ئایا ستالین كوژرا؟
نوسەر : chawigal
64 ساڵ پێش ئێستا، جۆزیف ئیستالین رابه‌ری یه‌كێتی سۆفیه‌تی جاران له‌یه‌كێك له ڤێلا حكومیه‌كانی شاری مۆسكۆ گیانی له‌ده‌ستدا، هێشتا موعه‌مای مردنه‌كه‌ی به‌ڕوونی ئاشكرا نه‌بووه.
له 5ی مارسی ساڵی 1953 له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵانی له‌كاتێكدا له یه‌كێك له‌ڤێلا حكومیه‌كانی شاری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا بۆ پشوو رۆیشتبوو گیانیله‌ده‌ستداو هۆكاره‌كه‌شی له‌وكاته‌دا بۆ جه‌ڵته‌ی مێشك گه‌ڕێندرابووه‌وه.
له‌كاتی راگه‌یاندنی گیانله‌ده‌ستدانی ستالین ده‌نگۆی زۆر له‌هه‌بوونی ده‌ستی به‌رپرسی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتیی سۆفیه‌ت واته لاورنتی بریا بڵاوكرایه‌وه، كه له‌چوار چێوه‌ی پیلانێكی ئه‌ودا كوژرابێت.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و زانیاریانه 6 رۆژ پێش گیانله‌ده‌ستدانی ستالین له‌ناو ڤێلاكه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای كابینه‌ی سیاسی حزبی كۆمه‌نیستی شوره‌وی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خرۆشۆف و بریا تاوه‌كو 4ی به‌ره‌به‌یان كۆبووه‌ته‌وه‌و كه‌سیش نازانێت باسی چیا كردوه‌ته‌وه‌و دواتر چووه‌ته ژووری خه‌وه‌كه‌ی و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ڤێلاكه‌یان به‌جێهێشتبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌وترێت، رۆژی دواتر واته 1ی مارس، له‌نزیك دوای نیوه‌ڕۆ له‌ژووره‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ت ده‌ره‌وه‌و پاسه‌وانه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی ستالین رێگه‌یان به‌كه‌س نه‌داوه بچچێته ژووره‌كه‌یه‌وه، سه‌ره‌نجام یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان له‌سه‌عات 11ی شه‌و بڕیاری دابوو بچێته ژووره‌كه‌یه‌وه ستالینی بینیبوو كه له‌زه‌ویدا كه‌وتبوو، ئه‌و زیندووبوو به‌ڵام نه‌یده‌توانی قسه بكات.
دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كه ستالینی له‌سه‌ر جێگه‌ی نووستنه‌كه‌ی دانابوو ده‌ست به‌جێ ته‌له‌فۆنی بۆ بریا یه‌كێك له‌گه‌وره به‌رپرسانی یه‌كێتیی سۆفیه‌ت، كردبوو، كه له‌وكاته‌دا جگه له‌ئه‌و كه‌س نه‌یده‌توانی ته‌له‌فۆن بۆ پزیشك بكات بۆ چاره‌سه‌ری ستالین، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌نگی نه‌بوو، كه‌م كه‌م پاسه‌وانه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێبوون هه‌ستیان به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌یان ده‌كرد، تاوه‌كو دواجار بریا په‌یدابوو ده‌ست به‌جێ چووه ژووره‌كه‌ی ستالینه‌وه.
بریا یه‌كێك له ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی حزبی كۆمه‌نیست بوو بۆ شوێنگره‌وه‌ی ستالین، تاوه‌كو به‌یانی 2ی مارسی ئه‌و ساڵه رێگه‌ی به‌پزیشكه‌كان نه‌دابوو كه بچنه ژووره‌كه‌ی تالینه‌وه، ئه‌وكات یه‌كێك له پزیشكه‌كان چووبووه ژووره‌وه، شایه‌تحاڵه‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، بریا به‌رده‌وام هاواری به‌سه‌ر پزیشكه‌كاندا كردبوو كه ئایا ئه‌توانن به‌رپرسیاریه‌تێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵبگرن؟ ئه‌زانن چه‌ند قورس و مه‌ترسیداره؟، ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه كه چه‌ند جارێك چووه‌ته لای ستالین و پێی وتووه، گه‌وره‌م هه‌موو ستافی كابینه‌ی ده‌سه‌ڵات لێره‌ن، قسه‌یه‌ك بكه‌ن و شتێكمان پێ بڵێن، به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌توانی هیچ بڵێت.
سڤیتلانا ئۆلیڤیا كچه‌كه‌ی ستالین كه ساته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی باوكی له‌بیره، له‌رۆژی 5ی مارس له‌ناكاو چاوه‌كانی كرده‌وه‌و به‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا چاوێكی گڕدابوو، دواتر ده‌ستی چه‌پی خۆی به‌رزكردبووه‌وه، كه‌س نه‌یده‌زانی مه‌به‌ستی له‌وه چیه، ده‌یه‌ویست ئاماژه به‌سه‌ره‌وه بكات یان هه‌ڕه‌شه له‌كه‌سێك بكات؟، دواتر‌و دوای چه‌ند ساتێك گیانیله‌ده‌ستداوو.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی بریا نه‌ك نه‌یتوانی شوێنی ستالین بگرێته‌وه به‌ڵكو به‌بڕیاری خرۆشۆف كه بووه جێگره‌وه‌ی ستالین، خۆی و هاوڕێكانی ده‌ستگیركران و دواتر به تاوانی بوونی پیلانداڕێژه‌ری گوللــه‌باران كران، ئه‌ویش له‌به‌رواری 26ی جولای ساڵی 1953.
له‌راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنیه‌تی مردنی ستالین كه‌له تاوه‌كو 2016 له سه‌ندوقخانه‌ی ئه‌رشیفی ده‌وڵه‌تی مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی روسیا پارێزرابوو، ئاماژه به گیانله‌ده‌ستدانی ئاسایی بۆ ستالین كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێش گیانله‌ده‌ستدانی مادده‌ی كحولی زۆری خواردوه.