانی كوڕی عه‌بدوڵڵابه‌گی كوڕی بارام به‌گه، له‌به‌گزاده‌كانی بانه‌ن، له‌ساڵی (1889) له گوندی (شێوه گوێزان)ی ناوچه‌ی شلێر له‌دایكبووه(1). له‌م ڕووه‌وه (ویلیا‌م ئیگلتن) كه‌وتۆته هه‌ڵه‌وه كاتێك حه‌مه ڕه‌شیدخانی بۆ (یونس خانی بانه) گێڕاوه‌ته‌وه(2).
سه‌ره‌تای ژیانی له گونده‌كانی (شێوه گوێزان، وێنه، نه‌تۆر) تێپه‌ڕاندووه، دواتر له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی لای مامۆستایانی ئاینی ناوچه‌كه خراوه‌ته به‌رخوێندن‌و له‌حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌كانی (پێنجوێن‌و بانه)خوێندویه‌تی، ئه‌گه‌رچی له‌خوێندن به‌رده‌وامنه‌بوو، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زانیاری باشی له‌سه‌ر زانسته ئایینیه‌كان‌و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز‌و به‌رهه‌مه‌كانی (گوڵستان‌و بوستان)ی شاعیری گه‌وره‌ی ئێرانی (سه‌عدی)و (حافزی شیرازی) په‌یداكردووه(3).
ده‌ورانی منداڵی حه‌مه ڕه‌شیدخان و په‌روه‌رده‌ی خێزانی، له‌وه‌ها خێزان‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی‌و زۆر له ژماره‌دا ئاسان نه‌بوو، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌لاوی برا گه‌وره‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د)و به‌دوایدا (قادرخان)ی باوكی له‌ساڵی (1925) كۆچی دواییانكرد(4).
پاش كۆچی دوایی باوكی ده‌سه‌ڵاتی گونده‌كانی ناوچه‌كانی به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه(5)، موڵكێكی زۆریان له نێوان بانه‌و پێنجوێندا هه‌بوو(6)، پانزه گوند له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشبوو بۆ حه‌مه‌ڕه‌شیدخان، به‌ڵام ئه‌ویش دادپه‌روه‌ری بۆ فه‌راهه‌مكردبوون و له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌یپاراستن(7)، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی (حه‌مه ڕه‌شیدخان) كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوو خاوه‌ن عه‌شره‌ت بوو(8).
(میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌نگوڕی) له‌م باره‌وه پێیوایه ئه‌و (كه‌سێكی زۆر لێهاتوو ئازا‌و شه‌ڕزان‌و فه‌رمانده‌یه‌كی زۆر چاپووك‌و به‌پلان بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربازیی خوێندبێتی، به‌ڵام له زۆر پلانی سه‌ربازیدا پێش ئه‌فسه‌ره‌كانی ئێران كه‌وتووه).(9)
حه‌مه ره‌شیدخان باڵایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌بووه‌و قه‌ڵه‌و نه‌بووه و سور‌و سپی بووه، حه‌زی به‌ڕاوكردووه‌و له‌كاتی خۆیدا ڕاویكردووه، عه‌ینه‌كی هه‌بووه‌و گۆچانی به‌ده‌ستبووه(10)، پیاوێكی له‌سه‌رخۆبووه، جگه‌ره‌ی نه‌كێشاوه‌و هیچ ماده‌یه‌كی كحولیشی نه‌خواردۆته‌وه، دیوه‌خانێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، پێگه‌ی شۆڕشگێڕانی كورد‌و حه‌سانه‌وه‌ی ڕێبوارن بوو، هیچ موچه‌یه‌كی نه‌بووه، ته‌نها ئه‌و داهاتانه نه‌بێت كه له‌دێهاته‌كانه‌وه وه‌ریده‌گرد.(11)
پیاوێكی راستگۆ‌و دادپه‌روه‌ربووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكرایه‌و بچوایه‌ته لای ئه‌و، فلس به فلسی بۆ وه‌رئه‌گرته‌وه‌و نه‌ده‌هێشت ماڵی هیچ كه‌سێك بخورێت، نه‌یده‌هێشت كه‌س سته‌می لێبكرێت‌و سته‌میشی له‌كه‌س نه‌كردووه.(12)
كه‌ریم زه‌ند له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌مجۆره له‌سه‌ر حه‌مه‌ڕه‌شیدخانی نوسیووه: «حه‌ڕه‌شیدخان، مرۆڤه، شامێرو كه‌ڵه‌یه، مه‌زنه، كه‌ڵه پیاوی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، بته‌وێ یاخود نه‌ته‌وێ».(13) حه‌مه ڕه‌شیدخان به‌و كه‌سایه‌تییه‌وه له ماوه‌ی ژیانیدا چوار ژنی هێناوه، به ناوه‌كانی (نه‌جیبه سلێمان، سه‌كینه سه‌ید ڕه‌زا، عه‌دله حمه‌صالح، ته‌لیحه حمه‌صالح)، هه‌روه‌ها دوو كوڕی به ناوه‌كانی (مه‌جید 1922-1994)و (ئه‌نوه‌ر 1924-2010) هه‌بووه، كه‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی له ژیانی ئاسایی‌و خه‌بات‌و ئاواره‌ییدا، هاوڕێ‌و هاوسۆزو هاوبیری بوون.(14)
له‌ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و دوورخراوه‌ته‌وه، له‌وانه دوورخرانه‌وه‌ی بۆ شاره‌كانی (كه‌ركوك، موسڵ، ئامێدی، …، هتد). كاتێك كابینه‌كه‌ی (نوری سه‌عید) ده‌ستبه‌كاربوو، له‌یه‌كێك له‌كاره‌كانی فه‌رمانی به (ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌گ)ی موته‌سه‌ریفی لیوای سلێمانیدا ئه‌ركی ده‌ستگیركردنی (حه‌مه ڕه‌شیدخان) جێبه‌جێبكات. ئه‌وه‌بوو موته‌سه‌ریفی لیوای سوله‌یمانیش به‌ناوی میوانداریی بانگێشتی شاری سوله‌یمانی كرد، له میوانداریه‌كه‌دا موته‌سه‌ریفی سوله‌یمانی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ دورخستنه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاند. له‌و فه‌رمانه‌شدا هاتبوو كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی هاوسێمان‌و ئارامی سنوره‌كانی نێوانمان بریاردرا به‌ده‌ست به‌سه‌ركردنی حه‌مه ڕه‌شیدخان بۆ لیوای موسڵ. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وبڕوایه‌ی كه‌سیاسه‌تی نوێی عێراق واده‌خوازێت بۆ ماوه‌یه‌ك له زێدی خۆی دووربخرێته‌وه تا گله‌یی‌و گازنده‌ی به‌رپرسانی ئیران له عێراق دووربخاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی موته‌سه‌ریف له‌هۆكاری میوانداریه‌كه ئاگاداریكردو فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێڕاگه‌یاند، حه‌مه ڕه‌شیدخان ووتی: «دیاره حكومه‌ته‌كه‌تان له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ‌و فرت‌و فێڵ دامه‌زراوه، مه‌گه‌رنا بۆ به‌ناوی میواندارییه‌وه ده‌ستگیرمده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئازابوونایه له مه‌ڵبه‌ندی خۆم ئه‌و كاره‌تان بكردایه». دوای میواندارییه‌كه به سێ ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازیی‌و به كۆمه‌ڵێك پاسه‌وان ڕه‌وانه‌ی لیوای موسڵكرا، سه‌ره‌تا له شاری موسڵ و له خانوویه‌ك وه‌ك (خانه‌ی میوانداریی) مایه‌وه، كۆمه‌ڵێك پاسه‌وانیش بۆ چاودێریكردنی له ده‌ره‌وه‌ی خانوه‌كه دانرا.(15)
سه‌ردانی سه‌رۆك هۆز‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه‌كانی شار‌و لیوای موسڵ، وایان له لێپرسراوی لیوای موسڵكرد بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له‌و شاره دووریبخه‌نه‌وه، چونكه مانه‌وه‌یان له‌و شاره به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی هۆزه كوردییه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌زانی، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌ت له‌و شاره‌دا دروستكردبوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاری (ئامێدی)یان هه‌ڵبژارد، چونكه شارێكی دوورخراوی ناوچه‌ی بادینان بوو، به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌وه ئه‌وه‌بوو فه‌رمانه‌كه له ناوه‌ڕاستی (1931) جێبه‌جێكرا.(16)
ساڵانی دوورخراوه‌ی حه‌مه ڕه‌شیدخان زۆری نه‌خایاندو له ناوه‌ڕاستی (ته‌موزی 1932) به‌هاوكاری‌و كه‌فاله‌تی (شێخ له‌تیفی حه‌فیدو حه‌مه‌ی ئه‌وره‌حمان ئاغا) ئازادكرا‌و بۆ زێدی خۆی له‌ناوچه‌ی پێنجوێن‌و گوندی وێنه گه‌ڕایه‌وه(17)، ساڵانی دوورخراوه‌یی هه‌وێنی چه‌ندین ئه‌زموونی سیاسی‌بوون، له‌ساڵی 1937 حه‌مه ڕه‌شیدخان له به‌ندینخانه‌ی سلێمانی زیندانی كراوه، دواتر به‌هاوكاری (كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی) توانیویه‌تی به‌دینخانه‌كه بشكێنن‌و ئازادبێت. كه‌ریم زه‌ند به‌مجۆره شكاندنی به‌ندینخانه‌كه‌و ئازادكردنی حه‌مه ڕه‌شیدخان ده‌گێڕێته‌وه: به‌بوۆنه‌ی جه‌ژنی تاجی شاهانه‌وه‌و به‌هاوكاری (فوئاد عارف)فه‌رمانده‌ی به‌تالیوۆنی سوپای عێراق له‌سه‌ربازگه‌ی سلێمانی،ده‌مانچه‌یان له پاكه‌تی حه‌لواو شیرینیدا نارده زیندان بوۆحه‌مه‌ڕه‌شیدخان و هاوڕێكانی،له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووری زیندانی ،حه‌مه‌ڕه‌شیدخان و هاوڕێكانی په‌لا ماری پاسه‌وانان ده‌ده‌ن و به‌ندینخانه‌كه‌یان شكاند‌و له ئه‌نجامدا قووتاربوون. (مه‌جید گه‌ڵباخی و سه‌ید عه‌تا ) له ته‌كیدا ده بن ، حه‌مه‌ڕه‌شید خان ڕزگاری بوو ، ڕویكرده‌وه (وێنه و داروۆخان له‌ده‌ڤه‌ری‌شلێروناوخوان) 18)
مه‌جید گه‌ڵباخی گیرایه‌وه و درا به دادگا، دواتر ئه‌ویش كاری بۆ كۆاو به‌ربوو.(19) به‌پێی تۆمارێكی (میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌نگوری) دوای ئه‌و رووداوه به‌رپرسانی حكومی له شاری سوله‌یمانی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی شار‌و سێ براكه‌ی حه‌مه ڕه‌شیدخان، (حه‌مه ئه‌مین خان‌و عه‌لی به‌گ‌و عیزه‌ت به‌گ)یان ئه‌نجامدا، له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا (كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی) تفه‌نگیان به ماڵی (مه‌جید یه‌عقوبی) موته‌سه‌ریف ناوه‌و بۆمبێكیشیان خستۆته ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی لیوا (سه‌ید عه‌لی حیجازی)(20)، حه‌مه ڕه‌شیدخانی بانه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی، له باشوری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش «فكری نیشتمانپه‌روه‌ری‌و قه‌ومایه‌تی زۆر به‌هێزبووه دژی چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم‌و زۆری داگیركه‌ران بووه، هه‌میشه دژایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كردووه كه كوردستانیان داگیركردووه»(21).
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌مه ڕه‌شیدخان‌و هاوڕێكانی توانیان به‌ندینخانه‌كه بشكێنن، دوای ئه‌وه حه‌مه ڕه‌شیدخان بۆ ماوه‌یه‌ك له دارۆخان مایه‌وه، دواتر توانی سود له‌لاوازی ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ربگرێت‌و ده‌ستبه‌سه‌ر شاری بانه‌دا بگرێت، (محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ته‌وه‌كه‌لی) به‌مجۆره باس له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بانه ده‌كات له‌لایه‌ن حه‌مه ڕه‌شیدخانه‌وه. له‌ساڵی 1320 حه‌مه ڕه‌شیدخان توانی له‌لاوازی ده‌وڵه‌تی ئێران سودوه‌ربگرێت، نامه‌ی نووسی بۆ حه‌مه ئه‌مین به‌گی بۆڵێ، توانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د به‌گی برای‌و خزمه‌كانی به‌ره‌و بانه بڕۆن بۆئه‌وه‌ی په‌لاماری بانه بده‌ن‌و دووباره بیگرنه‌وه‌و به‌هاوكاری حه‌مه ئه‌مین خانی برای چونه گوندی بۆبه‌نی خواروو، به‌هاوكاری به‌گزاده‌كانی ناوچه‌ی بانه هێزی كۆكرده‌وه‌و بۆ گوندی ته‌رخان ئاوا له بناری كێوی بابۆس ڕۆیشت، له‌وێ نامه‌یه‌كی بۆ به‌رپرسی كارگێڕیی بانه نوسی، بۆئه‌وه‌ی خوێنڕێژی نه‌بێت‌و به‌ویستی خۆیان ته‌سلیمببن، به‌ڵام ئه‌وان داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وانیان ڕه‌تكرده‌وه‌و ووتیان: ئێمه توانا‌مان هه‌یه به‌رگریی له خۆمان بكه‌ین. حه‌مه ڕه‌شیدخان كاتێك وه‌ڵامی ئه‌وانی وه‌رگرت جه‌ماعه‌تی كۆكرده‌وه. عه‌لی به‌گی كوڕی مه‌حمود به‌گی نارده سه‌ر باره‌گای سه‌به‌توڵو له‌ڕێگه‌ی سه‌قز بۆ بانه.
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: به‌فه‌رمانده‌یی حه‌مه ڕه‌شیدخان له‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه كه چوار دۆشكه‌و ڕه‌شاشی لێ‌بوو، ده‌سته‌ی دووه‌م : به‌سه‌ركرده‌یی حه‌مه ئه‌مین خانی برای بۆ سه‌ر پۆلیس خانه، ده‌سته‌ی سێیه‌م: به‌سه‌ركردایه‌تی حه‌مه ئه‌مین به‌گی گوۆڵێ كه باوكی مه‌حمود به‌گی گوۆڵێ بوو له‌گه‌ڵ خزم و براكانیان بۆ سه‌ر ماڵه ئه‌فسه‌ره‌كان‌و سه‌ربازخانه‌كه چه‌ندین هاوه‌ن‌و گولله تۆپی تێدابوو، ده‌سته‌ی چواره‌م: فه‌رمانگه‌كان كه درایه ده‌ست حه‌مه ره‌شید به‌گی بله‌كێ برای حه‌مه‌به‌گی گۆڵێ له‌گه‌ڵ حاجی قادرخانی ئارمرده. ڕۆژی (18-6-1320) بنكه‌ی حه‌مه ڕه‌شیدخان له‌گوندی ته‌رخان ئاوا له‌لایه‌ن هێزی ده‌وڵه‌ته‌وه درایه به‌ر تۆپ، به‌ڵام ئامانجی نه‌پێكا گوایه رووسه‌كان تۆپه‌كانیان خراپكردبوو. پاش یه‌ك كاتژمێر له شه‌وی (18/6/1320) به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ كێشراو وه‌ك له‌پێشتردا باسمانكرد، هێرشیانكرده سه‌ر شاری بانه، له‌دوای نیوه‌شه‌و زۆر له جێگا هه‌ستیاره‌كان ده‌ستگیرا به‌سه‌ریداو هێزی عه‌شایه‌ر چوونه ناوشار، بۆ شه‌وی دواتر شار به‌ته‌واوه‌تی له هێزی ده‌وڵه‌ت پاككرایه‌وه (22).
به‌شداری له چه‌ندین شۆڕش‌و جوڵانه‌وه‌ی كوردیدا كردوه، له ئه‌یلولی 1940 دا ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی بانه‌دا گرتووه‌و سیسته‌می ئه‌و شاره‌ی ڕێكخست‌و دادوه‌ریی‌و شاره‌وانی‌و پۆلیسی بۆ داناوه، ده‌زگای كارگێڕیی خۆی تێدا جێگیركرد.
ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی فه‌رمانڕه‌وای بانه بووه(23)، هاشم سه‌لیمی له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (پێشه‌وای ڕابوون بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌عید هومایۆن)دا باس له گرتنی شاری بانه ده‌كات له‌لایه‌ن حه‌مه ڕه‌شیدخانه‌وه، له كۆتایی ساڵه‌كانی 1941 دا (حه‌مه ڕه‌شیدخان شاری بانه‌ی گرت، به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی له‌و شاره وه‌ده‌رناو به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی بانه‌و دواتر سه‌قزیشی به‌ده‌سته‌وه‌گرت)(24).
كاتێك له 22ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1946 پێشه‌وا (قازی محه‌مه‌د) دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانی راگه‌یاند(25)، حه‌مه ڕه‌شیدخان یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیی به پێشه‌واو كۆماری كوردستانه‌وه كرد، دواتریش یه‌كێك بووه له‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی كۆماره‌كه كه‌له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه پله‌ی جه‌نه‌ڕاڵی پێبه‌خشرا(26)، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ناكۆكی هزری كه‌وته نێوان پێشه‌واو ژه‌نه‌راڵ حه‌مه ڕه‌شیدخانه‌وه(27)، بۆیه حه‌مه ڕه‌شیدخان له كۆتایی مانگی (7ی ساڵی 1946)دا به‌ناچاری كۆماری كوردستانی جێهێشت‌و بۆ دارۆخان گه‌ڕایه‌وه(28)، دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ شاری (ڕومادی) بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ دووباره دورخرایه‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌بۆچی بۆ ڕومادی و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ دوورخرایه‌وه؟ له‌به‌رئه‌وه‌بوو شارێكی دووربوو له ده‌وڵه‌تی ئێران و دۆڵی شلێری زێدی خۆی، تا مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (ئێران-عێراق) و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا دروستنه‌كات(29).
دوای (چوار) ساڵ دوورخراوه‌یی فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ركرا، له (ته‌موزی 1950) له‌ژێر چاودێرییه‌كی توند بۆ شاری كه‌ركوك گوێزرایه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌مه ڕه‌شیدخان له شاری كه‌ركوك نزیكه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند، دواجار له (8ی ته‌موزی 1958) واته ته‌نیا پێش شه‌ش ڕۆژ له سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌ی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم)و هاوڕێیانی له (14ته‌موزی 1958) ده‌ست به‌سه‌رییه‌كه‌ی كۆتاییهات(30).
دواتریش كه شۆرشی (ئه‌یلولی 1961) دژی ڕژێمی قاسم هه‌ڵگیرسا، حه‌مه ڕه‌شیدخان به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بوو، كه‌له باسه‌كانی دواتردا به‌فراوانی باسی ده‌كه‌ین .
به‌ر له‌كۆچی دوایی حه‌مه ڕه‌شیدخان چه‌ندین ڕۆژ نه‌خۆشبووه‌و نه‌یهێشتوه بیبه‌ن بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، ووتویه‌تی من چه‌ندین ساڵه دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌م، ئێستا چۆن به زه‌لیلی ده‌چمه به‌رده‌ستیان(31).
دیاره ئه‌و پێشتر نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه‌و پارێزی نه‌كردووه تا دواجار له دوای دوو رۆژ له‌و نه‌خۆشیه، له (4-12-1974) له‌ڕۆژێكی زۆر به‌فرو باراناویدا كۆچی دواییكردووه(32).
باسی دووه‌م بارودۆخی سیاسی كوردستان له نێوان ساڵانی 1945-1961:
له 1939 جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رپابوو، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ‌و تا كۆتایی ئه‌یلولی 1945 به‌رده‌وامبوو، به‌ره‌ی هاوپه‌یمانه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌م جه‌نگه‌دا ده‌رچوون، گه‌لی كورد له رووی رامیاری‌و ئابوری‌و مه‌عنه‌وی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون(1).
شكستی شۆڕشه‌كانی بارزان له (1943-1945) له باشوری كوردستان، شۆڕشی (1941) له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، گه‌لی كورد له سه‌رتاسه‌ری كوردستان دووچاری چه‌ق به‌ستوویی‌و وه‌ستان بۆیه‌وه، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كورد له (باشور‌و باكور) له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به‌بێلایه‌نی مانه‌وه، له كۆتایشدا بوون به هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تانی كۆڵۆنیالیستی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگه‌كه(2).
هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانه‌كان له‌م جه‌نگه‌دا بووه هۆی پته‌وكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی‌و سیاسیان له‌وڵاته داگیركراوه‌كان، عێراق وه‌ك یه‌كێك له‌م وڵاتانه، ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی توشی بارگرانی‌و مه‌ینه‌تی زیاتر بوو، به‌تایبه‌تی چینی (كرێكار) به‌هۆی زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌یان‌و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێك بۆ پارێزگاریكردنی مافه‌كانیان، هه‌روه‌ها قوڵتربوونه‌وه‌ی گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له عێراق به‌گشتی‌و كوردستان به تایبه‌تی، ببوه فاكته‌رێكی تری دواكه‌وتوویی ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق، له‌لایه‌كی تره‌وه پاشكۆیه‌تی ئابوریی وڵات بۆ بێگانه له ڕێگای به‌ستنی چه‌ندین په‌یماننامه‌وه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل‌و زامنكردنی ئه‌م پاشكۆیه‌تیه له ڕێگای پێكهێنانی چه‌ندین حكومه‌تی سه‌ربه بێگانه، ڕێخۆشكه‌ربوو بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ل‌و به‌تاڵانبردنی سامانی نیشتیمانی له رێگه‌ی كۆمپانیا بێگانه‌كانه‌وه(3). ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات، بوو به هۆی پیاده‌كردنی شێوازێكی نوێی خه‌باتی سه‌رده‌میانه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان، كورد له كوردستانی عێراق له‌ژێر كارتێكردنی ئه‌م گۆڕانكاریانه به‌ده‌رنه‌بوو، به‌ڵكو له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه سیاسیه‌ی كه تێیدا ده‌ژیان، كه‌وتنه خۆ‌و توانیان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كوردستانی عێراق یه‌كبخه‌ن(4).
(پارتی دیموكراتی كوردستان) له عێراق له (16 ئابی 1946) به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی‌و به نوێنه‌رایه‌تی هه‌مزه عه‌بدوڵا دامه‌زرا(5)، به‌ڵام پێش دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا، كه قازی محه‌مه‌د له (22-1-1946) كۆماری دیموكراتی كوردستانی له مهاباد ڕاگه‌یاند(6)، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆشنبیران‌و سه‌رۆك هۆز‌و ناسراوانی كورد له كوردستانی عێراقدا په‌یوه‌ندییان به‌و كۆماره‌وه كرد، له بواره‌كانی سیاسی‌و سه‌ربازیی‌و ڕۆشنبیریی‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ئه‌ده‌ب … هتد ڕۆڵی به‌رچاویان گێڕا، دیاترین ئه‌و كه‌سانه (مه‌لا مسته‌فا، قانعی شاعیر، حه‌مه ڕه‌شیدخانی بانه، كه‌ریم زه‌ند، مه‌حمود توفیق وه‌ردی، عوسمان دانش، هه‌مزه عه‌بدوڵا، مه‌لا عه‌لی سوسێ … هتد)(7).
كورد له عێراق هه‌وڵیاندا به هه‌موو توانایه‌ك له پاراستن‌و سه‌رخستنی كۆمار به‌شداربن، ئه‌مه‌ش له ده‌قی ئه‌و وتاره‌دا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن (محه‌مه‌د مه‌حمود قودسی) ، له ئاهه‌نگی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا به‌ناوی مه‌لا مسته‌فاوه خوێندیه‌وه، له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا هاتووه: «به‌ناوی سه‌ركرده‌ی شۆڕشی گه‌ل له بارزان … ڕۆژباش پێشكه‌شی دانیشتوانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌م كه ئاڵای كوردستانیان له سێ یه‌كی كوردستانی گه‌وره‌دا بڵندكردووه، بێگومان له بیر ناكرێت كه حكومه‌تی كوردستانی ئازاد یه‌شتا له یه‌كه‌م قۆناغێتی‌و كۆششی ئێوه‌ی ده‌وێت بۆ سه‌ركه‌وتنی مه‌زن‌و رزگار بوون … بـــژی نیشتیمانی مه‌زنمان به سه‌ربه‌خۆ‌و ئازادی)(8).
به‌مجۆره كوردانی باشوری كوردستان ڕۆڵی به‌رچاویان له‌به‌رگریكردنی كۆماره‌كه له ڕووی سوپای ئێران‌دا به‌تایبه‌تی له‌به‌ری سه‌قزدا گێڕا، بوون به خاوه‌نی چه‌ندین داستانی به‌رگریی گه‌وره به‌تایبه‌تی له شه‌ڕه‌كانی (قاراوا‌و ملقه ره‌نی‌و مامه شا)دا، به‌مجۆره تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاری به‌رگرینه‌كردنی سوپای ئێران درا، كوردانی باشوری كوردستان له هه‌وڵ‌و پشتگیریی‌و سه‌رخستنی ئه‌م هیوایه‌دا بوون(9).
به‌وته‌ی (كریس كۆچێرا) سوپای كۆماری مهاباد به‌یه‌كه‌مین سوپای ڕێكخراو داده‌نرێت له مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م سوپاییه گه‌یشته (1200) سه‌رباز‌و چل ده‌ره‌جه‌دار‌و حه‌فتا ئه‌فسه‌ر، كه‌له شاری مهاباد‌و ده‌وروبه‌ری مهاباد به سه‌ربازی گیرابوون(10)، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، ئێران هێرشیكرده‌سه‌ری‌و له (كانونی یه‌كه‌می 1946)دا كۆماری كوردستان ڕووخا، پاش ماوه‌یه‌كیش قازی محه‌مه‌د‌و ئاموۆزایه‌كی قازی له سێداره‌دران، دواتریش مه‌لا مسته‌فا‌و هه‌ندێك له هاوه‌ڵانی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌ڕێكه‌وتن(11).
له‌و ده‌مه‌دا رژێمی پاشایه‌تی له عێراقدا حكومڕان بوو به درێژای ماوه‌ی حكومڕانی (1921-1958)، به شێوازی جۆراوجۆر له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بوو بۆ له ناوبردن‌و نه‌هێشتن‌و سه‌ركوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌نها له ڕووی سیاسیه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو له بورای ئابوریشدا له بارودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژیا، حكومه‌ت ئاماده‌بوو خه‌رجیه‌كی زۆر له پرۆژه‌كانی خزمه‌ت به بێگانه‌و داموده‌زگا تایبه‌ته‌كانی پۆلیس‌و سه‌ربازیی له كوردستاندا خه‌رج بكات، به‌ڵام ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بوو پێداویستیه‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌كه له قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و ڕێگ‌و بان دابینبكات(12).
هه‌روه‌ها هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، كورد له پێناو سه‌لماندنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا له خه‌باتێكی بێپسانه‌وه‌دا بوو، حكومه‌تی عێراقیش بۆ سه‌ركوتكردنی سه‌رجه‌م جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕه‌كانی كورد له هه‌وڵدابوو، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رده‌وام له هه‌وڵدابوون مه‌سه‌له‌ی كورد ته‌واو بچوكبكرێته‌وه‌و نرخ‌و به‌ها‌و قورساییه‌كی ئه‌وتۆی له بواری ده‌وڵه‌تاندا نه‌بێت، كاربه‌ده‌ستانی عێراق هیچ كات نه‌یانویستوه له هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی كورد‌و ناڕه‌زایی‌و بێزاری‌و هه‌راسانی خه‌ڵكی كوردستان تێبگه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌یانویستووه به ڕاست‌و دروستیی گیروگرفته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی گه‌لی كورد بزانن‌و ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد بدۆزنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریبكه‌ن(13).
گه‌لی كورد وه‌ك به‌شێك له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانی حكومه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌یان له‌نێو ریزه‌كانی پارتی‌و كه‌مینه‌یان له نێو پارتی كۆمۆنیستی عێراقدا گیرسابوونه‌وه(14)، حكومه‌تی عێراق نه‌ك هه‌ر ئازادیخوازانی كوردستانی عێراقی سه‌ركوتكرد، به‌ڵكو به‌شداری له سه‌ركوتكردنی بزاڤه‌كانی كوردی پارچه‌كانی تری كوردستان كرد، (نوری سه‌عید) پشتگیری حكومه‌تی شای كرد بۆ له ناوبردنی شۆڕشگێرانی كورد له ئێران، هێزێكی زۆری سوپای كۆكرده‌وه به‌ره‌و سنوری ئێران بۆ رێگاگرتن له شۆڕشگێره‌كانی (جوانرۆ) بۆ نه‌هاتنیان بۆ ناو خاكی عێراق، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش موته‌سه‌ریفی سلێمانی سه‌ردانی كرماشانی كرد‌و رێگاش درا به ئاسمانی عێراق بۆ لێدانی كورده‌كان به‌كاربهێنرێت، حكومه‌تی پاشایه‌تی له بواری به‌رێوه‌بردنیشدا په‌نای برده به‌ر حكومێكی سه‌ربازی‌و هه‌رده‌م متمانه‌ی به‌و كه‌سانه ده‌دا كه دڵسۆزی ده‌سه‌ڵات بوون‌و له‌سه‌ركوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد به‌توانابوون، له ساڵی 1954 دا عومه‌ر عه‌لی كه ئه‌فسه‌رێكی پله لیوا بوو، كرا به موته‌سه‌ریفی شاری سلێمانی، بۆ ده‌رخستنی دڵسۆزی خۆی ده‌ستیكرد به هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی شارباژێر‌و به‌شێك له‌و بانده‌ی كه به تاقمی (خوله پیزه) ناسرا بوون. كه‌له‌م ناوچه‌یه مابوونه‌وه‌و له ناویبردن، دواتر كه‌وته بیرۆكه‌ی دورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود له گوندی داریكه‌لی‌و ده‌ستگیركردنی(15).
له (3ی ئابی 1954 وه تا 17ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1955) له راستیدا بوونه تیری كوشنده بۆ جه‌سته‌ی رژێمی پاشایه‌تی له عێراقدا . نوری سه‌عید ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه له په‌نجاكاندا كه‌وته هه‌ڵه‌وه كه به جارێك چاره‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراقی ره‌شكرد(16).
له رۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌می 1956) ئێستگه‌ی به‌غداد هه‌واڵی مردنی شێخ محمودی بڵاوكرده‌وه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گه‌رێنرایه‌وه بۆ سلێمانی‌و له نێو كه‌ژاوه‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ریدا پێشوازی لێكرا، كه‌ژاوه‌كه به‌ره‌و سه‌رای سلێمانی به‌رێكرا‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێرا(17).
له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند حزب‌و رێكخراوێكی سیاسی كوردیی‌و عێراقی له كوردستانی عێراقدا رۆڵیان هه‌بووه له روداوه سیاسیه‌كانی ئه‌و ده‌مه ئه‌وانیش: (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد-لقی كوردستانی عێراق، لقی كوردستانی حزبی شیوعی عێراق، حزبی رزگاریی كورد، پارتی دیموكراتی كوردستان … هتد). ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئافره‌تانی كورد رۆڵی گرنگ‌و به‌رچاویان له چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستاندا بینیوه، رابه‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له كوردستانی ئێران‌دا هه‌وڵی پێكهێنانی لقێكی ئافره‌تانیان داوه، له‌م بواره‌دا ناهیده شێخ سه‌لام‌و نه‌عیمه ئه‌حمه‌د (خوشكی برایم ئه‌حمه‌د) ده‌ورێكی باڵایان بینیوه‌و توانیویانه كاروباری لقه‌كه به‌رێوه‌ببه‌ن‌و ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تان له‌كۆمه‌ڵه كۆبكه‌نه‌وه. له‌و ئافره‌تانه‌ی له رێخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا كاریانكردووه: (زكیه بابان، لوتفیه مه‌لا سدیق، حه‌لاوه‌خانی كچی شێخ مه‌حمود، شه‌فیقه خێزانی جه‌مال خه‌فاف، شه‌فیقه سه‌عید‌و فاتمه محه‌ی ساڵه سور‌و كه‌تان خان) بوون. ده‌توانرێت بوترێت بوونی ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تانی كورد له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا، له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵگای كوردستان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر كاریگه‌ریی‌و رۆڵی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر هه‌ست‌و ده‌رونی سه‌رجه‌م چین‌و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵ له پێناوی سه‌ربه‌ستی‌و هوشیاری نه‌ته‌وه‌ی(18).
كوردستان له ساڵانی پێش شۆرشی 14ی ته‌موز له بارودۆخێكی چه‌ق به‌ستودا بوو، وێرای خه‌باتی كورد له كوردستاندا، مه‌لا مسته‌فا‌و هاوڕێكانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و كامه‌ران به‌درخان‌و نوره‌دین زازا له هه‌نده‌ران، نوری سه‌عید له عێراق، به‌درخانیه‌كان هه‌ریه‌كه به جۆرێك بۆ داوا‌و داخوازی مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و ئه‌و زوڵم‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ریانه هاتوونه‌ته ده‌نگ‌و كاریان بۆ كردووه، ئه‌مریكاش له ساڵی 1957 ره‌خنه‌ی له ئێران گرتووه كه بۆردومانی گونده‌كانی كوردستانی كردووه له ناوچه‌ی جوانرۆ(19)، له ساڵی 1958 دا پاش ئه‌وه‌ی سوریا‌و میسر یه‌كیانگرت، كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی هاته ئاراوه، رێبه‌رانی كورد به‌ته‌مابوون دژی رژێمی عێراق ده‌س به شۆرش بكه‌ن. ئیدی بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ناسر به ده‌ستبهێنن په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرد‌و رێگای پێدان هه‌ندێ به‌رنامه به زمانی كوردی له رادیۆی قاهیره بڵاوبكه‌نه‌وه(20)، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو عه‌بدولكه‌ریم قاسم پێشكه‌وتوو له 14ی ته‌موزی 1958 رژێمی پاشایه‌تی له عێراق روخاند(21)، له به‌ره‌به‌یانی 14ی ته‌موزی 1958 تیشكی ئازادی عێراقی گرته‌وه، رادیۆ مژده‌ی رابوونی كۆماری عێراق‌و نه‌مانی رژێمی پاشایه‌تی راگه‌یاند(22)، ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی ئازادیخوازی كورد له‌به‌ره‌به‌یانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كه‌دا به‌شداری چالاكیه‌كانی شۆڕشیانكردووه. له هێرشكردن بۆ سه‌ر به‌غداد‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت(23)، كورد‌و عه‌ره‌ب له دوای شۆرشه‌كه كه‌وتنه ئاهه‌نگێران‌و خۆشی ده‌ربرین له عێرقدا به‌هۆی برایه‌تی‌و هاوبه‌شی كورد‌و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها له پێناو داهاتووی عێراق‌و برایه‌تی گه‌لانی عێراق(24).
له (20-7-1958) حكومه‌ت فه‌رمانی لێبوردنی گشتی ده‌ركرد‌و هه‌موو زیندانیان‌و نه‌فی كراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه، شێخ ئه‌حمه‌د‌و شێخ له‌تیف‌و گۆرانی شاعیر‌و مه‌لا مسته‌فا بارزانی له پێشی ئه‌و كه‌سانه‌وه بوون كه‌به‌ر ئه‌م لێبورده‌ییه كه‌تون(25).
رژێمی نوێ گۆڕانی له هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری ناوخۆی عێراق‌و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا به‌دیهێنا، هه‌موو رێكخراوه سیاسیه نهێنیه‌كان، له‌وانه حزبی شیوعی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كان پشتیوانیه‌كی بێ سنوریان له‌م شۆرشه كرد(26).
له‌م باره‌یه‌وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: «پاش راگه‌یاندنی شۆرش به‌كه‌متر له كاژێڕێك سه‌ركرده‌كانی حزب له كه‌ركوكه‌وه بروسكه‌یان بۆ سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره نیشتیمانیه‌كان لێدا‌و پشتگیریان له شۆرشی پیرۆز راگه‌یاند‌و هیوایان خواست كه سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێ بێت له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی به‌تینی عه‌ره‌ب‌و كورد كه چاكه‌و پێشكه‌وتنی هه‌ردوو گه‌لی تێدایه»(27).
به‌مشێوه‌یه ده‌شێت پشتگیری كورد له شوۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1958 بۆ ئه‌م هۆیانه بگێڕینه‌وه:
1-جۆری سیاسه‌ته‌كانی به‌ریتانیا‌و عێراق له‌مه‌ڕ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به درێژایی ساڵانی حكومڕانێتی پاشایه‌تی له عێراقدا.
2-په‌یوه‌ندی هاوكاری‌و رێككاری له نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد‌و پارت‌و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی ناو عێراق له دژی سیاسه‌ته‌كانی به‌ریتانیا‌و حكومه‌تی پاشایه‌تی عێراقدا له چالاكی به‌رده‌وامدا بوون. واتا هاو ئامانجی‌و هاو خه‌باتی له‌و قۆناغه‌دا.
3-دروشم‌و هه‌ڵوێسته به‌راییه‌كانی رابه‌رانی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1958 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له دروشم‌و ئامانجه گشتیه‌كانی پارتیدا یه‌كی ده‌گرته‌وه‌و له‌و رووه‌وه هیوا به‌خشبوون بۆ دیموكراتخوازانی عێراق به گشتی‌و گه‌لی كورد به تایبه‌تی.
4-هه‌ڵوێستی پۆزه‌تیڤی وڵاتانی وه‌كو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و میسر به‌رامبه‌ر شوۆڕشه‌كه‌و به رێنمایی كردنیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی عێراق كه‌له سنورێكی دیاریكراودا ره‌چاوی مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن .
5-مه‌ترسی كورد له ئاكامه خراپه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه شوۆڕشه‌كه زیانی به ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندیان له عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا گه‌یاند(28). شۆرشی 14ی ته‌موزی 1958 چه‌ندین ده‌سكه‌وتی بۆ كورد به ده‌ستهێنا له‌وانه: كورد به‌یه‌ك ئه‌ندام كه (عه‌قید خالید نه‌قشبه‌ندی)بوو به‌شداری له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا كرد، كه‌له سێ ئه‌ندام پێكهاتبوو، هه‌روه‌ها (بابه علی حه‌فید زاده)یان كرد به وه‌زیری ئابوری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌له ده وه‌زیر پێكهاتبوو(29).
هه‌روه‌ها به‌ندی سێیه‌م له ده‌ستوری نوێ دانی به‌وه‌دا نابوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێكه له دوو نه‌ته‌وه‌ی مه‌زن‌و سه‌ره‌كی عێراق‌و گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه به‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بگات(30).
ئه‌و قۆناغه له مێژووی سیاسی عێراقدا قۆناغێكی بێوێنه بوو له رووی به‌كارهێنانی ئازادی سیاسیه‌وه بۆ حزبایه‌تی‌و بۆ رۆژنامه‌وانی، ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌و گۆڤاری سیاسی به زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بڵاوكرانه‌وه(31).
هه‌رچه‌نده كورد له سایه‌ی رژێمی پێشودا ژماره‌یه‌ك گۆڤار‌و رۆژنامه‌یان ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌م بڵاوكراوانه هه‌مووی ئه‌ده‌بی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌و چیرۆك‌و شعر بوون، كه‌م‌و زۆر به‌لای رووداوه سیاسیه‌كاندا نه‌چوون(32).
له ساڵی 1959 دا رۆژنامه‌ی خه‌بات به زمانی عه‌ره‌بی‌و رۆژنامه‌ی كوردستان به زمانی كوردی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌رچوو، به‌بێ مۆڵه‌ت، به‌ڵام له 9ی شوباتی 1960 مۆڵه‌تی یاسایی كاركردنی پێدرا، مام جه‌لال له كتێبی (كوردستان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد) ده‌ڵێت: خه‌بات له ساڵی 1959 به زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی ده‌رچووه، له زه‌مانی پاشایه‌تیدا پارتی گۆڤاری گه‌لاوێژ‌و ڕۆشنیبری‌و نزاری ده‌ركرد(33).
په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌روا نه‌مایه‌وه‌و رووی له ئاڵۆزی كرد، هه‌رچه‌نده گه‌لی كورد پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی له شۆرشی 14ی ته‌مموز كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو عه‌بدولكریم قاسم‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی كه‌وتنه دژایه‌تی كورد(34)، سه‌ركرده‌ی شۆرشی 14ی ته‌موز عه‌بدولكریم قاسم پیاوێكی هێمن‌و له‌سه‌رخۆ‌و خاوه‌ن بیروباوه‌رێكی قایم بوو، حه‌زی به خۆده‌رخستن نه‌ده‌كرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه بوو نوری سه‌عید‌و هه‌موو ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كه‌ی نه‌یانتوانی له‌و باوه‌ره قایمه‌ی تێبگه‌ن(35)، به‌ڵام كه‌سانی ناڕاست‌و مه‌راییكه‌ر‌و كۆنه‌په‌رست له ده‌وری كۆبوونه‌وه‌و رێگه‌ی خراپیان ده‌خسته پێش. له سه‌ره‌تادا كه‌وته لێدانی كۆمۆنیسته‌كان‌و ته‌نگی پێهه‌ڵچنین، دواتر به گژی پارتی دیموكراتی كوردستاندا چوو(36).
بارزانی هه‌وڵیدا قاسم له خۆی ڕازیبكات‌و كارێكی وا نه‌كات دڵی بره‌نجێنێت، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه تا سه‌رنه‌بوو، هه‌ر زوو عه‌بدولكریم به‌هوۆی كاریگه‌ربوونی به بیروباوه‌ری عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی دژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بوون به رێگه‌ی ئاشتیانه، ناكۆكی نێوان كورد‌و قاسم گه‌یشته گیروگرفتی تر(37)، سیاسه‌تی قاسم‌و ده‌سه‌ڵاته ناوخۆیه‌كانی دژ به كورد له كۆتاییه‌كانی 1960 مۆركێكی ئاشكرای له خۆگرتبوو، ئه‌ندامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سه‌ركرده‌كانیی له به‌غداد رووبه‌رووی راوه‌دوونان بوونه‌وه(38).
سه‌ره‌تا حكومه‌ت ئه‌فسه‌ر‌و پله‌داره‌كانی كوردی له سوپا دوورخسته‌وه، فه‌رمانبه‌ره كورده‌كانی له دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان لابرد، هه‌روه‌ها پشتی ئه‌و خێڵانه‌ی گرت كه دژی بارزانی بوون، ئه‌مانه بوونه هۆی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندی نێوان بارزانی‌و عه‌بدولكریم قاسم، ئه‌وه‌بوو دواتر بووه هۆی به‌رپابوونی شۆرشی (11ی ئه‌یلولی 1961)(39).