ئه‌مریكا له نێوان (ته‌وقات)ی([1]) عوسمانی و توركیای نوێ‌دا
(فاخر عالی خان ئاوده‌لی)
قوتابی دكتۆرا له مێژووی نوێی ده‌وڵةتی عوسمانی.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌مریكا،وه‌ك دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له ڕووی مێژووییه‌وه زۆر له یه‌كدی جیاوازن، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی مێژوویی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیسه‌لجوقییه‌كان له ساڵی (1299) دامه‌زراوه، دووه‌میشیان كه ئه‌مریكایه له‌سه‌ر فكر و كۆچكردنی زۆرینه پڕۆتستانته‌كانی ئه‌وروپا به گشتی و به‌ریتانیا به تایبه‌تی دوای دۆزرانه‌وه‌ی شوێنی ئه‌مریكا(1492)،له‌سه‌رهێز و بازووی كۆیله‌كانی ئه‌فریقیا دروستبووه، دوای قۆناغ و خه‌باتێكی چه‌ند سه‌ده‌یی ئه‌مریكاییه‌كانی باكوور له ساڵی (1776)دا تاك لایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند و له ساڵی (1783)شدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ناچاری له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دانیپێدانراوه، هه‌رچه‌نده مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له پێش مێژووی دروستبوونی ئه‌مریكاوه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخ و تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك و جوگرافیایه‌كه‌ی، ئه‌مریكاییه‌كان پێشكه‌وتنێكی خێرایان به‌خۆیه‌وه بینی، له ماوه‌یه‌كی كورتدا نه‌ك ته‌نها توانییانشان له شانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بده‌ن،به‌ڵكو له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به ئاستێكی به‌رزی پیشه‌سازیبه پێش ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه‌وتنه‌وه و بوو به زلهێزێكی جیهانی.
ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفروانبوونه‌ی هه‌ژمون وده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مریكا، وایكردووه په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ریه‌ك بكه‌وێت، به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، حوكمڕانه‌كانی ئه‌مریكاده‌ستیان به جموجۆڵی بازرگانی ده‌ره‌كی كردووه، له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵیانداوه جێ پێی خۆیان له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر بكه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه به كرده‌ییچه‌ندین هه‌نگاوی جۆراوجۆریان جێبه‌جێكردووه،فراوانترین شوێن و جوگرافیای بازرگانی ئه‌و كات و بگره ئێستای جیهانیش له ناوچه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا بووه، به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریكاییه‌كان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانله هه‌وڵی سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بوونه، به تایبه‌ت ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا، كه (جه‌زائیر، میسر، تونس و لیبیا) له دیارترینیان بوونه.
ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له لایه‌ن (دای)([2])یه خۆجێیه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه چووه، بۆیه هه‌ر یه‌كێكیان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات بووه،له نێویشیاندا داییه‌كانی جه‌زائیر هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی باڵایان له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقادا هه‌بووه، له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی حه‌ڤده و هه‌ژده‌دا ئه‌مریكاییه‌كان چه‌ندین جموجۆڵی ده‌ریایی له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا كردووه،تاكۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ژماره‌یه‌ك كه‌شتگه‌ل و كاپتنی ئه‌مریكایی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه ده‌ستگیر كراون، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكوری ئه‌فریقیا، كۆتا ڕووداوی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی كه‌شتییه ئه‌مریكاییه‌كان،له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م دا بووه، دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌شتیگه‌لی ئه‌مریكایی به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی كاربه‌ده‌ستانیده‌وڵه‌تی عوسمانی و جه‌زائیر دێنه ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به‌م هۆیه‌وه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی جه‌زائیر ده‌ستگیر ده‌كرێن، دوای ئه‌م ڕووداوه و چه‌ند ڕووداوێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به بواری كه‌شتیوانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست،ئه‌مریكاییه‌كان ناچار بوون داوای ڕێكه‌وتن له ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو له ڕێگه‌ی داییه‌كانی جه‌زائیر، ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی (22) خاڵییان له ساڵی (1795)داواژۆ كرد،ڕێكه‌وتنامه‌كه‌بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ بووه، زمانی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ش به زمانی توركی عوسمانی نووسراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێ كه هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به‌سه‌ر ئه‌مریكادا زاڵ بووه. به شێوه‌یه‌كی گشتیئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له دیارترین خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌كه بوون:
- نابێ هیچ كه‌شتیێكی ئه‌مریكی به ئاڵای ئه‌مریكاوه هاتوچۆ له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست دا بكات، له به‌رامبه‌ر هه‌ر ئاڵا هه‌ڵواسینێكدا ده‌بێ (642500) شه‌ش سه‌د و چل و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلار بدات.
- پێدانی (12000) دوازده هه‌زار ئاڵتونی عوسمانی و (21600) بیست و یه‌ك هه‌زار و شه‌شسه‌د هه‌زار دۆلار وه‌ك باجی ساڵانه.
- ئازادكردنی ئه‌سیره‌كانی جه‌زائیر و پێدانی قه‌ره‌بووی (4000) چوار هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.
- پێدانی (1400) هه‌زار و چوارسه‌د دۆلار بۆ كارگوزارانی نێو ژوور و كابینه‌ی كه‌شتییه‌كان.
ده‌قی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌مریكا ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به یه‌كه‌مین ته‌وقاتی عوسمانی ناوزه‌ند ده‌كرێت، وا نیشان ده‌درێت كه ئه‌مریكاییه‌كان به ناچاری ڕێكه‌وتننامه‌كه‌یان واژۆ كردووه، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه به هۆی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌وه، كه‌شتیگه‌لی ئه‌مریكایی ئازادییه‌كی ته‌واوی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌رگرتووه، به‌هۆی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه،ئه‌مریكاییه‌كان له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا ده‌ستكراوه‌تر بوون و جموجۆڵه بازرگانییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا چڕتر كردۆته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ئه‌مریكاییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییدا ببه‌ستن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی به ناوی “دۆستایه‌تی بازرگانی” ده‌نێرنه ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌م شێوه‌یه به پێی تۆماری سه‌رچاوه مێژووییه‌كان یه‌كه‌مین كه‌شتیگه‌لی بازرگانی ئه‌مریكایی له ساڵی (1786) هاتۆته ئه‌سته‌مبوڵ، دووه‌مین كه‌شتیگه‌ل له ساڵی (1797) هاتۆته ئیزمیر و سێیه‌میشیان له ساڵی (1800) هاتۆته ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر، به‌رهه‌می لۆكه، مێوژ، هه‌نجیر و پێسته له دیارترین به‌رهه‌می ئالوگۆڕی بازرگانی ئه‌و كه‌شتیانه بووه، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میشدا كه‌شتیگه‌لی (جۆرج واشتنتون) وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی ئه‌مریكایی له ڕێگه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتۆته ئه‌سته‌مبۆڵ، ئه‌مریكاییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌وگه‌شته‌ی (9 تشرینی دووه‌می 1800)دا، چه‌ندین دیاری جۆراجۆر و گران به‌هایان بۆ پاشاكانی حكومه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێناوه. |
كه‌شتیگه‌لی عوسمانی له كه‌ناره ئاویه‌كانی جه‌زائیر سه‌باره‌ت به جموجۆڵی سیاسی و دبلۆماسی ئه‌مریكاییه‌كان هیچ كونسول و جموجۆڵێكی دبلۆماسی فه‌رمیان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا نه‌بووه،به‌هۆی نه‌بوونی باڵوێزخانههه‌موو كاروبارێكیان له ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیاوه جێبه‌جێكردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌شدا پاره‌یان به به‌ریتانییه‌كان داوه، ئه‌م شێوه كاركردنه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بووه، دوای ته‌گه‌ره تێكه‌وتنی چه‌ند كاروبارێكه‌وه، ئه‌مریكاییه‌كان بیریان له كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان كردۆته‌وه،ئه‌وه‌بوو ساڵی (1811) یه‌كه‌مین ژووری بازرگانی ئه‌مریكایی له كه‌ناراوه‌كانی ئیزمیر كراوه‌ته‌وه، ئه‌م ژووره كاروباره‌كانی ئه‌مریكای له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جێبه‌جێكردووه، ساڵی (1823) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی دانیپێدانراوه،ساڵی (1830) له ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌مریكا یه‌كه‌مین كونسولخانه‌ی ئه‌مریكی له ده‌وڵه‌تیعوسمانی كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه چه‌ند كونسلخانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مریكا له شاره‌كانی ئیزمیر (1831)، ئه‌سته‌مبول (1832)، سه‌لانیك، قودس، به‌یروت، بوڕسه، چه‌نه‌قه‌له و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی كراوه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م كونسولخانانه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دبلۆماسی و ئالوگۆڕی بازرگانی هه‌ر دوولا هه‌بووه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه بازرگانی و دبلۆماسییانه به گوێره‌ی بارودۆخی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و هێز و ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتووه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا تێبینی ده‌كرێ هیچ سوڵتانێك هێنده‌ی سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) (1876 – 1909) له هێزی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووه، بۆیه هه‌روه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عوسمانی قۆناغێكی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ساڵی (1886) كه‌شتیێكی جه‌نگی ئه‌مریكایی به ناوی (بانكرۆفت) ده‌یه‌وێت له ئاوه‌كانی (گه‌رووی چه‌نه‌قه‌له) ده‌رباز بێت، به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی ناوی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنامه‌ی (1856)ی پاریسی نێوده‌وڵه‌تی، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه ڕێگای پێ‌نادرێت له گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕبێت، هه‌مان كه‌شتی له ساڵی (1897)دا به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و به زۆره‌ملێی ده‌یه‌وێت بێته كه‌ناره ئاوییه‌كانی ئیزمیر، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارخستنی تۆپخانه‌كانی عوسمانی كه‌شتیگه‌له‌كه ناچار به گه‌ڕانه‌وه ده‌كرێت. وێڕای ئه‌م هه‌ڵوێست و كاردانه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م، چه‌ندین داخوازینامه‌ی ئه‌مریكایی بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی جۆراجۆر له به‌یروت و حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕه‌تكردۆته‌وه. |
به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ بگوترێ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی عوسمانی تاكو جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ئاستێكی گه‌شه‌سه‌ندووی هه‌ڵكشان و داكشان دابووه، له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا چه‌ندین ڕێكه‌وتنامه‌ی جۆراوجۆریان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌ردوولای نێوانیان واژۆ كردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ژموونی عوسمانی له ڕێكه‌وتنامه‌كاندا به ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام سوودمه‌ندی سه‌ره‌كیش ئه‌مریكاییه‌كان بوونه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیی و ڕێكه‌وتنامانه‌دا بوونه‌ته خاوه‌ن هێز و هه‌ژمونێكی تازه ده‌ركه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له پرسه سیاسی و بازرگانییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وجودی خۆیان له نێو ڕووداوه‌كاندا ده‌رخستووه.
دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌سه‌ر چه‌ند پشكێكی زه‌ویداری و داهاتی دارایی و ئابووری دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ی زۆرترین پشكی له‌و زه‌ویی و داهاتانه‌ی عوسمانی به‌ركه‌وت به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بوون،هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێكی زلهێزی تازه ده‌ركه‌وتوو پشكێكی زۆری سه‌رمایه و داهاتی نه‌وتیله ده‌وڵه‌تی عوسمانیده‌ستكه‌وت،به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پشكی زه‌وی له میراتی عوسمانی وایكردووه ده‌وڵه‌تی توركیای نوێ ته‌مایێكی زیاتری به ئه‌مریكا هه‌بێ نه‌وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، هه‌ر ئه‌مه‌شوایكردووه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی دیاری له‌سه‌ر وڵاتی نوێی توركیادا هه‌بێ، له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه و دانووستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كاربه‌ده‌ستانی توركیای نوێ له هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی لایه‌نگیری و پاڵپشتی ئه‌مریكاییه‌كان دابوون، ئه‌م هه‌وڵدانه‌شیان له (په‌یمانامه‌ی لۆزان) (24 ته‌مموزی 1923)دا زۆر به ڕوون ئاشكرایی هه‌ستی پێده‌كرێ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گه‌شه پێده‌ده‌ن و تا كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رده‌وامی ده‌بێت.په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیچۆته قۆناغێكی نوێ، ساڵێك دوای جه‌نگ دووه‌می جیهانییه‌كێتی سۆڤیه‌ت وه‌ك خاوه‌ن زلهێزێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وت، به هۆی چه‌ند پرسێكی وه‌كداخوازكردنی به‌ڕێوه‌بردن و هاوبه‌شی گه‌رووه ئاوییه‌كان له مانگی (ئاب و ئه‌یلولی 1946) و چه‌ند ڕووداوێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به ئه‌و توركه
نیشته‌جێبووانه‌ی كه له جۆرجیا ده‌ژیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سۆڤیه‌ت به‌ره‌و هه‌ڵكشان و گرژیچووه، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی توركیا وایكرد كه‌سۆڤییه‌تیه‌كان به پێی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌راتێن له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له یه‌ك كاتدا جێی نیگه‌رانی توركیا و ئه‌مریكا بووه. |
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جموجۆڵانه‌ی سۆڤیه‌ت له (12 مارتی 1947) (بنه‌مای دۆكترینی)([3])، (هاری ترومان) (1884 – 1974)ی سی و سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، هه‌ردوو وڵاتی یۆنان و توركیا سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م بنه‌مایه‌ی دوكترین بوون و یارمه‌تیێكی زۆری ماددی و سه‌ربازی كران،ئه‌منزیكبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا له به‌رژوه‌ندی هه‌ردوولا دابوو، هه‌ردوو وڵات له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری كۆمۆنستی و به‌رفراوانبوونی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی ڕووسیا خۆیان پاراست. له چوارچێوه‌یچالاكییه‌كانی دژ به ڕووسه‌كان،له (8 شوباتی 1952)دا توركیا چووه نێو (ڕێكخراوی باكوری ئه‌تله‌سی) (ناتۆ)، وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی ناتۆ، له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری كۆمۆنیزمی تا كۆتاییه‌كانی جه‌نگی سارد (1990)ی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت چالاكی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و بگره له ڕووداوی (11 سێپتێمبه‌ری 2001)ی ئه‌مریكاشدا،ده‌سه‌ڵاتی حوكمداری توركیاهاوهه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بووه.
هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا قۆناغێكی نوێیان به‌خۆیه‌وه دیوه، چه‌ند ڕووداوێكی هه‌رێمی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و سارد و سڕی بردووه،یه‌كه‌مین ڕووداویش له‌گه‌ڵ داگیركردنی عێراق (2003)دا ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای به‌كارهێنانی بنكه‌ی (ئینجیرلیك)ی له توركیا كرد، له وه‌ڵامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، گۆڕانێكی دیار له هه‌ڵوێستی توركیادا ڕووده‌دات، له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌رانی خۆی له ئاستێكی باڵاداگه‌یانده ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵوێستێكی نوێ توركیا داده‌نرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا، له مێژووی نوێی ئه‌و وڵاته‌دا نه‌بووه كه به‌و شێوه‌یه نه‌رینه‌كانی خۆی به شێوه‌یه‌كی وا نێرانه به ئه‌مریكا ڕابگه‌ینێ، به‌بێ په‌رده و ڕاڕایی ئه‌وه‌ی به ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند كه به هیچ جۆرێك ڕێگه‌یان پێناده‌نبنكه‌ی ئاسمانی (ئینجیرلیك) بۆ لێدانی عێراق به كاربهێنرێت. هاوشانی ئه‌م هه‌ڵوێسته چه‌ند ڕووداوێكی دیكه كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا دروستكردووه، یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕوویداوه له (4 ته‌مموزی 2003)ی شاری سلێمانیدا بووه، كاربه‌ده‌ستانی توركیای زۆر توڕه كردووه، له‌م ڕووداوه‌دائه‌فسه‌رێك و یازده (11) سه‌ربازی تورك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی (60) كاتژمێر ده‌ستگیر كران، له‌و ماوه‌یه‌دا خراونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه. هه‌ر له باره‌ی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه،ڕووداوێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كاندوای چه‌ند ساڵێك له ڕووداوه‌كانی عێراق بووه، ئه‌ویش ڕووداوه‌كه‌ی كه‌شتی مه‌ڕمه‌ڕه‌ی توركیا بووه، ئه‌م ڕووداوه ده‌نگۆیه‌كی جیهانی گه‌وره‌ی به دوای خۆدا هێنا، به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه كه‌شتیه‌كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له (31 مایسی 2010)دا هێرشی كرایه سه‌ر، له‌م ڕووداوه‌دا (9) چالاكوانی مه‌ده‌نی توركیا بوونه قوربانی، له‌م ڕووداوه‌دا ئه‌مریكا به هه‌ڵوێستێكی بێده‌نگی لێی ده‌رچوو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكادادروستكردووه.
گه‌وره‌ترین ڕووداو كه‌وا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیادا دروستكرد، كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی (15 ته‌مموزی 2016)ی توركیا بوو، له‌م ڕووداوه‌ی كوده‌تادا بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌نبه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیده‌ستنیشانكرا، بۆیه به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامده‌ران و گومان لێكراوانی كوده‌تا بوونه‌وه، به ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگیری گوله‌نیه‌كان له به‌ندیخانه‌كاندا ئاخێنران، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كان قه‌شه (ئه‌ندرۆ جه‌نسۆنی) به ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی بوو،ئه‌م قه‌شه‌یه بۆ ماوه‌ی بیست ساڵه له شاری ئیزمیردا ده‌ژی، دوای شكست پێهێنانی كوده‌تاكه به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و پاڵپشتیكردنی ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تایه‌كه و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌ستگیر كرا.
ڕێ و شوێنه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی به شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی زۆر به ڕێكخراو و توندی جێبه‌جێ كران، له میانه‌ی بنبڕكردنی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گوله‌نییه‌كان، بۆ چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك باری نا ئاسایی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درێژ كرایه‌وه، هه‌ر كه‌سێك بچووكترین گومانی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر هه‌بووبێت لێپرسینه‌وه‌یه‌كیچڕوپڕیان له‌گه‌ڵدا كردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و گومان و ڕێكارانه‌ی كه حكومه‌تی توركیا جێبه‌جێی كرد، كار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحولا گوله‌ن له ئه‌مریكا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی هه‌شتا كیلۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانباریان دایه ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ی توركیا،ئه‌مریكا خۆ وه‌خڕێنه‌ی كرد‌و داخوزییه‌كه‌ی توركیای پشتگوێ خست، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا، گومانه‌كانی توركیای چه‌ند هێنده كرد و هیچ دڵدۆنگ بوونێكی له‌سه‌ر تێوه‌گلانی بزوتنه‌وه‌ی گوله‌ن و خودی فه‌تحوڵا گوله‌ن له كوده‌تاكه نه‌هێشت،له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر به ڕاسته‌وخۆش نه‌بێت ئه‌وا له ژێر لێو و شوێنی جودا جودا ئه‌مریكایان به پاڵپشت و پلان داڕێژه‌ری كوده‌تاكه ناوزه‌د كرد،به پێی ڕاپۆرت و هه‌واڵه میدیایه‌كانی توركیا كه له سه‌رچاوه‌كانی نزیك له حكومه‌ت ده‌ستیان كه‌وتووه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا هه‌مان سیسته‌می هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی)یان جێبه‌جێ كردووه، به تایبه‌ت ئه‌و تۆماره ده‌نگیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان و چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی كردبوویان، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌شێكی كه‌میان له كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكادا هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه توركیا زۆر پێداگره له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌ت و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و یارمه‌تیدانی ڕاسته‌وخۆی (په‌یه‌ده و یه‌په‌گه)، هێنده‌ی تر توركیای له ئه‌مریگا نیگه‌ران كرد، ئه‌م هه‌ڵوێست و جموجۆڵانه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی هاندا كه په‌یوه‌ندی و سیاسه‌تی دیفاكتۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا بگرنه‌به‌ر، ته‌نها وڵاتی دیفاكتۆی ئه‌مریكاش، ڕووسیابوو، بۆیه چه‌ند سه‌ردانێكی ئالوگۆڕی له نێوان ئه‌ردۆغان و پوتین ڕویدا، ئه‌م سه‌ردانانه گڕوتینێكی دیاری بازرگانی و دبلۆماسی هه‌رێمی و جیهانی به دوای خۆیدا هێنا، دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕووسیه‌كه و كوشتنی باڵوێزی ڕووسیا له ئه‌نكه‌ره، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ڕووسیا دووباره داڕێژرانه‌وه، هه‌ر له بابه‌تی ته‌ماته‌وه بگره هه‌تا گرێبه‌ستی (ئێس 400) و دامه‌زراندنی كوره‌ی ناوكی وزه له توركیا، ئه‌مانه مژارێكی گه‌رمینیوان هه‌ردوو وڵات بوون، هه‌روه‌ها له ڕووی سیاسیشه‌وه، توركیا به ڕێكه‌وتن و به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیڕووسیا، هه‌ڵمه‌تی (چڵه زه‌یتون)ی سه‌ر عه‌فرینیله سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا به پاڵپشتی هێزه نه‌یاره‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌ست پێكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له شیكار و چاودێره سیاسیه‌كان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توركیایان به باجێكی قورسی توركیا پێشبینی كردبوو، به‌ڵام توركیا له هه‌ڵمه‌ت و پلانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به كه‌مترین زیان لێی ده‌رچوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌شیان چه‌ندی په‌یوه‌ندی به سیسته‌می به‌رگری و هێزی سه‌ربازی خۆیه‌وه‌هه‌بوو، دوو هێنده‌ش به پاڵپشتی هه‌ڵوێسته‌كانی ڕووسیا بوو.
هه‌موو ئه‌م جموجۆڵ و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان توركیا وڕووسیا، بێزاری و نیگه‌رانیێكی زۆری ئه‌مریكای له به‌رامبه‌ر توركیا دروستكردووه، له‌م چالاكیانه‌دا توركیا توانیویه‌تی هه‌ر به خشكه‌یی ئه‌مریكا ده‌هری بكات، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت، ئه‌وا به‌شێكی زۆری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و سوریا به تایبه‌تی له باریه‌ك برد، ئه‌م هه‌ڵوێست و كارانه‌ی توركیا، ئه‌مریكای هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڕێگای تۆڵه كردنه‌وه بگرێته‌به‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ به داوای ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ بڕۆنسن ده‌ستی پێكرد، ئه‌م داوایه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه ماوه‌ی دوو ساڵه قه‌شه‌كه ده‌ستگیر كراوه و تاكو ئێستا هیچ داوایێكی له‌و جۆره‌ینه‌داوه‌ته توركیا، هه‌رچه‌نده وا ڕگه‌ینراوه كه داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، مامه‌ڵه‌یه‌كی ئالوگۆڕی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بێت كه له كۆتا لوتكه‌ی (ناتۆ) له بڕۆكسل قسه‌یان له‌سه‌ر كردبوو، ئه‌وه‌بوو (ئه‌برو ئۆزكان)ایچالاكوانه ته‌مه‌ن (39) ساڵانه‌كه‌ی توركیا له‌سه‌ر داخوازی تره‌مپ، له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئازاد كرا، له به‌رامبه‌ریشدا قه‌شه ئه‌ندرۆ برونسنله به‌ندیخانه هێنرایه ده‌ره‌وه و خرایه ژێر نیشته‌جێی زۆره‌ملێ، ئه‌م كاره‌ی توركیا تره‌مپی توڕه و نیگه‌ران كرد،له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا ئا‌ماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌ردۆغان به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه كاربه‌ده‌ستانی نزیك له ئه‌ردۆغان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی تره‌مپیان ڕه‌تكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ردۆغان هیچ به‌ڵێنێكی له‌و جۆره‌ی به تره‌مپ نه‌داوه.
هه‌ر چۆنێ بێت ئه‌م داوایه‌ی ئه‌مریكا كه بۆ ئازاد كردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ دایه توركیا،كاریگه‌ریێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕه‌كان دروستكرد، نرخی لیره‌ی توركی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زینێكی خێرای به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داتره‌مپله ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدائێواره‌ی ڕۆژی (15ی مانگی ئابی) بۆ ئه‌ردۆغان دیاریكرد، تاكو قه‌شه‌كه ئازاد بكات، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی له ترابزۆن، به شێوه‌یه‌كی گاڵته ئامێز وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و گوتی ئێمه وا به‌خێو نه‌كراوین تاكو له گوێی ئێوه دابین و به قسه‌ی ئێوه بكه‌ین، هه‌روه‌ها له چه‌ند دیبه‌تێكی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:”ئێمه ڕه‌وابوونی ده‌سه‌ڵاتمان له میلله‌تی خۆمانه‌وه وه‌رگرتووه، ڕه‌گێكی قوڵمان له مێژوودا هه‌یه، ئه‌مریكا وڵاتێكی سێسه‌د ساڵیه و ئێمه‌ش خاوه‌ن وڵاتێكی شه‌ش سه‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیشی له‌گه‌ڵ حیساب بكه‌ین ئه‌وا زیاتر، ئه‌گه‌ر زیاتر بگه‌ڕێینه‌وه دواوه كه مه‌به‌ست لێی (خه‌لافه‌تی ئیسلامی بوو)، ئه‌وا زۆر زیاتر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه مل ناده‌ینه ده‌ست، ئه‌گه‌ر ئێوه دۆلارتان هه‌بێ، ئه‌وا ئێمه خودا و هێزی باوه‌ڕمان هه‌یه، به پاڵپشتی میلله‌تی خۆمان له‌سه‌ر پێ ده‌وستین، به‌سه‌ر هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وین”.
به شێوه‌یه‌كی گشتی توركیا ئه‌مریكای خستۆته دوڕیانێكی سه‌خت، جگه له دوو ڕێگا هیچی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نیه، یا ئه‌وه‌تا سازش بۆ توركیا بكات و سیاسه‌تێكی نوێی له‌گه‌ڵدا جیبه‌جێ بكات، كه ئه‌وه‌یان تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاله بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام پێشده‌چێت جۆره نه‌رمییه‌ك له به‌رامبه‌ر توركیا دا بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش له یه‌كێك جریوه تویتێكی تره‌مپ دا به‌دیكرا و به ئاشكرا دانی به‌وه دانا كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا هه‌یه.ڕێگای دووه‌می ئه‌مریكا ڕێگای گه‌مارۆی ئابوورییه، شتێكی چاوه‌ڕانكراوی ئه‌مریكایه كه له ڕێی فشاری باج خستنه‌سه‌ر و گه‌مارۆی ئابووری،توركیا ناچار بكات تاكو له هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیله‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌مریكادابچێته‌وه، ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات كه ئه‌مریكا داوای كردوون، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكاریانه‌ی ئه‌مریكاش بۆ توركیا مه‌حاله، چونكه ئه‌وه‌ی له كه‌سایه‌تی ئه‌ردۆغاندا به‌دی ده‌كرێت، پێناچێت هه‌روا به ئاسانی بچێته ژێر بار و مامه‌ڵه و سه‌ودا‌یه‌كی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا جێبه‌جێ بكات، به‌بێ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوسه‌نگ یاخود دوو به یه‌كی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان، پێناچێت كۆتایی به گرژییه‌كانیان بهێنن،له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌كرێ بگوترێ ئه‌وه یه‌كه‌مین (ته‌وقاتی مێژووی نوێی توركیا)([4])یه كه به شێوه‌یه‌كی وا نه‌رماڵه‌هێز ئاسا له هه‌یبه‌تی ئه‌مریكا بدرێت.به‌م شێوه‌یه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ یه‌كه‌مین جار توانی ده‌فته‌ری شكسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له بیره‌وه‌ری هاوڵاتییه‌كانی توركیا بباته‌وه، جارێكی دیكه به شانازییه‌وه باس له سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به وڵاتانی جیهانیڕاگه‌یاند كه ئێمه هه‌ین و به‌بێ ئێمه ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهاوێژن، به گوتارێكی به‌هێزه‌وه دووباره خۆی له نێو ڕووداوه سیاسییه جیهانی و هه‌رێمییه‌كاندا سه‌لماند و شكسته‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی كرده قۆناغێكی مێژوویی سه‌ده‌ی بیسته‌م، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به دروشم و ئامانجێ توركیایێكی نوێ و توركیایێكی به‌هێز له (2023) كار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
- توركیا و ڕووسیا بومه‌له‌رزه‌ی جیۆپۆلتیك، ئاماده‌كردنی شوان تاڤینگ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی به‌ردان، توركیا، 2015.
- په‌روێز ڕه‌حیم، ئایا دۆنالد ترامپ دۆكترینی هه‌یه؟، له پێگه‌ی ئه‌لیكتڕونی: http://www.penus.krd
- YavuzGüler, OsmanliDevletiDönemiTürk-Amerikanİlişkileri (1795-1914), GaziÜniversitesiKirşehirEğitimFakültesiDergisi, Cilt 6, Sayı
- RemziDurmuş, GeçmiştenGünümüzeTürk- Amerikanİlişkileri
- https://fikirnamedergi.com
- http://www.hergunugra.com
- http://www.mynet.com
([1])وشه‌یه‌كی عوسمانییه و له زاراوه‌ی زمانی كوردی هه‌ندێ ناوچه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها وشه‌ی (ڕاژدی و زلله) به هه‌مان مانای ته‌وقات به‌كار ده‌هێنرێن.
([2])دای له زمانی توركیدا به مانای (خاڵ) دێت، له سه‌ره‌تادا به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئینكشاری گوتراوه دای، به‌ڵام له چارێكی كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م بووه به نازناوێكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به درێژایی ته‌مه‌ن به‌و كه‌سانه دراوه كه ناوچه و ولایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م نازناوه تایبه‌ت بووه به ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا(تونس، جه‌زائیر و ته‌رابلوسی ڕۆژئاوا)، ئه‌و (دای)یانه به شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیمچه سه‌ربه‌خۆ به ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه فه‌رمانڕاوییان ده‌كرد.
([3])وشه‌ی دۆكترین Doctrina)) لە فه‌رهه‌نگ و زمانی لاتینی دا وەرگیراوە، له بنه‌ڕه‌تدا بە مانای كۆمەڵە بیروباوەڕ، پێشنیاز یاخود ڕێوشوێن و شیكردنەوەی ڕووداوه‌كان دێت. دۆكترین كردارێكی بەرفراونتر و گشتگیرترە لەستراتیژ، بۆیه لە سیاسەت و ڕەفتار و تاكتیك گەورەتر و باڵاترە. دۆكترینی سیاسی بنەمایەكه بۆ چۆنێتیی كاروباری سیاسی دەوڵەتێك كه لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پیاده‌ی ده‌كات. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: په‌روێز ڕه‌حیم، ئایا دۆنالد ترامپ دۆكترینی هه‌یه؟، له پێگه‌ی ئه‌لیكتڕونی: http://www.penus.krd ؛ ئه‌حمه‌د شه‌بانی، فه‌رهه‌نگی زاراوه و قوتابخانه سیاسییه‌كان، چاپی یه‌كه‌م، دانیشگای كوردستان، 2010، ل 121 – 124.
([4])مه‌به‌ست له ته‌وقات، ته‌وقاتی دبلۆماسی و بازرگانییه نه‌وه‌ك بواری هێز و سه‌ربازی، چونكه له‌و لایه‌نه‌وه شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه ئه‌مریكا و توركیا دوو وڵاتی ناهاوسه‌نگ و نابه‌رابه‌رن، له ڕووی هێز و جبه‌خانه‌وه ئه‌مریكا نه‌ك هاوتای توركیا نیه، به‌ڵكو تاكو ئێستا یه‌كێكه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهانه و جگه له ڕووسیا هیچ وڵاتێكی دیكه هاوشانی ئه‌و نیه.