Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ئەو کەسەی پەیکەرەکەی سەدامی ڕوخاند خوازیاری گەڕانەوەیەتی

ئەو کەسەی پەیکەرەکەی سەدامی ڕوخاند خوازیاری گەڕانەوەیەتی

14572016_saddamimg05

ئەو کەسەی پەیکەرەکەی سەدامی ڕوخاند خوازیاری گەڕانەوەیەتی

لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا کە بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە پیاوێک باس لەوە دەکات کە ئەو پەیکەرەکەی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراقی ڕووخاندووە و خوازیاری گەڕانەوەیەتی.
ئەو پیاوە ناوی کازم شەریف حەسەن ئەلجبورییە قسەی بۆ بی بی سی کردووە و وتوویەتی، پەشیمانم لەوەی کە هاوکاربووم لە ڕووخاندن و هێنانە خوارەوەی پەیکەرەکەی سەدام حسێندا.
ئەلجبوری دەڵێت “ئێستا کە بە بەردەم شوێنی پەیکەرەکەدا دەڕۆم هەست بە ئازار و شەرم دەکەم. پرسیار لە خۆم دەکەم کە بۆچی ئەو پەیکەرەم ڕوخاند؟”، ئەو دەشڵێت “حەزدەکەم کە پەیکەرەکە بگەڕێنمەوە شوێنی خۆی و دووبارە دروستی بکەمەوە، بەڵام دەترسم کە بکوژرێم”.
ئەلجبوری ماتۆڕسکیلەکەی سەدام حسێن-ی چاککردووەتەوە، بەڵام دواتر بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک زیندانی کراوە، ئەو باسی لەوەش کردووە کە ”زیاتر لە ١٤-١٥ ئەندامی خانەوادەکەی لەلایەن سەدام حسێنەوە کوژراون، هەر لەبەر ئەوەشە کە ئەو ڕۆژەی ئەمریکییەکان هاتوون بۆ ڕووخانی ڕژێمی سەدام زۆر دڵخۆش بووە”.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئەلجبوری دەڵێت “کاتێک کە بیستم ئەمریکییەکان گەشتوونەتە چواردەوری بەغداد، زۆر دڵخۆش بووم و چووم چەکوشە گەورەکەمم هێنا و چوم بۆ ئەو مەیدانەی کە پەیکەرەکەی سەدامی لێبوو، دەستم بە پیاکێشان بە پەیکەرەکەدا کرد بە مەبەستی ڕوخاندنی”.
ئەو دەشڵێت “پێش ئەوەی پەیکەرەکە بڕوخێندرێت یەکێک لە سەربازەکان ئاڵایەکی ئەمریکای دا بەسەر ڕوخساری پەیکەرەکەی سەدامدا، منیش نەمتوانی ئەمە قبوڵ بکەم و لەجیاتی ئەوە ئاڵایەکی عێراقیم پێدا بۆئەوەی بیدات بە ڕوخساری پەیکەرەکەدا”.
لە درێژەی قسەکانیدا بۆ بی بی سی ئەلجبوری دەڵێت “بەڵام دواتر ساڵانە شتەکان بەرەو خراپتر دەڕۆشتن، گەندەڵی و کوشت و بڕ و دزی و فەسادی زیادیکرد”، دەشڵێت “سەدام خەڵکی دەکوشت بەڵام هیچ شتێکی حکومەتەکەی لەم حکومەتەی ئێستا نەئەچوو”.
هەروەها دەڵێت “سەدام ڕۆشت و تەواو بوو، بەڵام لە ئێستادا لەجێگای هەزار سەدام هەن، هەستەکەم کە عێراق لە ئێمە دزراوە، ئەو کاتەش کە دەیانگوت (ڕوخانی بەغداد) ئەو ووشانە منی ئازار دەدا”.
ئەلجبوری دەشڵێت “بووش و بلێر زۆر درۆزن بوون، ئەوان عێراقیان خاپوور کرد و ئێمەیان بۆ خاڵی سفر گەڕاندەوە.. و ئێمەیان بۆ سەدەکانی ناوەڕاست و بگرە پێشووتریش گەڕاندەوە”.
لە کۆتاییشدا دەڵێت “ئەگەر من تاوانبارێک بومایە ئەوە ئەوانم (بووش و بلێرم) بەم دەستانەی خۆم دەکوشت”.
ع.م

14572016_Kadom-al-Jabouri-attacks-009

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …