Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / دیكتاتۆره‌كان سه‌یری چ فیلمێكیان كردووه‌ و عاشقی بوون؟

دیكتاتۆره‌كان سه‌یری چ فیلمێكیان كردووه‌ و عاشقی بوون؟

27820181138800_hitlar

دیكتاتۆره‌كان سه‌یری چ فیلمێكیان كردووه‌ و عاشقی بوون؟

وشە – ڕێناس شابان
ده‌سه‌ڵاتداره‌ دیكتاتۆره‌كانی مێژوو، وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر عاشقی فیلم و سینه‌ما بوون و جۆره‌ فیلمی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه‌ كه‌ به‌رده‌وام سه‌یریان كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ماڵپه‌ڕی سپوتینك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م دیكتاتۆرانه‌ ئاشقی ئه‌م فیلمانه‌ بوون و چیرۆكی جیا له‌باره‌یانه‌وه‌ باس كراوه‌:

_ هیتله‌ر: ئه‌دۆڵف هیتله‌ری سه‌رۆكی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، حه‌زی له‌ فیلم كارتۆنی “snow white” واته‌ به‌فری سپی و حه‌وت كورته‌باڵاكه‌ بووه‌ كه‌ ساڵی 1937 به‌رهه‌م هاتووه‌.

_ سه‌دام حوسێن: سه‌ركرده‌ی دیكتاتۆری عێراق، حه‌زی له‌ فیلمی كاریگه‌ر بووه‌، بۆ نموونه‌ زۆر عاشقی فیلمی “Enemy of the State” به‌رهه‌می ساڵی 1998 بووه‌ كه‌ تێیدا وێڵ سمثی ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت. حه‌زیشی زۆر له‌ فیلمی “The Day of the Jackal” به‌رهه‌می ساڵی 1973 بووه‌ و به‌رده‌وام سه‌یری كردووه‌ته‌وه‌.

_ كیم بونج: باوكی سه‌رۆكی كۆریای باشوور كه‌ دیكتاتۆرێكی ناسراو بوو، حه‌زی زۆر له‌ فیلم بووه‌، عاشقێكی سه‌رسه‌ختی ئیلیزابێث تایلۆر ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی بووه‌، كتێبێكی له‌سه‌ر سینه‌ما نووسیوه‌ و چاپی كردووه‌، ته‌نانه‌ت جارێك ده‌رهێنه‌رێكی ڕفاندووه‌، تا چه‌ند فیلمێكی له‌ كۆریا بۆ به‌رهه‌م بێنێت، زۆریشی حه‌ز له‌ فیلمی ترسناكی Friday بووه‌، كه‌ له‌ ساڵی 1980 به‌رهه‌م هاتووه‌.

_ ستالین: سه‌رۆكی سۆڤییه‌ت، زۆر عاشقی فیلم بووه‌ و سیناریۆی چه‌ندان فیلمیشی نووسیوه‌، یارمه‌تی ده‌رهێنه‌ره‌كانی داوه‌، دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانیش، ده‌ستی به‌ سه‌یركردنی فیلمی كلاسیكی كردووه‌، به‌ تایبه‌ت فیلمه‌كانی چارلی چاپلن، هه‌روه‌ها عاشقی فیلمی ته‌ڕه‌زان به‌رهه‌می ساڵی 1932 بووه‌.

_ مۆسۆلینی: سه‌رۆكی دیكتاتۆری ئیتاڵیا، گرنگییه‌كی زۆری به‌ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و سینه‌ما داوه‌، شارێكی سینه‌مایی به‌ ناوی چینچیتا كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رست بووه‌، ته‌نیا فیلمی ئیتاڵی تێدا نمایش كردووه‌، خۆشترین فیلمیش لای ئه‌و، فیلمی Ecstasy بووه‌.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

download

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین کشمیری گەورە  یەکەم/ناوی فەرمی: …