زانایانی شوێنه‌وارناسی یۆنانی گۆڕێكی ده‌ستلێنه‌دراوی خانمه خانه‌دانێكیان دۆزییه‌وه كه به خشڵه زێڕه‌كانییه‌وه له مۆنۆمێنتێكی ڕۆمانیدا له دوورگه‌ی سكینوس نێژابوو.
به‌پێی ئه‌و نه‌خش و نیگاره‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی به پیتی ئه‌لفبێی یۆنانیی نوسراوه ئه‌و خانمه ناوی (نیكو) یان(Νεικώ)بووه. و له ناو گۆڕه‌كه‌شیدا جگه له بازن و ئه‌نگوستیله و ملوانكه‌ی درێژ، پشتێنیكیش دۆزراوه‌ته‌وه كه نه‌خشی ڕووخساری ژنی له‌سه‌ر كێشراوه و چه‌ند گوڵدانێكی شووشه و كانزایی و چه‌ند پارچه جلێكی ژنه مردووه‌كه‌ی تێدا بووه.
به‌پێی شوێنه‌وارناسان، ئه‌وگۆڕه كه شێوه‌یه‌كی چوارگۆشه‌ی هه‌یه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1800 ساڵ پێش ئێستا، گۆڕه‌كه هیچ ده‌ستكارییه‌كی نه‌كراوه و له‌ژێر زه‌مینی ماڵی مامۆستایه‌كی ئه‌بیسكوپیدا بووه كه ئه‌ویش مۆنۆمێنتێكی ده‌گمه‌نی سه‌رده‌می ڕۆمانییه و دواتر بووه‌ته كڵێسای بیزه‌نتییه‌كان و دواتریش بووه‌ته (دێر ).
زانایانی شوێنه‌وارناس ده‌ڵێن « پێده‌چێت ئه‌و مه‌زاره كه ئاوا به جوانیی پارێزگاریی لێكراوه له دوورگه‌یه‌كی بچووكی (كیكلادس) كه كۆمه‌ڵه دورگه‌یه‌كه له به‌شی باشوری ده‌ریای ئیجه و له( 2200) دوورگه پێكهاتووه كه‌وتووه‌ته باشوری خۆرهه‌ڵاتی (ئه‌سینا)ی پایته‌ختی یۆنان بڕیار بووه بكرێته گۆڕستان.
به‌رێوه‌به‌ری پاراستنی شوێنه‌واری(كیكلادس) به ئاژانسی ڕویته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌وان زۆ به‌خته‌وه‌رن به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مۆنۆمێنته زۆر ده‌گمه‌نه و یه‌كێكه له شوێنه‌واره زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ده‌ریای ئیجه و ئێستا زانیاریمان هه‌یه كه كێ دروستی كردووه و هه‌روه‌ها ڕوفاتی ئه‌و كه‌سه و ناوه‌كه‌یشیمان بۆ ئاشكرا بووه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی شوێنه‌وار ده‌ڵێت» سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشانه‌ی كه دزی گۆڕستانه‌كان له‌كۆندا كردویانه و به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان ئه‌و شوێنه بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كارهێنراوه، به‌ڵام گۆڕه‌كه‌ی(نیكۆ) به پارێزراوی دۆزرایه‌وه، چونكه به جوانیی له شوێنێكی نه‌بینراودا و له نێوان دوو دیواری نهۆمی خواره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه».
هه‌روه‌ها وتیشی»پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و خانمه خانه‌دانه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و دورگه‌یه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا نه‌زانراوه كاری چی بووه‌و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كه‌شی چی بووه؟ هه‌ربۆیه توێژینه‌وه و كاركردنمان له‌سه‌ر ڕوفاتی ئه‌و خانمه و كه‌لوپه‌لی ناو گۆڕه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ زانین و ئاشكراكردنی نهێنی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاره‌كانمان له سه‌ره‌تادایه».
سه‌رچاوه: ڕویته‌رز