Home / مێژووى جیهان / ھیتلەر ئالودەی چی بوو؟

ھیتلەر ئالودەی چی بوو؟

ئەدۆلف هیتلەر سەرۆک و دامەزرێنەرى پارتى نازییەکانى ئەڵمانیا

رۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی سوپرایزێکی سەرکردەی نازییەکانی ئەڵمانیا ئەدۆلف ھیتلەر ئاشکرا دەکات.

 پێگەی”ئەلمەسدەر”ی ئیسرائیلی  لەرێگەی  رۆژنامەنوسی ئەڵمانی “مارتین ئۆھلەر”ەوە باسلەوە دەکات، ئەدۆڵف ھیتلەر ئالودە بووە بە کێشانی مادە ھۆشبەرکانەوە کە بەکارھێنانیان  لە ناو سەربازانی سوپاکەیدا بڵاو بوو بوەوە.

ئەلمەسدەر، ئاماژەی بەوەشکردوە، کەناڵی ١٠ ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ھۆگربوونی ھیتلەری بە مادە ھۆشبەرەکانەوە بەستوەتەوە بەو بریارە چارەنوسسازانەوە کە دەیدان و بوونە ھۆی ھەرەسھێنانی.
ئۆھلەر لە کتێبەکەیدا” لە خێراترین کاتی مومکین”دا کە زۆرترین فرۆشی ھەبووە ،دەڵێت:”ھیتلەر رێژەیەکی زۆر کۆکایین وئومڤیتامیناتی بەکارھێناوە”.

باسلەوە دەکات”ھیتلەر بۆیدەرکەوتوە کە ئومڤیتامینات (کە ھۆشبەرێکی چالاکە وا لە مرۆڤ دەکات زاڵ بێت بەسەر ترس و ڕێدەدات بە ئەنجامدانی چالاکی یەک لە دوای یەک بە بێ پشوودان و ھەستکردن بە ماندوو بوون)دەکرێت چارەسەرێکی گونجاو بێت بۆ دروستکردن وپەروەردەکردنی مرۆڤێکی نمونەیی نوێ”.

ئۆھلەر ئەوەش دەخاتەروو”ھیتلەر پێیوابوو ھەموو ھۆکارێک شەرعی و رێپێدراوە ئەگەر توانا کەسییەکان و پاڵنەرە رەگەزییەکان گەشە پێبدات، بەو ئامانجەی ئەڵمانیا خۆی بپارێزێت لەو دەستەو تاقمانەی کە ھەوڵی لەناوبردنی دەدەن”.

نوسەری “لە خێراترین کاتی مومکین”دا دەڵێت”ھیتلەر لەساڵی ١٩٣٦دا دەستیکردوە بە کێشانی مادە ھۆشبەرەکان و دوای ھەوڵی تیرۆکردنیشی لە ساڵی ١٩٤٤دا زیاتر ئالودەی بووە و ھەتا کۆچی دوایشی لە ساڵی ١٩٤٥دا بەردەوام بووە لەسەر بەرکاھێنانی مادە ھۆشبەرەکان”.

سەرەرای ئەوەش، نوسەر ئەوە ڕەتناکاتەوە کە ھەندێک لایەنی ئەڵمانی ئەوە رەتدەکەنەوە کە ئەدۆڵف ھیتلەر لە ژیانیدا ئالودە بوبێت بە مادە ھۆشبەرکانەوە.

ئەدۆڵف ھیتلەر(١٨٨٩ – ١٩٤٥) کە سایەتیەکی سیاسی ئەڵمانیا بوو، لە نەمسا لە دایک بووە، سەرکردە و دامەزرێنەری پارتی کاری سۆشیالیستی نیشتیمانی بووە کە بە  پارتی نازییەکان ناسراو بووە لە ئەڵمانیا، لە نێوان ساڵانی ١٩٣٣ – ١٩٤٥ فەرمانڕەوایی ئەڵمانیای کردوە، گۆڤاری”تایم” لە ناو سەد کەسایەتیدا ھەڵیبژارد کە گەورەترین کاریگەرییان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەجێھێشتووە لە سەدەی بیستەمدا.

س.س

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …