Home / مێژووى جیهان / بەناوبانگترین “تاوانبارەکان”ی مێژوو

بەناوبانگترین “تاوانبارەکان”ی مێژوو

وێنەیەکی ئەرشیفی پابلۆ ئیسکۆبار و بەشێک لە ئەندامانی کارتل

خەندان- سامان محەمەد

لە جیهاندا کۆمەڵە کەسێک میژوویەکی رەشیان لە دەوڵەتە جیاوازەکانی جیهان بۆ خۆیان تۆمارکردووەو بەهۆی کردەوەو رەفتارەکانیانەوە دادگا وەک تاوانبار سزای داون و بە بەناوبانگترین “تاوانبارەکانی مێژوو” ناوزەد دەکرێن.

ماڵپەری سکای نیوز پۆلێنی ئەو کەسانەی کردووەو بەکورتی باسی لە ژیان و کردەوەکانیان کردووە، زۆرێک لەوانە مامەڵەی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر کاری رۆژانەیان بووە کە زیانی گەورەی بە مرۆڤایەتی گەیاندووە.

پابلۆ ئیسکۆبار..
ئیسکۆبار بە پاشای کۆکایین ناوی دەرکردووەو خەڵکی کۆڵۆمبیایە، یەکێکبووە لە بازرگانە بەناوبانگەکان بە مادەی هۆشبەرەوە و سامانەکەی دەگاتە 30 ملیۆن دۆلار، دوای ئەوەی لەساڵی 1993 لەگەڵ دەسەڵاتدارنی وڵاتەکەی رووبەڕووی پێکدادان و شەڕ دەبێتەوە، دەکوژرێت.

گریسیلدا بلانکۆ..
بلانکۆ گەورە بازرگانی کۆکایین بووەو یەکێکبووە لە رابەرانی گرووپەکەی پابلۆ ئیسکۆبار، بەرپرس بووە لەو بارە گەورانەی کە سیخناخ بوون لە کۆکایین و رەوانەی ئەمەریکا کراون، خۆی لە چەندان تۆن کۆکایین بینیوەتەوە.

ناوبراو لە ئەمەریکا دەستگیردەکرێت و بۆ ماوەی 20 ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت، لە ساڵی 2012 بە گولە دەکوژرێت.

فرانک لۆکاس..
یەکێکبووە لە بەناوبانگترین ئەندامەکانی رێکخستنی کارێکی تاوانکاری لە نیویۆرک، فرانک کاری بازرگانیکردن بووە بە مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیین.

ئال چاپۆ..
بە یەکێک لە تاوانبارترین کەسایەتییەکانی مێژوو ناوزەدکراوەو لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو لە مەکسیک ژیاوە، کاری بازرگانیکردن بووە بە مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (ماریوانا، کۆکایین و هێرۆیین)، ساڵی 2014 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت و لە هەمان ساڵدا لە زیندان هەڵدێت، بەڵام لەساڵی 2015 جارێکی تر دەسەڵاتدارانی مەکسیک دەستگیریدەکەنەوە.

مانوێل نۆربیگا..
یەکێکبووە لە دیکتاتۆرە سەربازییەکانی پێشووی پەنەما کە لەساڵانی 1983 تاکو 1989 دەسەڵاتداربووە، لەو چەند ساڵەی دەسەڵاتیدا لەگەڵ CIA کاریکردووەو یەکێکبووە لە سەرۆکی گرووپە گەورە مافیاییەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە پەنەما، لە ساڵی 1992 بەتۆمەتی کاری نایاسایی لە ویلایەتی میامی دەستگیردەکرێت، دواتر و لە ساڵی 2010 رادەستی فەرەنسا دەکرێت و دواتر دەیگەڕێننەوە بۆ پەنەماو لەو وڵاتە زیندانی دەکرێت.

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …