Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / ٢٠٠ ئامێری نەشتەرگەری کە ئیسلام داھێناوە بەردەوام بەکاردێت لە نەخۆشخانەکاندا

٢٠٠ ئامێری نەشتەرگەری کە ئیسلام داھێناوە بەردەوام بەکاردێت لە نەخۆشخانەکاندا

15590601_1482709645092208_841727736037224874_n

٢٠٠ ئامێری نەشتەرگەری کە ئیسلام داھێناوە بەردەوام بەکاردێت لە نەخۆشخانەکاندا

ئا: ماکوان کەریم

ئیسلام و ژیار.. لەبواری پزشکیدا .. جەند زانایەک بە نمونە، ٢٠٠ ئامێری نەشتەرگەری کە ئیسلام داھێناوە بەردەوام بەکاردێت لە نەخۆشخانەکاندا

ئیمامی شافعی دەفەرموێت: بەڕێزترین زانست لەدوای زانستی شەرعی زانستی پزیشکیە ، تابلۆی شارستانیەتی ئیسلامی و زانستی پزیشکی تەماشا بکەین و لێی ووردبینەوە دەبینین ئێستاش ھەموو جیھان چاو لە ئیسلام دەکەن.. بۆیە لە ئیسلامدا ئەم زانستە گرنگە ، چونکە ئەتوانی خەڵکی پێ رزگار بکەیت لە نەخۆشی و چارەسەر بکرێت وا ئەکات کە خەڵک بەرەو ساغ بوونەوە بەرێت ..
– یەکەم خەستەخانە کە لە ھەموو جیھاندا دروستکراوە لە ساڵی حەفتای ھیجریدا دروستکراوە لەسەردەمی وەلیدی کوڕی “عەبدولمەلیک” دا”ئەو کەسەی کە دروستی کرد ناوی “مەقریزی” بوو ،ئەم خەستەخانەیە کە دروستکرا شوێنی تایبەتمەندێتی تێدا بوو .. واتا – بەشی چاو جیا بوو بەشی ھەناو جیا بوو بەشی منداڵ بوون جیا بوو بەشی نەشتەرگەری جیا بوو، بەشی شکاوی جیا بوو ،لەدوای ئەم خەستەخانەیە کە ڕۆژئاوا خەستەخانە دروست دەکات بە حەوتسەد ساڵ دوای ئەم خەستەخانەیە ئیسلامیە ..
‌- نەخۆشخانە لە ئەورپا دروست دەکرێت لە فەڕەنسادا ئەویش خەستەخانەیەکی زۆر سەرەتایی کە ڕەچاوی پاک وخاوێنی نەکردووە ،ئەو کەسەی کە منداڵی دەبوو، لەگەڵ ئەوکەسەدا دادەنرا کە توشی نەخۆشی سیلو سەڕەتان بووە یان کە بریندار بووە لە شەڕدا،واتە نێوانی ئێمە وڕۆژئاوا حەوت سەد ساڵ جیاوازیمان ھەبووە..
بێجگە لەوە لەناو ئەھلی ئیسلامدا خەستەخانەی گەڕۆک ھەبووە ئەم خەستەخانەیە بە گالیسکەی تایبەتی وە ھەروەھا بە حوشتر جاری وا ھەبووە چل حوشتر بەدوای یەکتردا ڕۆیشتون یان ئەسپ وعەرەبانەی زۆر بەدوای یەکدا ڕۆیشتون و لە ستافی دکتۆر وە لە ستافی دەرمان ڕۆیشتوون بەناو دێھات وشارەکاندا بۆ ئەوەی خەڵکی بپارێزن لەو نەخۆشییە موزمینانەی کە ھەیە، ئەوە شارستانیەتی ئیسلامی بوو،ئەمە ئەو شارستانیەتیە یە ‌ کە شانازی پێوە دەکەین.
یەکێکی تر لەو تابلۆناوازانە لەناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامداو لە جیھانی ئیسلامیداو زانایان دروستیان کردووە خەستەخانەی فێرکارییە ،ئەوە تابلۆی شارستانیەتی ئیسلامییە یەکەم کەس کە دایمەزراندووە “ئەبو بەکری ڕازی ” بووە کە لە بەغدادا دایمەزراندووە ، ئەبو بەکری ڕازی موعجیزەیە لەھەموو دنیادا،موعجیزەیە بەوەی کە تا ئێستا ھیچ کەسێک نەبووە لەسەر ئەم زەوییە ھاوشێوەی ئەبو بەکری ڕازی دروست ببێتەوە ، بێگومان خۆی سەرپەرشتی کردووە ،ئەم پیاوە سێ سەد دکتۆری لەژێر دەستدا بووە ، خۆی سەرپەرشتی نەخۆشخانەکانی کردوە ،‌لەو جێگایە قوتابی پەروەردە کردووە،ئەبو بەکری ڕازی کتێبی نوسیوە لەسەر زانستی پزیشکی،نەھاتووە لە خەستەخانەکەدا بڵێ وەرن ڕوقیەی شەرعیتان بۆ ئەکەم دەست ئەخەمە دەمتانەو ئەتان ڕشێنمەوە من شێت چاک ئەکەمەوە و ئایدز چاک ئەکەمەوە ، بزانن ئەبو بەکری ڕازی چی کردووە ؟..
ئەبو بەکری ڕازی ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەم زانا بەڕێزە لەناو خەستەخانەی فێرکاریدا سێ سەد ھەزار کتێبی تێدا بووە وە بێجگە لەوە کتێبخانەی “ئەحمەدی کوڕی گولون” لە قاھیرە سەد ھەزار کتێبی تێدا بووە کتێبخانەکەی نەخۆشخانەکەیە ،ئەو نەخۆشییانەی ئەم پیاوە دۆزیویەتەوە تاکو پێنج سەدە ھیچ کەسێک نەیتوانیووە ھاوشانی ئەبو بەکری ڕازی بڕوات خۆ ڕوقیەی شەرعی نەکردووە، بەڵام ئەگەر کردبێتشی شتێکی ئاساییە، بەڵام داھێنانی کردووە لە ئیسلامدا ، یەکەم کاری کە کردوویەتی لەخەستەخانەدا شوێنی تایبەتی کردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە یەکەم جار پشکنینیان بۆ دەکرێت واتە دکتۆری موقیمی پێ دەوترێت واتە دکتۆری گشتی پێدەوترێت پشکنینی بۆ کردوون دوای ئەوەی کە نەخۆشییەکی بۆ دەستنیشان کراوە ناردویەتی بۆ جێگای تایبەتی دوای ئەوە …
جلو بەرگەکانیان داکەندوون و شۆردویانە بۆیان ئەگەر بەکەڵک بھاتایە ئەیان دانەوە بەڵام ئەگەر بەکەڵک نەھاتایە فڕێیان داوە ،جلو بەرگی تریان داونەتێ.
یاخود دوایی کە چۆتە دەروە جلو بەرگەکانی خۆیان داوەتەوە ،وە لەناو خەستەخانەدا ھەموو دەرمانێک بە بەلاش بووە ، وە ھەتا دەوڵەمەندە ئیسلامییەکان وەقفیان کردووە دەرمان و گژوگیا و ئەعشابی خۆیان ڕواندوە بۆ ئەو خەستەخانانە بۆ ئەوەی موسوڵمانانیان پێ چارەسەر بکەن ، لەناو خەستەخانەکاندا جۆرە گژوگیایەکیان دروست کردووە کە بەکەڵکی ئەوە بێت بۆ دەرمانسازی ، ئەم پیاوە بەڕێزە یەکەم شت کە بەکاری ھێناوە دکتۆریش نییە لەم سەردەمە ئەوەی بەکار نەھێنابێت، تەنھا دە ساڵە کۆتایی بەو جۆرە دەرمانەی ئەبو بەکری ڕازی ھاتووە ،ئەویش بریتییە لە دورینەوەی عەمەلیات بەریخۆڵەی پشیلە.. ھەتاوەکو دە ساڵ لەمەوپێشیش ھەموو دکتۆرێک ئەو ریخۆڵەی پشیلەیەی بەکارئەھێناوە بۆ دورینەوەی نەشتەرگەری ،ھیچ کەسێک نییە لە دکتۆر ئەوەی نەخوێندبێت کە ئەبو بەکری ڕازی بۆ درێژایی ھەزاروسەد ساڵ ئەمەی دۆزیوەتەوە ئێستاش دکتۆر بەکاری ئەھێنێتەوە ئەمە شارستانیەتێکە جێگای شانازییە بۆ موسڵمانان .
– ئەم پیاوە بەڕێزە مەڵحەمی دروستکردووە بۆ یەکەم جار لەھەموو جیھاندا کە ئێستا مەڵحەم بەکارئەھێنرێت لەڕێگای پێستەوە بچێتە ناوەوە نەخۆشی پێ چار‌ەر بکرێت ئەبو بەکری ڕازی داھێنانی کردوە ،ئەمە یەکەم داھێنانە لە ھەموو جیھاندا ، تۆ کە ئێستا مەڵحەمێک ئەبینی چارەسەری پێ ئەکەی ئەوە داھێنانی ئیسلامیە .
– یەکەم کەس ئەبو بەکری ڕازی بووە ‌ تاقیکردۆتەوە کە ئەبێت دەرمان دروست بکرێت لەسەر ئاژەڵ ..
ئەو داھێنانی تاقیگەی دەرمانسازی لەسەرئاژەڵ ئەوپەڕی پێشکەوتنە کە ئێستا لە ڕۆژئاوا و لە ئەوروپادا نابێت دەرمان لەسەر ھیچ کەسێک تاقی بکرێتەوە!‌ ..
ئەبو بەکری ڕازی ھەزاروسەد ساڵ لەمەو پێش لەسەر لاشەی مەیمون بەکاری ھێناوە، چونکە بەو پێیەی کە لاشەو جنس مەیمون لە مرۆڤەوە نزیکە ،ئێستا لەسەر مشک بەکاردەھێنرێت لەبەرئەوەی ناوسکی مشک لە ناوسکی مرۆڤەوە نزیکە.
یەکەم نەشتەرگەری کە کراوە لە ھەموو جیھاندا کەئاوی سپی چاوی دەرھێناوە ئەم زانا ئیسلامیەکردویەتی ..ئەم پیاوە دەری ھێناوە ،یەکەم کەس کەلە جیھاندا دۆزیویەتیەوە کە( تا) ‌ نەخۆشی نییە واتە یەکەم کەس کە ئەو وەرەقەیەی ئەوەی نوسیوە ‌بۆ ماوەی حەوت سەد ساڵ لەھەموو ئەوروپادا دەستاو دەست پێکراوە لەسەر ئەو زانستەی کە دۆزیویەتەوە تاکو ئیسبات بوو ،ئەمە بۆ ئەوەی ئێوە بزانن ئەمە شارستانیەتی ئیسلامیەو کە سەربەرزی و شانازییە بۆ ئێمە .
خەستەخانەیەکی تر بۆ ماوەی ھەشتسەد ساڵ ئیشی کردووە خەستەخانەی “نوری” بووە ئەم خەستەخانەی نوریە بەتایبەتی بەناوی نورالدین محمود دروستکراوە ، خەستەخانەی مەنێوری لە مەغریبە ،ئەم خەستەخانانە یەکێک بووە لە خەستەخانە پێشکەووتوەکانی عالەم مەنێوری موەحیدی دروستی کردووە ،خەلیفە مەنێور کە ئەم خەستەخانەیەی دروستکردووە ھەر ھەینیەک کە خۆی ووتاری دابێت ھەرچی وەزارەتەکەیەتی و وەزیرەکانی لەگەل خۆیدا ھەڵگرتووە و چوون بۆ خەستەخانەکە لەوێش سەردانی نەخۆشەکانی کردووە بۆئەوەی حاڵەتی نەفسی نەخۆشەکان باش بێت ئە ئەوەیە پێشکەوتنی ئاینی ئیسلام ،ئە ئەوەیە شارستانیەتی ئیسلام .
