Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی دروستبوونی ئەڵقەی هاوسەریی

مێژووی دروستبوونی ئەڵقەی هاوسەریی

maxresdefault

مێژووی دروستبوونی ئەڵقەی هاوسەریی

ئەڵقەی دەستگیرانی یەكێكە لە نەریتەكانی سەردەمی فیرعەونەكان، واتە میسرییە كۆنەكان یەكەم كەس بوون كە ئەم نەریتەیان پیادە كردووە.
هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی پارە لەو سەردەمەدا كە لەشێوەی ئەڵقەدا بووە، كاتێكیش كەسێك یەكێك لەو پارە ئاڵتونییە شێوە ئەڵقەییانەی كردبێتە دەستی خانمێك، مانای وابووە كە سەرجەم سەروەت و سامانی خۆی خستووەتە دەستی ئەو خانمەوە كە بووەتە هاوسەری ژیانی.

لە سەردەمی ڕۆمەكانیشدا، دوو هاوسەرە نوێیەكە یەك ملوانكەی بە گوڵ چنراویان دەكردە ملی هەردووكیان، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ پێكەوەییان.

دواتر لەو ملوانكەیە ئەڵقەیان دروست دەكرد و دەیانكردە پەنجەی دەستە ڕاستیان، لەلایەكی دیكەوە لەلای یۆنانییەكان هەردوو هاوسەرە نوێیەكە لەماڵی باوكی كچەكەدا دەستیان بە كۆتێكی ئاسن پێكەوە دەبەستراو لەوێشەوە بە سواری ئەسپ بەڕێدەكەوتن بۆ ماڵە نوێیەكەیان.

سەبارەت بە ئەڵقەی هاوسەرگیری كە دەكرێتە پەنجەی چوارەمی دەستی چەپ، ئەو پەنجەیەی كە ئەڵقەی هاوسەرگیری تێدەكرێت، تاكە پەنجەیە كە خوێنبەرێكی تێدایە كە بە دڵەوە بەستراوە! هەر لەبەر ئەو هۆیەشە ئەو خوێنبەرە بە “خوێنبەری خۆشەویستی” ناسراوە.
هۆكاری هەڵبژاردنی ئەڵقەش بۆ مەبەستی هاوسەرگیری، دەگەڕێتەوە بۆ شێوە بازنەییەكەی، كە بچڕانی تێدا نییە و هێمایە بۆ بەردەوامی.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …