دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز*
له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌وییه، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان، به چه‌ن شێوازێکی تایبه‌تی و به چه‌ندین زمانی دیاریکراو، له یه‌کدی ده‌گه‌ن، هه‌ر یه‌که‌شیان له ئه‌وی دیکه‌یان جیاوازه. به‌ڵام له‌نێو هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کاندا، مرۆڤ له هه‌موویان ته‌واو و پێشکه‌وتووتره، چونکه زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، قسه‌یپێده‌کا و پێشی ده‌نووسێ.
ئه‌ز پێم وایه، هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی ئه‌وڕۆ هه‌ن، سه‌ره‌تا هه‌ر یه‌ک زمان بوون، له‌به‌رئه‌وه یه‌ک سه‌رچاوه و ڕه‌گیان هه‌یه. به‌ڵام کاتێ کۆمه‌ڵی مرۆ پێشکه‌وتووه، زمانه‌کانیش ورده‌ورده گۆڕاون، لقیان لێ بووه‌ته‌وه و زۆربوون. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و تیره و هۆزانه بووه، که قسه‌یانپێکردووه. تا گروپه ئیتنیکه‌کانیش زیادیانکردبێ و به نێوچه جیاجیاکانی سه‌رزه‌ویدا بلاوبووبنه‌وه، زمانه‌کانیش لێکدابڕاون و زیادیانکردووه. به کورتی، هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئه‌وڕۆ، زمانه‌کان وه‌ک خۆیان نه‌ماون و گۆڕاون. له‌به‌رئه‌وه سێ دیدی جیاوازهه‌یه:
1. هێندیکیان ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م قسه‌یانپێکردووه، له نێوچه‌یه‌کی دابڕاوی دوور له گرووپه ئیتنیکه‌کانی دیکه ژیاون، ورده‌ورده له‌نێوچوون و نه‌ماون. چونکه ئه‌و تیره و هۆزانه‌ی پێی دواون، به شێوه‌یه‌کی سرووشتی تێداچوون، یا له جه‌نگی نێوان گرووپه ئیتنیکه‌کاندا پاکتاوکراون، یا له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌ی دوور و نزیکدا تێکه‌ڵاوبوون و تواونه‌ته‌وه.
2. هێندیکی دیکه‌یان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کزولاوازبوون، توانای گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنیان نه‌بووه، ئه‌و گه‌لانه‌ی قسه‌شیانپێکردووه، هه‌م ژماره‌یان که‌مبووه، له کۆمه‌ڵی مرۆ دواکه‌وتوون و دابڕاون. هه‌م بایه‌خێکی ئه‌وتۆشیان، به زمانه‌که‌ی خۆیان نه‌داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێونه‌چوون و به لاوازیی ماونه‌ته‌وه.
3. هێندێکی دیکه‌شیان، گرووپێکی ئیتنی گه‌وره ئاخافتنیانپێکردووه، زمانه‌که‌ش خۆی له خۆیدا به‌هێزبووه، زمانی ئاخافتنبووه، په‌رتووکه ئایینیی و وێژه‌ییه‌کانی پێ نووسراوه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر باش گۆڕاون، گه‌شه‌یانکردووه و پێشکه‌وتوون، تا ئه‌وڕۆش ماون و ژماره‌ی قسه‌پێکه‌رانیان له زیادبووندایه.
به‌ڵام ئایا یه‌که‌مین زمان له جیهاندا، کام زمان بووه، مرۆ قسه‌یپێکردووه؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، هه‌روا کارێکی ئاسان نییه. چونکه تا ئیسته هێندێ شت هه‌ن، به ته‌واویی نه‌زانراون. بۆ نموونه: ته‌مه‌نی زه‌وی نه‌زانراوه. یه‌که‌مین گرووپی ئیتنیک کێ بوون، سه‌رزه‌وییان ئاوه‌دانکردووه‌ته‌وه؟! به چ زمانێ په‌یڤیون؟! ئه‌مانه و گه‌لێ پرسیاری دیکه‌ش، خۆیان قووتده‌که‌نه‌وه. له‌به‌رئه‌وه زاناکانی زمان و مێژوو له ئه‌و باره‌یه‌وه، (3) جۆر بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه:
1. هه‌رچه‌نده عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵین: کۆنترین زمان له مێژووی کۆمه‌ڵی مرۆدا، زمانی عه‌ره‌بییه. به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه، (ئاده‌م) و (حه‌وا) به عه‌ره‌بیی په‌یڤیون. به‌ڵام ئه‌مه راست نییه. چونکه جگه له ئه‌وه‌ی (ئاده‌م)، هیچ نووسراوێکی ئایینیی له پاش به‌جێ نه‌ماوه، تا بزانین، به چ زمانێ نووسراوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیش نییه، ئه‌وه بسه‌لمێنێ. ته‌نیا ئه‌وه هه‌یه، له قورعاندا نووسراوه: (وعلم ێ‌دم اڵاسما‌و كلها پم عرچهم علی الملائكە فقال أنبئونی بأسما‌و هۆلا‌و إن كنتم صادقین.) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، به زمانی عه‌ره‌بیی ئه‌و شتانه فێرکرابێ!
کاتێ باسی گرووپی زمانه (سامیی)ه‌کانیش ده‌که‌ن، که له ناوی (سام)ی کوڕی (نوح) په‌یامبه‌ره‌وه هاتووه، ده‌ڵێن: (له هه‌موو زمانه کۆنه‌کانی دیکه پتر بڵاوبووه، دواتریش چه‌ندین لقه زمانی دیکه‌ی، له نێوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و کیشوه‌ری ئه‌فریکا لێ که‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ک هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بیی و عیبریی. ئه‌م زمانانه‌ش، هه‌ر له کۆنه‌وه هه‌بوون و نزیکه‌ی (5) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێیان نووسراوه.)»1»
لێره‌دا ڕاستییه‌ک له زمانی عیبریدا ده‌بینین، چونکه ته‌وراتی پێ نووسراوه‌ته‌وه. به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان دان به ئه‌و ڕاستییه‌دا نانین و ده‌ڵین: پڕوپاگه‌نده‌ی جووه‌کانه و پشت به وێژه‌ی سه‌رده‌می نه‌زانینی خۆیان ده‌به‌ستن! له ئه‌و باره‌یه‌شه‌وه دوکتۆر (مسته‌فا مه‌حموود) بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستانه‌ی هه‌بێ، نووسیوێتی: (زمانی عه‌ره‌بیی له زمانی عیبریی کۆنتره و ته‌مه‌نه‌که‌شی نزیکه‌ی (8) هه‌زار ساڵ ده‌بێ.)»2»
2. بۆچوونێکی دیکه ئه‌وه‌یه، مرۆڤی سه‌ره‌تایی، قسه‌ی نه‌کردووه و سه‌ره‌تا، هه‌ر به هێماکردن له یه‌کدی تێگه‌یشتوون. دوایی که‌مێ گۆڕاون و وێنه‌ی شته‌کانیان کێشاوه. پاشان هێندێ پێشکه‌توون و ده‌نگ په‌یدابووه. بۆ نموونه:
* لاسایی ده‌نگه‌کانی سرووشتیان کردووه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌نگی ئاژه‌ڵه جیاجیا‌کان: لووره‌ی گوورگ، وه‌ڕینی سه‌گ، نه‌ڕه‌ی شیر، هاوار و قریشکه‌ی فیل، باعه‌ی مه‌ڕ و بۆڕه‌ی مانگا، قیڕه‌ی بۆق، فیشکه‌ی مار …
* لاسایی ده‌نگه‌کانی وژه‌ی با و ڕه‌شه‌با، خشه‌ی گه‌ڵا و له‌ره‌ی داره‌کان، خوڕه‌ی ئاوی چه‌م و ڕووباره‌کان، گرمه‌ی هه‌ور و ناڵه‌ی هه‌وره ترشقه …
* کاتێ تووڕه‌بوون، نه‌خۆشکه‌وتوون، یا ئازارێکێان پێ گه‌یشتووه، له تا‌واندا هاواریانکردووه و قیژاندوویانه.
* یا کاتێ دڵیان خۆشبووه، به ده‌نگی به‌رز پێکه‌نیون و قاقایانلێداوه.
ئیدی به ئه‌و شێوه‌یه ورده‌ورده، مرۆڤ زمانی پژاوه، پیت و وشه له ده‌می هه‌ڵڕژاوه، به ئاره‌زووی خۆشی، شته‌کانی ناوناوه!
3. زاناکانی زمان، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌توون و پێیان وایه، کۆنترین و یه‌که‌مین زمان، مرۆ قسه‌یپێکردبێ، زمانی (سۆمه‌ریی) بووه. ئه‌م زمانه‌ش (4) هه‌زار ساڵ پ.ز. له ئاخافتندا به‌کارهاتووه و زمانی نووسینیش بووه. پاشان له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووه‌می پ. ز. دا نه‌ماوه و زمانی (ئه‌که‌دیی) جێیگرتووه‌ته‌وه. ئه‌میش تا سه‌ده‌ی یه‌کی پ.ز.، زمانی ئایین و وێژه‌ی ئه‌و گرووپه ئیتنیکانه‌ی نێوچه‌که بووه.
به کورتی، هه‌ر وه‌ک پێشتر له گوتاری (سۆمه‌ر یه‌که‌مین شارستانیی جیهانی کۆن)دا باسمکرد، پێم وایه، سێیه‌مین بۆچوون له هه‌ردوو بۆچوونه‌که‌ی دیکه ڕاست و زانستانه‌تره، چونکه پاشماوه‌کانی شارستانیی (سۆمه‌ر)، به زمانی (سۆمه‌ریی) دۆزراونه‌ته‌وه!
سه‌رچاوه
1. ابراهیم مروان، ما هی اقدم لغه فی العالم؟، 28. 09. 2014.
2. منتدیات شبكە نحن العرب ملتقی كل العرب ــ فی قسم العلم و التعلیم
* نووسەر و مامۆستای زانکۆ