شاری بەغداد کە ئێستا پایتەختی وڵاتی عێراقە لەو جێگایەدا حەوت سەد ساڵ پێی وتراوە شاری پزیشکان..
تابلۆیەکی تر لەم ژیارە
کەسێکی تر کە ھەموو مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕیوە کە ھەموو ئەوروپا و ڕۆژئاوا مەمنونی دەستی ئەون ئەویش بەناوی ” ئەبو قاسمی زەھراوی” بۆ ماوەی پێنج سەدە لە ھەموو جیھاندا جەڕاح بووە ھەموو کەس شوێنکەوتەی ئیشی ئەم پیاوە بووە ، دوو سەد ئالەتی نەشتەرگەری دروست کردووە کە تا ئێستاش بەکاردەھێنرێتەوە لە جیھاندا ، زۆری ئەم کەرەسەو ئالەتانە ئێستاش بەکاردەھێنرێنەوە لە بەریتانیاو فەرەنسا و ئیسپانیا کە ھەموویان دزیوە، چونکە ڕۆژئاوا بە سروشتی خۆیان دزن ..
بۆ نموونە ئێمە مۆزەخانەمان نییە خۆی لە ڕاستیدا ئێمە جێگای خۆیەتی مۆزەخانە بکەینەوە بۆ ئەو ھەموو خەڵکە ڕاستگۆ و دەست پاکو سەربەزیانەمان کە ھەموو جیھانیان پرکرد لە نور،مۆزەخانەیەک نیە ‌ کە ئێمە ئیمامی شافیعی تیا بناسێنین یان ئیمامی بوخاری یان سلاحە دینی ئەیوبی تیادا بناسێنین ھەتا واشیان لێ کردووە ناشرینیان کردووە لەبەر چاوی خەڵکدا،ھاوڕێیەکمان لەئەمریکا بۆی گێڕامەوە منیش ئەوەم بۆ باس کرد لەسەر ئەو قسەیەوە ھات وتم کاکە چومەھۆڵەندا لە ھۆڵەندایا پیشانگای دزم بینیوە ناوی “ڤایکین”ی پێ دەوترێت چەتەکانی دەریا مۆزەخانەیان بۆ چەتەکانیان دروست کردوە،لە ئەمریکا مۆزەخانە بۆ دز ئەکەنەوە لە نەرویجدا شانازی بە دزی وچەتەیی خۆیانەوە ئەکەن لەم وڵاتە کە منی لێم ،بەڵام ئێمە مۆزەخانەمان نییە مێژووی زاناکانی خۆمان نازانین، بەڵام ئەمان مێژووی دزەکانی خۆیان ئەزانن ، ھەر‌چی شتی ئێمە بوو دزییان لەبەر ئەوەی موسڵمان خەولێخراوە بە بێدینی و عەلمانی.
– ئەبو قاسمی زەھراوی یەکەم کەس بووە لە ھەموو جیھاندا دەرزی بەکارھێناوە لەڕێگەی عەزەڵات و دەمارەوە،ئایا زانیوتانە کە دەرزی و مەڵحەم داھێنانی ئیسلامییە ؟، ئەبو قاسمی زەھراوی دوربینی جەراحی دروست کردووە ،یەکەم کەس بووە لە ھەموو جیھاندا کە دووربینی نەشتەرگەری دروست کردووە بۆچی بۆ ئەوەی میزەڵانی پیاوی پێ ببینێت!!
ئالەتێکی دروست کردووە لەناو ئەم میزەڵانە کە پێی دەوترێت “مەسانە” لەناو ئەم مەسانەیەدا شتێکی دروست کردووە کە زیخی پێ ئەپشکێنێ کە پێی دەوترێت “حەێوە “،کە تا ئێستاش زۆر ئەستەمە ئەو کارە ئەنجام بدرێت ،ئەبو قاسمی زەھراوی ئەم کارەی کردووە ، ئەوە من خوێندومەتەوە سەرچاوەی من ئەو کتێبەیە و ئەم باسانەم دەرم ھێناوە کە جائیزەی وەرگرت لە میسردا بەناوی” ماژا قدم المسلمون فی عالم” دوو بەرگە لەگەڵ کتێبێکی تر بە ناونیشانی قێە علوم الگبیە ، من تەنھا سەرەی بابەتەکانم ھێناوە بۆتان باس ئەکەم ھەتا لە کتێبەکەشدا بەس شتێکی بچوکی داناوە ئەگینا تۆ بچیتە سەر یەکێک لەمانە بۆ خۆی مەوسوعەیەکی گەورەیە ،ئەم پیاوە بەڕێزە کتێبێکی نوسیوە بەناوی “تێریف لمن عجز عن تالیف” سی بەرگە ،لەھەموو جیھاندابۆ ماوەی پێنج سەدە ئەم کتێبە نەک بەشێک بووە لە سەرچاوە بەڵکو یەکەم سەرچاوە بووە ھیچ سەرچاوەیەکی تر نەبووە سودی لێوەربگیرێت بێجگە ئەم کتێبە نەبێ ،سەیرکەن ئەم پیاوە ئەم کتێبەی نوسیوە سی بەرگ بووە دوای ئەوە کاری دکتۆری خۆی کردووە دینداری کردووە .
لەفەڕەنسادا ،زۆربەی زۆری ناوەکان کە ھاتووە بە ئەڤە سیناوە ھاتووە ،کتێبخانەی نیشتیمانی فەڕەنسی بەناوی زانای ئیسلامییەوە ناونراوە ، ئەو کەسانەی لە فەڕەنسادا بژین ئەزانن چەند کتێبخانەیەک لە پاریسدا بەناوی ئەڤەسیناوە یەعنی ئیبن سینا ئەوە زانای تۆیە و پێشەنگی تۆیە شارستانیەتی تۆیە ،تازە شارستانیەتی میدیا وکەی خەسرەومان بۆ زیندوو ئەکەنەوە ،تەحەدای مێژوونوسەکانی کوردیش ئەکەم تا ئێستاش یەکگرتوو نەبوون لە نێوانی خۆیان بۆ ئەوەی بزانن قۆناغەکان جیا بکەنەوە ئایا ساسانی کێیە ومیدیا و زاگرۆسی کاسی لۆلۆی ..تاد کێیە.
ئەوانەی کە خۆیان بە کورد زانیوە خۆشیان زەمەنەکەیان بۆ جیا ناکرێتەوە ،ئەم مێژووە جوانەش لەبەرچاوی ئێمە ئا بە شێوەی لێھاتووە کە ئەیانەوێت ئەم مێژووانەمان لێ بشارنەوە بەچی بیەنەوە دەستمان بە مێژووی کەی خەسرەو ،کەی خەسرەو کێیە ؟
واللە یەکێک ئەڵێ لە میدیاکانە یەکێک ئەڵێ لە ساسانییەکانە یەکێکی تر ئەڵێ واللە ئەمە ئیلامی بوون یەکێکی تر دێت لەولاوە ئەڵێ کاکە ئەمە ئەێڵ لەگەڵ سوپای کابرای یۆنانیدا ھات جاش بوو دژی وڵاتەکەی خۆی ودژی ئێرانییەکانیش شەڕی کردووە یەکێکی تر ئەڵێ لە جەمشیدییەکانە یەکێکی تر ئەڵێ لە دەیلەمێکانە ،ئێ ئەمە چۆن ئەبێت مێژوویەک ئاوا بێت تا ئێستا کەس بۆی ساغ نەبۆتەوە خۆشت یە ساحەبی ئەو مێژووە بزانی ،ئەی بۆ ئەم مێژووەی خۆت لەبیرە کردوە؟؟ ئادەی مێژووی میدیا و وکەی خوسرەو چ ئیبداعێکی کردووە ؟؟ ئەلەو میزۆ پۆتامییەی کە شانازی پێوە ئەکەی ئادەی وەرن بزانم بەھای کورد چی بووە لەناو ئەم میزۆپۆتامیایەدا ،تورک ئەڵێ میزۆپۆتامیا ئەوروپا ئەڵێ میزۆپۆتامیا فارس ئەڵێ میزۆپۆتامیا ھیند ئەڵێ میزۆپۆتامیا کوردیش ھاتووە لەناو ئەمانەدا ئەڵێ ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەی خوسرەوین .!
تبلۆیەکی دیکە لە شاکاری ژیارمان
یەکەم سوڕی خوێن کە دۆزراوەتەوە “ئیبن نەفیس” دۆزیویەتیەوە کابرایەکی ئیسپانی چوو کردی بەناوی خۆیەوە دوایی دۆزیانەوە کە ئەم پیاوە تەرجومەی کردووە بەناوی خۆیەوە ، ئەوە کەسە خاوەنی نەبووە خاوەنەکەی ئیبن نەفیسە ئەو نوسیویەتی ،ئێستا کە باسی سوڕی خوێن دەکرێت دەبێت باسی ئەم زانا بەڕێزە بکرێتەوە ..
پیاوێکی وەکو ئیبن ھەیسەم ،ئەم پیاوە بەڕێزە تەشریعی چاوی کردووە،‌ تەشریعی چاو ڕەسمەکەی دروست کردووە کە شوشەی چاو چۆنە وە دەمارەکانی چاو چۆنە وە بەکوێوە گرێدراوە وە ئەو ڕووناکی و تیشکە لە کوێوە وەردەگرێت سبحان اللە ڕێک دەڵێ ئەوەیە کە ئێستا دروست کراوە ، ئەمە زۆر گرنگە خوێنەری ئازیز ،واتە لە ساڵی شەشسەدی ھیجریدا ئەوەی دروستکردووەواتا سەیر کەن چەند بەتوانا بووە ئەم پیاوە ،حەوت سەدە لە جیھاندا ھەموو کتێبەکانی کە سەرچاوەی زانستی پزیشک بووە لە جیھاندا بریتی بووە لە پێنج کتێب ..
یەکەم : حاوی کە ڕازی نوسیویەتی
دووەم: تێریف لمن عجز عن تالیف کە ئەبو قاسمی زەراوی نوسیویەتی
کتێبی سێیەم: بەناوی قانونی ئیبن سینایە
کتێبی چوارەم :التزکیرە کە باس لەزانستەکانی چاو دەکات کە تەنھا باس لە بەێەریات ئەکات
کتێبی پێنجەم: منچل کە کتێبی ئیبن ھەیسەمە کە باس لە چاو دەکات ،زانایان بەتایبەتی لە زانستی چاودا زۆر بەتوانا بوون ،ھیچ کەسێک نەبووە شان لە شانیان بدات وە ئێستاش لە میسر و عێراقدا ھەمیشە ئەو کەسانەی کە دکتۆرا ئەھێنن دکتۆرەکەیان پێشکەوتوو بوون پڕۆفیسۆر بوون لە بواری زانستی چاودا، بەڵام ئێستا نازانم چۆنە میسر پێشکەوتووە یان نا بەڵام عێراق وەکو میزی حوشتر بەروە دواوە گەڕاوەتەوە ھەرچی دکتۆرەکانیشێتی زیاد لە دوو ھەزار دکتۆری بەس لەبەریتانیا عەیادەیان ھەیە زیاد لە سەد دکتۆری عێراقی لە نەرویجدا لە ئۆسلۆدا ژیان ئەباتە سەر کە سەندیکایەکی تایبەتیان بە پزیشکانی عێراق دروستکردووە ، ئەمە باسی زانستی پزیشکی بوو.

15590601_1482709645092208_841727736037224874_n

15672641_1482709408425565_7174680939387561528_n

15673073_1482709611758878_623835334164881111_n

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …